سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک باسی ئاڵای کوردستان دەکات:
رووداو-هه‌ولێر
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستانە، كە بۆ یەكەمجار لە رۆژێكی وادا لە كۆماری كوردستان لە شاری خۆشەویستی مەهاباد هەڵدرا، سەرجەم شۆڕشەكانی كورد لەژێر ئەو ئاڵایە و لەپێناو ئازادی هەڵدانیدا بەرپابوونە و دەریایەك خوێنی بۆ بەخشراوە. هەمیشە ئەوەمان لەیادە چۆن پێشەوا قازی محەمەد ئەو ئاڵایەی بەئەمانەت دایە دەست بارزانی، من خۆشم لەژێر ئەو ئاڵایە هاتوومەتە دونیا‌و تا ماویشم پێشمەرگەی پاراستنی ئەو ئاڵایەم و، ئامادەم لەپێناویدا گیانی خۆم بەخت بكەم.
ئاڵا لە سومبولە هەرە پیرۆز‌و بەرزەكانی نەتەوەیە بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم رۆڵەكان و دەركەوتنی لە سەرجەم كۆڕ‌و بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا، لەسەر ئەم بنەمایەش پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا 17/12ی هەموو سالێك بكرێتە رۆژی ئاڵای كوردستان.
وەك ئەركێكی نەتەوەیی داوا لە دەزگا فەرمییەكان و هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم بەڕێزەوە ئەم یادە بكەنەوە كە شایستەی ئەو خوێنە ئاڵە بێت كە بۆ بەرز راگرتنی نەوە بە نەوە بۆی بەخشراوە.
هەر لێرەوە سڵاوی تایبەتی خۆم بۆ دایكانی كوردستان بە گشتی و دایكانی شەهیدە قارەمانەكانمان بەتایبەتی دەنێرم، بە بۆنەی (رۆژی دایك) كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی ئاڵای كوردستان، بەتایبەتی نەتەوەكەمان خاوەنی دایكانێكە بەچكەشێری وای بۆ نەتەوەكەی پەروەردە كردووە، كە هەمیشە مایەی شانازین.
نەوشیروان موستەفا، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت: نورى مالیکى ئەو گرژییەى ئێستا تەنها بۆ پروپاگەندەى هەڵبژاردن بەکاریدێنێت و دەیەوێت دەنگى عەرەبى سوننە بەدەستبهێنێت. بە راى ئەو ئەم گرژییانەى نێوان هەولێر و بەغداش هیچ کات رووبەروبونەوەى سەربازى لێناکەوێتەوە
.
نەوشیروان موستەفا،68 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى تودەیس زەمانى تورکى باس لە دروستبونى بزوتنەوەى گۆڕان و کێشەکانى ئێستاى بەغدا و هەولێر و کاریگەرییەکانى تورکیا و ئێران دەکات.
لەبارەى سەربەخۆى کوردسیتانیش کە ئێستا بوەتە بابەت و گومانى زۆرێک لە چاودێران و میدییاى بیانى و پرسیارێکى رۆژنامەکەیە، رێکخەرى بزوتنەوەى گۆڕان وێراى ئەوەى پێى وایە کە ئەوە خەونى هەموو کوردێکە بەڵام وەک خۆى دەڵێت:"لە رووى واقیعییەوە ئَێستا کاتى نییە و پێویستى بە کارکردنى پێشوەختە..."
لەبارەى بزوتنەوەى گۆڕانەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بزوتنەوەیە هیچ ئایدۆلۆژییایەکى سیاسى نییە و تەنها هەوڵ بۆ بەدیهێنانى "دادى کۆمەڵایەتى" لە کوردستان دەدات
.
بۆ کێشەکانى هەولێر و بەغدا،نەوشیروان موستەفا دەڵێت کارەکانى نورى مالیکى لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم، تەنها بۆ پروپاگەندەى هەڵبژاردنەوە مەترسى جەنگى نییە.
