دانیشتوانى شارەدێیهكى نزیك پایته‌ختى ئیسپانیا توانیان خه‌ڵاتى گه‌وره‌ترین یانه‌سیب له‌سه‌ر ئاستى جیهان ببەنەوە.
شاره‌دێی ئلكالادی هیناریس توانى خه‌ڵاتى گه‌وره‌ترین یانه‌سیب له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌بڕى 2.5 ملیار یۆرۆ (3.3 ملیار دۆلار) بباته‌وه، كه‌پێى ده‌گوترێت (ئیلجۆردۆ) و زۆربه‌ى كڕیارانى پلیتى ئه‌و یانهسیبه له‌و شاردێیه بوونە.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ یانه‌سیب له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه "بردنەوەی ئەو خەڵاتە سه‌یر نییه له‌كاتێكدا فرۆشتنى ئه‌و پلیته به‌هۆى خراپى بارى ئابوورى وڵات، دابه‌زیوه". باسى له‌وه‌ش كرد كه خه‌ڵك بیكار و بێ داهات هه‌ن چاوه‌ڕوانى بردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵاته‌یان كرد.
ماوه‌ى 200 ساڵە ئەو یانهسیبە بەشێوەیەی ساڵانە به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌هاى ئه‌و خه‌ڵاته‌ش له‌چاو ساڵانى رابردوو گرنگى خۆى هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە كه ئه‌مساڵ دواى په‌سه‌ند كردنى یاساى باج به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو ساڵانى رابردوو باج ناخرێته سه‌ر براوه‌ى یانه‌سیب.
به‌رپرسانى حكومی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه بردنه‌وه‌ى شاره‌دێیه‌كى ئیسپانیا په‌یوه‌ندى بهناڵهبارى ژیانى هاوڵاتیانی بووبێت، به‌ڵكو زۆربه‌ى كڕیارانى پلیتى ئه‌و خه‌ڵاته له‌و شاره‌دێیه بوونه. دانیان به‌وه‌ش ناوه كه 8%ی فرۆشتنى ئه‌و یانهسیبه كه‌میكردووه‌و نرخى راستهقینهشى بریتى بووه له 2.47 ملیار یۆرۆ.
ماوه‌ى سێ ساڵه مه‌درید تووشى قه‌یرانى ئابوورى هانووهو له‌دوایین ئاماریش باس له‌وه ده‌كه‌ن رێژه‌ى بێكارى له‌و وڵاته گه‌یشتۆته سه‌دا 25و خه‌رجییه‌كانى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ زۆر دابه‌زیون.
ئەمڕۆ (22/12/2012) مەكتەبی سیاسی لەگەڵ تەواوی نەتەوەی كورد، دەوڵەتان، هێزە سیاسیەكان، كەسایەتیەكان، روناكبیران، كەسوكاری شەهیدان، پێشمەرگەو تێكۆشەرانی پێناوی رزگاری‌و دیموكراسی، لە هەركوێیەكی رۆژهەڵاتو جیهاندا بن، لەسەر هەستی هەواڵاو پەرۆشی تەندروستی رابەری گەورەمان، مامۆستای مێژووییمان، جەنابی مام جەلال، كۆبونەوەی ئاسایی كرد.
كۆبونەوەكە، جگە لەوەی پابەندی مەكتەبی سیاسی‌و سەراپای ئۆرگانەكانی یەكێتی، بۆ رێباز‌و بەرنامەو بڕیارە پەسەندكراوەكانی سێهەمین كۆنگرەی یەكێتی‌و تەواوی پرنسیپەكانی دوای كۆنگرە، لەسەر پۆست‌و ئۆرگانەكان، دوپات كردەوەو هەر لەناو هەمان چوارچێوەی سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەكێتیدا، بەبێ دەستكاری، درێژە بە خەباتو چالاكی‌و راپەڕاندنی ئەركەكان دەدرێ، جگە لە پاراستنی بنچینە داڕێژراوەكانی سیاسەتی یەكێتی، ئۆرگانەكانی یەكێتی، بەرپرسو بەرپرسیارێتی یەكێتی، لە جێگرانی سكرتێری گشتیەوە، بۆ بەرپرسو دەستەی كارگێڕ‌و سەراپا ئۆرگانەكانی تر، وەكو هەنو جەنابی مام جەلالیش بڕیاری لەسەر داوون، هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی، جەختیان كردەوە كە سەربازی بەوەفای یەكێتی ناو یەكێتی‌و جەنابی مام جەلالو ستراتیژی یەكێتی دەبن، لە هەموو ئاست‌و ئاڕاستەكانی، چ بۆ ناو یەكێتی، چ بۆ كوردستان، چ لەسەر ئاستی عێراق، ناوچەكەو جیهانیش. تێكڕا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، لەسەر ئەم بنچینەو پرنسیپ‌و بڕیارانە، پابەندی خۆیان، بە دڵسۆزی‌و راشكاوی راگەیاند.
