توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له دانوستاندایه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی مه‌زن به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌پێی رِاپۆرتێكی رِۆژنامهی واشنتن پۆست، توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له دانوستاندایه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی گه‌وره كه به‌و پێیه كۆمپانیایه‌كی نوێی توركی، كه حكومه‌تی توركیا پاڵپشتی ده‌كات، دێته هه‌رێمی كوردستان و نه‌وت و غاز ده‌رده‌هێنێت و چه‌ند بۆرِیهك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازارِهكانی جیهان دروست ده‌كات.
به‌پێی رِاپۆرتهكه چوار به‌رپرسی باڵای توركیا، كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت، ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كانیان پشترِاستكردووهتهوه و رِونیانكردووهتهوه هاوكات به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما، له نێوانیشیاندا هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ر گۆرِانكارییهكی گه‌وره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له‌به‌رامبه‌ر عێراق و واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه دهربرِیوه و ئاماژهیانكردووه به‌وه‌ی دروستكردنی بۆری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا رِێگایهك بۆ كورد ده‌كاته‌وه دوور له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا نه‌وت ههناردهبكهن و ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌نگاوێكی گه‌وره له سه‌ربه‌خۆیی نزیك ببێته‌وه و گۆرِانكارییهكی له‌و جۆره رِهنگه ببێته هۆی دابه‌شبوونی عێراق.
رِۆژنامهكه له به‌شێكی دیكه روونیكردوه‌ته‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رِهتیانكردووهتهوه زانیاریه‌كانی به‌رپرسه توركه‌كان پشترِاستبكهنهوه، یان هیچ كۆمێنتێك له‌وباره‌وه بده‌ن.
دیپلۆماتێكی باڵای ئه‌مریكی پسپۆرِ له دارِشتنی سیاسه‌تی رِۆژههڵاتی ناوهرِاستدا، كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به رِۆژنامهكهی رِاگهیاندووه" هه‌ر رِێككهوتنێكی دووقۆڵی له بواری ووزه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ههرِهشهدهكات له یه‌كێتی عێراق و فشارده‌خاته سه‌ر نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ئێران نزیكتر بێته‌وه."
رِۆژنامهكه له‌زاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-ه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركیه‌كه‌دا ده‌كات و هیوادارین بێنه هه‌رێمی كوردستان و بهشداریبكهن."
هه‌ر به‌پێی رِۆژنامهكه هێشتا حكومه‌تی توركیا دوا برِیاری خۆی نه‌داوه و ته‌نه‌ر یه‌ڵدیز،وه‌زیری ووزه‌ی توركیا، پێداچوونه‌وه بۆ رِێككهوتنهكه ده‌كات و هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ رِاسپاردهی رِهسمی خۆی بۆ رِهجهب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بنێرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت عه‌بدول كه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق، رِۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری ڤیه‌ننا، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئۆپێك رِایگهیاند عێراق پلانی هه‌یه له‌ساڵی 2013 دا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ زیاتر له (3.8) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رِۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه و بگاته‌وه به تۆماری به‌رهه‌مهێنانی ساڵی 1979.
هه‌روه‌ها ووتی" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رِازیبێت به ئامانجی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ساڵی 2013 دا واته رِۆژانه 250000 به‌رمیل نه‌وت بهرههمبهێنیێت، و هه‌موو حساباتی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له ساڵی 2008 ه‌وه بنێرێت بۆ به‌غدا، ئه‌وا عێراق پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه خه‌رجده‌كات كه‌له بواری نه‌وت و غازدا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن."
رونیشیكرده‌وه عێراق رِێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه نه‌وتی "به‌قاچاخ" هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له رێگای توركیاوه، دهكرِن و رایگه‌یاند له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیای "ڤیتۆڵ" ی هۆڵه‌ندی داوای لێبوردنی كردووه كه به‌بێ رِهزامهندیی به‌غدا نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستانی كرِیوه.
هه‌رێمی كوردستان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازارِهكانی جیهان ده‌ستپێكرد.
لوعه‌یبی ئه‌وه‌شی خستهرِوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر له 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رِۆژێكدا رِادهستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر رِێككهوتنی له‌سه‌ر كرابوو رِۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و بینێرێت بۆ به‌غدا تا له‌وێوه لهرِێگای بۆریه‌وه هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت، به‌ڵام هاوكات ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختده‌كاته‌وه پێشكه‌وتنی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زۆر خێرایه.