رێکخەرى بزوتنەوەى گۆڕان، باس لە کاریگەرى ئێران و تورکیا لە عێراق بۆ رۆژنامەنوسە تورکەکە دەکات و رایدەگەنێت کە ئێستا عێراق بوەتە گۆرەپانى ململانێى نێوان وڵاتانى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى بەتایبەتى ئەمرکیا، تورکیا و ئێران.
بەراى نەوشیروان موستەفاش پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان هەنگاوى باشن و هیوا دەخوازێت ئەنکەر بتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغداش چاکبکاتەوە.
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی رەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرێت کە لەکاتی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە، ئاڵای کوردستانیان هەڵنەکردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی NNS ROJ، ئەمڕۆ یەک شەممە، سڕی ساکیک، نوێنەری پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP، لە پەرلەمانی تورکیا رەخنەی لە سیاسەتی دووفاقی حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر کورد گرت.
سڕی ساکیک بە نیشاندانی چەند وێنەی جیاواز لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و تورکیا لە هەولێر و ئەنقەرە، گوتی "بەرێز مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی نۆڕمەکانی نێودەوڵەتی میوانداریتانی کرد و ئاڵای کوردستان، عێراق و تورکیای هەڵکرد بەڵام ئێوە لە کاتی بانگهێشتی بەرێز بارزانی بۆ ئەنقەرە، تەنیا ئاڵای تورکیاتان دانا و بەم شێوە نرخ و هێمایەکی گەلی کوردتان وەک نەبوو هێنایە ئەژمار. باشە بۆ سووکایەتی بە ئاڵا، ناسنامە، زمان، کەلتوور و هێمای گەلێک دەکەن؟ بۆ لێی دەترسن؟".
ئەو پەرلەمانتارەی BDP رەخنەکانی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و گوتی "جەنابی وەزیر پێتان خۆش بێ یان ناخۆش بێ، لەوێ حکومتی هەرێمی کوردستان بە رەنگ و ئاڵاکەی بوونی هەیە. ها، رەنگی ئاڵاکە نازانن؟ کەسک و سوور و زەرد! لەو رەنگانە مەترسن! ئەو رەنگانە نوێنەرایەتی کوردان دەکەن. رەنگی گەلانی برا، لە ئاڵاکانیان مەترسن!"
ئەو گوتانەی سڕی ساکیک لە پەرلەمانی تورکیا هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ رۆژی 12/17 کە بە رۆژی "ئاڵای کوردستان" ناسراوە و بەو هۆیەوە، سەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکان و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڵای کوردستان رازێندراوەتەوە.
رۆژی 26ی سەرماوەز (17/12/1946) ساڵڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەدەست هێزی پێشمەرگەی کۆماری کوردستانه لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان.
پۆڵ سهتفن، رێكخه‌ری كونسوڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆرِان ده‌كات و باسی "میدییا" و "گهرِانهوهی ده‌ستور ده‌كه‌ن".
سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆرِان بڵاویكرده‌وه، كه ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه،لهوكۆبونهوهدا، چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا له‌وانه: ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا خرانه به‌ر باس و هۆكار و رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی كراوه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه بێت ، دۆخی میدیا و پێگه‌ی كورد ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بون و تێیدا هاتووه" نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆرِان گرنگی دانپێدانانی هاورِێیانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا به مافی كورده‌كاندا به هه‌نگاوێكی پێویست له‌قه‌ڵه‌مدا، له پێناو هه‌ماهه‌نگی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له شۆرِشی سوریادا".
هه‌روه‌ها، نه‌وشیروان موسته‌فا به كونسوڵی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه كه گهرِانهوهی پرِۆژهی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌نگاوێكی پێویسته بۆ چاكسازی ریشه‌یی له كوردستان.
بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان ساڵی داهاتوو كۆنگره ده‌به‌ستێت و نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌ش نیازی نییه خۆی كاندید نه‌كاته‌وه.
