ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی کابینەی داهاتوو دەسنیشانکرایەوە، چهند تهوهرێكی دیكهش گفتوگۆی لهسهر كرا.
بهسهرپهرشتی سهرۆك بارزانی و ئامادهبوونی جێگری سهرۆك و ئهندامانی ئهنجومهنی سهركردایهتی و بهرپرسی لق و مهكتهبهكان كۆبوونهوهی فراوانی ئهنجومهنی سهركردایهتی ئهنجام درا و لهسهر ئهم بابهته و تهوهرانه گفتوگۆكرا.
تهوهری یهكهم: سهبارهت به پرۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان كهله 21/9/2013 ئهنجامدرا گفتوگۆ كرا وێرای سوپاسی ههموو بهرپرسان و كادیران و ئهندامان و لایهنهگیران و جهماوهری پارتیمان و خهڵكی كوردستان بۆ ئهو ههوڵ و كۆششانهی كردیان بۆ سهرخستنی پرۆسهكه به شێوهیهكی ئازاد و دیموكراسیانه له لایهك و له لایهكی دیكه وه دهست خستنی دهنگ و متمانهی زۆرینهی خهڵكی كوردستان بۆ ئهوهی پارتیمان براوهی یهكهم و لیستی یهكهم بێت له كوردستان، كۆبوونهوه به باش زانی پێداچونهوهیهكی گشتی بكرێت بۆ دیاریكردنی خاڵه بههێزو لاوازهكان و زیاتر بهگوروتین خستنی ههموو دام و دهزگاكانمان تا له ئاستی متمانه خهڵكی كوردستان بین چونكه بهم متمانه بهخشینه بهرپرسیاریهتیمان زێدهتر دهبێت.
تهوهری دووهم: بۆ پێكهێنانی كابینهی ههشتهم ههڤاڵ (نێچیرڤان بارزانی) كاندیدی پارتیمان دهبێت و لیژنهیهك هاوكاری دهبن بۆ گفتوگۆ لهگهڵ تهواوی لایهنهكانى كه له پرۆسهی ههڵبژاردن براوهی كورسی پهرلهمان بون و بۆ پێكهێنانی كابینهیهك كه له خزمهتی تهواوی خهڵكی كوردستان دابێت.
تهوهری سێیهم: سهبارهت به یاسای ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق كه له چهند رۆژی رابردوو به زۆرینهی دهنگ تێپهرێندرا، باسی هۆكارو كاریگهری یهكانى كه له دهرهوهی پهرلهمان ههن بۆ دروستكردنی بریارو یاساكان كرا و بۆ ئهم مهبهستهش لهگهڵ لیژنهی كه ئهم كارهی له ئهستۆ گرتبو گفتوگۆ دهكرێ و كۆبوونهوه نیگهرانی سهبارهت به شێوهی یاسای ههڵبژاردن به تایبهتی كۆتای ئێزیدی و فهیلی نیشاندا.
تهوهری چوارهم: سهبارهت به بارودۆخی عێراق به گشتی و باری ئهمنی به تایبهتی گفتوگۆكرا وكه كێشهو ئاڵوزییهكان رۆژ به رۆژ زێدهتر دهبن و كۆمهلێك فاكتهری ناوخۆیی و دهرهكی كاریگهرن له قولتر كردنهوهی گرفتهكان و ناسهقامگیری كه له ئاكامدا دهبێته هۆی دروست كردنی ئاستهنگ لهبهردهم پێشكهوتنی ئابووری و كۆمهڵایهتی و كهم و كوری زۆری خزمهتگوزاری و كۆبوونهوه ئهم شێوه ژیانهی به شایستهی خهڵكی عێراق نازانێ و دهبێ ههوڵی چارهسهركردنی به جدی بدرێت.
تهوهری پێنجهم: له تهوهرهكی دیكهدا بارودۆخی سوریا و رۆلی لایهنهكانی كوردی لهو پارچهیهی كوردستان و باسی گرفته نێوخۆیهكانیان كراو باسی ههوڵهكان كرا بۆ پتر كاراكردنی رۆلیان كه به داخهوه لایهنێك به تهنیا رێگره بۆ ئهوهی ههموو لایهنهكان تواناكانیان بخهنهگهر و رۆلی خۆیان ببینن لهم بارودۆخهی كه ئێستا له سوریا هاتۆته ئاراوه و پارتیمان وێرای تهواوی پشتگیری خۆی له خوشك و برایانمان له كوردستانی سوریا گرنگی به دروستكردنی ههماههنگی و بهگهر خستنی تهواوی توانای ههموو لایهك دهدهین و كه له ئاكامدا خهڵكی ئهو پارچهی كوردستان پتر سوودمهند بن.
