شارەزایان ئاشكرایان كردووە كە خاوێنكردنەوەی بەردەوامی ددان بە فڵچە ودەزوو دەبێتە هۆی رزگاركردنی مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ.
شارەزاكان گوتیان بەكتریای ناودەم دەچێتە ناو سووڕی خوێنەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتە و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی دیوارەكانی دڵ كە مەترسی مردن دروست دەكات و دەم چەندین جۆر بەكتریای تێدایە وەك ستربتۆكۆكۆس گۆردۆنی كە دەبێتە هۆی دروستكردنی پەڵە لەسەر دان و ئەگەر ئەو بەكتریایە بگاتە ناو سووڕی خوێن لە رێگەی پووكەوە كاتێك خوێنی بەردەبێت، دەبێتە هۆی زیانی زۆر لەبەرئەوەی شێوەی پرۆتین وەردەەگرێت و دەبێتە هۆی جەڵتە.
توێژینەوەكانی پێشوو ئاشكرایان كردووە بایەخ نەدان بە ددان و پوك، دەبێتە هۆی رێگەدان بە چوونی 700 جۆر لە بەكتریا بۆ ناو خوێن و ئەوەش مەترسی جەڵتەی دڵ زیاد دەكات بە چاوپۆشین لە ئاستی تەندروستی مرۆڤ.
زانراوە كە نەخۆشی پووك دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە ناو دەمدا و ئەگەر ئەوە چارەسەر نەكرێت دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان و كەوتنی دانەكان.
پسپۆران دەڵێن مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی ددان لە رێگەی ئەو هەزاران جۆرە بەكتریایەوەیە كە ناو دەمدان.
توێژەرانی زانكۆی نەشتەركارانی شاهانە لە ئێرلەندا و زانكۆی بریستۆلی بەریتانیا، گوتیان بەكتریای ستربۆتۆكۆكۆس توانای ئەوەی هەیە مادەیەك بەرهەم بهێنێت كە وەك پرۆتینی فایبرینۆجینی ناو لەشی مرۆڤ وایە كە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ.
ئەو پرۆتینە خڕۆكەیەكی تایبەت دروست دەكات كە لە خوێنبەرەكاندا كەڵەكە دەبێت.
ئەم خڕۆكانە بەكتریا دەپارێزن و سیستمێكی بەرگریی لە بەرامبەر ئەو دەرمانانەدا بۆ دروست دەكەن كە بۆ نەهێشتنی هەڵئاوسان بەكاردێن.
سەرچاوە: میدڵ ئیست
ئا: زانیار نوری
له ئه‌سته‌نبول نێچیرڤان بارزانی له‌میانی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و بانگهێشته‌ى بۆ سه‌ردانى توركیا به كاتێكى گونجاو له قه‌ڵه‌مدا كه ترافیكێكى زۆرى دیپلۆماسى له ئه‌نقه‌ره هه‌یه و كاتێكى زۆر باشه بۆ ئاڵوگۆڕى بیروڕا ده‌رباره‌ى زۆر پرسى په‌یوه‌نددار به هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌وه،
پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئێواره‌ش له ئۆفیسى تایبه‌تى خۆى له دۆڵمه باهچهى ئیستانبول، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ـ ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه پێشوازى لێكرا.
له دیداره‌كاندا، ره‌وشى ئێستاى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌و پێشهاته خێرایانهى دێنه ئاراوه، بارودۆخى ناوخۆى عیراق و په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌ى عیراق و توركیا و هه‌رێمى كوردستان و توركیا، لایه‌نى ئابوورى و دۆسیه‌ى وزه و ئه‌و ته‌حه‌دیاته ئه‌منیانه‌ى رووبه‌ڕووى ناوچه‌كه به‌گشتى بوونه‌ته‌وه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییان له هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها نیگه‌رانیى خۆیان بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وه و هێرشه تیرۆریستیانهى كرانه سه‌ر ده‌زگاكانى ئاسایش له هه‌ولێر ده‌ڕبرى و دووباره هه‌موو ئاماده‌ییى توركیایان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك دووپات كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق بۆ ئه‌نقه‌ره و سه‌ردانى چاوهڕاوانكراوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ به‌غدا كه بڕیاره سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى بۆ ئه‌نقه‌ره به‌دوادا بێت، خرایه باس و له‌مباره‌یه‌وه لایه‌نى توركى رایگه‌یاند هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له نێوان دوو ده‌وڵه‌تى دراوسێدا ئاسایى یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره بایه‌خێكى زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌دات و هه‌رێمى كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام و پته‌وتر ده‌بن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بانگهێشته‌ى بۆ سه‌ردانى توركیا به كاتێكى گونجاو له قه‌ڵه‌مدا كه ترافیكێكى زۆرى دیپلۆماسى له ئه‌نقه‌ره هه‌یه و كاتێكى زۆر باشه بۆ ئاڵوگۆڕى بیروڕا ده‌رباره‌ى زۆر پرسى په‌یوه‌نددار به هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به هه‌وڵه‌كانى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا نیشان دا كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژوه‌ندیى دوولایه‌نه بێت، له هه‌مان كاتدا په‌ره به په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا بدرێت. ئه‌ردۆغان ـ یش خۆشحاڵیى خۆى به به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا ده‌ربڕى.
له دیداره‌كاندا باس له په‌ره‌سه‌ندنى بوارى ئابوورى و فراوانكردنى خاڵى سنووریى ئیبراهیم خه‌لیل و كردنه‌وه‌ى خاڵى دیكه‌ى سنوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا بۆ فراونتركردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاتوچۆى هاووڵاتیان له نێوان هه‌ردوولادا كرا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه‌ى كردووه.