سه‌لاح ره‌شید، به‌رپرسی ژووری په‌یجوری رێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان به (رووداو)ی رایگه‌یاند "واده‌ی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ناگاته نیوه‌ی ساڵی داهاتوو، واته پێش مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان كۆنگره ده‌به‌ستێت".
به‌ڵام ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان ده‌ڵێ "خه‌ریكی ئاماده‌كاریین بۆ به‌ستنی كۆنگره و ئاماده‌كارییه‌كانیش ده‌ستیپێكردووه و هه‌نگاوی باشمان برِیووه".
هه‌ندێ له گه‌وره به‌رپرسانی گۆرِان كه ئه‌زموونێكی زۆریان هه‌یه و پێشتریش له نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی باڵایان هه‌بووه له كۆنگره‌ی گۆرِان به‌نیاز نین خۆیان كاندیدبكهنهوه،
بسهلاح ره‌شید، ئه‌مه پشترِاستدهكاتهوه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ناوی ئه‌و به‌رپرسانه بخاتهرِوو، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد"زۆر كه‌س هه‌یه سوێند ده‌خوا خۆی له كۆنگره نهپاڵێویت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا به ته‌كلیفی ئه‌م و ئه‌و، خۆیان دهپاڵێنهوه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ته‌مموزی 2009 وه‌كو هێزێكی سیاسی هاته نێو ململانێ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 25 كورسی به‌ده‌ستهێنا كه ئێستا دوو له‌ئه‌ندامه‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه و فراكسیۆنه‌كه‌یان 23 په‌رله‌مانتاره. له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، له‌هه‌ڵبژاردنی ئازاری 2010 به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ بهشداریكردو له‌ئێستادا خاوه‌نی 8 كورسییه له‌په‌رله‌مانی عێراق.
له‌باره‌ی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی نه‌شیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان، سه‌لاح ره‌شید ده‌ڵێ "هه‌تاوه‌كو ئێستا دیار نییه، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك چاوهرِێ ده‌كات، كه كاك نه‌وشیروان وه‌كو سكرتێری گۆرِان خۆی هه‌ڵبژێرێت و دڵنیاشین لە كۆنگره هه‌ر واده‌كات".
E: N
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایدهگهیێنت "هیچ وڵاتێك ئاماده نییه گرێبه‌ستنی چه‌ك كرِین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزا بكات ". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "حكومه‌ت هێنده ساویلكه نییه خۆی بخاته هه‌ڵوێستێكی وا ئیحراجه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ناوه‌ندگیری ئیماران فرِۆكهی هه‌لیكۆپته‌ری فه‌ره‌نسی كرِی بێت، فازل میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له ههڤپهیڤینێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ( حه‌یات)ی چاپی له‌نده‌نی، رایدهگهیێنت "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بانگهێشتێكی فه‌رمی وه‌ك ده‌یه‌ها كه‌سایه‌تی گرنگی جیهانی بانگهێشتی پێشبرِكێی فۆرمه‌له وه‌نی وه‌رزشی كرابوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه فه‌ره‌نسا و نه هیچ وڵاتێكی دیكه ئاماده‌نین بۆند له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی نێو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی مۆر بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش رێوشوێنێكی نێوده‌وڵه‌تی پهیرِهو كراوه".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیده‌كاته‌وه "كاروباری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری و نه‌وت له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵییه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت نه مه‌نتق قبولی بابه‌تێكی له‌مجۆره ده‌كات و نه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هێنده ساویلكه‌یه خۆی بخاته هه‌ڵوێستێكی وا ئیحراجه‌وه".
فازل میرانی گومانی هه‌یه له راستی تۆمه‌ته‌كانی نوری مالیكی له‌باره‌ی ته‌زویركردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كرِینی چه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێ له وڵاته‌كان و راشیگه‌یاند" نه گوێم له بابه‌تێكی له‌مجۆره بووه، نه ئێمه‌ش له ره‌وشی شهرِداین تا پێویستیمان به‌چه‌ك هه‌بێت".
