دوای له‌سێداره‌دانی حه‌بیبولڵا گوڵپه‌ری پوور له‌زیندانی ورمێ ، دایه ( سه‌ڵته‌نه ) دایکی ( فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ) و ژماره‌یه‌ک له‌دایکانی ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گوڵپه‌ری پوور چوونه شاری سنه . دایکانی ئاشتی مهابادیش له‌په‌یامێکدا به هۆی له‌سێداره‌دانی دوو کادیری پێشه‌نگی PJAK سه‌ره‌خۆشی له‌که‌سوکاری بنه‌ماڵه‌که‌ی و گه‌لی کورد کرد .
دوێنێ یه‌کشه‌ممه27ی تشرینی یه‌که‌م دایکی ( فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ) مامۆستای تێکۆشه‌ری کورد که له‌ساڵی 2010 له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سێداره درا ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌دایکانی ئاشتی بۆ ده‌ربڕێنی هاوخه‌می و هاوسۆزی و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی گوڵپه‌ری پوور ماڵیان به‌سه‌ر کرده‌وه .
گرووپی دایکانی ئاشتی له‌لایه‌ن دایک و خوشکانی حه‌بیبولڵا گوڵپه‌ری پوور پێشوازیان لێ‌کرا . له‌دیداره‌که‌دا دایکانی ئاشتی سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی دایک و خوشکان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌که‌ی و گه‌لی کورد کرد و هه‌روه‌ها یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختکردوانی تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی به‌رز راگیرا .
له‌و دیداره‌دا هه‌روه‌ها که‌سوکاری حه‌بیبولڵا گوڵپه‌ری پوور و دایکانی ئاشتی رایانگه‌یاند که یادی رۆڵه‌کانیان زیندوو ده‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌چێت زوڵم و تاوانی رژێمی ئێرانه .
له‌هه‌مانکاتدا گرووپێک له‌دایکانی ئاشتی و خانه‌واده‌ی تێکۆشه‌رانی گیانبه‌ختکردووی مهاباد له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی بۆ ته‌له‌فیزیۆنی newroz tv سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی کردن له‌گه‌لی کورد و خانه‌واده‌که‌ی رایانگه‌یاند: "سیاسه‌تی له‌سێداره ناتوانێت ئازادیخوازانی گه‌لی کورد له‌تێکۆشان پاشگه‌ز بکاته‌وه ".
28/10/2013
ANF
پەرلەمانی ئێران دەنگی متمانەی بە رەزا ساڵح ئەمیری، وەزیری پێشنیازکراوی حەسەن رۆحانی بۆ وەزارەتی تەندروستی نەدا، بەڵام دوو وەزیری دیکە نوێ دیاری کران و دەنگی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت . عەلی ئەسغەر فانی، وەزیری پێشنیازکراوی وەزارەتی پەروەردە و راهێنان و رەزا فەرەجی دانا، وەزیری پێشنیازکراو بۆ وەزارەتی علوم دەنگی متمانەی پەرلەمانیان بەدەست هێناو بە شێوەی فەرمی دەستیان بە کارکرد . ئەلیاس نادران، نوێنەری رێی و شێمیرانات لە پارێزگای تاران هێرشی کردە سەر رەزا ساڵح ئەمیری، وەزیری پێشنیازکراوی وەزارەتی تەندروستی و بە وەرگرتنی بەرتیل و ئەشکەنجەی زیندانیان وقاچاغ و بوونی لەناو خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2009ی تۆمەتبارکرد . تەلەفزیۆنی حکومەتی ئێران بریار وابوو لە بەیانییەوە دانیشتنی پەرلەمان راستەوخۆ بگوازێتەوە، کە دوای ئەم بریارە، راستەوخۆ نەگوازرایەوە ، کە بووە هۆیی نارەزایەتی دەربرینی چەند پارلەمانتارێک. لە میانەی دانیشتنەکەدا حەسەن روحانی بۆ پشگری کردن لە وەزیرە پێشنیازکراوەکانی قسەی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە دەبێت سەربەخۆیی زانکۆکان بپارێزرێ و نابێت زانکۆکان ئەمنییەتی بن و بە ئاماژە بە قسەیەکی موتەهەری گوتی : من پێم خۆشە تەنانەت کورسی بدین بە مارکسیستەکانیش تاوەکو بێن و قسەی خۆیان بکەن و ئێمەش وەڵامیان بدەینەوە . بە پێی راپۆرتی هەواڵییەکانی ئێران، حەسەن رۆحانی لە میانەی تاووتوێکردنی شیاوی وەزیرانی پێشنیازکراو، ئاماژەی بە زمانی زگماکی کرد و گوتی : له وه‌زاره‌تی پەروەردە و راهێناندا، ده‌بێ گۆڕانکاری جیددی بکرێت و په‌روه‌رده به زمانی زگماکی بخرێته به‌رنامه‌ی کاری ئەو وه‌زاره‌ته‌وه. رۆحانی گوتیشی: "ئێمه ده‌بێ ماددەی 15ی دەستوور جێبه‌جێ بکه‌ین و ئه‌م کاره ده‌بێ له قۆناغی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌ستپێبکات و له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌کانی په‌روه‌رده تاوەکو کۆتایی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌رده‌وام بێت."
28/10/2013
دوو فیلمی سینه‌مایی له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیمارات نمایش ده‌كرێن.
فیلمی سینه‌مایی "تاڵ، شیرین، وڵاته‌كه‌م" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هونه‌ر سه‌لیم، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی و فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فربارین" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هیشام زه‌مان، له به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێ"ی حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له دوو سانسی جیاوازدا له هۆڵی سینه‌مایی كۆشكی ئیمارات و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی سینه‌مایی "مارینا ماڵ" له شاری ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیمارات یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌چنه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ركابه‌ریدا ده‌بن.