سه‌رچاوه‌كان:
The Washington Post
The Financial Times
وهرگێرِانی له ئینگلیزییه‌وه: دانا ته‌یب مه‌نمی
كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردوو حیزبى دیمو‌كراتى كوردستان و حیزى دیمو‌كراتى کوردستانی ئێران، به‌رده‌وامن، بۆ یه‌كه‌مجاریش سكرتێرى هه‌ردوو حیزب به ئاشكرا به یه‌كه‌وه داده‌نیشن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12/12/2012 شاندێكى دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، كه پێكهاتبوو له مسته‌فا هیجرى سكرتێرى (حدكا) حەسەن شەڕەفی جێگری سکرتێر، محەممەد نەزیف قادری و کەریم پەرویزی ئەندامانی دەفتەری سیاسی و شاهۆ فەرازمەند ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، سه‌ردانى سكرتارییه‌تى حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و لەگه‌ڵ دەفتەری سیاسی ئەو حیزبە بە سەرۆکایەتیی خالیدی عەزیزی، سكرتێرى حدك و قادر وریا، عومەر باڵەکی و حەسەن قادرزادە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کەریم سەقزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆبوونەوە.
ئەوە بۆ یەکەم جارە کە سکرتێرەکانی دوو حیزب بە شێوەی فەرمی لە سەر چۆنیەتی چارەسەری کێشەکانیان ئه‌ویش له دهفتهریسیاسی حدك کۆ دەبنەوە هەرچەند پێشتر چەندین جار دوور لە چاوی میدیاکان یەکدیان دیتبوو.
دواى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر له‌تبوونى حیزبى دیموكرات، له مانگى ئابى ئه‌مساڵ به‌هه‌وڵى فردیدریك تیسۆ، به‌رپرسى پێشووى قونسولخانه‌ى فه‌ره‌نسا له شارى هه‌ولێر، سكرتێرى هه‌ردوو حیزب كۆبوونه‌وه. دواتر چه‌ند دانیشتنێكى دیكه‌شیان ئه‌نجام دا.
كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌نفال و كیمیاباران ئه‌نجامده‌درێت، ئاماده‌رییه‌كان بۆ یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران به‌رده‌وامه.
به ئاماده‌بوونی ئارام ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بهرِێوهچوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری بۆ یادی 25 ساڵه‌ی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و به‌ستنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌م یادانه و فراوانی كردنی له ئاستی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ك بیر‌ورا لهمهرِ پرسی بانگهێشتكردنی كه‌سایه‌تی جیهانی و ئه‌و كه‌سانه كه جێپه‌نجه‌یان له پرسی ناساندنی ئه‌م تاوانانه هه‌یه ئاڵوگۆر كرا و جه‌ختیش له كاریگه‌ری میدیای جیهانی بۆ ئه‌م یاده و بانگهێشت كردنیان كرایه‌وه.
هه‌روا جه‌خت له رۆڵی حزبه‌كان له سه‌رخستنی ئه‌م یاده كرایه‌وه و به‌باش زانرا ئه‌م یاده بكرێته یادێكی نیشتمانی و هه‌موولایه‌ك تێیدا به‌شدار بن و چه‌ندان چالاكی هونه‌ری و روشنبیری تیدا ئه‌نجام بدرێ و له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌شدا پێشانگای تایبه‌ت به مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد بكرێته‌وه.
ئارام ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌م یاده مۆركیكی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی پێوه‌بێت و هه‌ركه‌س له ئاستی خۆی كار بۆ نیشاندانی مه‌رگه‌ساته‌كانی گه‌لی كوردستان بكات، ئاماژه‌شی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ به‌رز راگرتنی یادی 25 ساڵه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ئاماده كردوه.