هەردوو حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، دوای حەوت ساڵ لێكدابڕان و جیابوونەوە، گەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوە پێشكەشی یەكدی دەكەن. بەپێی گەڵاڵەنامەكان حدكا دەیەوێ حدك وەك كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگەی جیابووەوە بگەڕێنەوە، بەڵام حدك دەیەوێ وەك دوو لایەنی سەربەخۆ تێكەڵ ببنەوە. پەیوەندی نێوان هەردوو باڵەكەی حیزبی دیموكرات لەدوای بەستنی كۆنگرەی 15ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەساڵی 2012دا گۆڕانی زۆری بەسەردا هات. لەو كۆنگرەیەدا حدكا یەكگرتنەوەی هەردوو باڵەكەی كردە ئامانجی كۆنگرە. حدكیش بەردەوام جەختی لەسەر یەكگرتنەوە كردووە، بەڵام هەتا ئێستاش شێوازی یەكگرتنەوەكە خاڵی ناكۆكی نێوان هەردوولایە. حدكا زیاتر لە هەوڵی ئەوەدایە حدك وەكو كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگە لە قەڵەم بدات كە چۆن رۆیشتوون هەر ئاواش بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی دان بە ناسنامەی رێكخراوەیی ئەواندا بنێت، بەڵام حدك دەیەوێ حدكا پێكهاتەی رێكخراوەیی ئەوان بە رەسمی بناسێ ووەك دوو لایەنی سەربەخۆ بچنە نێو وردەكارییەكانی یەكگرتنەوە. پرسێك كە حدكا تا ئێستا خۆی لێ نەداوە. لە نوێترین هەنگاودا، هەردوو لایەنەكەی دیموكرات هەندێكی دیكە چوونە پێش وگەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوەیان پێشكەشی یەكدی كرد. گەڵاڵەنامەكەی حدكا هەمان ئەو گەلاڵەنامەیەیە كە ساڵی 1996 حدكا وحدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕی یەكخستەوە. حدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لە نەورۆزی 1988 بە رێبەرایەتی جەلیل گادانی وحەسەن رەستگار جیابوونەوە. حدكا دەڵێت “ئەوكات ئێمە هەموومان لەسەر ئەم گەڵاڵەیە رێككەوتووین، بۆیە دەكرێ هەر ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ یەكگرتنەوە، بەڵام هەندێ خاڵیشی جێی مشتومڕە ودەكرێ باسی لەسەر بكرێ”. بەڵام حدك پێشوازی لەم گەڵاڵەنامەیە نەكردووە. عەبدوڵڵا حەسەنزادە، سكرتێری پێشووی حدكا كە وەك ئەندازیاری یەكگرتنەوەی ساڵی 1996ی حیزبی دیموكرات دەناسرێ، بە (رووداو)ی گوت “ئەگەر بڕیار بێت بەراورد لە نێوان ئەوكات وئێستا بكرێ ئەوە شتێكی زۆر نالەبارەوبەهیچ شێوەیەك لەگەلأ ئێستا ناگونجێ. ئێستا بارودۆخێكە و ئەوكاتیش بارودۆخێك بوو. نە ئێمە داوا لەوان دەكەین وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بن ونە ئەوانیش حەقیان هەیە داوا لە ئێمە بكەن وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بین”. بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدكا، لیژنەیەك بۆ یەكخستنەوەی هەردوولا پێكدێت. ئەو لیژنەیە رێكخستنەكان، دارایی وپەیوەندییەكان تێكەڵ دەكاتەوە. رێكخستنەكانی هەردوولا دەگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی بەر لە جیابوونەوە. بەرپرسەكانی حدك هەمان بەرپرسیارێتی پێشوویان لەناو حدكا وەردەگرنەوە، رێكخستنەكانی حدك تێكەڵی رێكخستنی حدكا دەبنەوە و بەمجۆرە حدكا وەك حیزبی دایك دەمێنێتەوە. دواتر كۆنفرانسەكان بۆ كۆنگرە بەبێ جیاوازی بۆ ئەندامانی هەردوولا دەبەسترێ وكۆنگرەی هاوبەش پێكدێت. سەرچاوەیەك لە حدكا بە (رووداو)ی گوت “هێشتا باس لەوە نەكراوە ئاخۆ ئەو ئەندامانەی رێبەرایەتی هەردوولا كە لە دوایین كۆنگرەیاندا بوونەتە ئەندامی رێبەری چییان لێدێ، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە هەموویان لە كۆنگرەی هاوبەشدا بەشدار بن. هەروەها هەموو ئۆرگانەكانی حدكا وەك خۆیان دەمێننەوە، تەنانەت ئەو ئۆرگانانەش كە دوای جیابوونەوە دامەزراون. بەڵام هی لایەنی بەرامبەر هەڵدەوەشێنەوە”. بەڵام بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەردوولا بە جیا كۆنفرانس دەبەستن ونوێنەر بۆ كۆنگرە دیاری دەكەن. لەم حاڵەتەدا حدكا وەك رێكخستنێكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت لەگەڵ حدك دەكات. بەو پێیەش كۆنگرەی 16ی حیزب پێكەوە دەبەستن. بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، لەم گەڵاڵەیەدا هاتووە كە لە كۆنگرەدا مەسەلەی ناوی حیزب و لۆگۆ یەكلایی دەكرێتەوە، هەروەها بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەر بڕیارێك لەدوای لەتبوون درابێت بۆ پرسەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێ هەڵوەشێتەوەومێژووی حدكیش وەك مێژووی حیزب قبولأ بكرێ. لەو كۆنگرە هاوبەشەدا هەردوولا لەسەر خاڵە جەوهەرییەكان رێككەوتن دەكەن وبڕیاری یەكگرتنەوە دەدەن. بەرپرسایەتی ئۆرگانەكان لە پلینیۆمی دوای كۆنگرە دیاری دەكرێن. حدك دەبێت وەك بەشێكی دیموكرات دانی پێدا بنرێ. حدك بۆ جێبەجێكردنی ئەم گەڵاڵەیەی یەك ساڵی دیاری كردووە. بەڵام پێناچێت ئەو دوو گەڵاڵەنامەیە هیچیان لێ شین ببێ، چونكە تێڕوانینی جیاواز لە نێوان هەردوولا زۆرە. لە نێو حدك دوو روانگە هەیە، كە یەكێكیان لەگەڵ یەكگرتنەوە و ئەوەی دیكەشیان دژیەتی. بەڵام لەنێو حدكا سێ روانگە هەیە. یەكەم: باوەڕی بە یەكگرتنەوە هەیە. دووەم: پێیوایە حدك بە رەسمی بناسرێ، ئەم روانگەیە لایەنگری زۆری نییە. سێیەم، لەگەڵ مانەوەی ئەم دۆخەی ئێستایە، ئەم روانگەیە لەنێو رێبەریی حیزبدا زیاترین لایەنگری هەیە، چونكە هەندێكیان بەو یەكگرتنەوەیە پۆستەكانیان لەدەستدەدەن.
rudaw
7/11/2013
بریارە ئەمرۆ 7ی تشرینی دووەمی 2013 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی لیژنەی دانوستان و کاندید بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین، بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو پارتە کۆدەبێتەوە. ئەجێندای کۆبوونەوەکە دوو تەوەر دەیێت، کە بریتین لە دیاریکردنی لیژنەیەکی دانوستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکایەتی کابینەی هەشتەم پێشکەش دەکات، کە دواتر بە مەرسومێک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەکلیفی پێکهێنانی کابینەی نوێی لێدەکات و دەبێ لە ماوەی 30 رۆژدا ئەو حکومەتە پێکبهێنێت. جەعفەر ئێمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، دوێنێ شەو لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلانەبووەتەوە، بەڵام ئەگەر کاک نێچیرڤان بارزانی بیکات، پارتی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ بەڕێزیان باس نەکراوە".
7/11/2013
ژنێكی ئێرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سەبارەت بە پرسەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رەخنەی تووندی ئاراستەی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، بەهۆی زیادبوونی رێژەی لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی لەماوەی سەرۆكایەتی رۆحانیدا. شیرین عیبادی، ژنە چالاكوانی ئیرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، رەخنەی توندی لە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران گرت، بە هۆی زیادبوونی لەسێدارەدان لە ئێران و حكومەتی ئەو وڵاتەشی بە "درۆكردن سەبارەت بە ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی" تۆمەتباركرد. عیبادی پارێزەری مافەكانی مرۆڤ، كە لە ساڵی 2009 ـەوە لە ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دەژی، بە ئەسۆشێیتد پرێسی راگەیاندووە "لەوانەیە رۆحانی ناوبانگی كەسێكی چاكسازی خوازی هەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنها نیشانەی خراپمان لێبینوە". عیبادی لە ساڵی 2003 بەهۆی پاڵپشتیكردنی بۆ دیموكراتیەت، وەك یەكەم ژنی ئێرانی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتیی وەرگرت.