لە كۆبونەوەكەدا، دۆخی عێراق‌و كوردستان‌و ناوچەكانی كوردستان لەدەرەوەی هەرێم، بەتایبەتی پارێزگای كەركوك، هەڵسەنگێندراو هەڵوێستەشیان لەسەر كرایەوە. سیاسەتی بڕیارلێدراوی پێشوی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق دوپاتكرایەوە كە:
چارەسەركردنی ریشەیی كێشە خوڵقێنراوەكان، بە دیالۆگی بەرپرسیارانە، دوور لە بڕیاری یەكلایەنەو تاكڕەوانە. هەر بڕیارێكیش، پێچەوانەی دەستور، رێكەوتنامەكان، سازانی هێزە سیاسیەكان، درابن، دەبێت هەڵبوەشێنەوە، بەتایبەتی قیادەی عەمەلیاتی دیجلە، كە دروستكردنیو سەپاندنی، هەتائێستا، جگەلەوەی دۆخێكی مەترسیداری دروستكردووە، بۆتە مایەی لێكترازانی پەیوەندی ئاسایی نێوان بەغدادو هەرێم. ئەمەش رەنگی لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی عێراق‌و بەڵكو ناوچەكەش، بە نالەباری داوەتەوە.
سەبارەت بە كوردستان.. كۆبونەوە پابەندی خۆی لەسەر رێكەوتنامەی ستراتیژی نێوان یەكێتی‌و پارتی‌و گەشەپێدانیشی، هەروەكو پێشتر بۆچونی هاوبەشمان لەسەری گەڵاڵەی گشتی كردووە، چەسپاندەوە. هەروەها، دەربارەی پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتیش، درێژە بە هەمان سیاسەتی راگەیەندراو دەدرێ، بۆ گفتوگۆی سیاسی‌و گەیشتن بە هەڵوێستی هاوبەش. هاوكات، خەباتی هاوبەش كردن بۆئەوەی پرسە رەهەند نیشتمانیەكان، دوور لە گۆشەنیگای تایبەتی حیزبایەتی، لەسەریان رێكبكەوین.
بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی نەینەوا، دیالەو سەلاحەدینیش، كە بەشێكی ناوچە كوردستانیەكان هەتا ئێستا دەگرێتەوە، جەختكرایەوە، كە ئەزمونی لیستی هاوبەشی هێزە كوردستانیەكان، بەوشێوەیەی تەواوی حیزبەكان لەسەری رێكەوتوین، وەكو ئەزمونێكی گونجاوی دڵخۆشكەرەی نوێی هێزە كوردستانیەكان، سەربخەینو بیكەینە بنەماش بۆ راپەڕاندنی ئەركی هاوبەشی لەمەودواشمان.
لەكۆتاییشدا، مەكتەبی سیاسی، بە بایەخێكی زۆرەوە، هەستو هەڵوێستو ئەمەكداری تەواوی مەرجەعیەكانی بەڕێزی شیعەو زانا گەورەكانی سونە، سەرۆكی دەوڵەتان، سەرەك وەزیران، سەرۆك‌و سكرتێری حزبە سیاسیەكانی جیهانو ناوچەكە، هەروەها، رێكخراوە دیموكراتی‌و سەندیكاكان، زانایانی ئایینی، یەكە بەیەكەی دڵسۆزان، كەسوكاری شەهیدان، پێشمەرگەكان، نوسەرانی عەرەب، تورك، فارس، كورد، ئینگلیز، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتالی، ئیسپانی، مەسیحی، هەروەها هونەرمەندان‌و، وەرزشكاران، بەرز دەنرخێنینو پێیاندەڵێین، مام جەلالو یەكێتی، هەرگیز ئەم دەربڕینە پڕ لە سۆزەتان، وەفاتان، پەرۆشیتان، بیر ناباتەوەو لە ویژدانی ئێستا‌و ئایندەی یەكێتیەكاندا، ئەم وەفاو ئەمەكە، دەپارێزینو شانازی پێوەدەكەین.
هەر لەمبارەوە، دەبێ بۆ مێژوو بڵێین كە: یەكەمین سەرۆك‌و سەركردە، جەنابی سەرۆكی هەرێم (بەڕێز مەسعود بارزانی) پەیوەندی بە مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە كرد‌و ئامادەیی خۆی‌و پارتی هاوپەیمانمانی دەربڕی، بۆ هەر ئەركێكی پێویست، خزمەتی مام‌و یەكێتی بكەن. هەروەها بەڕێز دەوڵەتمەداری كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بێ درێغ وەفای خۆی بۆ مام جەلالو یەكێتی، سەلماند. لە یەكەمین رۆژی بردنە نەخۆشخانەشدا، بەڕێز دەوڵەتمەداری عێراق، جەنابی مالیكی، هەروەها بەڕێز عەمار حەكیم، ئەحمەد چەلەبی، ئوسامە نوجیفی، سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق، رافیع ئەلعیساوی، ساڵح موتڵەگ، شەهرستانی، هۆشیار زێباری، سەرۆكی مەجلیسی دادوەری، لەگەڵا گەورە بەرپرسانی حیزبەكانو دەوڵەت، پەیتا پەیتا، سەردانی نەخۆشخانەیان بۆ هەواڵپرسین دەكرد. ئەمە جگەلەوەی زۆربەی سەفیرەكانی وڵاتان، لەعێراق، چ بە سەردانی نەخۆشخانەو چ بە تەلەفۆنو نامە، ئەمەكدارییان بۆ جەنابی سەرۆك كۆمار، سەلماند. هەروەها بەڕێزان: نەوشیروان مستەفا، محەمەد فەرەج، مامۆستا عەلی باپیر، كەمال شاكر‌و محەمەدی حاجی مەحمودو تەواوی بەرپرسانی حیزبە كوردستانیەكان لە هەر چوار بەشی كوردستاندا، بە تەلەفۆن خەمخۆری خۆیان، دەنواند.