فیلمی سینه‌مایی "تاڵ، شیرین، وڵاته‌كه‌م" به‌رهه‌می هه‌ریمی كوردستان و وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیماڕاته، ٍبه ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه هونه‌ر سه‌لیم، ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران گوڵشیفته فه‌راهانی و ئه‌كته‌ری كوردی باكووری كوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كوركماز ئه‌رسه‌لان نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فربارین" كه به‌رهه‌می هه‌ریمی كوردستان، كۆمپانیای میتۆس فیلمی ئه‌ڵمانی و وڵاتی نۆڕوێژه، ٍبه ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه هیشام زه‌مان، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه و به‌رپرسی كۆمپانیایی سینه‌مایی میتۆس فیلمی ئه‌ڵمانی مه‌مه‌د ئه‌كتاش و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه تاهیر عه‌بدوڵڵا تاهیر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بووزه‌بی كه فیلمی سینه‌مایی "تاڵ، شیرین، وڵاته‌كه‌م" له هونه‌ر سه‌لیم و 13 فیلمی سینه‌مایی دیكه تیایدا نمایش ده‌كرێن، بریتین له: خاتوو جاكی وهیڤێر سه‌رۆكی لێژنه‌ی دادوه‌ران و ئه‌كته‌ر له وڵاتی ئۆستۆڕاڵیا، ئادریان ووتۆن ـ ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی به‌ریتانیا، خاتوو هیام عه‌بباس ـ ئه‌كته‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، خاتوو دۆڕا بۆچۆچا ـ به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی توونێس و خاتوو ساندرا دێن هامێڕ ـ ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی هۆڵه‌ندا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێ"ی حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بووزه‌بی كه فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فربارین" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هیشام زه‌مان و 14 فیلمی سینه‌مایی دیكه تیایدا نمایش ده‌كرێن، بریتین له: خاتوو یێسیم ئۆستاگلۆ ئاڕتیست له وڵاتی توركیا، خاتوو ئێرێنێ بیگناردی ـ رخنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی ئیتالیا، نووره‌دین لهخماری ـ ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی مه‌غریب، والێری تودورۆوسكی ـ ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی رووسیا و میشێل كامۆن ـ فیلمساز له وڵاتی لوبنان.
حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بووزه‌بی به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له ڕۆژانی 24ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر تا رۆژی 2ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2013 له هۆڵی گه‌وره‌ی كۆشكی ئیمارات و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی سینه‌مایی "مارینا ماڵ" له شاری ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیمارات یه‌كگرتووی عه‌ڕه‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
چه‌ند کاتژمێرێک دوای له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ری پوور له‌زیندانی ورمێ له‌زیندانی سه‌ڵماسیش گیراوێکی سیاسی کورد به ناوی ( ره‌زا ئیسماعیلی ) ناسراو به ( ئیلهام مامه‌دی ) به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی PJAK له‌سێداره درا . ناوبراو ئه‌ندامی هه‌رێمی PJAK بووه و به‌ر له‌سێداره‌دانی ئه‌شکه‌نجه‌ی لێکراوه‌و شوێنچهنجهی ئه‌شکه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بینراوه .
ره‌زا ئیسماعیلی ناسراو به ( ئیلهام مامه‌دی ) که له‌ساڵی 2009 به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ده‌ستگیر کرابوو ، سه‌ر له‌به‌یانی دوێنێ له‌زیندانی سه‌ڵماس له‌سێداره درا .
ئیلهام مامه‌دی ته‌مه‌ن ( 35 ) ساڵ خه‌ڵکی گوندی دێرکی سه‌ڵماسه . ناوبراو کوڕی مه‌زنی ماڵ بووه‌و به هۆی هه‌ستی ئازادیخوازی به سه‌رهاتێکی به‌کول و ئێشی هه‌بووه . خه‌ڵکی ناوچه‌که ناوبراویان وه‌ک به که‌سێکی خۆشناو ، رووخۆش و مه‌تین به ناو ده‌کرد که هیچ کاتێک زیانێکی بۆ که‌سێک نه‌بووه و که‌سێکی به‌رپرسیار له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا بووه .
ئیلهام مامه‌دی له‌رابردوودا خاوه‌ن دوو منداڵ بووه‌و له‌گونددا بژێوی ژیانیان به به‌خێوکردنی مه‌ڕ و ماڵات ده‌برده سه‌ر . له‌ساڵی 2006 به هۆی رووداوێکه‌وه ( ته‌قینه‌وه‌ی گاز ) له‌ماڵه‌که‌یدا هاوژین و دوو منداڵه‌که‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه .
ناوبراو له‌ساڵی 2009 له‌لایه‌ن سیخوڕانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ناوچه‌که به تۆمه‌تی هاوکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( PJAK ) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێران ده‌ستگیر ده‌کرێت .
دادگای شۆڕشی شاری خۆی له‌پارێزگای ورمێ ( ئیلهام مامه‌دی )یان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پڕۆپاگه‌نده بۆ PJAK سزای له‌سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند . پارێزه‌ری ناوبراو رایگه‌یاندووه ، سزای له‌سێداره‌ی ئه‌و گیراوی سیاسی ئه‌مساڵ دوای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌که‌ی گۆڕدرا بۆ ( 25 ) ساڵ زیندان .
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستخراون ئیلهام مامه‌دی شه‌وی هه‌ینی له‌به‌ندی گشتی زیندانی سه‌ڵماس دهرخراوهو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه . سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به بنه‌ماڵه‌که‌ی راگه‌یه‌ندراوه که ته‌رمی کوڕه‌که‌یان له‌گۆڕستانێکی له‌سه‌ر رێگای سه‌ڵماس ـ ورمێ به خاکسپێردراوه .