سه‌باره‌ت به كاری هونه‌ری كه برِیاره له‌م یاده‌دا پێشكه‌ش بكرێت وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌توون له‌م یاده‌دا فیستیڤاڵیك بۆ كورته فیلم ئه‌نجام بدرێت و له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تی دیكه قسه كراوه تاكو هه‌م پارچه موسیقا و هه‌م چالاكی هونه‌ری تایبه‌ت به‌م یاده ئاماده بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له رێگای نووسراوی تایبه‌ت سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه تاوه‌كو ئاماده كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ یادی 25 ساڵه و كۆنفرِانسی تایبه‌ت به یادی كیمیاباران و ئه‌نفال كه وابرِیاره له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، هاوكات ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خستهرِوو بۆ هه‌ر ئه‌رك و كارێك كه پێیان بسپێردرێت له پێناو زیاتر ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان كراوه‌و سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌و یاده‌وه‌ریه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌تن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش به‌جۆرێ ئه‌و لیژنه‌یه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجام بدات و لیژنه‌ی باڵا كه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێك هاتووه له كاره‌كانیان ئاگادار بێت.
نه‌هرۆ محه‌ممه‌د
توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئه‌مریكی پێشبینی ده‌كات گۆرِانكاری زۆر له نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاستی رووبدات و ناوی عێراقی تێدایه.
توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكیه‌وه ئاماده‌كراوه، پێشبینی ده‌كات گۆرِانكاری زۆر له نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاستی رووبدات له ساڵی 2030 هه‌روه‌ك چۆن له ئێستادا ده‌بینرێت.
توێژینه‌وه‌كه پێشنبینی ئه‌وه‌شیكردووه نیگه‌رانی و دڵهرِاوكێییهكان به‌رده‌وام بن له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌ده‌ست كێشه‌ی ده‌مارگیری و زه‌هه‌بی ده‌ناڵێنن وه‌ك عێراق، سووریا، لیبیا، به‌حرێن و یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجان په‌ره‌ده‌ستێنێت كه له رێگه‌ی خۆپێشاندانی سه‌رشه‌قام خۆیان به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن له وڵاتانی به‌هاری عه‌ربی روویانداوه كه سنوورێك بۆ فهرمانرِهوا "سته‌مكاره‌كان" داده‌نرێت.
نه‌هرۆ محه‌ممه‌د
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه 21ى ئه‌و مانگه هیچ كاره‌ساتێكی سروشتی رووبدات و گوتى بابه‌ته‌كه‌ی ماڵپه‌ری ناسای ئه‌مریكی به هه‌ڵه وه‌رگێردراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاره‌ساتێك روونادات، كه شایه‌نی ترس و شڵه‌ژانی هاووڵاتیان بێت.
ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسانی كوردستان، به (رووداو)ى رایگه‌یاند "له 21 ئه‌و مانگه هیچ روونادات". سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه ده‌ڵێت دونیا بۆ ماوه‌یه‌ك تاریك ده‌بێت. ئه‌ژى گوتى "ئه‌و ده‌نگۆیه به‌هۆى بابه‌تێكى ده‌زگاى ناساى ئه‌مریكى بڵابووه‌ته‌وه، كه به هه‌ڵه وه‌رگێڕدراوه و جگه له پروپاگه‌نده هیچی دیكه نییه"."
چه‌تۆ له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكردوه. كه‌س نازانێ به‌یانی چ كاره‌ساتێكی سروشتی رووده‌دات كه‌سیش ناتوانی پێشبینی بكات، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وان ده‌ڵێن 21 ئه‌م مانگه كاته‌كه‌شیان دیاریكردووه، له‌كاتێكدا تاوه‌كو ئێستا له‌باشترین ده‌زگای زانستی و لێكۆڵینه‌وه نه‌یانتوانیوه باسی كاتى روودانى یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی بچو‌وكیش بكه‌ن "به‌ڵام ده‌توانین بلێین كه‌ی خۆرگیران روو ده‌دات. هه‌ندێك شت هه‌یه ناتوانی له ئێستاوه كاتی بۆ دانێین، له ساڵی هه‌شتاكانیش باسی ئه‌م جۆره دیاردانه كراوه دواتر هیچ رووی نه‌داوه".
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر گرتنی محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، سه‌رۆكی به‌ندكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان. به‌رپرسانی ئێران ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه تا كه‌بوودوه‌ند به مه‌رجی دانانی سه‌نه‌دی 500 ملیۆن تمه‌نی، مۆڵه‌تی چوونه‌وه بۆ ماڵی پێ بدرێت.
بڕی سه‌نه‌ده بارمته‌كه سه‌ره‌تا 700 ملیۆن تمه‌ن بوو و له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ 500 ملیۆن تمه‌ن كه‌م كرایه‌وه. بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا 350 ملیۆن تمه‌نیان دابین كردووه و مانگێكه كه‌بوودوه‌ند چاوه‌ڕوانی دابین كردنی 150 ملیۆنه تمهنهكهى دیكه‌یه.
