گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند كە بەرهەم ساڵ سەردانی ئێران دەكات، بەڵام نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لەو سەردانە بێئاگایە، سەركونسوڵی گشتیی ئێرانیش لە هەولێر دەڵێ مەبەستی سەردانەكە تاووتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ئازاد جندیانی، گوتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵی سەردانی بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی بۆ ئێران راگەیاندو گوتی "لە رۆژانی داهاتوودا ئەجێندای ئەو سەردانە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا باسدەكرێ". نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، سەبارەت بە سەردانەكەی بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئێران، كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجامبدرێ، بێئاگایی خۆی لەو سەردانە نیشاندا. نازم دەباغ بە (رووداو)ی گوت "بێئاگام لەوەی لەم كاتەدا هیچ بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یاخود بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێران بكات". لای خۆیەوە سەید عەزیم حوسێنی، سەركونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند "راستە بەرهەم ساڵح سەردانی ئێران دەكات". سەبارەت بە ئەجێندای سەردانەكەش گوتی "تێیدا باس لە مەسەلەی چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێ". نازم دەباغ، قسەكانی ئازاد جندیانی رەتنەكردەوە كە بەرهەم ساڵح سەردانی ئێران دەكات، بەڵام گوتی "هەمیشە چاوەڕوانی سەردانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئێران، لە كاتی پێویستدا".
rudaw
23/10/2013
رووداو – alarabiya
23/10/2013
هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند کە ئەگەر ئانکارا قۆناخی ئاشتی زیندوو رانگەرێ و داخوازییەکانی کوردان پەسەند نەکات، پەکەکە دەست بە شەڕ دەکاتەوە.
"جەمیل بایک"، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک[KCK]، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز رایگەیاند کە قۆناخی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا لە هەڵوەشانەوە نزیکە و ئەگەر تورکیا هەنگاوی جیددی ناوێژێ و وتووێژی قووڵ و مانادار لەگەڵ بزووتنەوەی کورد نەکات، شەڕی ناوخۆ لە تورکیا دەستپێدەکات.
بایک هەروەها وتوویەتی کە دەبێ تورکیا گۆڕانکاری لە دەستووری ئەو وڵاتەدا گارانتی بکات، رەوشی عەبدوڵا ئۆجالان، لە گرتووخانەی ئیمراڵی باشتر بکات و دەرفەتی یەکسان و شایان بۆ وتووێژ لەگەڵ ناوبراو بخوڵقێنێ و هاوکات هەنگاوی جیددی بۆ بەرەوپێشبردنی قۆناخەکە باوێژێ.
هاوسەرکی کەجەکە راشیگەیاندووە، وێڕای ئاماژە بە پشتیوانی تورکیا لە هێرشی گرووپە تونداژۆ ئیسلامییەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هۆشداری داوە کە پەکەکە خەریکە ئامادەکاریی دەکات تا ئەگەر هات و تورکیا وەڵامی ئەرێنیی داخوازییەکانی کوردی نەداوە، گەریلاکانیان دووبارە رەوانەی باکووری کوردستان بکەنەوە و شەڕ دەستپێبکەنەوە.
بایک هەروەها پاکێجی دێمۆکراتیزاسیۆنی تورکیای وەک پاکێجێکی "بەتاڵ" لەقەڵەم داوە کە "هیچ پێوەندییەکی بە دێمۆکراسی"یەوە نییە و بەرپرسانی تورکیاشی بەوە تاوانبار کردووە کە چ گۆڕانکارییەک لەهەمبەر کوردان‌دا، بەسەر مێنتالیتەیاندا نەهاتۆتە ئاراوە.
جەمیل بایک، باسی لەوەش کردووە کە کورد، چاوەڕوانی ئەوەی هەیە کە لایەنێکی سێهەمینیش لەمەودوا بەشداری قۆناخەکە بێت.
هاوکات لەگەڵ ئەو لێدوانانەی هاوسەرۆکی کەجەکە، لە ناوخۆی تورکیاش، مشت‌ومڕ لەسەر ئەوەی کە گەلۆ قۆناخی چارەسەری پرسی کورد کۆتایی هاتووە یان نا، درێژەی هەیە.
هەفتەی رابردوو، حکوومەتی ئاکەپە، رێگری لە چوونی سەلاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ وەفدی بەدەپە بۆ دیداری ئۆجالان کردبوو و ئەمڕۆش لە پارلەمانی ئەو وڵاتە، لە وڵامی رەخنەی بەدەپەدا، پێداگری لەسەر ئەو هەڵوێستەی حکوومەتەکەی کردبوو.
22/10/2013 NNSROJ
حكومه‌تی روسیا 40 تۆن كه‌ره‌سته‌و خوارده‌مه‌نی له‌ڕێی دوو فڕۆكه‌وانه‌وه گه‌یانده ئاواره‌ی كوردانی رۆژئاوا له‌هه‌رێمی كوردستان
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و پارێزگاری هه‌ولێر له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پایته‌ختی هه‌رێم، پێشوازیان له دوو فرۆكه بارهه‌ڵگره‌كه‌ی روسیای كرد.
كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند،" روسیا یه‌كه‌م وڵاته كه هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێم ناردوه‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی پێزانی حكومه‌تی هه‌رێمه"، وتیشی:" ئه‌و كۆمه‌كه بریتییه له 2500 به‌تانی و 110 خێمه‌و 12 تۆن شه‌كر، هه‌روه‌ك پۆشاك و كه‌لوپه‌لی ساده‌ی ناوماڵ و خۆراكی ئاماده‌كراوی له‌خۆ گرتووه".