گوتیشی" نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی قووڵتركرنی كێشه‌كه نییه ده‌توانێت دانه‌یه‌ك له به‌ڵگه نامه‌كه له رێگای كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی نێو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ ئێمه بنێرێت تا له دروستی و نادروستی بكۆڵینه‌وه".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ڵێ "ئێمه پێویستمان به ته‌زویركردنی واژووی سه‌رۆكی حكومه‌ت نییه، ئه‌گه‌ر پێویستیشمان پێی بوو خۆمان ده‌چینه لای و داوای واژووكردنی لێده‌كه‌ین".
هقینهوهیهك له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ى یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا له جه‌له‌ولا (10) قوربانى لێده‌كه‌وێته‌وه كه (3)یان پێشمه‌رگه‌ن.
خه‌لیل خداداد خه‌سره‌و، كارگێرِى كۆمیته‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له جه‌له‌ولا به (رووداو) راگه‌یاند "كاژێر 10:30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانى ئهمرِۆ ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له جه‌له‌ولا ته‌قیه‌وه و له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌كى عه‌ره‌ب كوژرا و (9 ) كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون كه سیانیان پێشمه‌رگه‌ن، هه‌روه‌ها زیانى ماددیشى به ناوچه‌كه گه‌یاندووه".
كارگێرى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا ده‌ڵێ "ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتێكدا بوو كه هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچانه به مه‌به‌ستى ناونووسین له فهوجێكى نوێى پێشمه‌رگه هه‌تبوونه كۆمیته‌كه،به‌ڵام پێش ئه‌و ته‌قینه‌وه كۆتایمان به ناونووسین هێنا بوو و قهرهباڵغیهكهمان كه‌مكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان نه‌كردایه زیانه گیانییه‌كان زۆر زیاتر ده‌بوون".
مەسعود بارزانی ناوی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بۆ "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان" دەگۆڕێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2012، ناوی ناوچەدابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان کە لە دەستووری عێراقدا بە "ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان" ناوی هاتووە، بۆ "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان" دەگۆڕێت.
ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردووەتەوە کە ئەو بڕیارە لە 2012/12/12 لە لایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرکراوە و وەک کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر هەندێک لە بەرپرسانی باڵای عێراق کە "پاشگەز بوونەتەوە لە بەکارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) كه له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه و له جیاتی ئه‌وه له كاره فه‌رمییه‌كانیاندا جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنن كه بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی واقعی، مێژوویی و جوگرافین".
لە روانگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پاشگەزبوونەوەی هەندێک لە بەرپرسانی باڵای عێراق لە بەرکارهێنانی دەستەواژەی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان)، "ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه مه‌به‌ست و ئاره‌زووی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوریان نییە".
مەسعود بارزانی "له پێناو پاراستنی سروشتی كوردستانیی ئه‌م ناوچانه له‌رووی دانیشتوان و كه‌له‌پووری جۆراوجۆریهوە" و بەپێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە "لەمەو بەدوا له‌مه‌وپاش ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان) به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانی عێراق كه مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری كۆماری عێراق دهیانگرێتهوە".
دەقی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2012ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بڕیار
ژماره (26) ساڵی 2012
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌رپرسی باڵا له حكومه‌تی عێراق پاشگه‌زبونه‌ته‌وه به مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) كه له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه وه‌ك ئاماژه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له جیاتی ئه‌وه له كاره فه‌رمییه‌كانیاندا جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنن كه بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی واقعی، مێژوویی و جوگرافین، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه مه‌به‌ست و ئاره‌زووی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوریان نییه، ئه‌مه‌و له پێناو پاراستنی سروشتی كوردستانیی ئه‌م ناوچانه له‌رووی دانیشتوان و كه‌له‌پووری جۆراوجۆریه‌وه و به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (1) ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا:
1.له‌مه‌وپاش ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانی عێراق كه مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری كۆماری عێراق دهیانگرێتهوە.
2.له‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه فه‌رمی و نیمچه فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌یه پابه‌ندبن به‌م بڕیارهوە.