به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه که‌سوکاری ناوبراو و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی سه‌ڵماس که زۆرتریان ژن بوون ده‌یانه‌وێت ره‌زا ئیسماعیلی بۆ به‌خاکسپاردنی ببه‌نه گوندی دێرک به‌ڵام رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی چه‌کداره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و سوپای پاسداران ده‌بنه‌وه .
دوای ته‌شه‌نه کردنی تووڕه‌بوونی خه‌ڵک و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی به گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ره‌زا ئیسماعیلی بۆ گوندی دێرک به مه‌رجی ئه‌وه‌ی هیچ مه‌راسیمێکی بۆ رێکنه‌خه‌ن، په‌سه‌ند کرد . له‌کاتی ده‌رخستنی ته‌رمه‌که‌دا پێکهه‌ڵپرژان له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌کان و خه‌ڵکی ئاماده هاته ئاراوه‌و هێزه‌ئه‌منیه‌کان به شێوه‌یه‌کی دڕنده هێرشیان کرده سه‌ر هاوڵاتیان .
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ رایانگه‌یاندوه که هێزه‌کانی ئه‌منی ده‌ستووریان به خه‌ڵکی گونده‌که نه‌داوه له‌مزگه‌وتی گونده‌که‌دا کۆببنه‌وه .
راگه‌یه‌ندراوه له‌کاتی شۆردنی ته‌رمی ئیلهام مامه‌دی شوێن په‌نجه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌ر له‌سێداره بهجستهیهوه بینراوه .
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستخراون دوێنێ له‌سه‌رتاسه‌ری شاری سه‌ڵماس و ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌خه‌ی گشتی راگه‌یه‌ندراوه‌و هێزه‌کانی سه‌رکوتکاری رژێم له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵک له‌ئاماده‌باشی دا بوون .
27/10/2013
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتوون، هاوکات لەگەڵ لەسێدارە درانیحەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کورد بەناوی "رەزا ئیسماعیلی(مامەدی)" تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی ناوچەی سەڵماس لەزیندانی ئەو شارە لەسێدارە دراوە.
دەگوترێت کە تەرمی رەزا ئیسماعیلی بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە گۆڕستانی شاری سەڵماس بە خاک سپێردراوە و دواتریش بنەماڵە و کەسووکاری ئەو زیندانییە سیاسییە، تەرمی رۆڵەکەیان لە گۆڕ هێناوەتە دەر و بۆ گوندی "دێرک"یان راگواستووە.
رەزا ئیسماعیلی خەڵکی گوندی "دێرک"ی سەربە شاری سەڵماس لەمانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویدا لەلایەن یزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری "خۆی"یەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە.
هەنووکە ناوچەی سەڵماس بەهێزێکی زۆری نیزامی میلیتاریزە کراوە و هاووڵاتییانی شاری سەڵماس لەبەر دەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێناوە.
هەتا ئێستا ژومارەی زیندانییانی سیاسیی لەسێدارە دراوی شەوی رابردووی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئاشکرا نەبووە.
kurdpa
27/10/2013
وەزیری رۆشنبیری کابینەی حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، رایگەیاندووە: پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەزگاکانی چاپ و پەخشی کتێب دەکەن، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەحموود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری پێشوو، کارکردنیان هەڵپەسێردرابوو، هەندێک لە بەرپرسانی دەزگاکانی چاپ و پەخشیش دەڵێن: بە کردار هیچیان نەبینیوە و لە ئێران جگە لە کتێب، ئینتەرنێت و مۆسیقا و سینەماش لە کەشێکی داخراودان. ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لە زمان بەرپرسی بەشی کتێبی وەزارەتی رۆشنبیری ئێرانەوە، واتە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، رایگەیاندووە: "پێداچوونەوە دەکەن بە دۆسیەی ئەو دەزگایانەی چاپ و پەخشی کتیب، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەحموود ئەحمەدینەژاد، کارکردنیان هەڵپەسێردرابوو." هەندێک لە بەرپرسانی ئەو دەزگایانەی چاپ و پەخش، بە گەشبینییەوە لەو بڕیارە دەڕوانن و لە لێدوانیان بۆ راگەیاندنەکان، پێیانوایە کابینەی حەسەن رووحانی پێدەچێت هەوڵ بۆ نەهێشتنی کەشی دژە کەلتووریی، سەردەمی ئەحمەدی نەژاد بدات و پێداچوونەوەیەک بە دۆخی ناهەمواری چاپ و پەخشی کتێب بکات لە ئێران‌دا. وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، پێشتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، باسی لە کرانەوەی کەشی کتێب و چاپەمەنی کردبوو و رایگەیاندبوو: "بە دڵنیاییەوە روانینی کابینەی رووحانی بەرامبەر بواری کتێب و چاپەمەنی، بەراورد بە کابینەی رابردوو روانینێکی جیاواز دەبێت." رەخنەگرانی سیاسەتەکانی حکومەتی ئەحمەدی نەژاد، بەردەوام تۆمەتباریان دەکرد بەوەی بە چاوێکی ئەمنی بۆ بواری کتێب و چاپەمەنی دەڕوانێت. ئەمە لە کاتێکدا، عەلی جەنەتی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کابینەی رووحانی بە تەوسەوە، سەبارەت بە کەشی زاڵ بە سەر بواری کتێب و چاپەمەنی ئێران‌دا، وتوویوتی: ئەگەر قورئان کتێبی پیرۆزی مسوڵمانان و سرووشی پەروەردگار نەبوایە، ئەدیتۆرەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی رەتیان دەکردەوە. بەڵام سەرەڕای ئەم قسانە، هەندێک لە بەرپرسانی دەزگاکانی چاپ و پەخش دەڵێن: تا ئێستا بە کردار هیچیان نەبینیوە و تەنانەت بۆ بینینی وەزیر وەڵامیان نەدراوەتەوە و ئەوە تەنیا بواری کتێب نییە کە بەرەوڕووی سانسۆر و هەڵپەساردن و کۆسپنانەوە دەبێتەوە، لە ئیران ئینتەرنێت و مۆسیقا و سینەماش لەو کەشە داخراوە بێبەش نەکراون.