ئیجلال قه‌وامی، گوته‌بێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) ره‌خنه‌ی له چالاكڤانان و كه‌سایه‌تییه سیاسی و دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرت و گوتی "به‌داخه‌وه دوای یه‌ك مانگ له وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌رپرسان، به‌ڕێز كه‌بوودوه‌ند له‌سه‌ر 150 ملیۆن تمه‌ن له زینداندا ماوه‌ته‌وه. خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی زۆر له ناوخۆ په‌یوه‌ندیمان گرت. هه‌موویان به‌ڵێنیان پێداوین، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌ته‌وه".
ئیجلال قه‌وامی گوتیشی "ئێمه ره‌خنه‌یه‌كی زۆرمان له كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناو كورد و كوردستان دوكانیان كردووه‌ته‌وه. كۆمه‌ڵێك كه‌س دروشمی گه‌وره ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام له‌كاتی ته‌نگانه‌دا ئاماده نین هیچ یارمه‌تی و هاوكارییه‌ك بكه‌ن."
كه‌بوودوه‌ند له ساڵی 2007 له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئێران به تاوانی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شێواندنی بیروڕای گشتی ، به 11 ساڵ زیندان سزا درا.
گوته‌بێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان به ئاماژه‌كردن به رێژه‌ی ملیۆنی كورد له تاران و كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كوردی وه‌ك ئه‌نیستیتۆی كورد، به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد، ریفۆرمخوازانی كورد، نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی ئێران و...هتد ده‌ڵێت "زیاتر 1 ملیۆن و 500 هه‌زار كورد له تاران نیشته‌جێن. كۆمه‌ڵێك رێكخراو به‌ناوی كورده‌وه چالاكی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه دۆستانمان هیچ كامیان ئاماده‌نه‌بوون هیچ یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن، له كاتێكدا سه‌رجه‌میان توانای داراییان باشه".
ئیجلال قه‌وامی به‌ره‌و رووی ئه‌و چالاكڤانه كوردانه ده‌ڵێت "ئایا كهبوودهوند مرۆڤ نییه؟ كورد نییه؟ رۆژنامه‌وان نییه؟ له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد نه‌چووه‌ته ناو زیندانه‌وه؟."
د. جه‌لال جه‌لالیزاده، نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره و كامیاران له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی ئێران كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه داوای یارمه‌تی لێكراوه بۆ دابین كردنی سه‌نه‌دی بارمه‌ته بۆ كه‌بوودوه‌ند به (رووداو)ی راگه‌یاند "راسته كاك ئیجلال قه‌وامی پێی راگه‌یاندم، كه بۆ مۆڵه‌ت پێدان به به‌ڕێز كه‌بوودوه‌ند داوای سه‌نه‌دی بارمه‌ته‌یان كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه من خۆم ئه‌و توانایه‌م نه‌بوو، كه سه‌نه‌دێك دابین بكه‌م."
د. جه‌لالی زاده راشیگه‌یاند "زۆر به‌داخه‌وه‌م كه كه‌سێك به‌هۆی چالاكی مافی مرۆڤه‌وه له زیندان دابێ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی، كه كه‌بوودوه‌ند به‌هۆی پشتیوانی كردن له مافه‌كانیان گیراوه، ئاماده‌نه‌بن 500 ملیۆن تمه‌ن سه‌ندی بۆ دابین بكه‌ن تا مۆڵه‌تی پێ بدرێت سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكات."
كه‌بوودوه‌ند كه له لایه‌ن چالاكڤانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به "باوكی مافی مرۆڤی كوردستان" ناوزه‌د كراوه، 5 ساڵه له سه‌ره‌تاییترین مافی زیندانییه‌ك كه پێدانی مۆڵه‌ته بۆ بینینی خێزانه‌كه‌ى بێبه‌ش كراوه.
گوته‌بێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بانگه‌شه‌ی چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و ده‌ڵێت "به‌بڕوای من زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه هیچ باوه‌ڕیان به چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی نییه و ته‌نیا وه‌ك دروشمێك بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ باجێكی بۆ بده‌ن ناوی چالاكڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردیان هه‌ڵگرتووه. ئه‌وان تا ئه‌و جێگایه ناوی كورد و كوردستان ده‌به‌ن كه هیچ مه‌ترسییه‌ك رووبه‌ڕوویان نه‌بێته‌وه و هیچ باجێكی بۆ نه‌ده‌ن."