3.ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێت.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق
هه‌ولێر
12/12/2012
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
کەمێک پێش ئێستا هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسەس رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەمڕۆ هەینی، هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسەس لەکاتی ئاماده كردنی ئهلبۆمە نوێیەکەی هه‌ستی به‌وه كرد كه ژێیەکانی ده‌نگی زیانی پێگەیشتووە و ناتوانێت وه‌كوو جاران گۆرانی بڵێت. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ند كاژێرێك به‌ر له ئێستا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
بەگوتەی پزیشکە تایبەتەکانی تاتلیسەس، پێویستە ناوبراو تا کاتی چارەسەرکردنی کێشەی ژێیەکانی دەنگی لەژێر چاودێری پزیشکەکانی لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
شەوی 13/3/2011 هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسەس، کاتێک لە بەرنامە هەفتانەییەكەی (ئیبۆ شۆ) لە كەناڵی بەیاز تیڤی دەگەڕایەوە ماڵەكەی لە ئیستەنبوڵ، بەهۆی كێشەیەكی كۆن لەگەڵ سەرمایەدارێك، درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەسەختی بریندار كرا‌و یەكێك لە گولـلەكانیش بەر سەری كەوت.
كاتێك تاتلیسەس گەیێنرایە نەخۆشخانە، هیوای چاكبوونەوەی زۆر كەمبوو و پزیشکەکانی رایانگەیاند؛ برینی تاتلیسەس زۆر سەختە و ئەگەر نەشمرێ ئەوا لای چەپی ئیفلیج دەبێ.
بەڵام دواتر د. ئیلهان ئالماجی، کە سەرۆكایەتی تیمە پزیشكییەی تاتلیسەسی دەكرد، لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "تاتلیسەس ئیفلیج نابێ، بەڵام كاریگەرییەكی زۆر كەمی برینەکە لەسەر جەستەی دەمێنێ".
دوای ئەو رووداوە، ئیبراهیم تاتلیسەس تا 13 مانگ لەژێر چاودێری پزیشکی دابوو و لەو ماوەیەیدا لە چالاکییە هونەرییەکانی بە تەواوی دابڕا.
ئامادەکردن: ماریا کارگەر
کاناڵی ئاسمانی Kurd1 لە کۆتایی ئەمساڵ پەخشی خۆی رادەگرێت.
ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێکدا کە کاناڵی Kurd1 لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبووک بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاند "بینەرانی هێژا؛ کاناڵی Kurd1 بەهۆی کێشەی ئابورییەوە، لە کۆتایی ئەمساڵ پەخشی خۆی رادەگرێت".
Kurd1 یەکەم کەناڵی تەواو کەلتووری کوردییە کە لە پاریسەوە بەرنامەکانی پەخش دەکات و خۆی بە "یەکەم کەناڵی سەربەخۆی کوردی" دەناسێنێت.
ئەو کاناڵە دوای ماوەیەک پەخش بەشێوەی تێست، لە 2009/4/27 و بە دروشمی (ژیان بە کوردی خۆشە) دەستی بە پەخشی نۆرماڵی بەرنامەکانی کرد.
د. کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئەنستیتۆی کورد لە فەرەنسا سەرۆکی بەڕێوەبەری کاناڵی Kurd1یە و خۆی و هونەرمەند شڤان پەروەر لەو کاناڵەدا بەرنامە پێشکەش دەکەن.
کاناڵی Kurd1 لە ساڵی 2011وە، بەرنامەکانی خۆی لەسەر هەردوو مانگی دەستکردی NileSat و EuroBird بڵاو دەکاتەوە.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن راده‌گرێت و داوای گره‌تنی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا د.ئومێد سه‌باح، وته‌بێژی فه‌رمیی به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهیێنت وه‌ك نواندنی رێز و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بێته ئاراوه له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، ده‌بێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات رێگر بێت له‌به‌رده‌م دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا روویاندا".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
لێدوانی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن
ئاماژه به‌و لێدوانه‌ی له نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار راگه‌یه‌ندراوه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له باره‌ی راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن و هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه راده‌گه‌یه‌نین:
وه‌ك نواندنی رێز و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بهرِێز سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن كه ئێمه له بنهرِهتدا دژی هاتنه‌ئارای دهمهقاڵهین، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش دۆخه‌كه هه‌ستیاره و پێویستی به تاوتوێكردنی وردهكاریهكانه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بێته ئاراوه؛ ده‌بێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات رێگر بێت له‌به‌رده‌م دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا روویاندا.