27/10/2013
لێكۆڵینەوەیەك كە توێژەران ئەنجامیانداوە گەیشتووەتە پوختەی ئەوەی كە ئەو كەسانەی هاوڕێی زۆریان هەیە پێویستە لێهاتوویی مەعریفی زیاتر بەكاربێنن بۆ ئەوەی تێبگەن بەرامبەرەكانیان چۆن بیر دەكەنەوە.
بەڵام ئەمە ئەو پەیوەندییانە ناگرێتەوە كە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دروست دەبێت.
زانایان بۆیان دەركەوت پەیوەندی لە نێوان ژمارەی هاوڕێكانی كەسێك و قەبارەی مێشكی ئەو كەسەدا هەیە بە تایبەت لەو ناوچەیەدا كە راستەوخۆ دەكەوێتە سەر چاوەكان.
توێژینەوەكە بۆ یەكەمجار ئاشكرای كردووە كە قەبارەی مۆخی مرۆڤێك پلەی لێهاتووییە كۆمەڵایەتییەكانی دیاری دەكات.
رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری پرۆفیسۆر رۆبن دنباری سەرۆكی توێژەرەكانی گواستەوە كە توێژینەوەكە بۆی دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی بازنەیەكی فراوانتری هاوڕێیان هەیە، توانا و لێهاتوویی مێشكیان زیاترە.
هەروەها گوتی: تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان قەبارەی مێشكی تاك و ژمارەی هاوڕێكانی یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە ئالیەتی دروستبوونی مۆخی گەورە لای كەسەكان بە بەراورد بە كەسانی تر.
پرۆفیسۆرەكە هەروەها روونی كردەوە كە پشكنینی بەشی پشت چاوی مۆخ دەریخستووە لە ماوەی نیو ملیۆن ساڵی رابردوودا گەورەبوون لەو ناوچەیەی مێشكدا رووی داوە و روونی كردەوە كە كات و تێكەڵبوون و جوگرافیا و رەگەز كاریگەرییان لەسەر ژمارەی هاوڕێیان مرۆڤێكەوە هەیە.
هەروەها رونیكردەوە كە توێژینەوەی ئەنجامدراو لەلایەن تیمەكەیەوە گەیشتووەتە بوونی پەیوەندی لە نێوان توانای تاكەكەس و خوێندنەوەی ئەوەی كەسانی تر بیری لێدەكەنەوە لەگەڵ فراوانی تۆڕی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی.
توێژینەوە لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكی فراواندا ئەنجامدرا لەسەر 40 كەس كە زانایان وێنەی شیكارییان بۆ مێشكیان گرت لە پێناو پێوانەكردنی قەبارەی توێكڵی بەشی مۆخیان كە تایبەتە بە بیركردنەوە و بەرەوپێشچوون.
سەرچاوە: جەزیرە نێت
ئا: زانیار نوری
27/10/2013
بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران دژایەتی خۆیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیان و رۆژئاوا دەربڕیوە. سوپای پاسداران بەوە تۆمەتبارە کە قازانجی زۆر دەکات لە گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا لەسەر ئێران. گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا لەسەر ئێران بۆ هەموو لایەنەکان خراپ نەبووە. دەگوترێ سوپای پاسداران لەو گەمارۆیانە قازانجی زۆری دەستکەوتووە. یەکەم کەس کە پەردەی لەسەر ئەو نهێنییە هەڵدایەوە، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران "مەهدی کەروبی" بوو. ئەو رایگەیاند "گەمارۆکان قازانجی زۆری بۆ سوپای پاسداران هەیە". لە ماوەی سەرۆکایەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران چڕتر بۆوە. زۆربەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیش لە ئێران کشانەوە و زۆربەی پرۆژە ئابوورییە گەورەکان بە قەرارگای خاتم الانبیا سپێردران کە گەورەترین کۆمپانی سوپای پاسدارانە و بە فەرمانی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوە. ئەو قەرارگایە بە کۆنترۆڵکردنی جەمسەرەکانی ئابووری ئێران و نەهێشتنی کێبرکێی بەشی تایبەت تۆمەتبار دەکرێت. ساڵی 2010 گەورەترین گرێبەست لە مێژووی پیشەسازی نەوتی ئێران درایە کۆمپانیایەکی سەر بە سوپا. گرێبەستێکی ٢١ ملیار دۆلاری بۆ گەشەپێدانی گۆڕەپانی گازی پارسی جنوبی. بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران دژایەتی خۆیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیان و رۆژئاوا دەربڕیوە. سوپای پاسداران بەوە تۆمەتبارە کە قازانجی زۆر دەکات لە گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا لەسەر ئێران. گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا لەسەر ئێران بۆ هەموو لایەنەکان خراپ نەبووە. دەگوترێ سوپای پاسداران لەو گەمارۆیانە قازانجی زۆری دەستکەوتووە. یەکەم کەس کە پەردەی لەسەر ئەو نهێنییە هەڵدایەوە، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران مەهدی کەروبی بوو. ئەو رایگەیاند "گەمارۆکان قازانجی زۆری بۆ سوپای پاسداران هەیە". لە ماوەی سەرۆکایەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران چڕتر