شایەنی وتن‌و پێزانینی زۆرمانە كە كۆماری ئیسلامی ئێران، لە مەقاماتی باڵاوە، بۆ سەرۆك كۆمار‌و تەواوی كاربەدەستانیان، لە ناردنی تیمی پزیشك‌و ئامادەیی هەموو خزمەتێكیان، لە یەكەمین ساتی هەواڵی تێكچونی تەندروستی جەنابی مام جەلالەوە دەربڕیو تیمەكەشیان بەزوترین كات گەیاندە نەخۆشخانە. هەروەها وڵاتی توركیا، لە جەنابی سەرۆك كۆمارەوە، بۆ جەنابی دەوڵەتمەداری كۆماری توركیای دراوسێ، بەپەرۆشەوە ئامادەییان بۆ هەر كارێكی پێویست‌و فریاكەوتن، پێیان بكرێ، دەربڕی. هەروەها: ئەمریكا، چین، فەرەنسا، ئوردن، ئەڵمانیا، لوبنان، كوەیت، ئەم هەموو ئامادەییە، پەرۆشییە، وەفادارییەیان، بەڕاستی كورد‌و یەكێتیان قەرزاربار كرد‌و گەلێ سوپاسیان دەكەین.
زۆر سوپاسی تیمی پزیشكی (مدینە الطب)ی بەغداد دەكەین، كە لە یەكەمین ساتی نەخۆشی جەنابی مام جەلالەوە، ئەوپەڕی تێكۆشان‌و شەونخونیان چەشت، هەتا، ئەوەی لەتوانایاندا بوو، تەندروستی مام جەلالیان گەیاندە دڵنیاییەكەوە، بگەیەندرێتە وڵاتی ئەڵمانیا. گەلێ سوپاسی میدیاكان‌و میدیاكارانیش دەكەین، كە بەپەرۆشەوە، هەواڵی جەنابی مام جەلالیان لە باشتربونی تەندروستی سەرۆك كۆمار‌و خۆشەویستی هەموان، دڵنیادەكردەوە.
لەكۆتاییشدا.. مەكتەبی سیاسی، لەگەڵماندا، تەواوی ئەندامو دڵسۆز‌و هەڵسوڕاوانی یەكێتی، بەكورتی، هەموو یەكێتی‌و یەكێتیەكان، پێكڕاو تێكڕا، لەگەڵا تەواوی دڵسۆزاندا، دەستی نزا‌و پاڕانەوە، لەناخەوە، لەویژدانەوە، لە وەفاو ئەوپەڕی ئەمەكداریەوە، بەرزدەكەینەوە كە مام جەلال، لەم سەفەرەیدا، بە تەندروستیەكی باشەوە، بگەڕێتەوە ناو كوردستان‌و عێراق.. درێژە بە سیاسەتی حەكیمانەی خۆی بدا‌و چرای (چادری حیكمەتی) سیاسەتەكانی، رێگای پڕ لە كێشەو بێشەی هەموولایەك، روناك بكاتەوە. چاوەڕوانین، ئەی ئومێدی گەورەو ئەی گەورە رابەرو مامۆستامان، بەسەلامەتی بگەڕێیتەوە.. بگەڕێیتەوە.. بگەڕێیتەوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
22/12/2012
سەرچاوە: رووداۆ
وەزیرە بەرگری ئێران رایگەیاند، دانانی سیستەمی بەرگری مووشەكی ناتۆ لە توركیا، ئاسایشی ئەو وڵاتە بەهێزتر ناكات، بەڵكو زیان بە ئەنكەرە دەگەێنێت.
ئەحمەد وەحیدی وەزیر رایگەیاندوە كە "تاران دەستوەردانی وڵاتانی رۆژئاوا لە كێشە هەرێمیەكان رەتدەكاتەوە و پێشی وایە بڵاوكردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەكی (پاتریۆت) لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، لەسەر خاكی توركیا، زیان بە ئەنكەرە دەگەیەنێت ".
لەسەر داوای توركیا و بۆ خۆپاراستن لە مووشەكەكانی سوریا، هاوپەیمانی باكووری ئەتلەسی (ناتۆ) لەچەند رۆژی رابردوودا بڵاوكردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەكی لەسەر خاكی توركیا پەسەند كرد، كە ئێران زۆر بە تووندی دژی ئەو بڵاوكردنەوەیە وەستایەوە و پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگێكی هەرێمیشی لە ناوچەكەدا كرد.
دوو خوێندکاری کورد فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دروست دەکەن کە دەتوانێت تا دووری 70 کیلۆمەتر بفڕێت.
دوو خوێندکاری زانکۆی رازی کرماشان بەناوەکانی رامتین سەلیمی و سەعید سەلیمی توانیویانە لەماوەی 9 مانگدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دروست بکەن.