ئه‌مه‌و لیژنه ته‌كنیكییه سه‌ربازیه‌كانی هه‌ردوولاش ده‌توانن كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ورده‌كاریه‌كان، برِیاری كۆتاییش له كوردستان دوای ئه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌و لیژنه ته‌كنیكییه سه‌ربازیانه ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
د.ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمیی به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
13/12/2012
گومانەكان لە بارەی ژەهرخواردكردنی تۆرگۆت ئۆزال، سەرۆكی كۆچكردووی توركیا، زیاتردەبێت ئەویش دوای بڵاوبونەوەی ئەنجامی پشكنینێكی نوێی نەخۆشخانەیەكی ئەمریكی سەبارەت بە تەندروستی ناوبراو لە ساڵی 1993دا.
رۆژێك دوای ئەوەی پەیمانگای پزیشكی دادوەریی توركیا راپۆرتی خۆی لە بارەی مردنی ئۆزالەوە ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری توركیا كرد و تێیدا ئاشكرایكرد روون نییە ئۆزال ژەهرخوارد كراوە یان نا، پزیشكەكانی نەخۆشخانەی میسۆدیست لە شاری هۆستۆنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایانگەیاند ئەوان لە سەرەتای ساڵی 1993 دا، بە دوو مانگ و نیو پێش مردنی، ئۆزال-یان پشكنیوە و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە ئۆزال هیچ نەخۆشییەكی دڵی نەبووە.
سایتی تودەیس زەمانی توركیا دوێنێ پێنجشەممە بڵاویكرده‌وه كۆپییەكی لە راپۆرتی پەیمانگای پزیشكی دادوەریی توركیا دەستكەوتووە كه 380 لاپەڕەیه و ئاراستەی ئۆفیسی دادوەریی گشتی ئەنكەرە كراوە، راپۆرتەكە ئاماژەی كردووە بە پشكنینەكانی نەخۆشخانەی میسۆدیست كە تەندروستی ئۆزال-ی بە "زۆرباش" لەقەڵەمداوە و مەترسی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ زۆر بە لاواز وەسفكردووە.
ئۆزال، كە سەرۆكایەتی توركیای كرد بۆ دەرچوون لە فەرمانڕەوایی كودەتای سەربازی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو، بەهۆی هەوڵەكانیەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد رووبەڕووی فشار و توڕەیی چەندین لایەن بووەوه‌و لەساڵی 1988 یشدا لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو. لەساڵی 1993دا ئۆزال لە بارودۆخێكی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا، دواتر راگەیەندرا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. دوای ئەوەی لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند گومان لە مردنی ئۆزال دەكرێت، لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵیدا تەرمی ئۆزال لە گۆڕەكەی دەرهێنرایەوە و چاوەڕوانیش دەكرێت، ئەمڕۆ پەیمانگای پزیشكی دادوەریی توركیا بەیاننامەیەك لەبارەی راپۆرتە مشتومڕئامێزەكەیەوە بڵاوبكاتەوە.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: دانا تەیب مەنمی
له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی روفاتی ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاره‌كه‌یان دروشمی دادگایى دادگاییان ده‌گوته‌وه و داوایان ده‌كرد ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له ئه‌نفالكردن هه‌یه بدرێنه دادگا.
روفاتى ئه‌و 158 ئهنفالكراوى گه‌رمیان كه پێش 3 مانگ له گوَرِێكى بهكوَمهڵ له حه‌مرین دوَزراونهوه، ئهمرِۆ كاژێر 8:30 خوله‌كى به‌یانى له ده‌روازه‌ى شارى كه‌لار له لایه‌ن خوێندكارانى زانكوَى گه‌رمیان و سه‌رجه‌م ماموَستایانى زانكوَى گه‌رمیان له به‌رده سور پێشوازیان لێكرا.