بوونەوە. زۆربەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیش لە ئێران کشانەوە و زۆربەی پرۆژە ئابوورییە گەورەکان بە قەرارگای خاتم الانبیا سپێردران، کە گەورەترین کۆمپانی سوپای پاسدارانە و بە فەرمانی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوە. ئەو قەرارگایە بە کۆنترۆڵکردنی جەمسەرەکانی ئابووری ئێران و نەهێشتنی کێبرکێی بەشی تایبەت تۆمەتبار دەکرێت. ساڵی 2010 گەورەترین گرێبەست لە مێژووی پیشەسازی نەوتی ئێران درایە کۆمپانیایەکی سەر بە سوپا. گرێبەستێکی ٢١ ملیار دۆلاری بۆ گەشەپێدانی گۆڕەپانی گازی پارسی جنوبی. هەروەها بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بازتابی ئێران "داهاتی گەمارۆکان بۆ ئەو کەسانەی گەمارۆکان دەور لێدەدەنەوە، ساڵانە نزیکەی 13 هەزار ملیارد دۆلارە". سوپای پاسداران دەور لێدانەوەی گەمارۆکان بەیەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی خۆی دەزانێ. هاوپەیامی ئەحمەدی نەژاد و سوپا تاوەكو سەر نەبوو. ئەحمەدی نەژاد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2011 ئەندامانی سوپای پاسدارانی بە "برایانی قاچاخچی" نێو برد. ئاماژەی بەوەشدا کە سوپا لە بەندەرەکانی باشووری ئێران بە قاچاغ شتومەک دێنێتە نێو ئێران. وەزیری ناوخۆی ئێرانیش مانگی رابردوو رایگەیاند "کەلوپەلی قاچاخ بە کامیۆن هاوردە دەکرێ". هەروا گوتی، بەستنەوەی قاچاخ بە دانیشتووانی سەر سنوور بەهانەیە. گەمارۆکانی سەر ئێران گەورەترین کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و بژێوی رۆژانەی خەڵک هەبووە. کابینەی نوێی حکومەتی ئێرانیش بە دروشمی لابردنی گەمارۆکان متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەشی جگە لە دانوستان لەگەڵ رۆژئاوا، دەبێ بەرەوڕووی لایەنەکانی دەسەڵاتی ناوخۆی ئێرانیش بێتەوە. هەروەها بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بازتابی ئێران "داهاتی گەمارۆکان بۆ ئەو کەسانەی گەمارۆکان دەور لێدەدەنەوە، ساڵانە نزیکەی 13 هەزار ملیارد دۆلارە".سوپای پاسداران دەور لێدانەوەی گەمارۆکان بەیەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی خۆی دەزانێ. هاوپەیامی ئەحمەدی نەژاد و سوپا هەتا سەر نەبوو. ئەحمەدی نەژاد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2011 ئەندامانی سوپای پاسدارانی بە "برایانی قاچاغچی" نێو برد. ئاماژەی بەوەشدا کە سوپا لە بەندەرەکانی باشووری ئێران بە قاچاغ شتومەک دێنێتە نێو ئێران. وەزیری نێوخۆی ئێرانیش مانگی رابردوو رایگەیاند کەلوپەلی قاچاغ بە کامیۆن هاوردە دەکرێ. هەروا گوتی بەستنەوەی قاچاغ بە دانیشتووانی سەر سنوور بەهانەیە. گەمارۆکانی سەر ئێران گەورەترین کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و بژێوی رۆژانەی خەڵک هەبووە. کابینەی نوێی حکومەتی ئێرانیش بە دروشمی لابردنی گەمارۆکان متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەشی جگە لە دانوستان لەگەڵ رۆژئاوا، دەبێ بەرەوڕووی لایەنەکانی دەسەڵاتی نێوخۆی ئێرانیش بێتەوە.
rudaw
26/10/2013
دوای ئەوەی كە كۆبوونەوەكانی ڕابردوو لە لوبنان و ڕووسیا بەرێوەچوون لە ئێستادا كۆبوونەوەی دەوری حزبە شیوعی و كرێكاری و چەپەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداریی ١٤ حزب و رێکخراو لە شاری هەولێر بەرێوەدەچێت.
تەها سلێمان ئەندامی سەركرداتی حزبی شیوعی كوردستان گوتی: بۆیەكەمجارە ئەم كۆبوونەوەیە لە كوردستان ئەنجام دەدرێت و ناوەڕكی كۆبوونەوەكە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی كاری سەندیكایی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چەسپاندن و بەرجەستەکردنی دیموكراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاركردن بۆ دانانی ڕێگاچارەی گرفتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی.
هەروەها گوتیشی لەم كۆبوونەوەیە 14 حزبی شیوعی و كرێكاری و چەپ لە 12 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشدارییان تێدا كردووە و ساڵانەش ئەم كۆبوونەوانە بە دەوری بەردەوام دەبن.
سەعید عەبدوڵا/م.ش
26/10/2013
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک نوێنەری پارتە شیوعی و چەپەکانی عێراق و لوبنان و فەڵەستین و ئۆردۆن و سودان و مسر و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی کرد لە دیدارەکەدا سەرۆکی ھەرێم گوتی شانازیی بەوە دەکەم تاکێکم لەو گەلەی کولتووری لێبووردەیی ھەیە و ھەرگیز پەنای بۆ تۆڵەسەندنەوە و توندڕۆیی نەبردووە.