7/11/2013
حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەتیدەکەنەوە ئەندامەکانیان دژایەتی خوایان کردبێ. حکومەتی ئێران لە ساڵانی رابردوودا، ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی کوردی بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خوا لە سێدارەداوە، پاساوی ئەوەش ئەندامێتی بەدارکراوەکانە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. چالاکڤانانی سیاسی کورد لە ئێران بە تۆمەتی (موحارەبە) دژایەتیکردنی خوا لەسێدارەدەدرێن. دەزگای دادوەری ئێران ئەندامێتی ئەو چالاکڤانانە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری موحارب بوونیان لەقەڵەم دەدا. لە دەستووری ئێراندا موحارب بە کەسێک دەگوترێ، کە بە مەبەستی ترساندنی خەڵک سوو لە چەک وەربگرێ. حزبەکانیرۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، ئەو تۆمەتە ئەندامانی ئەوان ناگرێتەوە، چونکە چەندین ساڵە وازیان لە چالاکی چەکداری هێناوە و خەباتی سیاسی و مەدەنی دەکەن. شارەزایانی یاسایی پێیان وایە، کەسی موحارب لەحاڵێکدا تۆمەتەکەی لەسەر ساغ دەبێتەوە، کە چەکی بەکار هێنابێ و شەڕی پێکردبێ. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یاسای ئێران بەهۆکاری سەرەکی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دەزانن. چالاکڤانانی کوردیش پێیان وایە ئەو یاسایە و بڕگە نەنووسراوەکانی، زیاترین قوربانی لە کوردستاندا هەیە و لەسێدارەدانی چالاکڤانانی کورد بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خوا، نموونەی هەرە زەقیەتی.
rudaw
6/11/2013
بەپێی وادەی دیاریكراوی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بانگهێشتی ئەندامانی هەڵبژاردراوی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد.
یەكەم دانیشتن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە، ئەویش سادق سورچی لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێستاشدا تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە سوێندنخواردنی ئەندامانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
سەعید عەبدوڵا
وەزیری دەرەوەی عێراق، هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، قەیرانی سووریا وەك تۆپێكی ئاگر وایە و ئاشاكرای دەكات كە ترس هەیە ناوچە سوننەنشینەكانی سووریا ببن بە ئەفغانستانی دووەم.
زێباری جەخت دەكاتەوە لەوەی كە بەو هۆیەوەی كە سنووری هاوبەش، تێكەلیی كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و جیۆگرافی وێكچوونی نەتەوەیی لە ینَوان سووریا و عێراقدا هەیە، قەیرانی سووریا كاریگەریی بەسەر ناوچە سنوورییە هاوبەشەكانیانەوە هەیە، بە تایبەت ناوچە سوننەنشینەكان كە چالاكیی گەورەی (جەبهەی نەسرە) و (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام)ـیان تێدا بەرجەستەیە و بە ناوی جیهادەوە خەڵك لە هەردوو وڵات دەكوژن.
زێباری هەكات ترسی خۆیشی نیشان دا لەوەی حكوومەتی سووریا نەتوانێ كۆنترۆڵی ئەیو ناوچانە بكات؛ عێراقیش بە هۆی توانای نەبوونی چەكی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوە، گرفتی ئەمنیی هەیە، هەر لەبەر ئەوەیش كە ترس هەیە لەوەی ئەو ناوچانە ببن بە ئەفغانستانی دووەم.
لەو دیمانەیەی كە لە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا بڵاو كراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریكا بە باش و قووڵكردنەوەی پێوەندیی نێوان هەردوو لا ناو دەبات و دەشڵێت كە، ئەمەریكا بەڵێنی داوە ئەو جۆر لە چەك و پێداویستیانەی كە پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوە و بنەبڕكردنی تیرۆر و گرووپە توندڕۆكان بە عێراق بدات.
6/11/2013
له زرینگانهوهی ههڵاتنی خۆر و له ناڵهی دایک، سروودی ئازادی دهڵێمهوه
زۆرله مێژه که شهو بووهته مۆڵگهی نێچیرڤانه چاوبرسییهکان و زرینگانهوهی شهو بانگهوازییه بۆ نێچیری گرانبهها و دووره دهست. ئهرێ ڕاو و نێچیر لهم وڵاته بۆ کهیف و خۆشی نییه ، بهڵکوو تهنیا بۆ زیادهڕۆیی و تێنهگهیشتن و مهیله نابهجێکانه.
بۆ نێچیرڤانێکی بێ ههست و بێ ئینساف ههر جۆره نێچیرێک دهتوانێ ههڵخهڵهتێنهر بێت. گیرهم نێچیرهکه له شوێنێ ئهستهم بێت و خاوهن ویژدان. جهوانێک که خۆی به شۆرشگێر، بهرحهق و خاوهن درووشمی مرۆڤدۆستی دهزانێ، وهک ئهو ئاسکه ئهندام ناسکه وایه له چاوی چهقهڵه چاوچنۆکهکاندا.
چهکێک که له سهر شانی جهوانێکی پارێزهری یهکییهتی و مرۆڤایهتییه، به ههڵکهوت دهتوانێ پلاپیتکهی تفهنگهکهی له خۆڕاوه چەرکاندبێ.