دواتر به‌نێو ئاپۆرِاى دانیشتوانی كه‌لار و پێشوازى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رى دام وده‌زگا حكومییه‌كان و قوتابیان و خوێندنهكانى كه‌لار بهرِێكران بۆ مه‌زارى ئه‌نفال له (دێبنه)و به به‌شدارى هه‌زاران له كه‌سوكارى ئه‌نفال كران مه‌راسیمێك بهرِێوه چوو.
سه‌لاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌رك و ماندوبوونى ئهوكهسانهى به‌رزنرخان كه هه‌وڵى ته‌واویان داوه بوَ هێنانه‌وه‌ى روفاتاتى ئه‌نفالكراوه‌كانى گه‌رمیان و رایگه‌یاند "ئهمرِوَ له قۆناخى چواره‌مى هێنانه‌وه‌ى ئازیزانماندا 158 روفات هاتنه‌وه گه‌رمیان و له مه‌زارى دێبنه ده‌یان نێژین".
ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سڵاوی مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به كه‌سوكارى ئه‌نفال راگه‌یاند و گوتى "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌دڵ له‌لاتانه و هاوخه‌مى هه‌مووتانه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین كه ئه‌نفال به‌جینۆساید به‌ته‌واوى دونیا بناسێنین".
وه‌زیرى شه‌هیدان راشیگه‌یاند "له هه‌ڵدانه‌وه‌ى گوَرِێك له حه‌مرین بۆمان ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌میان كوردن، 158 ئه‌نفالكراون كه 110 به‌ته‌مه‌ن و 71 ژن و كچ 44 پیاو 38 منداڵ بوون، دواى ناردنیان بوَ پشكنینى (DNA) هێنامانه‌وه بۆ گه‌رمیان و به هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان و ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
لهكوَتایى مه‌راسیمه‌كه‌دا تاجه‌گوڵینه‌ى سه‌رۆكى كۆماریى عێراق و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر رِوفاتى ئه‌نفال كراوه‌كان دانراو پاشان له‌لایه‌ن كه‌سوكارى ئه‌نفال كراوه‌كانه‌وه له دێبنه به‌خاك سپێندران.
كه‌سوكارى ئه‌نفال كراوه‌كان به وتافى دادگایى دادگایى داوایان كرد كه ته‌واوى ئهوكهسانهى كه ده‌ستیان هه‌یه له ئه‌نفال كردنى كورد بدرێنه دادگا‌و چیدى به‌پێش چاوى ئه‌وانه‌وه به‌ئازادى نهسورِێنهوه.
له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ماته‌مینى گشتى راگه‌یه‌نرا و مامۆستایانى شارۆچكه‌ى پیرانشاریش داوا له قوتابیان ده‌كه‌ن رۆژى شه‌ممه ده‌وام نه‌كه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داوایان كرد كه ئه‌مڕۆ بكرێته ماته‌مینى گشتى بۆ رێزگرتن له قوربانیانى كاره‌ساتى سووتانى قوتابخانه‌ى شێناوێ. ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه به شێوازى جۆراو جۆر ئه‌و ماته‌مینییه راگه‌یه‌نرا.
مامۆستایانى شارى پیرانشار، به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد و ره‌خنه له وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى ئێران ده‌گرن، كۆپییه‌كى به‌یاننامه‌كه بۆ (رووداو) نێردراوه و تێیدا هاتووه "له کاتێکدا خه‌می روودانی کاره‌ساتی قوتابخانه‌ی شیناوێی پیرانشار فه‌زای شاری ته‌نیوه، هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌زیری په‌روه‌رده له چه‌ند رۆژی رابردوو دا، سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی شیناوێ له مه‌جلیسی ئێران و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داواکاری نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیس سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، بووه به مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گشتی خه‌ڵک وهه‌موو لایه‌نه‌کان".