دۆسیه‌ى وزه و به‌تایبه‌تیش پرۆژه‌ى ڕاكێشانى بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا و به‌ستنه‌وه‌ى به بازاڕه‌كانى جیهانه‌وه كه ئیستا گه‌یشتووه‌ته قۆناغى كۆتایى و لایه‌نى ته‌كنیكیى كاره‌كانى به‌م نزیكانه ته‌واو ده‌بێت، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كان بوو، كه به‌م شێوه‌یه‌ش نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته توركیا و بازاڕه‌كانى جیهان، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو عیراقدایه و له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا؛ هه‌رێمى كوردستان ئه‌و مافه‌ى هه‌یه كه پڕۆژه‌یه‌كى وا ئه‌نجام بدات.
ده‌رباره‌ى ڕووداو و پێشهاته‌كانى سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك ڕا و بۆچوونیان تاوتوێ كرد و دووپاتیان له‌سه‌ر پێوستیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و نه‌هیشتنى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه كرده‌وه.
شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ریه‌ك له عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و سه‌فین دزه‌یى ووته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
ئەندامێکی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەڵی لەناوەڕاستی مانگی داھاتوو دەردەکەوێ ئەمساڵ کۆنگرە دەبەسترێ یان نا.
ھەولێر
لەدوای دوو جار دواخستنی کاتی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، ھێشتا روون نییە کۆنگرە لەو کاتەدا ساز دەکرێ کە دیاریکراوە ٢٤/١١/٢٠١٣.
بەگوێرەی قسەی ئەندامێکی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرە، مشتومڕی دابەشکردنی ئەندامانی کۆنگرە کە شەش سەد ئەندامن، ھەروا بەردەوامەو لەسەر میکانیزمێک رێکنەکەوتوون.
کۆمیتەی ئامادەکار بۆچوونەکەنایان لە یەکناچن لەبارەی دابەشکردنی کورسی کۆنگرە، بەگوێرەی قسەی غەفوور مەخمووری ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاریی لەوبارەیەوە سێ بۆچوون ھەن: "یەکەمیان پێیوایە دابەشکردنی کورسییەکان بەپێی کاریگەریی سیاسی پارچەکانی کوردستان دابەش بکرێن، دووەم لەسەر بنەمای دانیشتووانی ھەر پارچەیەک بێ، سێیەمیش ئەوەیە کورسیی ھەموو پارچەکان یەکسان بێ و بڕیارەکان بەتەوافوق بدرێن بەڵام ئاراستەی زاڵ ئەوەیە کورسییەکانی کۆنگرە بەپێی کاریگەریی سیاسی بەشەکانی کوردستان دابەش بکرێن ".
غەفوور مەخمووری، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ AA گوتی: "بەھۆی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەکانی ئامادەکاریی بۆ کۆنگرە چەند جارێک دواکەوتووە، بڕیاربوو سەرەتای مانگی یانزە کۆبوونەوە بکرێ، بەڵام بەھۆی خولی نوێی پەرلەمانەوە ئەویش بۆ ماوەیەکی دی دوادەخرێ."
مەخمووری بۆچوونی وایە کۆنگرە لەمساڵدا زەحمەتە ساز بکرێ و ئاشکرایکرد: "ناکۆکی سیاسی ھەیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، ئەوەیش وایکردووە ساربدوونەوە بەدی بکرێ لەنێوان لایەنەکان و بڕیار وایە لەنیوەی مانگی داھاتوو کۆبوونەوەی ئامادەکاریی بکرێت و بەستن یان نەبەستنی کۆنگرە رادەگەیەنن."
مەخمووری لەوبارەیەوە زیاتر گوتی: "ماوەیەکی زۆرە کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنەبوونەتەوە، ئەمەش کاردەکاتە سەر بەرنامە و کاتی بەستنی کۆنگرە، جگە لەوە راپۆرتی ھەشت کۆمیسیۆنەکەی کۆنگرە کە ھەندێکیان ئامادەن پەسەندنەکراون و وەرنەگێڕدراون و چاپیش نەکراون، ھەروەھا رۆژەڤی کۆنگرەش دیارینەکراوە و میوانەکان وەکو پێویست بانگھێشت نەکراون، بۆیە ساردبوونەوەیەک بەدی دەکرێ و وەکو سەرەتا دڵگەرمی نابینرێ".
لەبارەی بۆچوونی وڵاتانی دەوروبەری ھەرێم و ئەمریکا لەسەر بەستنی کۆنگرەکە مەخمووری گوتی: "ئەو وڵاتانە بەفەرمی دژایەتییکردنیان بۆ کۆنگرەکە دەرنەبڕیوە، بەڵام لە کەناڵی دیکەوە نارەزایەتییان ھەبووە، ئەمریکییەکان گوتیان دیراسەی دۆخەکە دەکەین، جارێ ھەڵوێستیان لەبارەی کۆنگرە روون نییە."
لەبارەی کۆنگرەو راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی، غەفوور مەخمووری گوتی: "لە کۆنگرەدا تەبەنی مافی چارەی خۆنووسین
کە لەمافی خۆرێبەرییەوە تا مافی سەربەخۆیی تێدا دەبێ دەدرێت."
ANADOLU AGNCY 31/10/2013
سالح موسلیم هاوسەرۆكی (پەیەدە) لەچاوپێكەوتنەكی ڕۆژنامەوانی دا دەڵێت سەرۆك بارزانی بنەماڵەی بارزانی بۆ ئێمە جێگای ڕێزە ، لەبەردەوامی چاوپێكەوتنەكە دا هاوسەرۆكی (PYD) داوای لێبووردنی خۆی لەخەڵكی باشووری كوردستان دەكات ئەگەر دڵیانی ئێشاندبێت .