بهڵێ من شێرکۆ مهعارفیم ، ئهو تێرۆریستهی تۆمهتبار به دژایهتی له گهڵ خوا کرام. که بێجگهله خۆشهویستی مرۆڤهکان و لاواندنهوهی منداڵان، دڵسۆزی ژینگه و خهونی ئاشتی ، ڕامانێکی بۆمب ئاسا له سهرمدا و خهیاڵی خۆش له سهرمدایه.ڕاوکردنی من بۆ چهقهڵه شهو پهرهستهکان و دوژمنانی ڕووناکی و خۆشهویستی دایک، وهک تهپڵی سهرکهوتن وایه بۆ ئهوان ، دیاره ناتوانن له تاریک ترین شهویشدا بهر به ههڵاتنی خۆر بگرن. من تێرۆریستترین ڕۆڵهی ئاربابا ، تهنانهت لهو کاتهی به دیلیش گیرام مهیلی تهقهی چهکهم نهبوو،هیواکانم تێرۆرنهبوو و تووندووتیژیم به خهیاڵیشدا نهدههات، ئهوهی ئهو ڕۆژه له سهرشانم بوو، جانتایهکی پڕاوپڕ له خۆشهویستی مرۆڤ و کۆڵێک ههستی مرۆڤانه.
ئهو نامهیه له لێڵترین شهوهکاندا دهنووسم که هاوکات هیوای ههڵاتنی ڕۆژ سڵاوێکی گهرمم لێدهکات و ئێستا نزیکترین دهنگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایکمه ، که ئێستاش هیوای ئهوه له سهرمدایه که بۆ جارێکی تر له باوهشی گرم ، بهڵام مهخابن خۆشهویستی بۆ دایک و دایکی وڵات لهو بهندیخانهیهدا هیچ دهرفهتێک نادا به من بیانبینم.
درهوشاوهترین خۆرهتاو و ئهستێره، بهرین ترین دهریا و سهرکهش ترین کێوهکانی ژینگه، که باڵیان به سهر چارهنووسمدا کیشاوه، وادهکات نه هیواکانم له ئهستێره و نه له دهریای دایکم و نه له خۆڕاگری کێو ناتوان دهست ههڵگرم ، بهڵکوو به هیوای باوهشی دایک، عهشق به ئازادی و بهڵینی مرۆڤایهتی ، سهدان شهو و ڕۆژی تر تێپهڕ دهکهم و ههردهم من جهوانێکی کوردی زهحمهتکێش و شۆڕشگێری دهڤهری شهو بێداران دهمێنمهوه و ئێستا دهبێ بڵێـم : ئهوهی که دهبوو ئێمه به ڕاستییهکان بگهیێنێت خۆی لێی بێ بهرییه.
تهنیا ڕاستیێه که ئازادی مسۆگهر دهکات.
من نه بۆ لهبار بردنی ڕاستی و مرۆڤایهتی ههنگاو دهنێم بهڵکوو ههر ههنگاوێک که دهپێوم، له ڕاستی نزیکتر و زیاتر بوومه پێشمهرگهی مرۆڤایهتی. ئهرێ من پێشمهرگهی جاویدانی، پێشمهرگهی دووربوونهوه له وهحشیگهری و هاوباوهشم له گهڵ ئازادی و له ناو ئهو زاڵمانهدا که به خهیاڵی خۆیان دهتوانن به له ناو بردنم له دارستان جیام کهنهوه، به بێ هیچ ترس و دڵهراوکێیهک ، بڵیند و بهژن ڕێک ، به دڵێکی پڕاو پڕ له هیوا و هۆمێد دێمهوه و دهبمه هاوڕێی ئهستیێرهکانی ئهو ئاسمانه خهم ڕهوێنه.
شێرکۆ مهعارفی
زیندانی سهقز
15.7.1392
کهمپهینی بهرگری له بهندکراوانی سیاسی و مهدهنی
05/10/2013
(ڕۆیتەرز)- وەزیری دەرەوەی سعودی ئەمیر سعود فەیسەل داوا لەئیران دەكات واز لەسوریا بهێنێت ،ووتی : تەهران یارمەتی بەشارئەسەد دەدات بۆلێدان لەگەلی سوری .
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نیردەی ئەمریكا جون كیری لەریاز ئەمیری سعودیە ووتی: ئیمە گفتوگۆدەكەین سەبارەت بە كۆتایی هێنان بەجەنگی سوریا هەروەها نابێ ڕێككەوتن بەبێ بەشداری و هاوپەیمانیەت لەگەڵ ئۆپوزسیۆن بێت ،دەبێت هەرچی زووە ئەسەد ئەم كوشتارە ڕابگرێت.