له‌كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ڤالیری پۆسپیلۆڤ كونسوڵی روسیا له‌هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا به‌ره‌وپێش ده‌چێت، وتیشی:" پێشتر روسیا هاوكاری ئاواره‌كانی سوریای كردووه له لوبنان و ئوردن".
هاوكات كونسوڵی روسیا له‌هه‌رێم ، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی
به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاریكارییه مرۆییه‌كان به ئاواره‌كانی روسیا.
تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له 235هه‌زار ئاواره‌ی كوردانی رۆژئاوا كردوه كه له‌كه‌مپی شاره‌كانی دهۆك هه‌ولێر و سلێمانی نیشته‌جێن .
22/10/2013
رۆژ له‌دوای رۆژ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌دژی دیواری شه‌رم که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌نێوان رۆژئاوا‌و باکووری کوردستان دروستی ده‌کات رووی له‌زیاد بوون کردووه‌و به توندی ئه‌و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورکیا و حکومه‌تی AKP شه‌رمه‌زار کرا . له‌شاری تربه‌سپی و کۆبانێ هاوڵاتیان ناڕه‌زاییان له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا و حکومه‌تی AKP ده‌ربڕی .
گه‌نجانی به ناوی ( بێریڤان جوما و عه‌لی سلێمان ) له‌باره‌ی بابه‌ته‌که ئاخاوتن و رایانگه‌یاند: "ئێمه وه‌کوو گه‌نجانی رۆژئاوای کوردستان دابڕانی پارچه‌کانی کوردستان له‌یه‌کتر ئیدی په‌سه‌ند ناکه‌ین و بۆ رووخاندنی دیواری شه‌رم هه‌وڵه‌کانمان ده‌ستپێده‌که‌ین . هه‌روه‌ها دروست کردنی دیواری شه‌رم له‌لایه‌ن حکومه‌تی AKP که له‌پێناو دابڕانی پارچه‌کانی کوردستانه به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و هۆشیاری ده‌ده‌ینه ده‌وڵه‌تی تورکیا ".
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌ندامانی دادگای گه‌ل له‌شاری تربه‌سپی ( عه‌بدی خه‌له‌ف ) له‌باره‌ی هه‌مان بابه‌ت رایانگه‌یاند: "ئامانج له‌دروست کردنی دیواری شه‌رم هه‌ره‌س هێنان به ئیراده‌ی گه‌لی کورده و ده‌یانه‌وێت به‌رخۆدانی گه‌لی کورد لاواز بکه‌ن . ئه‌وه‌ش دێته واتای به‌رده‌وامی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌لی کورد له‌رۆژئاوای کوردستان . گه‌لی کورد له‌دژی هه‌موو پیلانه‌کان که له‌سه‌ریان په‌یڕه‌و ده‌کرێت، شۆڕ‌شیان کرد ".
خه‌له‌ف له‌به‌رده‌وامی وته‌کانیدا رایگه‌یاند که دیواری شه‌رم ناتوانێت ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م یه‌کێتی گه‌لی کورد دروست بکات و به پێچه‌وانه‌که‌ی یه‌کێتی نێوان گه‌لی کورد به‌هێزتر ده‌کات . هه‌ر چۆن دیواری برلین رووخێندرا ئه‌م دیواره‌ش به به‌رخۆدانی گه‌لی کورد ده‌ڕووخێندرێت .
هاوڵاتیه‌کی تر به ناوی عه‌بدولقادر موراد له‌سه‌ر دروست کردنی دیواری شه‌رم ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که سیاسه‌تی حکومه‌تی AKP له‌دروست کردنی دیواری شه‌رمدا سه‌رکه‌وتوو نابێت و گه‌لی کورد دابڕانی دووبه‌شی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند ناکات و له‌پێناو دروست کردنی یه‌کێتی گه‌لی کورد تێده‌کۆشن .
له‌شاری کۆبانێش ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیموکراتی کورد ( محه‌مه‌د باقی ) رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی تورک به دروست کردنی دیواری شه‌رم ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی کورد له‌رۆژئاوا تێکبشکێنێت . باقی وتیشی که گه‌لی رۆژئاوا له‌پێناو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕش رێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی یان دامه‌زراندووه‌و ده‌توانن له‌دژی سه‌رجه‌م هێرشه‌کان بوه‌ستنه‌وه .
هاوڵاتیه‌کی تر به ناوی ( عارف حه‌به‌ش ) رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت گه‌لی باکوور و رۆژئاوای کوردستان له‌یه‌ک دابڕێنێت . به‌ڵام تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌و له‌ئێستاش به‌دواوه ناتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت .
مه‌لیحه عه‌بدوڵلاش رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی تورک به‌رده‌وامه له‌دژایه‌تی کردنی دژی گه‌لی کورد و دامه‌زراندنی دیواری شه‌رم له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ڕێوه ده‌چێت .
مامۆستایه‌کی تریش به ناوی ( عه‌نان حه‌سه‌ن ) له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رایگه‌یاند به ساڵانه له‌نێوان باکوور و رۆژئاوا ته‌لیان داناوه ، به‌ڵام دیسان گه‌لی کورد له‌یه‌ک دانه‌بڕان . ئه‌مڕۆش که‌س ناتوانێت گه‌لی کورد له‌یه‌ک دابڕێنێت .