لەچاوپێكەوتنەكدا لەگەل رۆژنامەنووس ئارمانج عەگید لەڕۆژنامەی وار. هاوسەرۆكی (PYD) سالح موسلیم ووتی :لەوكاتەی كوڕی من شەهید بوو لەكاتی جەنگدا یەكەم كەس بارزانی بوو بروسكەی هاوخەمی خۆی بۆمن نارد هەروەها كوڕی بارزانی مەسرور بارزانیش بروسكەی هاوخەمی خۆی بۆناردین ئەمەش جێگای ڕێزە كی گەورەیە.
لەدرێژەی ووتەكانی دا لەبەرلین بۆلایەنگرانی پارتی سالح موسلیم ووتی : من گازاندەم لەگەلی كورد كرد لەئاست هەندێك بەرپرسیارەتی باشووری كوردستان من باوەرم وایە بارزانی ئاگادارنەبووە بۆیە داوادەكەم وەك سەرۆك ڕۆڵی خۆی بگێری .
دواترسالح موسلیم ووتی : ئەگەرمن دڵی هاووڵاتیانی گەلی كوردی باشووری كوردستان‌م ناڕەحەت كردبێت داوای لێبوردنیان لێدەكەم، ڕێزم بۆبیروڕای گەل هەیە.
سالح موسلیم بەر لەوەی سەردانی دەرەوە بكات هەندێك قسەی دەرهەق بەگەلی كوردی باشووری كوردستان كرد لەئاست بەرپرسیارەتی كورد دابوون ، ئەوقسانەی سالح موسلیم ببووە جێگەی نیگەرانی گەلی كورد‌و و سەركردایەتی گەلی كورد لەباشووری كوردستان.
هــەژار مــدیر - /ج.ع
که‌ناڵێکی لوبنانی بانگه‌شه‌ی کرد که چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق بیلادی شامی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا له سه‌رێکانی چه‌کی کیمیاییان به‌کارهێناوه .
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی المایدینی لوبنانی بانگه‌شه‌ی کرد که رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق بیلادی شامی سه‌ر به رێکخراوی ئه‌لقاعیده، له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا له‌دژی هێزه‌کانی YPG له شاری سه‌رێکانی چه‌کی کیمیاییان به‌کارهێناوه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م هه‌واڵه تا ئێستا له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG ه‌وه پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و گولـله هاوه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌ته و چه‌کدارانه‌وه شاری سه‌رێکانی باکوری کوردستانی پێ کرابووه ئامانج، ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی ناوچه‌که‌ی دووچاری نه‌خۆشی له‌ناکاو کردبوو .
ئاژانسی دهنگوباسی دیجله DIHAش له هه‌واڵێکدا رایگه‌یاندبوو که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله هاوه‌نێکی گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له‌ناو خاکی سه‌رێکانی باکوری کوردستاندا، دانیشتووێکی ده‌ڤه‌ره‌که به‌ناوی ( عه‌بدول جه‌لیل تورگای ) ژه‌هراوی بووه و ده‌ستبه‌جێ گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌که و ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که‌ش به‌ناوی ( عه‌بدولڕه‌حمان دایان )یش له شوێنێکی نزیک رووداوه‌که ده‌بوورێته‌وه، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش که چووبوونه شوێنی رووداوه‌که تووشی رشانه‌وه‌یه‌کی زۆر بوون و دواتر زۆربه‌یان بووراونه‌ته‌وه که یه‌کێک له‌وانه‌ش جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌که بووه .
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی المایدینی لوبنانی له هه‌واڵه‌که‌یدا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه که له هه‌رێمه‌ی حه‌سه‌که له نزیک سنووری تورکیا، له‌کاتی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا دووکه‌ڵێکی زۆر چڕ و پڕ له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی هاوه‌نێکی گرووپه چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق بیلادی شام به‌رز بۆته‌وه و هاوکات له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌رێمیشه‌وه رایگه‌یاندووه که له شوێنی رووداوه‌که ژماره‌یه‌ک که‌س ژه‌هراوی بوون .
له‌لایه‌کی تره‌وه رادیۆی ده‌نگی روسیاش له هه‌واڵێکدا رایگه‌یاندووه که له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی کیمیایی له‌کاتی ئاماده‌کردنیدا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری ئه‌لقاعیده کوژراون و وتی :" ژماره‌یه‌ک به‌رهه‌ڵستکار ژه‌هراوی بوون، گه‌ده‌یان تێکههڵدێت و ده‌ڕشێنه‌وه " . هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که یه‌کینه کوردییه‌کان هێرشه‌کانی به‌ره‌ی نه‌سرا و گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق بیلادی شامی تێکشکاندووه و ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کداری ئه‌و رێکخراوانه‌یان کوشتووه .
تا ئێستا ئه‌م زانیارییانه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌کانی YPG ه‌وه به‌فه‌رمی پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری پشتڕاستکردنه‌وه‌یدا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر کرداره دژه مرۆییه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ئاشکراببن که بۆ تێکدان و ره‌شکردنی رووی ئاینی ئیسلامی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
30/10/2013
فۆئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند, سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتی ئەندامانی ھەڵبژاردێردراوی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ بەستنی یەکەم دانیشتن لە رۆژی چوارشەممە ٦/١١/٢٠١٣ کاتژمێر (١٠) سەر لەبەیانی لە ھەولێر.
ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە
فۆئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند : ئەمرۆ چوارشەممە (٣٠/١٠/٢٠١٣) بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەپێی بڕگەی "سێیەم" لە ماددەی " دەیەم" ی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (١) ی ساڵی ٢٠٠٥ ی ھەموارکراو و بە فەرمانێکی ھەرێمی بانگھێشتی ئەندامانی ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ بەستنی یەکەم دانیشتنی لە رۆژی چوارشەممە ٦/١١/٢٠١٣ کاتژمێر (١٠) سەر لەبەیانی لە ھەولێر .