و:ج.ع
وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەمەبەستی تاووتوێکردنی دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و قەیرانی سووریا و هەروەها دانوستانەکانی فەلەستین و ئیسرائیل گەشتێکی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا دەستپێکرد و لە سەرەتای سەردانەکەشی گەیشتە میسر و دواتر بڕیارە روو بکاتە سعودییە. جۆن کیری کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک ئەندازیاری پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسێنراوە و مانگی رابردوو لە گەشتێکیدا بۆ ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی و سووری و ئیسرائیلیدا کۆبوونەوەی ئەنجامدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا تاووتوێی کێشەکانی کرد، ئەمجارەیان راستەوخۆ سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لە گەشتەکەی بۆ سعودییە بڕیارە لەگەڵ پاشای سعودیە کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئەمریکا بکرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی سعودیە نیگەرانی خۆی لە کشانەوەی بڕیاری کردەی سەربازی دژ بە سووریا لەلایەن ئەمریکاوە دەربڕی و پاشان دانوستانەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لەگەڵ ئێران وایکرد سعودییە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پاسەکشە بکات، هەر لەبەر ئەم هۆیەش سعودییە پێشنیازی بوون بە ئەندامی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رەتکردەوە. یەکێکی دیکە لەو دۆسیانەی کیری لە گەشتەکەیدا بەدوایدا دەچێت، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی فەلەستین و ئیسرائیلە، کە بەم دواییانە وەک سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاری ئازادکردنی جەند بەندکراوێکی فەلەستنی دەرکرد، بڕیاریشە رۆژی سێشەممە سەردانی فەلەستین بکات و لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆببێتەوە. هەرچی پەیوەندی بە دۆسیەی ئێرانەوە هەیە، خاڵی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکایە، بۆیە کیری لە سەردانیدا بۆ ئیسرائیل جگە لە پرسی ئاشتی فەلەستین- ئیسرائیل، گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل چەند جارێک داوای لە ئەمریکا و رۆژئاوا کردووە، سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران کەم نەکەنەوە. بڕیاریشە ٧ و ٨ی ئەم مانگە جارێکی دیکە وەک قۆناخی دووەمی دانوستانەکان ئێران لەگەڵ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا لە جنێف کۆببێتەوە.
4/11/2013
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی دوو تیرۆرستی ڕاگەیاند كە یەكێكیان پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی لە خۆی بەستبوو و مەبەستیان بووە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی قەزای ئاكرێ بكەنە ئامانج.
بەیانیی ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و دانەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، ئەمەی لای خوارەوە دەقەكەیەتی:
هاووڵاتیانی خۆشەویست...
بەچاوكراوەیی ڕۆڵە گیانفیداكانی گەلەكەمان لە هێزەكانی ئاسایش و پاراستن، توانرا شكست بە پیلانێكی دیكەی تیرۆرستان بهێنرێت و هەوڵەكانیان بۆ تێكدانی باری سەقامگیریی هەرێم پوچەڵ بكرێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو دەزگای پاراستن بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایش توانیان دوو تیرۆرستی سەر بە گرووپی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام دەستگیر بكرێن كە بە نیاز بوون بارەگای ئاسایشی ئاكرێ بكەنە ئامانج، تیرۆرستی یەكەمیان خۆكوژێكی بە ڕەگەز عەرەبی سووریاییە بە ناوی (قتیبە احمد قاسم خگیب) ناسراو بە (ابو قتادە المسلم) لە دایكبووی ساڵی 1996 و نیشتەجێی (حی سوكەر) لە شاری حەلەب- سوریایە، ناوبراو لە ڕێگەی گرووپی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام ڕێك خراوە و دوای چەندین مانگ ڕاهێنان لەگەڵ نۆ تیرۆرستی دیكە ڕەوانەی عێراق كراون و پاش مانەوەی یەك مانگ لە مووسڵ لە ڕێگەی چەند تیرۆرستێكی دیكەوە ئامادە كراوە تاكو لە بارەگای ئاسایشی قەزای ئاكرێ سەربە پارێزگای دهۆك بە پشتێنەی بۆمب ڕێكراوەكەی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی بە هاوكاریی تیرۆرستی دووەم دێنە سنووری شاری ئاكرێ، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە تیرۆرستە خۆكوژەكە كە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی لە خۆی بەستبوو، دەستگیر كرا و دواتر لە چالاكییەكی تایبەتدا، توانرا تیرۆرستی دووەمیش كە ناوی تەواوی (مقداد عبدلقادر ناصر خزیر) ناسراو بە (ابوعبد) لە دایكبووی 1967ی شاری مووسڵە دەستگیر بكرێت و دان بە تاوانەكەیاندا بنێن و ڕادەستی دادگا بكرێن، لەگەڵ ئەم ڕاگەیەنراوەشدا دەقی دانپێدانانەكانیان دەخەینە بەردەمی هاووڵاتیانمان.