د. جه‌لال جه‌لالی زاده‌ش وێڕای پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه ده‌ڵێت "ته‌نیا كوردانی دانیشتووی تاران نه‌ك 500 ملیۆن، ده‌توانن بڕی 500 ملیارد تمه‌ن سه‌نه‌د دابنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه چالاكانی ئێمه كاتێك باسی پاره دێته ئاراوه خۆ ده‌دزنه‌وه."
سه‌رۆكی به‌ندكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ناو گرتووخانه‌دا بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به مه‌به‌ستی بینینی كوڕه نه‌خۆشه‌كه‌ی چه‌ندین جار مانی له‌خواردن گرت كه دواجار 30 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك مانى گرت. به‌رپرسانى ئێران به‌ڵێنیان پێدا مۆڵه‌تى بده‌نێ، ئه‌ویش مانگرتنه‌كه‌ى شكاند.
كه‌بوودوه‌ند تا ئێستا براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك خه‌ڵاتی هێلهمنهیه. ناوبراو له ساڵی 2009 و له‌ناو گرتووخانه‌دا، خه‌ڵاتی میدیاكانی بریتانیای پێ به‌خشرا و به رۆژنامه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ساڵ له به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا.
هه‌روه‌ها به پاڵپشتی چالاكڤانی مه‌ده‌نی وسیاسی و حیزبه‌كان و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك یه‌كێك له به‌ربژێره‌كانی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلی 2011 هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن رێكخراوى ئه‌منستى ئینته‌رناسیۆناڵ خه‌ڵاتكراوه.
له رێكه‌وتی 2012/4/26، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به "رۆژنامه‌نووسی رۆژ" هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها له رێكه‌وتی 2012/7/18، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی ئێران كرد كه‌بوودوه‌ند ئازاد بكات.
چالاكڤانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ئێستا چه‌ندین كه‌مپینیان بۆ ئازادی و پاڵپشتی كه‌بوودوه‌ند به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له ره‌زامه‌ندی بۆ پێدانی مۆڵه‌ت و دابین نه‌بوونی سه‌نه‌د، چالاكڤانان تا ئێستا بێده‌نگن.
ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی، رۆژنامه‌وان و چالاكڤانی سیاسی كه له سه‌رجه‌م كه‌مپینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئه‌ندامی كارا بووه، له‌و باره‌وه به (رووداو)ی راگه‌یاند "من وه‌ك كوردێك شه‌رم ده‌كه‌م كه ناتوانین هیچ كارێك بۆ به‌ڕێز كه‌بوودوه‌ند بكه‌ین. كه‌بوودوه‌ند جێگه‌ی شانازی گه‌لێكه و گه‌لێك شه‌رمه‌زاری ئه‌وه."
ئه‌و چالاكڤانه گوتیشی "باشترین رێگه ئه‌وه‌یه له ناوخۆی وڵات‌دا ژماره حیسابێكی تایبه‌ت رابگه‌یه‌ندرێت و له رێگه‌ی كه‌مپینێك هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بدرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر كوردێك ته‌نیا هه‌زار تمه‌ن بدات ئه‌و پاره‌یه به ئاسانی دابین ده‌بێت".
ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی پێدانی مۆڵه‌تی مه‌رجدار به كه‌بوودوه‌ند، به سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی ناو برد و رایگه‌یاند "به‌رپرسانی ئێران له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و په‌یامه به كه‌بوودوه‌ند ده‌ده‌ن كه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ر پشتیوانی كردن له مافه‌كانی ئه‌وان كه‌وتوویته زیندانه‌وه، ئاماده‌نین بۆ مۆڵه‌ت پێدانت سه‌نه‌دێكی بارمته دابنێن."
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند
- له ساڵى 1963 له شارى دیواندهرهى پارێزگای سنه له دایكبووه.
- بكالۆریۆسى له بازرگانى و داراییدا هه‌یه.
- خوێندنى ماسته‌رى له یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا به نیوه‌چڵى جێهێشتووه.
- ساڵى 1997 له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكڤانێك رێكخراوى (یه‌كێتى بۆ دیموكراسى له ئێران)ی دامه‌زراند.