30/10/2013
كۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازە كۆمەڵێك گرێبەستی سەرنجڕاكێش بۆ كۆمپانیا جیهانییەكان بخاتەڕوو تاوەكو لە كێڵگە نەوتییەكانی كار بكەن. ئەو گرێبەستانە بەهاكەیان دەگاتە 100 ملیار دۆلار و بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت. مەهدی حوسێنی، راوێژكاری وەزیری نەوتی ئێران، دەڵێ "تاران گرێبەستی كڕینی بەرهەمێنانی ئێستای، كە رێگە بە كۆمپانیا بیانییەكان دەدات یەدەگەكانی لە دەفتەری خۆیدا تۆمار بكات هەڵدەوەشێنێتەوە، یاخود پشكی هەبێت لە پرۆژەكانی ئێران". حوسێنی ئامادەكاری بۆ گرێبەستی نوێ دەكات، كە ببنە مایەی قازانج بۆ هەردوو لایەن و پێشبینی دەكرێت لە مانگی ئاداری داهاتوو لە لەندەن زانیارییەكانی ئاشكرا بكرێن. راوێژكاری وەزیری نەوتی ئێران راشیگەیاندووە "كۆمپانیا گەورەكان چ ئەمریكی بن یاخود ئەورووپی سوودمەند دەبن". هەفتەی رابردوو كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایكرد ئەوان لەگەڵ بریكارە كۆنەكان لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی نرخی نەوتی ئێستایان دابەزێنن، بەمەرجی سووككردنەوەی سزا ئابوورییەكانی رۆژئاوا. ئەو هەنگاوەی حكومەتی ئێران پێشبینی دروستبوونی ململانێی ئابووری لە بازاڕەكانی لێدەكرێت، بۆ ئەوەی هەموویان پشكیان بەر بكەوێت، كە هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی داواكارییەكانی نەوتی ئێران، كە بەهۆی سزاكانەوە بەرەو پاشەكشێكردن هەنگاو دەنێت.
رووداو – فاینانشیەڵا تایمز 30/10/2013
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند بە داوەتێكی فەرمیی سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سبەی پێنجشەممە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆ دەبێتەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامی ئه‌رگۆشیی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند دووسبه‌ی پێنجشه‌ممه 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2013، به داوه‌تێكی فه‌رمیی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه گوتی: نێچیرڤان بارزانی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیران، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆدا كۆ ده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه؛ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
30/10/2013
بە پێی تەواوی جاڕنامە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ، مافی ژیان بنەڕەتیترین مافی هەر تاکێکە و دەسەڵاتەکان بۆیان نییە کە ئەم مافە لە تاکەکان زەوت کەن.
دەسەڵاتە پاوانخوازەکان بۆ مانەوەی خۆیان دژ بە هەر چەشنە بیرێکین کە ئاقاری ڕوونکردنەوەی کۆمەڵگا بە دوای خۆیدا بێنێت. هەر لەو پێناوەشدا چالاکانی مەدەنی و سیاسی کە ئامانجیان وەدیهێنانی ژیانێکی مرۆیی و دوور لە چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، وەک دوژمنی سەرەکەی ئەم جۆرە دەسەڵاتانە دێنە ئەژمار و دەسەڵاتداران بە دڕندانەترین شێوە بەرەوڕووی چالاکان و ڕۆشنگەران دەبنەوە. یەکێک لەو شێوانە کە دەسەڵاتی پاوانخواز دەیگرێتە پێش، لە سێدارەدانی چالاکان و نوخبەکانی کۆمەڵگایە و بەم شێوەیە لە هەوڵی بەرگرتن بە هەر چەشنە دەنگی ناڕەزایەتییە.
کۆماری ئیسلامی ئێران وەک یەکێک لە دەسەڵاتە پاوانخوازەکان بەردەوام بە جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدان بەری بە دەنگی ناڕازییانەی کۆمەڵانی خەڵک گرتووە.
نەتەوەی کوردیش وەک یەکێک لە نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی دەنگی مافخوازانە و ئازادیخوازانەی خۆی دەربڕیوە و وەک یەکێک لە گەورەترین دژبەرانی بیری زاڵ بە سەر دەسەڵاتی ئێران‌دا بەردەوام لە گۆڕەپانی خەباتدا بووە.
ئەم دەسەڵاتە لە سەرەتای تەمەنیەوە هەزاران کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردی بە تاوانی مافخوازی و ئازادیخوازی بە سزای درێژخایەنی زیندان حوکم داوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای سزاگەلی وەک زیندان و بێبەش کردن لە خوێندن و ... سزای دژەمرۆییانەی سێدارە وەک ئامڕازێک بۆ ترساندنی کۆمەڵگا و بەرەنگار بوونەوە لەگەل دەنگە ناڕەزایەتییەکان، مافی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد زەوت کردووە.
هەر لە درێژەی سیاسەتی لە سێدارەدانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی گەڵاڕێزان دوو چالاکی سیاسیی کورد بە ناوەکانی حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور و ڕەزا ئیسماعیلی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارە دران.
لەو ڕووەوە کە زیاتر لە ٢٠ کەس لە چالاکانی سیاسیی کورد سزای سێدارەیان لە سەرە، بێدەنگی سەبارەت بە لە سێدارەدانی ئەم دوو چالاکە سیاسییە بێگومان کارەساتی تری لەم چەشنەیە لێ دەکەوێتەوە.
بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و خوێندکاری سەرەڕای مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور و ڕەزا ئیسماعیلی، دژایەتی خۆمان لە سەر سزای سێدارە دووپات دەکەینەوە و داوایش لە کۆمەڵانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە داخستنی دووکان و بازاڕ لە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەڵاڕێزان، ناڕەزایەتی خۆیان لە سەر سزای سێدارە و لە سێدارەدانی ئەم دوو چالاکە سیاسییە دەرببڕن.