ئەو فڕۆکەیە بە کارەبا کار دەکات و دەتوانێت تا دووری 70 کیلۆمەتر بفڕێت و لەرێگەی کامێراوە توانای هەڵگرتنی وێنەی شوێنەکانی هەیە.
هەروەها کێشی ئەو فڕۆکەیە 1 کیلۆ و 200 کیلۆگرامە و توانای هەڵگرتنی کەرەستەی جەنگی تایبەتی هەیە و دەتوانێت تا بەرزی 500 مەتر ئامانجەکەی بپێکێت.
د. موحسین حەیاتی، مامۆستای چاودێری ئەو پڕۆژەیە، لەبارەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە دەڵێت "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکەیە ئەوەیە کە کێشی سوکە و توانای هەڵگرتنی بار (بۆمب و موشەک)ی هەیە و ئەگەر باری پێبێت دەتوانێ تا دووری 50 کیلۆمەتر بفڕێت".
سەرچاوە: Kurdistantoday
وەرگێڕان: ساسان محەممەد
دوای ڕێز و سڵاو
هه‌واڵی کێشه‌ی جهستهئی رێزدار سه‌رۆک کۆمار مام جه‌لال ، زۆر دڵنگه‌رانی
کردین.
به‌ڕێز مام جه‌لال ئه‌ستێره‌یکی گه‌شاوه له ئاسمانی پڕشکۆی خه‌بات و
بزووتنه‌وه‌ی کورده و به‌رهه‌م و ئاسه‌واری تێکۆشانی درێژ خایەنی ئه‌م به‌ڕێزه
بۆ هه‌موان حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ئێمە وەک خوشک و برایانی ئێوە
هیوامان گەڕانەوەی هەرچی زوتری سڵامه‌تی و له‌ش ساغی ئه‌م سەرٶکە بەڕێزەیە کە جێی سەربەرزی و ناوداری نەتەوەکەمانە.
ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند سکرێتێری گشتی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد
29 ی سەرماوەزی 1391 د هەتاوی
د.به‌رهه‌م ساڵح رایده‌گه‌یێنێت "مام جه‌لال ئه‌مجاره‌ش به هه‌مان ئیراده‌وه ململانێی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كات و پشت به خوا ده‌یبه‌زێنێت".
ئهمرِۆ د.به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتارێكی به ناونیشانی "هه‌ر چاوهرِێی تۆ ئه‌بین" کە لە پەیچی فەیسبووکی خۆی دایناوە له‌باره‌ی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نووسیوهوهو له به‌شێكی ده‌ڵێ "له‌م كاته‌دا كه مامی گه‌وره‌مان له ئه‌ڵمانیا درێژه به چاره‌سه‌ری ده‌دا، هه‌موو لایه‌كمان ئومێد و چاوهرِوانیمان ئه‌وه‌یه زوو به‌زوو به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی سه‌ربگرێت و بگهرِێتهوه ناو میلله‌ته‌كه‌ی، بگهرِێتهوه لای هه‌ڤاڵ و هاورێكانی و خه‌ڵكی كوردستان، به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه له‌كوردستانی خۆماندا به تایبه‌تی به خوشكی به‌رێزمان هێرۆخان و كاكه قوباد‌و كاكه ڵاڤێڵ شاد بێته‌وه . وه‌كو جاران چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كان، رێبه‌ری كوردایه‌تی، و (ێمام ئه‌مانی) عێراق بێت".
هه‌روه‌ها جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نووسیوویه‌تی" مام جه‌لال ئیراده‌ی ململانێی له‌گه‌ڵ دژواری و ته‌نگانه‌دا وه‌ك هه‌میشه به هێز پته‌وه، ململانێی له‌گه‌ل دیكتاتۆری، له‌گه‌ڵ سته‌م و بێدادی له دژی گه‌له‌كه‌ی كردووه و ده‌یان ساڵه له‌م رێیه‌دا خه‌بات ده‌كات و سه‌رده‌كه‌وێت . ئه‌مجاره‌ش به هه‌مان ئیراده‌وه ململانێی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كات و پشت به خوا ده‌یبه‌زێنێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه:
هه‌ر چاوهرِێی تۆ ئه‌بین
له‌م كاته‌دا كه مامی گه‌وره‌مان له ئه‌ڵمانیا درێژه به چاره‌سه‌ری ده‌دا، هه‌موو لایه‌كمان ئومێد و چاوهرِوانیمان ئه‌وه‌یه زوو به‌زوو به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی سه‌ربگرێت و بگهرِێتهوه ناو میلله‌ته‌كه‌ی، بگهرِێتهوه لای هه‌ڤاڵ و هاورێكانی و خه‌ڵكی كوردستان، به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه له‌كوردستانی خۆماندا به تایبه‌تی به خوشكی به‌رێزمان هێرۆخان و كاكه قوباد‌و كاكه ڵاڤێڵ شاد بێته‌وه . وه‌كو جاران چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كان، رێبه‌ری كوردایه‌تی، و (ێمام ئه‌مانی) عێراق بێت.