لە كۆتایی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمدا هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەنەوە پشت بەخوا و بە پشتیوانی جەماوەری كوردستان بە هەموو توانایەك لە هەوڵەكانیان بۆ بەرپەرچدانەوە و شكستپێهێنانی تیرۆریستان بەردەوام دەبن
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی پەیامنێر كەوتوون جگە لەو تیرۆرستەی دەستگیركراوە تیرۆرستەكانی دیكە كە هاتوون بۆ عێراق، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق چالاكییان ئەنجام داوە و لایەنە ئەمنییەكانی حكومەتی عێراقی هیچ زانیارییەكی لەسەر دەستنەكەوتوون.
سەعید عەبدوڵا
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی دوو تیرۆرستی ڕاگەیاند كە یەكێكیان پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی لە خۆی بەستبوو و مەبەستیان بووە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی قەزای ئاكرێ بكەنە ئامانج.
بەیانیی ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و دانەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، ئەمەی لای خوارەوە دەقەكەیەتی:
هاووڵاتیانی خۆشەویست...
بەچاوكراوەیی ڕۆڵە گیانفیداكانی گەلەكەمان لە هێزەكانی ئاسایش و پاراستن، توانرا شكست بە پیلانێكی دیكەی تیرۆرستان بهێنرێت و هەوڵەكانیان بۆ تێكدانی باری سەقامگیریی هەرێم پوچەڵ بكرێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو دەزگای پاراستن بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایش توانیان دوو تیرۆرستی سەر بە گرووپی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام دەستگیر بكرێن كە بە نیاز بوون بارەگای ئاسایشی ئاكرێ بكەنە ئامانج، تیرۆرستی یەكەمیان خۆكوژێكی بە ڕەگەز عەرەبی سووریاییە بە ناوی (قتیبە احمد قاسم خگیب) ناسراو بە (ابو قتادە المسلم) لە دایكبووی ساڵی 1996 و نیشتەجێی (حی سوكەر) لە شاری حەلەب- سوریایە، ناوبراو لە ڕێگەی گرووپی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام ڕێك خراوە و دوای چەندین مانگ ڕاهێنان لەگەڵ نۆ تیرۆرستی دیكە ڕەوانەی عێراق كراون و پاش مانەوەی یەك مانگ لە مووسڵ لە ڕێگەی چەند تیرۆرستێكی دیكەوە ئامادە كراوە تاكو لە بارەگای ئاسایشی قەزای ئاكرێ سەربە پارێزگای دهۆك بە پشتێنەی بۆمب ڕێكراوەكەی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی بە هاوكاریی تیرۆرستی دووەم دێنە سنووری شاری ئاكرێ، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە تیرۆرستە خۆكوژەكە كە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی لە خۆی بەستبوو، دەستگیر كرا و دواتر لە چالاكییەكی تایبەتدا، توانرا تیرۆرستی دووەمیش كە ناوی تەواوی (مقداد عبدلقادر ناصر خزیر) ناسراو بە (ابوعبد) لە دایكبووی 1967ی شاری مووسڵە دەستگیر بكرێت و دان بە تاوانەكەیاندا بنێن و ڕادەستی دادگا بكرێن، لەگەڵ ئەم ڕاگەیەنراوەشدا دەقی دانپێدانانەكانیان دەخەینە بەردەمی هاووڵاتیانمان.
لە كۆتایی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمدا هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەنەوە پشت بەخوا و بە پشتیوانی جەماوەری كوردستان بە هەموو توانایەك لە هەوڵەكانیان بۆ بەرپەرچدانەوە و شكستپێهێنانی تیرۆریستان بەردەوام دەبن
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی پەیامنێر كەوتوون جگە لەو تیرۆرستەی دەستگیركراوە تیرۆرستەكانی دیكە كە هاتوون بۆ عێراق، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق چالاكییان ئەنجام داوە و لایەنە ئەمنییەكانی حكومەتی عێراقی هیچ زانیارییەكی لەسەر دەستنەكەوتوون.