بە دڵنیایەوە پاڵپشتی و هاتنەدەنگی هاووڵاتیان بەر بە دووپات بوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە دەگرێ، بۆیە زۆر بە پێویستی دەزانین کە سەرجەم چین و توێژەکان، حیزب و لایەنەکان، ڕێکخراوەکان، چالاکانی سەربەخۆ، ژنان، خوێندکاران و ... بە یەکڕیزی و یەکدەنگییەوە باوەش بۆ ئەم بانگەوازە بکەنەوە.
29/10/2013
له هه‌ولیر بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به له سیداره‌دانی زیندانیانی سیاسی كورد له ئێران خۆپیشاندان به‌ریوه‌ده‌چیت
بە دەستپیشخەری یەکیەتی نەتەوەیی خویندکارانی کورد‌و کەمپینی "نا بۆ لە سێدارەدانی لاوانی کورد"و بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به له سیداره‌دانی زیندانیانی سیاسی كورد، رۆژی پینجشەممە(٣١/١٠/٢٠١٣) کاتژمیر ١٠ی پیش نیوەڕۆی خۆپیشاندان‌و ناره‌زایی ده‌ربرینیكی هیمنانە لە بەر دەرکی پارکی "سامی عەبدوڵڕەحمان بۆ بەردەرکی UN بەڕیوە دەچیت.
خۆپیشاندانەكه بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به لە سێدارەدانی حەبیبولڵا گوڵپەری پوور و رەزا ئیسماعیلی و هەروەها بۆ پێشگیریکردن لە ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی کورد و بە تایبەتی زانیار و لوقمان مورادی بەڕێوە دەچێ
هاتن تان هه‌ولدانه بۆ به‌رگرتن له سیداره‌دانی زیندانیانی سیاسی
یەکیەتی نەتەوەیی خویندکارانی کورد
کەمپینی "نا بۆ لە سێدارەدانی لاوانی کورد"
29/10/2013
بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی دەوڵەتی ڕووحانی لە كۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی سندووقی گەشەی میللی‌دا رایگەیاند گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بەدژی نەوتی ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.
ناوبراو ده‌ڵێ نموونەی ئه‌و وانەو دهسکهوتهكانی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان یه‌کیان ئەوەیە كە دەتوانین بە داهاتی 1 میلیۆن بۆشكە نەوت لە رۆژدا وڵاتی ئێران بەڕێوە ببەین، هەرچەند ئەگەر گەمارۆكان نەمێنن دەتوانین 1 میلیۆن و 500 هه‌زار بۆشكەی دیكە به هەناردی نەوتی وڵات زیاد بكەین كە لە ئاكامدا ئێران ساڵانە پتر لە 54 میلیارد دۆلاری دیکه‌ی داهات ده‌بێ.
وەزیری نەوتی حه‌سه‌ن ڕووحانی لەم كۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوە نەكرد كە چۆن گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بەدژی نەوت و گازی ئێران بەسەر دەچن، لە حاڵێكدا كە هەناردەی نەوتی ئێران بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نێودەوڵەتیی وزە لە 500 هەزار بۆشكە لە رۆژدا تێناپەڕێ، ئه‌گه‌رچی بیژەن نامدار زەنگەنە وا پیشان ده‌دا که هەناردەی نەوتی ئێران له ئێستادا دەگاتە 1 میلیۆن بۆشكە لە رۆژدا.
جێی باسە ئێران ساڵی 1356و ساڵیک پێش هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی رۆژانە 5 میلیۆن و 200 هەزار بۆشكە نەوتی هەناردە دەكرد.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری نه‌وت گوتی که سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران پێویستی به 80 میلیارد دۆلار سه‌رمایه بۆ بووژانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام وەزیری نەوتی دەوڵەتی "مشوورو هیوا" نەیگوت كە بە چ شێوەیەك داوای 80 میلیارد دۆلار لە سەرچاوەكانی سندووقی گەشەی میللی بۆ سەرمایەدانان لە بواری پیشەسازی نەوت ده‌کا، لە حاڵێكدا كە بڕە پارەی نێو ئەم سندووقە لە 30 میلیارد دۆلار تێناپەڕێ.
ناوبراو روونیشی نەكردەوە كە لەبەرچی سەرەڕای خەرج كردنی دەیان ملیارد دۆلار سەرمایە لە پیشەسازیی نەوت و گازی وڵات هه‌ر لە ماوەی 3 ـ 4 ساڵی رابردوودا، بەرهەمهێنانی نه‌وت له سەرچاوە سەربەخۆو هاوبەشەكانی نەوت و گازی ئێران ئه‌وه‌نه له که‌می داوه.
29/10/2013
س کوردستان وکورد
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران، دوا زانیارییەکانی سەبارەت بە چۆنییەتی لە سێدارەدرانی "حەبیبوڵا گوڵپەری پوور و رەزا ئیسماعیلی"، گیراوانی سیاسیی کورد لە گرتووخانەکانی ورمێ و سەڵماس بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەو دوو گیراوە کوردە، رۆژی هەینی، ٣ی خەزەڵوەر، لە گرتووخانەی ورمێ و سەڵماسەوە بۆ ژووری تاکەکەسی راگوێزراون و رۆژی شەممە[٤ی خەزەڵوەر]، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرانیان، لە ژێر چاوەدێری نوێنەرانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای قەزایی، لە سێدارە دراون.
سەرەتا، رۆژی هەینی، بەرپرسانی گرتووخانەی ورمێ، بە بیانووی را‌گوازتنی بۆ گرتووخانەیەکی تر، حەبیبوڵا گوڵپەری پوور، لە بەندی گیراوانی سیاسی بردۆتە دەر و بۆ قەرەنتینەی گرتووخانەکەیان گوازتۆتەوە و پاش چەند کاتژمێر، بە هەمان بیانوو، کەلوپەلی شەخسی حەبیب، لە بەندی ١٢ لەگەڵ خۆیان دەبەن.