مام جه‌لال ئیراده‌ی ململانێی له‌گه‌ڵ دژواری و ته‌نگانه‌دا وه‌ك هه‌میشه به هێز پته‌وه، ململانێی له‌گه‌ل دیكتاتۆری، له‌گه‌ڵ سته‌م و بێدادی له دژی گه‌له‌كه‌ی كردووه و ده‌یان ساڵه له‌م رێیه‌دا خه‌بات ده‌كات و سه‌رده‌كه‌وێت . ئه‌مجاره‌ش به هه‌مان ئیراده‌وه ململانێی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كات و پشت به خوا ده‌یبه‌زێنێت.
مام جه‌لال بۆ ئێمه ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی نییه، ته‌نها سكرتێری گشتی یه‌كێتی و سه‌رۆك كۆمار نیه، مام جه‌لال بۆ ئێمه مام و براو باوكیشه، بۆ خودی خۆشم، مامێكی دڵسۆز و وه‌فادار و خه‌مخۆره، مامۆستایه‌كی گه‌وره‌ی ره‌وشت و مرۆڤدۆستیه، كه كه‌س ناتوانێت جێگه‌ی له یه‌كێتی و له ناو كوردستان و عیراقدا، له‌و پێگه مێژووییه و له ناو دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكدا بگرێته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا، قۆناغی قه‌یران و گۆرِانكاری گه‌وره‌ی عیراق و ناوچه‌كه، له هه‌موو كات زیاتر پێویسمان به مامجهلاله، بۆیه له‌خوای گه‌وره دهپارِێینهوه ئه‌مجاره‌ش ئاواتی میلله‌ته‌كه‌مان بێنێته دی و مامی خۆشه‌ویستمان به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگهرِێتهوه.
چاوه‌روانی ئێمه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌رۆشن بۆ ئایندهی ئه‌م وڵاته، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشن بۆ گه‌یشتنی میلله‌ته‌كه‌مان به ئاواته به‌دینه‌هاتووه‌كانی، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشن بۆ یه‌كێتی و تێكۆشه‌رانی، ئه‌وه‌یه كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌یه‌ك دڵ نزا بكه‌ین و هیوای زوو چاك بوونه‌وه به مامجه‌لال بخوازین. چونكه ئێمه ده‌زانین هێشتا رێی خه‌باتمان درێژه‌و ئاڵا ههڵگرهكهشمان مام جه‌لاله... ئێمه‌و میلله‌ته‌كه‌شمان ده‌زانین، ئه‌وه‌ی به مام جه‌لال ده‌كرێت به‌كه‌سی تر ناكرێت و ئهمرِۆو سبه‌ی، له‌رابردوو زیاتر پێوێستمان به مام جه‌لاله.
ئێمه‌ی یه‌كێتی چاوهرِێتین مامه گیان، گه‌لی كورد چاوهرِێته مامه گیان، دیموكراتخوازو ئازادیخوازانی كوردستان و عیراق چاوهرِێته... گه‌نجانی خوێن گه‌رم و چاو له‌ئاینده چاوهرِێتن و ئه‌و راستییه‌ش باش ده‌زانن، له‌سایه‌ی تۆ‌و فكری تۆ‌و خه‌باتی بێ‌وچان و هیممه‌تی باوكانه‌ی تۆدا، ئاسۆی به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانیان روونتره.
له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له‌ناو یه‌كێتییدا، خاوه‌نی شانازییه‌كی گه‌وره‌ین چونكه تۆ مام و مامۆستا‌و رابه‌رو سهركردهمانیت.
له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌مان، خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌ین چونكه خهباتگێرِێكی وه‌ك تۆ ئاڵا هه‌ڵگری ئازادی و پته‌وتركردنی ڵایهكانی دیموكراسی و به‌دیهێنانی حوكمرِانییهكی باشتری وڵاتهكهمانیت.
ئێمه خوێندكاری به‌وه‌فای تۆ بووین و هه‌ر خوێندكاره به‌وه‌فاكه‌ی تۆش ئه‌بین.. ئه‌شزانین تۆ له‌نه‌خۆشی به‌هێزتریت. بۆیه تا كاتی گهرِانهوهت به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه، هه‌ر چاوهرِێی تۆ ئه‌بین.
زۆر بەرێز مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
سلاۆ و رێزمان ئاراستەتان
ئێمە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە نەخۆشی لەنەکاۆ و تووشهاتنی بەرێز مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێەتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، بەرەوشی نالەبار و ناجێگیری باری تەندروستیان دەردەبرین، و هەر لەم پەیوەندیەشدا بەپێ دووایین هەوالەکان، کە حکایەت لە جێگیربوونەوەی رەوشی تەندروستی بەرێزیان دەکات، خۆشحالی خۆمان رادەگەیەنین و هیوای لەشساغی و تەمەن درێژییان بۆ بەئاوات دەخوازین.
مستەفا شەمامی
بەرپرسی شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
٢٠ی دیسامبری ٢٠١٢ی زاینی
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا هیوای شیفای به په‌له و سه‌لامه‌تی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌خوازێت.
باڵیۆزخانه‌ی سووریا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه "كه عومه‌ر ته‌قی، باڵیۆزی سووریا له عێراق، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه باڵیۆزی سووریا به ناوی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه چه‌پكه گوڵێكی پێشكه‌شی تاڵه‌بانی كردووه و سڵا و رێزی به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاندووه‌ته تاڵه‌بانی، هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د هیوای شیفای به‌په‌له‌ی بۆ تاڵه‌بانی خواستووه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به (رووداو)ی گوت" پێشنیوهرِۆی ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یه‌ندرایه وڵاتی ئه‌ڵمانیا".
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه "تاڵه‌بانی به فرِۆكهیهكی فریاگوزاری پزیشكی تایبه‌تی ئه‌ڵمانییه‌وه له فرِۆكهخانهی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گواستراوه و پێشنیوهرِۆی ئهمرِۆ گه‌یشتووه‌ته به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی نێردرابوو بۆ (رووداو) رایگه‌یاند بوو سه‌ر له به‌یانی ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه 20-12-2012 جه‌لال تاڵه‌بانی ، سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌دینه توب)ی شاری به‌غداد به جێهێشت و له ژێر چاودێری تیمێكی پزیشكی پسپۆر‌دا به‌ره‌و كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ به‌رێ كه‌وت .
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "تیمه‌كه‌ش پرس و رای به‌و تیمه پزیشكیانه كرد كه له ده‌ره‌وه هاتبوون به جۆرێك كه چاره‌سه‌ره‌كان هه‌ل و مه‌رجێكی گونجاو و له‌باری ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار ببرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌دواداچونی چاره‌سه‌ره‌كانی له ئه‌ڵمانیا و چاكبونه‌وه‌ی به‌ته‌واوی" .
جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى عێراق، بەهۆى تێکچونى دۆخى تەندروستيەوه شەوى 16/17ى 2012 گەیەندرایە نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌دینه توب)ی شاری به‌غدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی (فێرست ساتهدهی)ی هه‌نگاری خۆی بە هاوسۆزی نەتەوەی کورد دەزانێت و چاوەڕوانی دروست بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە.
ناگی لاسزلۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی (فێرست ساتهدهی)ی هه‌نگاریا و یەکێک لە رێکخەرانی پاڵەوانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نجی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "خۆشحاڵم کە بەشداری ئەو پاڵەوانێتیەم کردووە و بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتیە لە هەولێر، نیشانەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بەهێزە و دەتوانێ بەبێ شەڕ و خوێن رشتن وەڵامی گوشارەکانی هێزی سیاسی تورکیا و ئەوروپا بداتەوە".
ناگی لاسزلۆ راشیگەیاند"دەیان ساڵە هێزی سیاسی توركیا‌و هێزی سیاسی ئه‌وروپا گوشاریان خستووەته‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و من لەو بارەوە خۆم بە هاوخەمی نەتەوەی کورد دەزانم".
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی (فێرست ساتهدهی) بەپەرۆشە بۆ دروست بوونی دەوڵەتی کوردی و دەڵێت "په‌رۆشی من بۆ دروست بونی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك باوكێك وایه كه له نه‌خۆشخانه چاوه‌ڕێیه منداڵەکەی لەدایک ببێت".
رێكخراوی (فێرست ساتهدهی) له ساڵی 1991 لە هەنگاریا دامه‌زراوه‌و له ساڵی 2004 له‌لایه‌ن شه‌تڕه‌نجی جیهانی FID، نازناوی ریكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شەتڕەنجی وەرگرتووە.
رێکەوتی 2012/12/12، پاڵەوانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نجی كوردستان بە بەشداری 40 یاریزان لە 10 وڵات، لە هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و دوێنێ سێ شەممە، کۆتایی پێ هات.
مه‌سعود بارزانی له تازه‌ترین په‌یامیدا به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ "وه‌ك برا له‌گه‌ڵیان ده‌بم و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه". هه‌روه‌ها داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كات دوعای خێر بۆ تاڵه‌بانی بكه‌ن.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لاپهرِهی تایبه‌تی خۆی له تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌باره‌ی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
بارزانی نووسیوه‌یه‌تی" زۆر دڵگرانم به تێكچوونی باری ته‌ندروستی برای خۆشه‌ویستم سه‌رۆك مام جه‌لال و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ ده‌خوازم. بۆ دڵنیابوونیش له باری ته‌ندروستی به‌رێزیان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌ی كه له به‌غدان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كاندا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كات"ئه‌مرۆ رۆژی ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان وه‌ك برا ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتر بنێین و دوعای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و برا ئازیزه‌مان بكه‌ین".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ" به هه‌موو برایانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی هاوپه‌یمانیش راده‌گه‌یه‌نم كه هه‌میشه وه‌ك برا له‌گه‌ڵیان ده‌بم و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه".
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه:
زۆر دڵگرانم به تێكچوونی باری ته‌ندروستی برای خۆشه‌ویستم سه‌رۆك مام جه‌لال و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ ده‌خوازم. بۆ دڵنیابوونیش له باری ته‌ندروستی به‌رێزیان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌ی كه له به‌غدان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كاندا.