هه‌ر له باره‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى ئێران، له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه هاتووه "ئێمه وه‌ک مامۆستایان و چالاکانی مه‌ده‌نی شاری پیرانشار هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌زیری په‌روه‌رده به وێنه‌ی خه‌مساردی و بێ مه‌سئولیه‌تی وه‌زیر له به‌رامبه‌ر روودانی کاره‌ساتی شیناوێ ده‌زانین و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین".
بۆ ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوسۆزى بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى رووداوه‌كه‌ى شێناوێ، ئه‌و مامۆستایانه له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له خه‌ڵکی پیرانشار و گونده‌کانی ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌ن "بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته و پێشگیری له ئه‌گه‌ری روودانی کاره‌ساتی هاوشێوه له داهاتوودا رۆژی شه‌ممه‌ى داهاتوو رێككه‌وتنى 15/12/2012 ناره‌زایی گشتی و مه‌ده‌نی خۆیان به ن هناردنی منداڵان بۆ قوتابخانه‌کان ده‌ربڕن". چونكه به بڕواى ئه‌وان "رێکخستنی مانگرتنێکی به‌م چه‌شنه ده‌توانێت نیشانگه‌ری نارازی بوونی خه‌ڵک بێت سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناله‌باری قوتابخانه‌کانی شاری پیرانشار و گونده‌کانی ده‌وروبه‌رى".
رێکكەوتی 2012/12/5، پۆلى قوتابیانى كچى پۆلى چواره‌مى سه‌ره‌تایى قوتابخانەی شۆڕشی گوندی شیناوێی پیرانشار، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى سۆباوه ئاگرى تێبه‌ربوو.
لەو رووداوەدا، 37 قوتابی و مامۆستای پۆلەکە ئاگریان تێبەربوو و هەندێک لە قوتابییەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی ورمێ، مەهاباد و تەورێز کران.
ئەو رووداوە رای گشتی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، بەشێوەیەک کە زۆربەی بەکاربەرانی فەیسبووک لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی پڕۆفایلەکانی خۆیان بۆ وێنەی ئەو کچانە و رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە گۆڕی.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەو بۆنەیە، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند "ئەو رووداوە دڵتەزێنە خەمباری کردم".
هاۆ وەڵاتیانی خۆشەویست !
بە داخێکی گرانەوە !
پهپوولەیەک له په‌پووله سووتاوه‌کانی شیناوێ سه‌یران یەگانه ، دوای یه‌ک حه‌وته زام و ئێش ، به‌ره‌و ئاسمان فڕی و بوو به هۆی خه‌مێکی یه‌کجار قورس له سه‌ر شانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و مرۆڤایەتی .
ڕوداوی دڵ تەزێنی سوتانی قوتابیانی مەدرەسەی کچانەی شیناوێ لە شاری پیرانشار کە لە ڕۆژی 15 ی سەرماوەز ڕوی دا ، کارەساتێک بو کە دڵی هەر ئینسانێک دێنێتە ئێش .
ئێمە وەک هاۆوەڵاتی و هاۆ دەرد ، ئاواتە خوازین ، هەۆڵی پزیشکانی دڵسۆز و لێهاتوو ، بەسەڵامەتی ئەم ڕۆڵە نازدارانە بۆ ژیان و باوەشی بنەماڵە نیگەرانەکانیان بگەڕێنێتەوە.
هەر وەها ئاواتە خوازین ، وەها بار‌و دۆخێک بێتە دی کە چی تر رٶلەکانمان نەبنە قوربانی کەم تەرخەمی .
بنەماڵە و کەس وکاری ئیلهام و سەیران !
ئێمە هاوخەمی خۆمان بەتایبەت بە ئێوە ، هەر وەها خەڵکی شێناوێ و هەمو خەڵکانی مرۆڤ دۆست ڕادەگەیەنین .
بەرەی یەکگرتوی کورد
22 ی سەرماوەزی 1391 ی هەتاوی