کاتژمێر شەشی ئێوارەی هەمان رۆژ، هاوکات لەگەڵ داخرانی بەند و پچڕانی تەلەفۆنەکان، نیگەرانییەکان لەمەڕ رەوشی حەبیبوڵا زیادی کردووە و گیراوانی بەندی ١٢ و باقی بەندەکانی زیندان، دەستیان کردووە بە ناڕەزایەتی دەربڕین و داوایان لە بەرپرسان کردووە کە "یوسف کاکەمەمی"، بە نوێنەرایەتی گیراوان، چاوی بە حەبیب بکەوێ.
بەرپرسانی گرتووخانەکە نەتەنیا ئیزنیان نەداوە کەس چاوی بە حەبیب بکەوێ بەڵکوو هەڕەشەشیان کردووە کە ئەگەر ناڕەزایەتی دەربڕین درێژەی هەبێ، ناڕازییان دەگوازنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. هاوکات راشیان گەیاندبوو کە حەبیب بۆ ژووری قەرەنتینە گوازراوەتەوە تا ئێعدام بکرێ.
هاوبەندییەکی حەبیب کە ئەو زانیارییانەی داوە، لە درێژەدا وتوویەتی: کاتژمێر ٩ی شەو، هێزەکانی ئیتلاعات هاتنە ناو بەندی گیراوانی سیاسی و ئەمجار "عەلی ئەحمەد سلێمان"، کە ئەویش مەحکووم بە ئێعدامەیان برد و خستیانە ناو ژووری تاکەکەسی. ئەمەش نیگەرانییەکانی ئێمەی سەبارەت بە ئەگەری لە سێدارەدانی عەلی و حەبیب زیاتریش کرد. عەلی لە کاتی گوازتنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسیدا، بە عەلی وتبوو کە فەرمانی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دراوە و تا چەند کاتژمێری دیکە، لە سێدارە دەدرێ.
حەبیب وتبووی کە "داوا لە گیراوانی سیاسیی دۆستم دەکەم نیگەرانی من مەبن، بە خۆشحاڵییەوە بەرەوپیری مەرگ دەچم و چ ترسێکم لە جەستەیدا نییە.
پاش نیو کاتژمێر، عەلی ئەحمەد سلێمان گەڕێندراوەتەوە بەندی ١٢ و کاتژمێر ١١ و نیوی شەو، دوو گیراوی تر بە ناوەکانی "قودرەت و یەدوڵا"، کە بەهۆی شەڕکردن، پێشووتر گوازرابوونەوە ژووری تاکەکەسی، شایەتی بردنی حەبیب بۆ شوێنی لە سێدارەدانی بوونە. بە گوتەی ئەو دوو شایەتحاڵە، حەبیب لە کاتی بردرانی بەرەو تەنافی دار، سروودی "ئەی رەقیب"ی وتۆتەوە و سەرئەنجام کاتژمێر ١٢ی شەو، لە ژێر چاوەدێری نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای قەزایی ئێعدام کراوە و نزیک کاتژمێر پێنجی بەیانیی رۆژی شەممە، بە ماشێنێکی سپیی ئیتلاعات، تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ گوازراوەتەوە.
بە گوێرەی دایکی "حەبیب"، پاش ئەوەی هەواڵی گوازتنەوەی کوڕەکەی بۆ ژووری تاکەکەسییان بیستووە، داوایان لە پارێزەری حەبیب کردووە بەدواداچوونی مەسەلەکە بکات و ئەویش وێڕای ئەوەی کە ئاگادارنەبوونی خۆی لە مەسەلەکە راگەیاندووە، وتووشییەتی کە شەممە وەدوای مەسەلەکە دەکەوێ. بەهۆی نیگەرانی بنەماڵە، لە سنەوە بەرەو ورمێ کەوتوونەتە رێ و بەیانی شەممە لە بەر دەرگای گرتووخانەی ورمێ پێیان راگەیاندوون کە کوڕەکەیان لە سێدارە دراوە و تەرمەکەی بۆ ساردخانە گوازراوەتەوە. دایکی حەبیب وتوویەتی کە سەرەڕای سەردانی پزیشکی قانوونی، ساردخانە، پارێزگاری و … تەرمی رۆڵەکەیان نەدراوەتەوە و پێیان راگەیاندراوە کە کوڕەکەتان بە تاوانی موحارەبە/شەڕ لەگەڵ خوا، ئێعدام کراوە و هەر بۆیەش، تەرمەکەتان نادەینەوە.
حەبیبوڵا گوڵپەری پوور، کوڕی ناسر، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٣ی سنە، رۆژی ٥ی رەزبەری ساڵی ١٣٨٨، لە رێگەی مهاباد بەرەو ورمێ، بە هەندێک کتێبەوە، لە لایەن هێزەکانی حەفازەتی ئیتلاعاتی سپای مهاباد قۆڵبەست کرا و پاش چەندین مانگ ئەشکەنجە و ئازاری توندی جەستەیی و دەروونی لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی مهاباد، سنە و ورمێ، دواجار لە ٢٤ی رەشەممەی ٨٨، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مهاباد، لە لایەن قازی خودادادییەوە لە دانیشتنێکی چەند خولەکیدا، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، بە ئێعدام مەحکووم کرا. ناوبراو داوای پێداچوونەوەی بەسەر حوکمەکەیدا کرد و داواکەی بۆ لقی ٣١ی دیوانی بەرزی ئێران رەوانە کرد بەڵام دادگای پێداچوونەوەش ئێعدامەکەی پەسەند کرد.