لە دیدارەکەدا سەرەتا حەمید مەجید مووسا سەرۆکی حزبی شیوعیی عێراقی بە نوێنەرایەتیی شاندی ھاوبەشی پارتە شیوعی و چەپەکانی وڵاتانی عەرەبی پەیڤێکی پێشکەش کرد و سوپاسی ڕەخساندنی دیدار لەگەڵ سەرۆک بارزانی کرد و لە درێژەی قسەکانیدا ئەزموونی ھەرێمی کوردستان لە گەشەسەندن و ئاساییش و دیموکراسی بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو و نموونەیی وەسف کرد و سەبارەت بە بارودۆخی خەراپی وڵاتانی ناوچەکە ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمەکان بەرپرسی یەکەمن لە نەبوونی خەدەمات و بێبەشبوونی ھاووڵاتیان و ھەژاری و گەندەڵی ھەرچەندە کە ئێمە خاوەنی سەرەوت و سامانێکی مرۆیی و سرووشتیی زۆرین. حەمید مەجید مووسا باسی ئەوەشی کرد کە بەرپرسیارێتی لەسەر شانی ھەموومانە بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەین ھەتا گەلان بتوانن کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی دوور لە توندڕۆیی و دەمارگیری بنیات بنێین.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی شاندەکە وتەیان پێشکەش کرد و تێیدا دەستخۆشییان لە پێشڤەچوون و گەشەسەندنی ھەرێمی کوردستان کرد و ھێمایان بەوەدا کە ئەو ئازادی و ئاساییش و دیموکراسییەی لێرەدا ھەیە ھیچ کات ناھێتەدی مەگەر لە سایەی سەرکردایەتێکی سیاسیی دڵسۆز و شارەزا نەبێت. ھەروەھا ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان لە دوورەوە بە وردی چاودێریی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان دەکەن و بەڕوونی سەرکەوتنی دیموکراسی و ھەڵبژاردن و فرەلایەنی و سەرکەوتنی ئاساییش و گەشەسەندن لە ھەرێمی کوردستاندا دەبینین.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرھێنانی شاندی میوان سوپاسی ھەڵوێستی ئامادەبووانی کرد و ئەم دیدارەی بە دەرفەتێک زانی بۆ ئەوەی ئاگاداری بارودۆخی ھەرێم بن و سوودیش لە گۆڕینەوەی بۆچوونەکان وەربگیرێت.
دواتر سەرۆک بارزانی لەبارەی بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە وتەیەکی پێشکەش کرد و سەبارەت بە سەرکەوتوویی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان سەرۆک بارزانی گوتی: "ئەزموونی ئێمە سەلماندی کە ئەگەر پشت بە ئیرادە و تواناکانی گەلەکەمان ببەستین سەرکەوتوو دەبین و لە ھەر شوێنێک ئەگەر لە پڕۆسەی سیاسی‌دا چاو لە یارمەتیی خەڵکی دیکە بێت ئەوە ئەنجامەکەی شکست دەبێت". سەرۆک بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوردستان بەھایەکی قورسی داوە بەڵام ئەنجامی ھەبووە و ئازادیی وەدەستھێناوە.
پەیوەست بە ئەدای سیستەمە سیاسییەکانیش سەرۆک بارزانی سەرکەوتوویی حکوومەتەکانی بە بوونی متمانەی گەل بەستەوە و گوتی: " ھەرچەندە نیزامێک بەھێز و باڵادەست بێت بەڵام ئەگەر متمانەی گەلەکەی لەپشت نەبێت دەڕووخێت". سەرۆک بارزانی لە پەیڤەکەیدا ھیمای بە بوونی گیانی تەبایی و لێبووردەیی لەنێو گەلی کوردستانی کرد کە مێژووییەکی دوورودرێژی ھەیە و بووەتە کولتوورێکی دەوڵەمەند و گەلی کوردستان قەت پەنای بۆ توندوتیژی و تۆڵە نەبردووە تەنانەت لە دژی دوژمنەکانیشی و ئەوەی بۆ میوانەکان باس کرد کە " شانازیی بەوە دەکەم تاکێکم لەو گەلەی کولتووری لێبووردەیی ھەیە و ھەرگیز پەنای بۆ تۆڵەسەندنەوە و توندڕۆیی نەبردووە".
pna
25/10/2013
سەرچاوەکانی پۆلیس ئاشکرایان کرد کە لێکۆڵەرانی فەڕەنسی کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر گومانلێکراوی سەرەکیی دۆزی سێ ژنە کوردە تیرۆرکراوەکەی پاریس کۆکردۆتەوە و دوا هەوڵەکانی خۆشیان دەست پێکردووە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دۆزەکە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز لەو بوارەوە چەند سەرچاوەیەکی دواندووە و ئاماژەی بەوە داوە کە دادوەری بەرپرسیار لە دۆسیەکە، بە ڕەسمی داوای زانیاریی لە تورکیا کردووە سەبارەت بە عومەر گونەی، کە گومانلێکراوی سەرەکیی تیرۆرەکەیە. ئەم داوایەی دادوەر لە کاتێک دایە کە گومان‌لێکراو، مانگەکانی بەر لە تیرۆرەکە، لانیکەم سێ جار سەردانی تورکیای کردووە و بە شێوەیەکی بەردەوامیش لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لە پەیوەندیدا بووە.
رۆژی چوارشەممە ٩ی ژانویەی ٢٠١٣، "سەکینە جانسز" سیاسەتمەداری کورد و لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، "فیدان دۆغان"، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و "لەیلا شایلەمەز"، چالاکی سیاسیی کورد، لە "بیرۆی ئینفۆرماسیۆنی کورد" لە پاریس تیرۆر کران و ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی لەناو کوردەکانی دانیشتووی ئەورووپادا وەڕێخست.
"عومەر گونەی"، تاکە تۆمەتباری قۆڵبەستکراوی دۆسیەی تیرۆری ئەو سێ سیاسەتمەدارە لە پاریس، ١٩ رۆژ بەر لە تیرۆرەکە، واتە رۆژی ١٨ی دێسامبری ٢٠١٢، لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئیستانبووڵەوە، سەردانی ئانکارای کردووە و ٣ رۆژ لەم شارە ماوەتەوە بێ ئەوە سەردانی خزم و قەومی بکات و ئامانجی سەردانەکەی بزانرێ.