22/10/2013 ANF
دەوڵەتی ئێران دژی دووبارە لە سێدارەدانەوەی ئەو تاوانبارەیە، کە دوای لە سێدارەدانی دیسان زیندووبووەوە. مستەفا پور محەممەدی، وەزیری دادی ئێران رایگەیاند "دەوڵەتی حەسەن رۆحانی دژایەتی خۆی بەرامبەر دووبارە لە سێدارەدانەوەی ئەو تاوانبارە دەردەربڕێ، کە جارێک لە سێدارە دراوە و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیندووبووەتەوە". پورمحەممەدی رۆژی دووشەممە 21-10-2013 لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی نامە نیوزی ئێرانی گوتی "بە ئامانجی رێگریکردن لە دوبارە لەسێدارەدانەوەی ئەو کەسە، دانوستانمان لەگەڵ دەزگای دادی ئێران دەستپێکردووە و هیوادارین بگەینە ئەنجامێکی باش". عەلیرەزا، کە بە هۆی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان جارێک بە لە سێدارەدان سزا درابوو، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە پاش ئەوەی لە سێدارە درا و بۆ ماوەی 12 خولەک پەتی سێدارەی لە مل بوو، هێنرایە خوارەوەو مردنەکەی لەلایەن ئەو پزیشکانەی لە شوێنی لە سێدارەدانەکەی ئامادەبوون پشتڕاستکرایەوە، بەڵام پاش 24 کاژێر لە ساردخانە زیندوو بووەوە. ئەو رووداوە کەوتە بەرباسی میدیا نێوخۆیی و جیهانییەکان و دەزگای دادی ئێران رایگەیاند "پاش جێگیر بوونی باری تەندروستی ئەو کەسە، دیسان لەسێدارە دەدرێتەوە." ئەوەش بووە هۆی نارەزایی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تەنانەت کەسایەتییە ئایینییەکانی ئێران لەسەری هاتنە دەنگ. سافی گۆڵپایەگانی و بەیات زەنجانی، دوو مەرجەعی شیعەکانی ئێران لەسەر دووبارە لە سێدارەدانەوەی ئەو کەسە رایانگەیاند "لە لایەنی ئایینییەوە دووبارە لە سیدارەدانەوەی عەلیرەزا.م رێگە پێدراو نییە". ئەوە بووەتە هۆکارێک، کە دەوڵەتی رۆحانیش بێتە دەنگ و وەزیری دادی کابینەی رۆحانی دەریدەبڕێت "دەوڵەت لەسەر ئەو پرسە ملکەچی دەزگای دادە، بەڵام پشتیوانی خۆمان بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەو بڕیارە دەردەبڕین". وەزیری دادی ئێران دەڵێت، بە هۆکاری جۆربەجۆر لەوانە، نێوخۆیی و فەرهەنگی و بەتایبەت نێودەوڵەتی، "ناتوانم رەزامەند بم لەسەر دووبارە لە سیدارەدانەوەی ئەو کەسە". رێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی ئەو بڕیارەی بە مەترسیدار و نامرۆڤانە ناوزەدکرد و داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کرد "ئەو بڕیارە رابگرن، بە هۆی ئەوەی ئەو کەسە جارێک تاڵی و ئازارەکانی مردنی چەشتووە، نامرۆڤانەیە ئەگەر جارێکی دیکە بەو ئاڕاستەیەدا ببرێت". - 22/10/2013
بەهۆی خراپیی هەڵكردنی ئاڵاوە، حكوومەت رەخنە لە دامودەزگاكانی دەگرێت و چەند رێنماییەكی تازەش بۆ هەڵدانی ئەو ئاڵایە دەردەكات. بەرپرسێكیش ئاماژە دەدات كە ئاڵای سەر هەموو دامودەزگاكان یەكدەخرێن و، رێگەش ناردێت رێكلام بە ئاڵاوە بكرێت.
سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە پێی نووسراوێك كە لە 19/9/2013 دەریكردوە، داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەت كردووە پابەندی ئەو پرەنسیپ و شێوازانە بن كە بە پێی یاسا هەڵكردن و دانانی ئاڵای كوردستانی دیاریی كردوە.
ئەنجوومەنی وەزیران رەخنەی لە مامەڵەی وەزارەت و فەرمانگەكانی هەرێم گرتووە بە رامبەر بە ئاڵای كوردستان و داوای كردووە بە شێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵە لە گەڵ ئاڵا بكەن.
ئەنجوومەنی وەزیران كەمتەرخەمیی فەرمانگەكانی لە بەرامبەر ئاڵا خستووەتە روو وەك "هەڵكردنی ئاڵا لە جێگای نەشیاو بە بێ گوێدانە مواسەفاتی ئەندازەیی و تەكنیكی لە رووی بەرزی و شوێنی هەڵكردن و ئەو ستونانەی كە ئاڵای پێوە بەستراوە. گوێنەدان بە كۆنبوون و تێكچوونی رەنگ و سیمای ئاڵاكان و پیسبوونیان.
ئاماژەیشی داوە، هەندێك دامودەزگا كە ئاڵای تایبەت بە خۆیان هەیە زیاتر لە ئاڵای كوردستان گرنگی بە ئاڵا و دروشمی خۆیان دەدەن و بەرزتر لە ئاڵای كوردستان هەلیاندەكەن.
ئەنجوومەنەكە رەخنەی لە هەندێك فەرمانگە گرتووە كە بە بێ گوێدانە ئەو مەرج و پرەنسیپانەی لە یاسای ژمارە(14)ی ئالاًی هەرێمی كوردستان هاتووە ئاڵایان هەڵكركردووە.هەوەكو لە نووسینگەی هەندێك لە بەرپرسان دەبیندرێت رەچاوی ئەتەكێت و پرۆتۆكۆڵی تایبەت بە ئاڵای هەرێم و ئاڵای عێراقی فیدراڵ ناكرێت. گوێیش بە شێوازی هەڵكردنی ئاڵا نەدراوە.
سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە نابێت لەمەودوا ئەو كەموكوڕیانە بمێنن؛ جەختیشی كردووەتەوە كە دەبێت هەموو لایەك پابەندی چەند رێنماییەكی تازە بن.
لە رێنماییەكاندا هاتووە كە جێگەی تایبەت بە ئاڵا دیاری بكرێت و شوێنێكی شایستەی هەبێت كە بەپێی ئەو مەرج و پێوەرە گشتیانە بێت كە لە یاسای ئاڵای كوردستان هاتووە. هەوەكو پێویستە گرنگی بە بەرزی و قەبارەی ستوونی ئاڵا هەڵگر و پێوەری ئەندازەیی لە هەڵكردنی ئاڵا بدرێت. لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش لە گەڵ ئاڵای عێراقی فیدراڵ و هەر ئاڵایەكی تر پێویستە رەچاوی مەودا و بەرزی و شێوازی هەڵكردنەكە بكرێت.
ئەوەیشی كردووەتە مەرج كە دەبێت هەردوو رووی ئاڵا وەكو یەك بێت لە رەنگ و ئەندازە و تیشكەكەی ناوەراستی، نابێت یەك رووی هەبێت.
لەو رێنماییانەدا حكوومەت بڕیاریشی داوە، سەرجەم تابلۆی وەزارەت و دامودەزگاكان بگۆڕدرێن كە باگراوندیان ئاڵای كوردستانە.
یاسای ژمارە(14)ی ئاڵای هەرێمی كوردستان لە سالًی 1999 لە لایەن پەرلەمان دەرچووە.لە رێنماییەكاندا ئاماژە دراوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پەیرەوێك بۆ وردەكارییەكانی تایبەت بە مەرجەكانی هەلًكردنی ئاڵای كوردستان دەردەكات. جەختیش كراوەتەوە كە وەزارەتی رۆشنبیری بە وردی چاودێری ئەو كۆمپانیا بازرگانیانە بكات كە ئاڵا دروست دەكەن یان هاوردەی دەكەن، بەو مەرجەی لەگەڵ پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بگونجێت.
بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان17/12ی هەموو ساڵێك كراوەتە رۆژی ئاڵای كوردستان، چونكە لە ساڵی 1945 لەو رۆژەدا بۆ یەكەمجار ئاڵای كوردستان لە كۆماری كوردستاندا لە مەهاباد هەڵكرا.
د. پشتیوان عەلی سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیران لە لێدوانێكدا بۆ (باس) ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەو نووسراوەی حكوومەت بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان ئاراستەكراوە.
د.پشتیوان ئاماژەیشی داوە، سەرپێچی لە سەر یاسای ئاڵای كوردستان هەیە. گوتیشی "بۆ ئەوەی رێگری لە سەرپێچیەكان بكرێت و كەموكوڕییەكان بەرامبەر ئاڵا هەڵبگیرێت، بەم نزیكانە ئەنجوومەنی وەزیران پێرەوێكی تایبەت بە ئاڵا دەر دەكات، هەروەك چاودێری ئەو كۆمپانیایەیش توندتر دەكرێت كە ئاڵا دروست دەكەن یان هاوردەی دەكەن.
سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی جەختی كردەوە كە ئاڵای سەر دامودەزگاكان یەكدەخرێت و رێگەش نادرێت ئاڵا بۆ رێكلامی بازرگانی بە كار بهێندرێت.
عومەر زۆرباش، یەكێك لە ئەندامانی گرووپی ئاڵا كە ئەمساڵ 7 هەزار ئاڵای بەخشیوە راگەیاند زۆربەی دامودەزگاكانی حكوومەت رێز لە ئاڵای كوردستان ناگرن. گوتیشی: زۆربەی ئاڵای سەر دامودەزگاكان ئاڵای پیس و دراون بۆیە نابێت چیتر رێگە بەو حاڵەتانە بدرێت.
زۆرباش گوتیشی، ئەوەی پێوەرەكانی ئاڵا رەچاو نەكات "خیانەتی كردووە"، دەشڵێت: ئەگەر قەبارە و درێژیی و پانی و چۆنیەتیی رەنگەكان و ژمارەی تیشكەكان رەچاو نەكرێت و بە نادروستی دروست بكرێت، ئەوا وەكو خیانەت وایە.
(باس)
كۆنسووڵی ئێران لەگەڵ كەسایەتییە شەبەكەكان كۆ دەبێتەوە و كەسایەتییەكی شەبەكیش بە هەفتەنامەی (باس)ـی راگەیاندووە ئێران دەیەوێت لە رێگەی پێوەندییەكانی هاوشێوەی زاحیەی باشووری لوبنان ناوچەیەك بۆ شەبەك دروست بكات.
سەرچاوەیەك لە نێو كەسایەتییەكانی شەبەك راگەیاندووە لە چەند رۆژی رابردوودا كۆنسووڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵێك لە كەسایەتییەكانی شەبەك كۆبوونەوەیەكی تایبەتیی كردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی داوە كە كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەو كۆبوونەوەیەدا پێی راگەیاندوون، ئێران پشتیوانی لەو شەبەكانە دەكات كە نزیكن لە ئێران بۆ ئەوەی لە دەشتی نەینەوا هاوشێوەی زاحیەی باشووری لوبنان بن و ئێرانیش ئامادەیە هاوكارییان بكات.