کەسانی نزیک لە حەبیب، هەموو دەڵێن کە حەبیب لە سەرجەم قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە، لە دادگا و ئیتلاعاتدا، رەتیکردۆتەوە کە بەشداری لە ئۆپێراسیۆنی چەکداریدا کردبێ و ئیتلاعات تەنیا بە هۆکاری هەبوونی چەند کتێب و پێوەندی بە دایکانی ئاشتیی مهاباد، ناوبراوی بە هاوکاریی کاریگەر لەگەڵ پەژاک، تۆمەتبار کردووە و تا ساتی لە سێدارەدرانیشی، ئەو گیراوە سیاسییەی لەژێر زەخت و گووشاری دادگادا بووە.
حەبیب لە مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا، نامەیەکی سەرئاوەڵای سەبارەت بە ئەشکەنجەکرانی دەروونی و جەستەیی لە ماوەی گیرانی لە گرتووخانەی ئیتلاعات لە ورمێ و مهاباد بڵاوکردەوە. ناوبراو لە بەشێک لە نامەکەیدا نووسیبووی: "سەرەڕای ئەوەی کە سکاڵام سەبارەت بە دەستبەسەربوونی درێژخایەن و ئەشکەنجەدرانی دەروونی و جەستەییم تا ئاستی مردن، بۆ ناوەندە جیاجیاکانی دەوڵەت ناردووە، لەو مەملەکەتەدا دەنگی ئێمە تەنانەت لە ژوورەکانی گرتووخانەش تێناپەرێ چ بگا بەوەی کە بیسەرێکی هەبێ".
حەبیبوڵا گوڵپەری پوور، مانگی رەشەممەی ١٣٩٠، بە بڕیارێکی لەناوکاو، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بۆ گرتووخانەی سمنان گوازرایەوە و پاش ١٤ مانگ راگیران لە بەندی گیراوانی مەترسیداری سمنان، دووبارە لە ٢٣ی گوڵانی ١٣٩٢دا بۆ گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە.
هەمان رۆژ، لەگەڵ لە سێدارەدانی حەبیب، گیراوێکی سیاسی تر لە گرتووخانەی سەڵماس لە سێدارە درا.
"رەزا ئیسماعیلی"، کوڕی تۆفیق، خاوەن هاوسەر، ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی دێرکی سەڵماس، پاش تێپەڕبوونی ٤٩ مانگ لە دەستبەسەربوونی، لە سێدارە درا".
رەزا ئیسماعیلی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٨٨، دەستبەسەر و مانگێک لە ئیتلاعاتی سەڵماس بە تۆمەتی هاوکاری پەژاک ئەشکەنجەی جەستەیی و رۆحی کرا و لەژێر لێدان و کوتان دابوو. ناوبراو دواتر بۆ گرتووخانەی سەڵماس گوازراوەتەوە و پاش شەش مانگ، بە تۆمەتی موحارەبە[بە مانای شەڕ لەگەڵ خوا لە عورفی قەزایی کۆماری ئیسلامی‌دا] لە رێگەی ئەندامەتی لە پەژاکدا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی خۆی بە ئێعدام مەحکووم کرا.
دەگوترێ بنەماڵەکەی ٣٥ میلیۆن تمەنیان دەستحەق بە چەند پارێزەر داوە تا لە دیوانی باڵای دادی ئێران بەدواداچوونی دۆسیەکە بکەن و حوکمی ئێعدامەکە هەڵبوەشێننەوە بەڵام هەوڵەکان سەری نەگرتووە و حوکمەکە وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە.
سەرلەبەیانیی شەممە، ٤ی خەزەڵوەر، هاوڕێیانی رەزا لە گرتووخانەی سەڵماس بە بنەماڵەکەی رادەگەیەنن کە کوڕەکەیان چەند کاتژمێر لەمەوبەر، لەسێدارە دراوە. پاش ئەوەی کە بنەماڵە و خزم و قەومی ئەو گیراوە سیاسییە ئێعدامکراوە لەبەر دەرگای زیندانی سەڵماس کۆدەبنەوە، پێیان رادەگەیەندرێ کە تەرمەکەی لە شوێنێک بەخاک ئەسپێردراوە.
بنەماڵەی ناوبراو لە رێگەی خزمێکەوە شوێنی بەخاکسپێردرانی کوڕەکەیان دەدۆزنەوە و کاتێک دەیانهەوێ تەرمەکە لە گۆڕ دەربهێننەوە و بیبەنەوە گوندەکەی خۆیان، تووشی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکان بوونە بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی خزم و کەسی رەزا ئیسماعیلی، چەکدارانی ئێران ناتوانن پێش بە جەماوەر بگرن.
دواجار بنەماڵەی ئەو گیراوە ئێعدام کراوە، تەرمی رۆڵەکەیان دەبەنەوە دێرکی سەڵماس و ئەسپەردەی خاکی دەکەن بەڵام ناوچەکە بە چەکداری دەوڵەتی تەنراوە و هەڕەشە لە بنەماڵەکەی کراوە کە بۆیان نییە پرسە لە مزگەوتی ئاوایی بگرن و جگە لە ماڵی خۆیان و ئەویش بە ئاستیکی سنووردار".
ئامادەکردن و وەرگێڕان: ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ
29/10/2013
کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری ژنان، لە نامەیەک روو لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، وێڕای رەخنەگرتن لێیان، داوای هاوکاری و هاوخەباتییان لێکردوون.
کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری ژنان، لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ "سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان"، وێڕای ئاماژە بە کوژران و لە سێدارەدرانی گەنجانی کورد و سەرکوتی بەردەوام و زەبروزەنگی رەژیم دژ لە خەڵکی کوردستان، رەخنەیان لە حیزبەکان گرتووە کە "لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە سیاسەتێکی ناشەفاف و نادروست، پاراستنی بەرژەوەندی تەنگی حیزبی، هەوڵ بۆ تەنیا بەدەست هێنانی دەسەلات و ڕقەبەرایەتی" دەدەن.