- ساڵى 2003 رۆژنامه‌ى په‌یامی خه‌ڵك (په‌یام مه‌ردم)ى به هه‌ردوو زمانى كوردى و فارسى ده‌ركردووه.
- ساڵى 2005 (رێكخراوى مافى مرۆڤى كوردستان) داده‌مه‌زرێنێ.
- له ساڵى 2007 له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ و به سێ دۆسیه‌ى جیاواز، سزای 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر داده‌سه‌پێت.
رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزی پێشمەرگە، سەردانی ناوچەکانی دەورووبەری کەرکووک دەکات.
لیوا ئەنوەری حاجی عوسمان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "ئەو هێزانەی لە دەورووبەری کەرکووک جێگرکراون سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە و بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکان لە سەنگەرەکانی پێشەوە سەردانی ناوچەکە دەکات".
هەر لەو بارەوە، هەڵگورد مەلا حیکمەت عەلی، بەڕێوەبەی راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە بە (رووداو)ی راگەیاند "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەزیری پێشمەرگە و فه‌ریق شێروان و فه‌ریق عه‌بدولره‌حمان و سه‌رۆك ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هێزەکانی پێشمەرگە لە دورووبەری کەرکووک بەسەر دەکاتەوە".
ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە (رووداو)ی راگەیاند "سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مافی خۆیەتی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە بکات. بەڵام تا ئێستا دیار نییە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای کەرکووک کۆ دەبێتەوە یان نا".
بەدوای جێگیربوونی هێزە تایبەتییەکانی سوپای عێراق لە دەورووبەری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان، مەسعود بارزانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان هێزی پێشمەرگەی خستە ئامادە باشییەوە و چەند لیوایەکی هێزی پێشمەرگە بەرەو کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان جوڵەیان پێکرا.
هەر دوێنێ شەممە، هێزێکی پێشمه‌رگه بۆ پشتیوانی لیواکانی پێشووتر، به‌ره‌و شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری جوڵه‌یان پێكرا و لەو بەرزاییەکانی نزیک کەرکووک جێگێر کران.
رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
یەکێک لەو قوتابیە کچانەی بەهۆی ئاگرگرتنی قوتابخانەی شیناوێ سووتابوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، سەیران یەگانە، کە یەکێک لەو 37 قوتابیەی سووتاوەی گوندی شیناوێ بوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رێکەوتی 2012/12/5، پۆلى قوتابیانى كچى پۆلى چواره‌مى سه‌ره‌تایى قوتابخانەی شۆڕشی گوندی شیناوێی پیرانشار، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى سۆباوه ئاگرى تێبه‌ربوو.
لەو رووداوەدا، 37 قوتابی و مامۆستای پۆلەکە ئاگریان تێبەربوو و هەندێک لە قوتابییەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی ورمێ، مەهاباد و تەورێز کران.
ئەو رووداوە رای گشتی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، بەشێوەیەک کە زۆربەی بەکاربەرانی فەیسبووک لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی پڕۆفایلەکانی خۆیان بۆ وێنەی ئەو کچانە و رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە گۆڕی.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەو بۆنەیە، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند "ئەو رووداوە دڵتەزێنە خەمباری کردم".
هەروەها نەوید زەردی گۆرانیبێژی لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان ڤیدیۆ کلیپێکی بەناوی (بۆ 38 پەپولەکەی پیرانشار) ئامادە کرد و پێشکەشی ئەو کچە جەستە سووتاوانە و بنەماڵەکانیانی کرد.
هەر ئەمڕۆ یەک شەممە، 80 چالاکڤانی سیاسى، مه‌ده‌نى، خوێندكاریى، رۆژنامهوانو پارێزه‌رى رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە، داوایان له حكوومه‌تى ئێران كرد به دواداچوون بۆ سووتانى ده‌یان قوتابى كورد بكات‌و لایه‌نى به‌رپرسیار سزا بدات.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هەوڵدان بۆ دابڕاندنی واقیعی ناوچە دابڕێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات.
ئەمڕۆ یەک شەممە، گوته‌بێژی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەڵامی دوایین لێدوانەکانی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی دایەوە کە رۆژی هەینی، لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندی میدیاکارانی کوێتی، ناوچە دابڕێندراوەکانی بە ناوچەی (لە بنەڕەت عەرەب و تورکمان) ناو بردبوو و باسی لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان عەرەب و تورکمانی ئەو ناوچانە لەگەڵ کورد کردبوو.