سەرچاوەكە ئاشكرایشی كردووە، كۆنسووڵی ئێران بە كەسایەتییە شەبەكەكانی گوتووە وەكو حیزبوڵڵای ئێرانی خۆتان بەهێز بكەن و ئێرانیش هاوكاریتان دەكات.
ئەو هەوڵەی ئێران لە كاتێكدایە كە، مەسیحییەكان دەشتی نەینەوا بە ناوچە و پێگەی خۆیان دەزانن.
زۆربەی دانیشتوانی شەبەك دەكەونە بەرتلە و بەعشیقە و قەرەقوش و نەمرود لە پاێزگای مووسڵ و چەند پارت و رەوتێكیان تێدایە كە بەشێك لەوان خۆیان بە نزیك لە نووری مالیكی دەزانن.
كەسایەتیی شەبەك، سامی شەبەك، بە (باس)ـی ڕاگەیاندووە، كۆبونەوەی كۆنسووڵی ئێرانی لەگەڵ هەندێك لە كەسایەتیی شەبەك دووپات كردەوە و رایگەیاند "ئەو سەردانەی كۆنسووڵی ئێرانی بووە و لە كۆبوونەوەكە لە سەر بارودۆخی گشتی قەسە كراوە و باسی ئەوە نەكراوە كە هاوكارییەكی تایبەت بە شەبەك بدرێت، خۆم لە كۆبوونەوەكە بووم."
سامی شەبەك ئاماژەیشی دا كە ئێران هەوڵ دەدات لە نێو شەبەك هێزێك پەیدا بكات بۆخۆی. گوتیشی: "دەیانەوێت لە نێو كۆمەڵگای كوردستانی هەندێك پیكهاتە بۆخۆیان رابكشن، بۆ ئەوەیش كار لە سەر شەبەك دەكات. بۆ نمونە لە نێو فەیلییەكان و شەبەكە شیعەكان ئەو هەوڵەیان سەری گرتووە."
ئەو كەسایەتییەی شەبەك ئەوەیشی خستە روو كە ئێران لە دوای رووخانی رژێمی بەعس كاری لە سەر ئەوە كردووە شەبەك بۆ لای خۆی كێش بكات. گوتیشی: "كاتێك ئێران هاوكاریی شەبەك دەكات مەبەستێكی تایبەتی هەیە و وەكو هێزێكی ئیقلیمی دەیەوێت ئەوە بقۆزێتەوە.
22/10/2013
راگەیێنراوی رێکخراوی ژنانی ئازەر مێهری کوردستان سەبارەت بە شەرمەزار کردنی هەڵس وکەوتی ئەم دوایانەی سەلەفیەکان لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ، شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی جێژنی قوربان ١٣٩٢بە کەش و هەوایەکی تۆقێنەر و پڕ لە ترس و دڵە ڕاوکێدا تیپەڕ بوو، کەسانی سەر بە ڕێکخراوەی ئیسلامی سەلەفیەکانی ئەم شارە لە بەر...ە بەیانی ئەو رۆژەدا لە کاتیکدا سواری چەندین جۆری ماشین وماتۆرسیکلت بوون دەستیان کرد بە خۆ نیشاندان ،لە کاتێکدا لە سەر ئاڵا رەشەکانیان ئایاتی قورئانی نوسرابوو شمشێر و قەمەیان بە دەستەوە بوو بە دروشمی ئەڵاهو ئەکبەر بە زمانی عەرەبی کەش و هەوایەکی تۆقێنەریان لە ناو خەڵکی شارەکەدا دروست کردبوو. برێک کەس لەو باوەڕەدان کە ئامانجی ئەو تاقمە سەلەفیە توندڕەوە ئەوەیە کە ترس و دڵە راوکێ بخەنە ناو خەڵکی شارەکەوە ، جەند شایەتحاڵێک لە نەبوونی هێزەکانی رژێم وەک پۆلیس و هێزی نیزامی لە ناو شاردا هەواڵەکەیان پشت راست کردۆتەوە . هەر وەها لە ڕێکەوتی ١٣٩٢/٠٤/١٧ سەلەفیەکان بە نارنجۆکی دەستی هێرشیان کردوەتە سەر دووکاندارێکی پارچە فرۆشی و ئاگریان تێبەرداوە وبە چەقۆ و قەممە خاوەنی دوکانەکەیان بریندار کردوە ، ئەم شێوە پەلاماردانەی سەلەفیەکان لە ناو هاو وڵاتیانی ئەو شارەدا چەندین جار ڕووی داوە و قوربانیشی لێکەوتوەتەوە . بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بیستراون سەلەفیەکانی ناو شاری جوانڕۆ لە چەکی گەرم و کەرەستەی بێ هۆشکەری ئەلکترۆنی و قەمە و شمشێر کەڵکیان وەر گرتووە لەم ساڵانەی دوایدا ،بە گولە بارانکردنی چەند ماشینێک وکوشتی چەند کەس و هەڕەشە کردن لە دووکانداران و داوای وەرگرتنی پارە وەک باج لەوان وهەڕەشەی کوشتن لەو لاوانەی کە حازر بە هاوکاری نین لە گەڵ سەلەفیەکان و هەروەها بە دەیان شێوە ی تر، هێزی خۆیان لە پێش چاوی خەڵکی شارەکە نیشان داوە و ئاسای بوەتەوە ، بە پێی ئەو هەواڵانەی کە دەبیسترێ لە نێو خەڵکی شارەکەدا ئەوسەلەفیانە لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە کاتی سکاڵا و دروست کردنی پەروەندە لە دادگا لە رێی تەلەفونەوە هەرشە لە سکاڵا کەرەکان دەکرێت و کۆتایی بە لێپرسینەوە و سزادانی سەرپێچی کەران دێنن ،ئەمە تەنیا بەشێکی بچووکی ئەو ڕاستیانەیی تاقمی ئیسلامی توندڕەوی سەلەفیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردوە ، پێویستە ئاماژەیش بەوە بکەین کە بە هۆی هاتنی ناموبارکی ئەم سەلەفیانە گاریگەری خراپ لە سەر ئاشتی و ئارامی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردی دادەنریت ،ڕێکخراوەی ژنانی ئازەر مێهری کوردستان لەو باوڕەدایە بلاو بوونەوەی بیری دواکەوتووی سەلەفیگەری ئاکامی خراپی دەبێت لە سەر کۆمەڵگا بە گشتی و ژنان بە تایبەتی ،دیارە پشتیوانی ئابووری و فیکری و نیزامی ئەم گرووپ و تاقمە توندڕەوانە لە لایەن وڵاتانی وەک عەرەبستان وئێران و تورکیە و ئەفغانستان و پاکستان دەکرێ بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد لە کۆمەڵگای کوردی‌دا ئەم پلانە جێ بە جیدەکەن ، هەروەها حیزبە کلاسیکەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاست ئەو رووداوەی شاری جوانڕۆدا خۆیان بیدەنگ کردوە و چاوپۆشیان لە ئاست بریندار کردنی هەستی ئایینی خەڵکی کوردی ئەو ناوچەیە کردوە ، هۆکارێکی تری سەرهەڵدانی تاقمی سەلەفی توندڕەو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ساڵانیکی زۆرە حیزبە کلاسیکەکانی ڕۆژهەڵات ساحەکەیان جۆل کردوە و دەستیان لە خەبات هەڵگرتووە و رێگایان بۆ ئەو تاقمە سەلەفیانە خۆش کردوە ، ڕێکخراوی ژنانی ئازەر مێهری کوردستان هەر جۆرە هێزنواندنێک لە لایەن ئەو تاقمە سەلەفیە توندڕەوانە ڕیسواو شەرمەزار دەکات و داوا لە خەڵکی کوردستان ، ڕێکخراوە کوردیەکان ، رێکخراوی مافی مرۆڤ و مامۆستایانی قوتابخانەکان و نووسەران و رۆژنامەوان دەکات هەر هەموویان وەک ئەرکی نیشتمانی و ئینسانی خۆیانی بزانن، لە ئاست ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەی تاقمی سەلەفی لە کوردستان بە گشتی و شاری جوانڕۆ بە تایبەتی هەلوێست بگرن ریسوا‌و شەرمەزاریان بکەن ، لە حاڵێکدا ئێستا ٢٦ کەس لە چالاکوانانی ئایینی سونی مەزهەب لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج چاوەڕوانی حوکمی لە سێدارە دانن ، با دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران و رژێمەکانی ناوچەکە لە گەڵ تاقممە سەلەفیە کۆنە پەرەستەکان بیانکێشینە پێی مێزی مەحکەممەی گەل و کۆتایی بە جیاوازی و دووبەرەکی و ترس و تۆقاندن لە ناو خەڵکی کوردستان بهێنین . ڕێکخراوی ژنانی ئازەر میهر کوردستان ١٩ ئۆکتۆبر بەرابەر ٢٧ی مهر
"ئەوەی كە كوژرا و لە تەلەڤزیۆنەكانەوە نیشان درا، قەزافی نەبوو"، ناوونیشانی ئەو بابەتەیە كە ڕۆژنامەی "نەهار"ـی جەزایری لە زاری پاسەوانێكی تایبەتی موعەمەر قەزافییەوە بڵاوی كردووەتەوە و، جەخت دەكاتەوە لەوەی كە بەڵگەی هەیە ناڕاستیی ئەو وێنەیەی بڵاو بووەتەوە، دەسەلمێنێت.
پاسەوانە تایبەتەكەی قەزافی كە ناوی جەمیلە مەحموودە، جەخت دەكاتەوە لەوەی ئەو كەسەی بە ئاماژەی بەرهەڵستكارانی قەزافی لە لایەن ناتۆوە كوژرا، بەرلەوەی هیچ كەسێك بگاتە شوێنەكە و بیبینێت گوازتراوەتەوە، "بەڵگەی تەواوم لایە كە وێنەكان ڕاست نین."
ئەمە لە كاتێكدایە سەفییە فەركیش كە 7 منداڵی لە قەزافی هەیە و ئێستا لە جەزایر دەژی، داوای كردووە ڕاستیی كوشتنی مێردەكەی بە دەستی تاوانباران و شوێنی ناشتنەكەی ئاشكرا بكرێت. ئەو داوایەی بێوەژنەكەی قەزافی لە دەنگی ڕووسیا بڵاو كراوەتەوە.
جەمیلە هەروەها دۆخی ڕۆژانی كۆتایی قەزافی ئلشكرا دەكات و دەڵێتـ شەرمی كردووە لەبەردەم ئەودا باسی هەر شتێ بكات كە پێوەندی بە جەنگەوە هەبێت، چونكە ئەو(قەزافی) بڕوای تەواو و ڕەهای بە سەركەوتن هەبوو، لە وتارەكەی 22ـی نۆڤەمبەری 2011ـیشەوە پێشنیازی شەهیدبوونی كرد و گوتی "من پڕۆژەی شەهیدم."
جەمیلە مەحموودی هاوكات دەڵێت: "من بە ئازایەتیی قەزافی دەزانم و بۆ هەمووان جەخت دەكەمەوە كە ئەوەی لە شاشەی تەلەڤزیۆنەكان دەركەوت، قەزافی نەبوو؛ باشە ئەگەر قەزافی بوو ئەی كوا تەرمەكەی؟.