بە گوێرەی ئەو چالاکانە "ئەم جۆرە سیاسەت کردنە، وزە و تێکۆشانی ژنان و پیاوانی کورد هەرچی زیاتر کردۆتە قۆچی قوربانی" و هەر بۆیەش، داوایان لە حیزبەکان کردووە کە "لە ئاست ئەو گرفتانە، کە خۆشیان بەشێک لە پێک هێنانیانن" وڵامدەر بن.
ئەو کۆمەڵە چالاکەی بواری ژنان وتوویانە کە ئێمە نامانەوێ "چیتر شاهیدی دروشمی ناوەڕۆک بەتاڵ و نمایشی حیزبەکانمان بین و لەو سۆنگەوە، داوایان کردووە کە "لانیکەم ئەحزابی کوردی لە سەر کێشەی زندانیانی سیاسیی کورد هاودەنگ بن، بەرامبەر به كوشتن و له سێدارەدانی لاوانی كورد هاوهەڵویست بن" و جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی بە هاودەنگی مەحکووم بکەن.
لە بەشێکی تر لە نامەکەدا هاتووە: زۆر ئاشکرایە کە ئەرکی هەموو لایەنێکە کە بە ناردنی سکاڵای هاودەنگ بۆ ئۆرگانەکانی ماڤی مرۆڤی لە جیهان، ئەمنێستی، چاوەدێری مافی مرۆڤ بۆ سەر ئێران بەڕێز ئەحمەد شەهید، ڕووکردن لە ئۆرگانەکانی دادی نێونەتەوەیی و هاوکاری بەردەوام لە سەر کێشەی زندانیان، لەو مشتومڕە ناشایستە بێنە دەر و دەستی هاوکاری بۆ یەکتر دڕێژ بکەن".
ئەو کۆمەڵە چالاکە هەروەها هۆشداریان داوە کە "هەر حیزب و ئالیانسێک لەمپەر بخاتە سەر ڕێگای ئەو هاوکارییە و پشت لەو ئەرکە ئینسانی و نەتەوییە بکا، دەکەوێتە بەر قەزاوەتی خەڵک و دەبێ وڵامدەری مێژو و خوێنی شەهیدانی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان بێ". واژۆی ئەو کەسانە، لەژێر نامە سەرئاوەڵاکەدایە، کە وێنەیەکیشی بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ رەوانە کراوە: مینا لبادی، نەدا شەهبازی، جەمیلە ڕەحیمی، شەهلا دەباغی، مەرزە جەوانمەرد، ئەسمەر مێعماری، ناهید موکری، روفیا ڕەمەزانعەلی، فەریبا محەمەدی، بەدری تەوحیدی، چنوور مێهرپەروەر، گوڵالە شەڕەفکەندی، شلێر شبلی، جەمیلە ئەنوەری، سۆهەیلا قادری، سیمین نەسروڵاهی، شەهین شەهلایی، کوێستان عومەرزادە، ڕۆژە عەزیزی، سارا محەمەدی، فەریدە قوبادی، پەخشان ئەحمەدی، پەروین شەڵماشی، سەحەر دیناروەند، پەری ڕەشیدیان، شەڕاڕە شەمامی، هێلین یونگ.بەری، شەمزین جیهانی، مەهین شوکڕووڵاپوور، گوڵاڵە سەمیعی، لەیلا محەمەدی، شەهناز شەهلایی، نەهیە خۆشکەلام، نەسرین ڕەحیمی، سوڕەیا ساتوری، کوێستان گادانی، پەروین خاڵەندی
ھاسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP لەمیانی کۆڕێکدا لەسەر رۆڵی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە نوێنەراتیەتی BDP لە ئەمریکا سازیکردبوو، باسی رەوشی چارەسەری پرسی کوردی لەتورکیا کرد و ئاماژەی بەوە دا، ئازادکردنی ئۆجەلان چارەسەریی خێراتر دەکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، گهاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP روونیکردەوە، ئێستا قۆناغی چارەسەری تووشی جۆرێک لە ئاستەنگی ھاتووە و زۆر بە ھێواشی بەڕێوەدەچێ، ئەگەر حکومەت ھەنگاوێکی جددی بنێ، ئەوا دەکرێ قۆناغەکە خێراییەکی دیکەی پێ بدرێ.
دەمیرتاش گوتی: "لە قسەکانی ئەردۆغان وا دەردەکەوێ، کە خێری ئاشتیمان پێبکەن، ئەگەر کورد نەخشە رێی چارەسەری بۆ ئاشتی پێشکەش کردبێ، ئەوا بۆ بەھێزبوونی زیاتری تورکیایە نەک بێ ھێزکردنی، گرنگە ئیرادەیەک ھەبێ بۆ مانەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ، دەبێ لە چواردەوری پرۆژەیەک کۆبینەوە بە ئامادەبوونی لایەنی سێیەم وەک چاو‌دێر. بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئامادە نییە و ھەر جارە و بیانوویەک دەھێنێتەوە بۆ راکردن لە مێزی گفتوگۆ."
دەمیرتاش ئاماژەی بە بە ھێواشی بەڕێوەچوونی قۆناغی چارەسەری دا و گوتی: "سەرەتا زۆر بە خێرایی بەڕێوەچوو، دواتر ھێواش بووەوە. بۆ تێپەڕین لەم قۆناغە حکومەت دەتوانێ ھەنگاوێکی جددی بنێ، بۆ نموونە ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕووی دەرەوەدا دەکرێ ھۆکارێکی باشبێ بۆ دووبارە خێرا کردنەوەی قۆناغی چارەسەر."
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، لە ساڵی 1999 لە نایرۆبی پایتەختی کینیا دەستگیرکرا و لە تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕایەوە.
رووداو/ ئەنادۆڵ
29/10/2013