سەعید عەبدوڵا
بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) كە لەسەرچاوەیەكی ئاسایشەوە دەستیكەوتوون، ئەو پشتێنە بۆمبڕێژكراوەی كە بڕیاربوو خۆكوژێكی بەرەگەز سووری ئاسایشی ئاكرێی پێ بتەقێنێتەوە، بەر لە خۆكوژەكە هێنرابووە كوردستان و لە نزیك بەردەڕەش شاردرابووەوە، بەڵام هەرزوو ئاسایش ئاشكرای كردووە و پووچەڵی كردووەتەوە. رۆژی 3/11/2013 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا دەستگیركردن و دانپێدانانی دوو كەسی بڵاوكردەوە كە یەكێكیان بە نیازبوو بە پشتێنی بۆمبڕێژكراو خۆی بە ئاسایشی ئاكرێدا بتەقێنێتەوە، ئەوی دیكەش ئاسانكاری بۆ كردووە بۆ ئەنجامدانی كردەوەكە و گەیشتنی بە هەرێمی كوردستان. بەپێی راگەیەنراوەكەی ئاسایش، تۆمەتباری یەكەم بە رەگەز عەرەبی سوورییە بەناوی (قوتەیبە ئەحمەد قاسم خەتیب) ناسراو بە (ئەبو قەتادە موسلم) و لەدایكبووی 1996ە. سەبارەت بە چۆنێتی هاتنی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەیاننامەكەدا روونیكردووەتەوە "لە رێگەی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام رێكخراوەو دوای چەندین مانگ لە راهێنان لەگەڵ 9 تیرۆریستی دیكە رەوانەی عێراق كراون، پاش مانەوەی یەك مانگ لە مووسڵ لە رێگەی چەند تیرۆریستێكی دیكەوە ئامادەكراوە تاوەكو بارەگای ئاسایشی قەزای ئاكرێ سەر بە پارێزگای دهۆك لەڕێی پشتێنی بۆمبڕێژكراوەوە بتەقێنێتەوە". لەبارەی دەستگیركردنی كەسی دووەم، راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە "لە چالاكیەكی تایبەتدا توانرا تیرۆریستی دووەمیش كە ناوی تەواوی (مقداد عەبدولقادر ناسر خوزەیر)ەو ناسراوە بە (ئەبو عەبد) لە دایكبووی 1967ی شاری مووسڵ دەستگیر بكرێت". ئەبو عەبد لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە قاعیدەوە كردووە و مانگێك لەمەوبەر پەیوەندی بە دوو كەسەوە كردووە بەناوەكانی حاجی و ئەبو ئەحمەد، دوو كەسی دیكەش لەوێ بوونە و رێككەوتوون كردەوەیەك دژی ئاسایشی ئاكرێ ئەنجام بدەن. بەپێی دانپێدانانەكە، ئەبو عەبد لە رێگەیەكەوە ئەو خۆكوژە سوورییەی گەیاندووەتە نزیك رووبارێك و لەوێ پێیگوتووە بپەڕێتەوە ئەوبەر كەسێك چاوەڕێی دەكات، بەڵام دوای دەستگیركردنی خۆكوژەكە، ئەویش دەستگیر كراوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێن و كاتی دەستگیركردنەكەی بدات. "كوردێك پشتێنەكەی بە دوو بازگەدا هێناوە" بەپێی زانیاری (رووداو) كە لەسەرچاوەیەكی ئاسایشەوە دەستیكەوتووە، سێ رۆژ دوای تەقینەوەكانی هەولێر واتە لە رۆژی 1/10/2013 ئاسایشی ئاكرێ زانیاری پێگەیشتووە كە بڕێك ماددەی تەقەمەنی وەكو پشتێنێكی بۆمڕێژكراو لە مووسڵەوە بەرەو ئاكرێ دێت و لەڕێی كەسێكی خۆكوژەوە لەنێو بارەگای ئاسایشی ئەو شارە دەتەقێنرێتەوە. ئەو سەرچاوەیەی ئاسایش گوتی "پشتێنەكە لەڕێی كەسێكی كورد بە دوو بازگەدا تێپەڕیوە و لە ناوچەیەكی دەوروبەری قەزای بەردەڕەش شاردبوویانەوە، دوای زانینی شوێنی شاردنەوەی تەقەمەنییەكە كە بڕی 4.5 كیلۆ بووە، تیمێكی ئەندازیاری ئاسایش چوونەتە ئەو شوێنەی تەقەمەنییەكەی لێبووە و دوای لەكارخستنی، پشتێنەكەیان لە شوێنی خۆی داناوەتەوە". ئەو سەرچاوەیە گوتیشی "رۆژی دواتر ئەو دوو كەسەی دەستگیركران، هاتوون پشتێنەكەیان بردووە، بەڵام لەكاتی گەیشتنیان بۆ بازگە لەلایەن كارمەندانی ئاسایشەوە داوای ناسنامەیان لێدەكرێت، لەوكاتەدا خۆكوژەكە هەوڵی تەقاندنەوەی پشتێنەكە دەدات، بەڵام نەتەقیوەتەوە و هەردوو كەسەكە لەوێدا دەستگیر كراون" .
دڵدار هەركی رووداو - هەولێر
4/11/2013