رۆژنامەی حوڕیەتی تورکیا رۆژی یەکشەممە ٢٧ی ژانویە بڵاوی کردبۆوە کە پۆلیسی نێودەوڵەتی[ئینتێرپۆل] بە هاوکاریی تیمێکی تایبەت لە تورکیا، خەریکە بەدواداچوون بۆ سەفەرەکانی گومان‌لێکراو دەکەن بۆ تورکیا و لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرەداوێک دان دەربارەی دەست و پێوەندەکانی عومەر گونەی لە ئانکارای پێتەختی تورکیا.
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دادی تورکیا، لە لێدوانێکدا کە لەسەر وێبسایتی خۆی ڕایگەیاندووە کە فەڕانسە، تا ئێستا هیچ داوایەکی رەسمیی سەبارەت بە هاوکاریی حقووقی لەو دۆزەدا لە تورکیا نەکردووە.
"لە ئۆکتۆبری ٢٠١١ەوە تا ئێستا، دامەزراوە حقووقییەکانی فەڕانسە هیچ داوایەکی ڕەسمییان لە وەزارەتی داد یان هەر دامەزراوەیەکی دیکەی پەیوەندیدار نەکردووە"؛ وەزارەتەکە وای نووسیوە.
گرینگرتین پرسیاری لێکۆڵەرانی دۆسیەکە ئەوەیە کە داخوا کێ دەستووری کوشتنی ئەو سێ ژنە سیاسەتمەدارەی داوە. ئەو کوردانەی لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا هەموو حەفتەیەک لە شوێنی ڕووداوەکە کۆدەبنەوە، هەروەها سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستانیش، پێیان وایە ئەمە قەتڵێکی سیاسییە.
گومانلێکراوی سەرەکیی دۆسیەکە عومەر گونەی، زیاتر لە هەشت مانگە کە لە ژوورێکی تاکەکەسی و لە گرتووخانەیەکی نزیک پاریس بەند کراوە و چاوەڕوانی دادگایی کردنە. ناوبراو، کە پێشتر لە مێدیاکانی توکیادا وەک "کەسێکی نزیک لە لایەنە نەتەوەپەرستەکانی تورکیا" ناوی هاتووە، خۆی بە بێ‌تاوان دەزانێ و ڕایگەیاندووە کە "بۆ ژن هێنان" سەردانی تورکیای کردووە.
پارێزەری گونەی، ئان سۆفی لۆون ڕایدەگەیەنێ کە سەبارەت بە سەفەرەکانی موەکیلەکەی، چاوەڕوانی زانیاریی زیاترە لە تورکیاوە. بەڵام پارێزەرانی بنەماڵەی سێ قوربانییەکە گومان دەکەن "هەستیاریی سیاسی" پڕۆسەی بەدواداچوون و بە ئەنجام گەیشتنی دۆزەکەی ئاستەنگ کردبێ.
ئەمە لە کاتێک دایە کە سەرچاوەکانی ڕۆیتێرز لە پۆلیسی فەڕانسە، دەڵێن تورکیا پێشتر هێندێک زانیاریی سەبارەت بە شوێنی لەدایک بوون و ژیانی عومەر گونەی داوە بە لێکۆڵەرانی دۆزەکە، بەڵام وەزارەتی دادی تورکیا دووبارەی دەکاتەوە کە "فەڕانسە داوای هاوکارییەکی لەو چەشنەی لە ئێمە نەکردووە."
هاوکات وتەبێژێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕانسە دەڵێ دەوڵەت "هیچ دەستەڵاتێکی بەسەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە حقووقییەکانی وڵاتەکەیدا نییە" و دادگەی دژە تیرۆری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "هەستیاریی سیاسی بەهیچ جۆرێک پێشی لە بە ئەنجام گەیاندنی دۆزەکە نەگرتووە."
پارێزەرانی دۆزەکە هاوکاری وهاوئاهەنگیی نێوان تورکیا و فەڕانسە بە "سست و ناکاریگەر" دەزانن و بە گوێرەی ڕۆژنامەکانی تورکیاش، سەردۆزگەری دادگەی ئەنقەرە، بەهۆی ئەوەی سەبارەت بە دۆسیەی عومەر گونەی وەڵامی نامەکانی نادەنەوە، گازندەی لە کاربەدەستانی فەڕانسە کردووە.
بە گوێرەی قانوونی سزادانی گشتیی تورکیا، ئەگەر هاوولاتییەک لە دەرەوەی سنوورەکان تاوانێک ئەنجام بدا و کارمەندی دەوڵەت بێ، دەبێ لە تورکیا دادگایی بکرێ و بەو هۆیەوە، سەردۆزگەری ئەنقەرە دۆزێکی تایبەتی دەست پێکردووە. سەردۆزگەر دەیەوێ لەوە بکۆڵێتەوە داخوا عومەر گونەی کارمەندی دەوڵەت بووە یان نا.
دادگەی ئەنقەرە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆیتێرزی نەداوەتەوە بەڵام پارێزەری بنەماڵەی قوربانییەکان، "مەڕاڵ دانیش بێشتاش" دەڵێ: "ئێمە پێمان وایە کە، لەبەر ئەوەی تاوانەکە لە فەڕانسە ئەنجام دراوە، ئەوان لایەنی پەیوەندیدارن، دەبێ وەلامی داواکارییەکانی تورکیاش بدەنەوە."