ئاژانسەكان
21/10/2013
هەژماری قوربانیانی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی "یەکینەکانی پاراستنی گەل"، گەیشتە ٦ کەس
هێرشەکە دوێنێ شەممە[١٩ی ئۆکتۆبر] ئەنجام درا و لە ئاکامدا ٤ ئەندامی یەپەگە و دوو کەسی سڤیل کە ئەندامی رێکخراوەی "تەڤگەری چاند و هونەر"ن، گیانیان لەدەست دا.
هاوکات بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی پەیەدە، دوێنێ شەممە، چەکدارانی سەر بە "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و بیلادی شام" هێرشیان کردبۆ سەر گوندێکی باشووری سەرێکانیێ و ٢٤ گوندنشینی کوردیان بە بارمتە گرتبوو.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، پاش چەند کاتژمێر ٢٠ کەس لەو هاووڵاتییانە ئازادکران بەڵام تا ئێستاش، زانیارییەکی روون سەبارەت بە چارەنووسی ٤ کەس بە ناوەکانی "ئەحمەد قەدوور، خالید سدیق"، حەمێ ئیبڕاهیم و یوسف ئەلنووری"، بەدەست نەهاتووە.
لە رۆژانی رابردووش‌دا، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا، رایگەیاندبوو کە شارۆچکەکانی "تل عەران" و "تل حاسڵ"ی نزیک حەڵەب، لە لایەن ئەرتەشی سووریاوە تۆپباران کراون و لە ئاکامدا ١٤ شارۆمەندی سڤیلی کورد گیانیان لەدەست دابوو و ١٦ی تر بریندار ببوون.
هەمان سەرچاوە، هەفتەی رابردووش هەواڵێکی سەبارەت بە گیان لەدەست دانی ١٢ شەڕڤانی یەپەگە لە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژی ١٦ی مانگ، لە تل عەلۆ و چل ئاغا بڵاوکردبۆوە.
هەر لەم شەڕانەدا ٢٨ چەکداری سەر بە "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و بیلادی شام" و "جەبهەتولنوسرە" کوژرابوون.
لە ناوەڕاستی مانگی جولایی ئەمساڵەوە، دوو گرووپی توندئاژۆی ئیسلامگەرا بە ناوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و بیلادی شام" و "جەبهەتولنوسرە"ی گرێدراوی ئەلقاعیدە، بە مەبەستی دامەزراندنی ئیماڕەتێکی ئیسلامیی لە ناوچە ئازادکراوەکانی سووریا، هێرشیان کردۆتە رۆژئاوای کوردستان.
لە ئاکامی ئەو هێرشەدا، تا ئێستا سەدان شەڕڤانی یەپەگە و جەبهەتولئەکراد و هەروەها هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە یا بریندار بوونە و هاوکات دەیان هەزاریش کۆچبەری باکوور و باشووری کوردستان بوونە.
NNROJ
20/10/2013
دۆزینەوەیەكی نوێ ڕەنگە هەموو ئەو زانیارییانەی لەبارەی ڕەچەڵەكی مۆرڤەوە بە دەست هاتوون ڕەت بكاتەوە؛ چونكە لە شارۆچكەیەكی بچووكی جۆرجیا كەلـلەسەرێك كە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنێك و 800ساڵ بەر لە ئێستا و لە گرووپی (Homo erectus)ـیە و بە مرۆڤی قیت(نەچەماوە) ناسێنراوە، دۆزرایەوە .
دۆزینەوەی چوار كەلـلەسەرێكی دیكە هەر شارۆچكەی دامبیسیی جۆرجیا مێژووەكەیان بۆ هەمان مێژوو دەگەڕێتەوە. ئەوەی كە تا ئێستا قبووڵ كراوە دەربارەی چۆنیەتیی گەشەی مرۆڤ، لە چەند گرووپی جیاوازی مرۆڤی سەرەتایی پێك دێت كە بریتیتن لە: هومۆ ڕۆدۆلفێنسێس(H. Rudolfensis)، هۆمۆ هابیلیس(H. Habilis) و هۆمۆئێرێكتس(H. Erectus).
ئەو توێژەرانەی كە ئەو كەلـلەسەرە نوێیانەیان دۆزیوەتەوە و دەیانپشكنن دەڵێن، ئەو گۆڕانكارییەی لە كەلـلەسەری مرۆڤی سەرەتاییدا بە دی دەكرێت، لە بنەرەتەوە جیاوازن لە تەنیا گرووپێكدا كە بە گرووپی مرۆڤی نەچەماوە(قیت) ناسراوە.
توێژەران دەڵێن، ئەو جیاوازیانەی كە لە شێوەی مرۆڤی سەرەتاییدا هەیە، هەمان ئەو جیاوازییانەن كە لە رووخساری مرۆڤی ئەم سەردەمەی ئێستا بە دی دەكرێن، بە شێوە و قەبارە و ڕەنگی جیاوازەوە.
ئەو دۆزینەوەیە نوێیەیش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی كە لەسەر ئەو باوەڕە بین باپیرانیشمان هەر ئاوا بوون؛ خەڵكێك بە خاسیەتی جیاوازەوە، بەڵام لە هەمان گرووپی مرۆڤ كە مرۆڤی قیت، بە واتای مرۆڤی نەچەماوە ناسراوە.
CNN
20/10/2013
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ویلیا‌م ھێگ ڕایگەیاند، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، وەزیرانی دەرەوەی 11 وڵاتە سەرەكییەكە لە كۆمەڵەی دۆستانی سووریا، لە لەندەن كۆ دەبنەوە.