ئه‌مرۆ رۆژی ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان وه‌ك برا ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتر بنێین و دوعای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و برا ئازیزه‌مان بكه‌ین و به هه‌موو برایانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی هاوپه‌یمانیش راده‌گه‌یه‌نم كه هه‌میشه وه‌ك برا له‌گه‌ڵیان ده‌بم و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه.
جەلال تاڵەبانی لەژێر چاودێری توندی پزیشکی دایە و بۆ ئەو مەبەستە، تیمێکی پزیشکی تایبەت لە بەریتانیاوە دەچێتە بەغدا.
کەمێک پێش ئێستا، تیمە پزیشکییەکەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، کە لە شاری پزیشکی (مەدینەت توب)ی بەغدا بەڕێوەچوو، رایانگەیاند "باری تەندروستی سەرۆک کۆمار جێگیرە و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی دڵنیاكهرهوهن".
بە گوتەی تیمە پزیشکییەکە "دوێنێ شەو کاژێر 23:00، سەرۆک کۆمار توشی کێشەیەکی تەندروستی بوویەوە و بەپەلە گەیەندرایە شاری پزیشکی (مەدینەت توب)ی بەغدا و خێرا تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ پێکهێندرا و لەو کاتەوە تا ئێستا لەژێر چاودێری توندی پزیشکی دایە. پزیشکەکان بە باشترین شێوە ئەرکی خۆیان جێ بەجێ کرد و توانیان حاڵەتی تەندروستی سەرۆک کۆمار جێگیر بکەنەوە".
ئەو تیمە پزیشکییە هۆکاری تێکچوونی تەندروستی سەرۆک کۆماری بۆ گیرانی یەکێک لە خوێنبەرەکانی تاڵەبانی گەڕاندەوە.
تیمە پزیشکییەکەی جەلال تاڵەبانی راشیانگەیاند "کۆ ئەندامی هەناسەدان و دڵ و گورچیلەی سەرۆک کۆمار بە ئاسایی کار دەکەن. بڕیارە سبەی چوارشەممە، تیمێکی پزیشکی تایبەت لە وڵاتی بەریتانیاوە بگاتە بەغدا و پێش هاتنیشیان ئەو تیمە لەرێگەی تەلەفۆنەوە چارەسەری پزیشکییان بۆ سەرۆک کۆمار کردووە".
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی چاودێری داوه به ئامانجی به‌دیهێنانی ئۆقره‌یی و رێككه‌وتن له وڵات‌دا، له ئه‌نجامی هیلاكی و ماندوویی به‌ڕێزیان روبه‌ڕووی ماندوبوونێكی ته‌ندروستی بۆته‌وه، بۆیه ئێواره‌ی دوێنێ 17/12/2012 برایه نه‌خۆشخانه له به‌غداو ئێستا له‌ژێر چاودێری كادری پزیشكی پسپۆرِدایه، له‌كاتێكی نزیكدا راپۆرتی پزیشكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی چاودێری داوه به ئامانجی به‌دیهێنانی ئۆقره‌یی و رێككه‌وتن له وڵات‌دا، له ئه‌نجامی هیلاكی و ماندوویی به‌ڕێزیان روبه‌ڕووی ماندوبوونێكی ته‌ندروستی بۆته‌وه، بۆیه ئێواره‌ی دوێنێ 17/12/2012 برایه نه‌خۆشخانه له به‌غداو ئێستا له‌ژێر چاودێری كادری پزیشكی پسپۆرِدایه، له‌كاتێكی نزیكدا راپۆرتی پزیشكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، گوتی یەکێتی پاش قۆناخی مام جەلال بیر لەوە ناکاتەوە لەگەڵ پارتی یەکبگرێتەوە و کەسیش “نابێ ئەو خەیاڵە بکات کە جێگەی مام جەلال دەگرێتەوە” بۆ یەکێتی.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ (رووداو)، مەلا بەختیار باسی ئایندەی یەکێتی دەکات لەدوای مام جەلال و دەڵێ “لەدوای جەنابی مام جەلال، قۆناخی دوای مام جەلال دەستپێدەکات سەبارەت بە یەکێتی. نابێ کەس بیر لەوەبکاتەوە جێگەی مام جەلال بگرێتەوە، وەک کەسایەتییەکی مێژوویی و رابەرێکی نەتەوەیی”.
بەبڕوای مەلا بەختیار لە قۆناخی دوای مام جەلالدا “پێکهاتەی یەکێتی دەبێ بەجۆرێک بگۆڕێت کە بگونجێ لەگەڵ قۆناخی دوای مام جەلال و گۆڕانکارییەکانی ئایندە. پێکهاتەی یەکێتی و سەرپەرشتیکردنی یەکێتی دەبێ گۆڕانکاری ریشەیی تێدا بکرێ، بۆئەوەی لەگەڵ قۆناخی دوای مام جەلال بگونجێ”. گوتیشی “کەس نابێ ئەو خەیاڵە بکات کە جێگەی مام جەلال دەگرێتەوە. مومکینە دوای 50 ساڵی دیکە بەهۆی هەلومەرجی سیاسییەوە ئاڵوگۆڕ لە چۆنیەتی بیرکردنەوەی نەوەکان بێتە پێشەوە، کە سەرکردەی مێژوویی گەورەی خۆی بەرهەمبێنێ. بەڵام قۆناخی دوای مام جەلال پرۆسەیەکە زۆر دەخایێنێ هەتا یەکێتی دەتوانێ وەک هێزێکی زیندوو و گەورە خۆی لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی ئایندەدا دەگونجێنێتەوە”.