پۆلیسی فەڕانسە کە دەستی بەسەر کەلوپەلەکانی گومانلێکراودا گرتووە، ڕایگەیاندووە کە عومەر گونەی، رۆژ و حەفتەکانی بەر لە تیرۆرەکە، کۆمەڵێکی زۆر پەیوەندیی تەلەفۆنی دەگەڵ ناوخۆی تورکیا هەبووە و ئەم پەیوەندییانە، بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دۆزەکە گرینگن، بەڵام دۆزینەوەی ئەم پەیوەندییانە، بەبێ هاوکاریی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا مەیسەر نابێ.
24/110/2013
NNSROJ
rudaw
23/10/2013
بەرپرسانی میسر رایانگەیاند، بە گوێرەی زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگرییان، توركیا پشتیوانی میلیشیا ئیسلامییەكانی سینا دەكات. ئاماژە بەوەش دەكەن "خەڵكانێك لە توركیا هەن پشتیوانی ئەو میلیشیا چەكدارانەن، كە پەیوەندییان هەیە بە قاعیدە و لە نیمچە دورگەی سینا شەڕ دژی سوپا و پۆلیسی میسر دەكەن". ئەو بەرپرسانەی میسر دەڵێن: "چەك لە توركیاوەو بە رێگەی قاچاخ و لەڕێی دەریاوە دەگاتە لێوارەكانی دەریای سپی ناوەڕاست". ئوسامە عەسكەر، فەرماندەی سوپای 3ی میسر، رایگەیاند "رێوشوێنی زۆر تووندمان بۆ پشكنینی هەموو ئەو كەشتییە بازرگانییانە داناوە، كە لە توركیاوە بەرەو میسر دێن". ئەو فەرماندەیەی سوپای میسر گوتیشی "ئەو كۆمەكە سەربازیی و چەكانە لە بەندەرەكانی ئەسكەندەرییە و دەمیات و پۆر سەعید دەگەنە میسر". چەكدارانی ئیسلامیی تووندڕە و وەك وەڵامێك بۆ ئەو پشكنینە تووندانەی سوپای میسر، كە بۆ ئەو كەشتییانەی دەكەن، رۆژی 19ی مانگ تەقینەوەیەكیان لەبەردەم دەزگای هەواڵگریی میسر لە ئیسماعیلییە ئەنجامدا، ئەو تەقینەوەیە هاوكات بوو لەگەڵ راگەیاندنی دەستگرتنیان بەسەر چەك و تەقەمەنی، كە لە چەند وڵاتێكەوە گەیەنرانە میسر. فەرماندە سوپاییەكەی میسر، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئێستا چاودێری چڕی ئەو بارهەڵگرە توركیانە دەكەن، بە گوتەی خۆی لەوەتەی زانیاری‌یان پێگەیشتووە كە لە توركیاوە چەك دەگاتە دەستی تووندڕەوە ئیسلامییەكان.
23/10/2013
دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیا ژمارەی ئەو ئەڵمانیانەی، كە بەمەبەستی جیهاد و شەڕ دژی رژێمی سووریا روویانكردووەتە ئەو وڵاتە و سەربازگەیان لە باكووری ئەو وڵاتە داناوە، بە 200 كەس مەزندە دەكات. ئەو وڵاتانەشی كە هاونیشتمانیانیان بۆ شەڕ روویان لە سووریا كردووە، مەترسی ئەوەیان هەیە دوای تەواوبوونی شەڕ تووندوتیژییەكان بگوازنەوە وڵاتەكانی خۆیان. دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا مەزندە دەكەن هەزار كەس لە وڵاتە جیاجیاكانی ئەورووپاوە روویان كردبێتە سووریا بۆ جیهاد و شەڕ دژی رژێمی ئەسەد، كە 250 كەسیان لە كۆتاییەكانی 2012 رۆیشتوون، لە نێوانیاندا 90 بەریتانی و 120 بەلجیكی و 50 دانیماركی و 150 كۆسۆڤی هەن. بەگوێرەی راپۆرتی ئۆفیسی پاراستنی دەستووری ئەڵمانیا، 200 كەسی ئیسلامی تووندڕەوی ئەڵمانی لە سەرانسەری ئەڵمانیا روویانكردووەتە سووریا و لە باكووری ئەو وڵاتە سەربازگەیەكی تایبەتی ئیسلامییە ئەڵمانەكانیان دروستكردووە، بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاش، تاوەكو ئێستا 8 ئەڵمانی لە شەڕەكانی سووریا كوژراون. گۆڤاری دێر شبیگڵی ئەڵمانی، بە پشتبەستن بە راپۆرتێكی نهێنی 71 لاپەڕەیی، ئاشكرایكرد بەسەدان هەزار یۆرۆ كۆكراوەتەوە بۆ كۆمەكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ كڕینی چەك و ئامادەكردنی جیهادییەكان بۆ رەوانەكردنیان بۆ سووریا و شەڕی دژی ئەسەد، كە زۆربەشیان خەڵكی ویلایەتی باكووری راین و ستفالیان و بەشێكی دیكەشیان خەڵكی ویلایەتەكانی هیس، بەرلین، بافاریا و هامبۆرگن. گرووپە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریا، جیهادییە ئەڵمانەكان زۆر بە گونجاو دەزانن بۆ كردە خۆكوژییەكان، چونكە نە لە شەڕی چەكداری شارەزاییان هەیە، نە زمانی عەرەبیش دەزانن. ئەڵمانیا مەترسی ئەوەی هەیە، جیهادییە ئەڵمانەكان بەڕێگای ئینتەرنێت بتوانن خەڵكێكی زیاتر بڕواپێبهێنن، كە بۆ جیهاد روو بكەنە سووریا و دوای كۆتاییهاتنی شەڕ و گەڕانەوەشیان بۆ ئەڵمانیا، تووندوتیژی لەنێو كۆمەڵگەی ئەڵمانی بڵاوبكەنەوە و ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەڵمانیا.
24/10/2013