گوته‌بێژی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆکاری ئەو وەڵامدانەوەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە تا ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك، یان راستكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ بۆچوونه‌كانی بڵاو نەکردووەتەوە "مالیكی كه دێته سه‌ر باسی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ده‌ستوور پێشێل ده‌كات، كاتێك ناویان لێ ده‌نێ (ناوچه تێكه‌ڵه‌كان)، ئه‌و ناوچانه‌ی ڕێژیمی پێشوو له كوردستانی دابڕین و مالیكی ده‌یه‌وێ ئه‌و دابڕینه بكاته واقیع، وێڕای ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 ، ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ده‌ستوورییه، ئه‌مه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین گومانمان له ناسنامه‌ی كوردستانیی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان هه‌بێ".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو لێدوانانە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەپرسێت "ئایه باش بیرت له ئه‌نجام و لێكهوتهوهكانی ئه‌و قسه خه‌ته‌رناكه، زۆر خهتهرناكهت كردووه‌ته‌وه كاتێك بانگه‌شه بۆ شه‌ڕی عه‌ره‌ب و كورد ده‌كه‌ی".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی گوته‌بێژی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووە "بۆنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌مووانی بێزار كردووە. زیاتر له شه‌ش سه‌د ملیار دۆلار له بوودجه‌ی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه، تا ئێستاش هاووڵاتی عێراقی، له ژێر باری قورسی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌ژی".
دەقی راگەیەندراوی گوته‌بێژی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ڕۆژنامه‌ی (ڕه‌ئی)ی كوێتی، چه‌ند لێدوانێكی به‌ڕێز نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه له ژماره (12212)ی ڕۆژی حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2012 ز، له‌باره‌ی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ی دوایییه‌وه، ئێمه بڕێك خۆمان گرت و وه‌ڵاممان نه‌دایه‌وه، ڕاوه‌ستان بزانین به‌ڵكو نووسینگه‌كه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك، یان ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بۆچوونه‌كانی بڵاو بكاته‌وه، بۆیه وامان به‌چاك زانی هه‌ندێك تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و لێدوناانهی بڵاو كراونه‌ته‌وه:
له‌كاتێكدا كه بۆنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌مووانی بێزار كردووه، له‌وانه گه‌نده‌ڵیی سهفقهكانی كڕینی چه‌ك، هه‌ر له نوسینگه‌كه‌ی به‌ڕێز مالیكییه‌وه بگره تا ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، كه‌چی ئا له‌م كاته‌دا، ئه‌م لێدوانانه ده‌دات كه زۆر دوورن له واقیع و پێچه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تن، ئاخر ئه‌و هێشتا له ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه، ته‌نگژه‌یه‌كی تر درووست ده‌كات، تا به‌خه‌ڵك بڵێ ئه‌و، ته‌نگژه‌ی ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه‌چی ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ته‌نگژه‌كانی له باكووره‌وه تا باشوور، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژئاوای ته‌نیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی بیر خۆی بردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تادا، له پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ده‌وڵه‌تی عێراق چۆن دامه‌زراوه؟ ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تێك دامه‌زراوه كه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌م نكوڵیان لێكرد‌و و ئه‌میش وه‌ك ئه‌وان ده‌كات.
به‌ڕێز مالیكی كه دێته سه‌ر باسی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ده‌ستوور پێشێل ده‌كات، كاتێك ناویان لێ ده‌نێ (ناوچه تێكه‌ڵه‌كان)، ئه‌و ناوچانه‌ی ڕێژیمی پێشوو له كوردستانی دابڕین و مالیكی ده‌یه‌وێ ئه‌و دابڕینه بكاته واقیع، وێڕای ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 ، ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ده‌ستوورییه، ئه‌مه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین گومانمان له ناسنامه‌ی كوردستانیی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان هه‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكه‌مان زۆر درێژ نه‌بێته‌وه، چه‌ند پرسیارێك ده‌كه‌ین، كه پرسیاری هه‌موو عێراقییه‌كانه، خۆزیا وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه:
- له‌وه‌ته‌ی حوكمت كه‌وتووه‌ته ده‌ست، له ڕێی ته‌وافوقی سیاسییه‌وه، نه‌ك بهههلًبژاردنی ڕاسته‌وخۆ یان كۆده‌تای سه‌بازی، تۆ ته‌نیا خه‌ریكی لێدان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ریكه سیاسییهكانتی، ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێكه، زۆر دووره له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ته‌وافوق.