ھێگ ھەروەھا ئاماژەی دا، بە گوێرەی رێنمایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەوڵ دەدەن بە خێرایی ھەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتێکی کاتی لە سووریا کۆ بکەنەوە.
ھێگ وەبیری هێنایەوە كە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری 2018ـی لە مانگی ڕابردوودا پەسند كرد كە بە كردەییكردنی بەیاننامەكەی ژنێفە و پێوەستە بە پێكهێنانی حكوومەتێكی ڕاگوزەری بنكەفراوان كە لە كەسایەتییەكانی حكوومەتی ئێستا و ئۆپۆزسیۆن و لایەنی دیكە پێك بهێنرێت.
19/102013
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، کەسانێک ھەن دەیانەوێ شکست بە پرۆسەی ئاشتی ببەن. هاوكات گوتی ئەوانەی دەیانەوێ سیاسەت بکەن با بێن سیاسەتی ئاسایی بکەن، نابێ دەستێکت بە تفەنگەوە بێ و بە دەستەکەی دیکەت بڵێی دیموکراسیم دەوێ.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، موعەممەر گولەر، لە کاتی بەسەرکردنەوەی ناوچە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای ماردین و، کردنەوەی بارەگای تازەی پارتی داد و گەشەپێدان لە شاری قزڵتەپە باسی پرۆسەی ئاشتی کرد و گوتی: "ئەو شتانەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کەس نەیدەتوانی بیخاتە خەیاڵییەوە، ئێستا کردوومانەتە راستی، ئەویش لە سای پرۆسەی چارەسەر و ئاشتییەوە بووە. ئیتر فرمێسکی دایکان راگیراوە و ئاشتی و ئارامی جێی شەڕ و نەھامەتی گرتووەتەوە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا هاوكات رەخنەی گرت لەو لایەنانەی ھەوڵی دروستکردنی کۆسپ دەدەن لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی و چارەسەر لە تورکیادا. گولەر گوتی "کەسانێک ھەن دەیانەوێ شکستی ئەم پرۆسەیە ببینن، ئێمە خۆڕاگرین وەکو باوکێکی دڵۆڤان کاری دەوڵەت داری دەکەین. ئەوانەی کە دەیانەوێ سیاسەت بکەن با بێن سیاسەتی ئاسایی بکەن، نابێ دەستێکت بە تفەنگەوە بێ و بەدەستەکەی دیکەت بڵێی دیموکراسیم دەوێ، رەوشەکە وا دەخوازێ دەستی ھەموومان لەسەر دیموکراسی بێ و دەست لەچەک بەردەین لەپێناوی ئاشتیدا".
ئانادۆڵ - پەیامنێر
19/10/2013
سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی رایگه‌یاند: ئه‌و ئاسایشه‌ی كه ئه‌مڕۆكه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت له وڵاتانی ئێران و توركیادا بوونی نییه.
قوبادی كه سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فسیتیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كێن" له وڵاتی به‌لژیكای له ئه‌ستۆدا بوو، به هۆی سه‌رقاڵی به پڕۆژه نوێیه‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانی له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری بكات و له وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ڕه‌نسی باسی دوایین ره‌وشی ئاسایش و هێمنی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ئاژانسی فرانس پرێس AFP له پرسیارێكدا له به‌همه‌ن قوبادی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تی كاركردنی ئه‌م سینه‌ماكاره له‌م باروودۆخه‌دا پرسی، قوبادی وه‌ڵامدا گوتی: ئه‌و ئاسایشه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت له وڵاتانی ئێران و توركیاشدا بوونی نییه، ئه‌و ئاسایشه‌ی كه ئێستاكه هه‌مه له هیچ شوێنێكی دنیا نیمه.
گوتیشی: لێره هه‌ر كوردێك خۆی به دڵسۆزییه‌وه ئاگاداری وڵاته‌كه‌یه‌تی و تا ئه‌مڕۆكه‌ش له ژیانمدا به‌م شێوه‌یه هه‌ستێكی ئاوه‌ها باشم نه‌بووه، خۆمان به قه‌رزاری كه‌سانێك ده‌زانین كه ئه‌م هێمنی و ئاسایشه‌یان بۆ به‌دیهێناوین.
ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد: مه‌سروور بارزانی كه‌سێكه كه توانا و وزه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌منیانه ته‌رخانكردووه. ئه‌و به كه‌سێكی رۆشنبیر ده‌ناسم و به باشترین شێوه ده‌ستی كردووه به كاركردن له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئاسایش و هێمنی هه‌رێمی كوردستان.
قوبادی له 29 ئهیلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر 2013 له وتووێژێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی گوتی: ماوه‌یه‌كه زۆربه‌ی كاته‌كانم له هه‌ولێر بهسههر ده‌به‌م و به‌رده‌وام له نێوان هه‌ولێر و نیۆیۆركدا له هاتووچۆدام و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دوایین پڕۆژه‌ی هونه‌ری خۆمم.
ئه‌م سینه‌ماكاره كورده له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م وتووێژه‌دا ئاماژه به هه‌وڵ و تێكۆشانه تایبه‌ته‌كانی كه‌سانێك وه‌كوو نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمی كوردستان له رووی به‌ره‌وپێشبردن، ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاسایشه‌وه.
به دواییه فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" Rhino Season دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی، له سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی به‌لژیكا له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان نمایش ده‌كرێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه قوبادی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه ناوداره‌كانی ئه‌م وڵاته وتووێژی كردووه كه رۆژانه به‌شێك له‌م چاوپێكه‌تنانه له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كاندا چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
پ. ف