مەلا بەختیار، ئەو لێکدانەوانە بە دروست نازانێ کە پێیانوایە پاش مام جەلال، یەکێتی دابەشی سەر پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان دەبێ: “پێموایە ئەوە خەیاڵی سەردەمی تووندوتیژیی پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕان و یەکێتی بوو، زادەی ئەو هەلومەرجە بوو. بەڵام من نە ئەوسا و نە ئێستاش ئەو قسەیەم قبوڵ نییە، ئەوسا من دەمزانی یەکێتی چۆنە و چی لێدێت لە ئایندەدا، ئێستاش دەزانم گۆڕان چی لێدێت و ئێمەش بەرەو کوێ دەڕۆین”.
سەبارەت بە پارتیش گوتی “هەندێکجار قسە لەوە دەکرێ کە بەشێکی یەکێتی دەچێتە ناو پارتی، بەڕاستی دەمەوێ بۆ مێژوو ئەو قسەیە بکەم، پێش هەموو شتێک دەزانم پارتی شوێنێکی کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، سیاسی و مێژوویی خۆی هەیە، هیچ رووداوێک و ئاڵ‌وگۆڕێک و قۆناخە جیاوازەکانی سیاسی ئەو شوێنەی لە پارتی وەرنەگرتەوە، نە یەکێتی و نە هێزێکی دیکە نەیتوانی وەریبگرێتەوە، بەڵام لە پاڵ ئەو قسەیە، میللەتەکەم دڵنیا دەکەمەوە، یەکێتی دڵنیا دەکەمەوە، هەرچەند هیچ شتێک رەها نییە، بەڵام یەکێتی لە دوای مام جەلال-ەوە بیر لەوە ناکاتەوە لەگەڵ پارتی یەکبگرێتەوە”. بەبڕوای مەلا بەختیار، ئەوەی دەگوترێ بەشێکی زۆر لە یەکێتی دەچێتە ناو پارتی “جگە لە پڕوپاگەندەیەکی سایکۆلۆژی بۆ رارایی دروستکردن لەناو یەکێتی و جەماوەرەکەی هیچی دیکە نییە”.
لەبارەی ئەگەری یەکگرتنەوەی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕانیش یان گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ ناو یەکێتی، مەلا بەختیار گوتی “لەو بڕوایەدا نیم جەنابی نەوشیروان بڕیاری وایدابێت یان بدات، بەڵام لە سیاسەتدا هیچ شتێک بەدوور نازانم”، هەروەها گوتی حەزی یەکگرتنەوە لەلای یەکێتی نییە و “نەشمانبیستووە لەلای گۆڕان هەبێ”
بەرپرسێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد لەگوندى "گردەبۆر"ى نزیک ناحیەى پیرەمەگرون کەمپێک بۆ ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان درووست دەکرێت.
لەوبارەوە عەدنان کاکەڕەش بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگرون لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ناوەندى نووچە و شڕۆڤەى ڕۆژ ئاماژەى بەوەدا کە بەبڕیارى پارێزگارى سلێمانى بۆئەو ئاوارە کوردانەى ڕۆژئاواى کوردستان کە بەهۆى تووندوتیژى و ئاڵۆزیەکانى سوریاوە ئاوارەبوون و ڕوویان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى کردووە ، لەسنورى پیرەمەگرون کەمپێک بۆ ئەو ئاوارانە درووست دەکرێت.
عەدنان کاکەڕەش ئاشکرایکرد کە کەمپەکە لەسەر ڕووبەرى 30 دۆنم زەوى درووست دەکرێت و تواناى لەخۆگرتنى نزیکەى بیست هەزار کەسى هەیە .
پیرەمەگرون کەوتۆتە خۆرئاواى شارى سلێمانى و نزیکەى چل کیلۆمەتر لە سلێمانییەوە دورە.
بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگرون گوتیشى"ئێستا 3 هەزار و 142 کەس لە ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان ڕوویان لەسنورى پارێزگاى سلێمانى کردووە.
ناوبراوگوتى "هەوڵدەدەین کەمپێکى گەورە و بەرفراوان درووست بکەین ، چونکە چاوەڕوانى ئەوەدەکرێ بەهۆى تووندووتیژیەکانى سوریاوە ژمارەى ئاوارەکانیش کە ڕوو لەهەرێمى کوردستان دەکەن زیاتر ببێت".
بەرپرسانى حکومەتى هەرێم ئاماژە بەوە دەکەن کە لەماوەى سەرهەڵدانى ئاڵۆزى و تووندووتیژیەکانى سوریاوە تاهەنووکە،نزیکەى شەست هەزار کەس دەربازى ناوخاکى هەرێم بوون و ئەو پەنابەرانەش بەو شێوەیە بەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستاندا دابەش بوون:
دهۆک : 41 هەزار و 976 کەس
هەولێر : 12 هەزار کەس
سلێمانى : 3 هەزار و 142 کەس