- زیاتر له شه‌ش سه‌د ملیار دۆلار له بوودجه‌ی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه، تا ئێسته‌ش هاووڵاتی عێراقی، له ژێر باری قورسی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌ژی، هه‌ر له ئاوه‌وه تا كاره‌با، ڕێگه‌وبان، ته‌ندرووستی و خوێندن زۆربه‌ی ژێرخانی ئابووری، ئایه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ كوێ چوو؟ ده‌شته‌وێ به‌كۆمه‌ڵێك مه‌زنده‌ی بێسه‌روبه‌ر، متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ئابووریی كوردستان له‌ق بكه‌ی، له كاتێكدا كوردستان په‌ره‌ده‌ستێنێ و گه‌شه ده‌كات، به‌شایه‌تی هه‌موو عێراقی و عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان و قه‌واره‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 23 ملیار دۆلار كه زۆربه‌ی هی وڵاتانی عه‌ره‌بییه و به‌شی ده‌وڵه‌تی كوێتی برا، له هه‌مووان زۆرتره.
- سوپایه‌كی ملیۆنی و بگره زیاتریشت دامه‌زراندووه، كه‌چی تا ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست به‌ئه‌من و ئاسایش ناكرێ، دوای ئه‌وه یه‌ك قائید فیرقه‌ت دانه‌مه‌زراندووه كه په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابێ وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، ئایه باسی كام سوپای عێراقی ده‌كه‌یت؟
- ئایه باش بیرت له ئه‌نجام و لێكهوتهوهكانی ئه‌و قسه خه‌ته‌رناكه، زۆر خهتهرناكهت كردووه‌ته‌وه كاتێك بانگه‌شه بۆ شه‌ڕی عه‌ره‌ب و كورد ده‌كه‌ی؟
- ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌به‌رپرسیارێتی بكردایه، ده‌ستت له‌كار ده‌كێشایه‌وه له كاتێكدا حاڵی عێراق وا خراپه، ئاخر به‌هۆی "سهرهڕۆییهكانتهوه" وڵات بووه‌ته گه‌نده‌ڵترین وڵاتی دنیا و یه‌كێكه له پاشكهوتترین وڵات له ئهستۆپاكیدا، به‌پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان، به‌غداش، ئه‌و پایته‌خته‌ی ناوی به‌سه‌ر زاری هه‌موو دنیاوه بوو، بووه‌ته بێبهخترین شار و ته‌نانه‌ت پاش سۆمالیش دێ!، وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه نێوده‌وڵه‌تییه بێلایه‌نه‌كان ده‌ستنیشانیان كردووه. ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر دوو بنه‌مای پێكه‌وه‌لكاو دامه‌زراوه: هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی برا، عه‌ره‌ب و كورد، كه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا برایانه ده‌ژین، به‌توركمان و ئێزیدی و سابیئه، مسوڵمان و مه‌سیحی، هیچ حاكمێكی سته‌مكاری عێراق، جگه له تۆ، جه‌رائه‌تی نه‌كردووه هه‌ڕه‌شه له پێوه‌ندیی برایانه‌ی هه‌مووان بكات، تۆ نه‌بێ، هه‌رگیز هێنده‌ی ئێسته، سووكایه‌تی به‌یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای عێراق نه‌كراوه، هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه سوپا كۆنه‌كراوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می تۆدا نه‌بێ كه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و داڕووخان ده‌چێ له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه، سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیری، باری ئه‌منی تادێ خراپتر ده‌بێ و گیانی خه‌ڵكی بێگوناح و موڵكوماڵی هاووڵاتیان له نێو ده‌چن، ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌ڕۆییه نادهستوورییهكانت كه سووری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونیان، بێ گوێدانه په‌رله‌مان و ئیراده‌ی گه‌ل.
ئێمه له كاتێكدا هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت بهسووكسهرنجدانهكانتان بۆ گه‌له‌كه‌مان، ناچارین بڵێین، كوردستانی برا له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراقییه‌كان، له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، هه‌رگیز كه‌س وه‌ك تۆ هه‌وڵی نه‌داوه ئه‌و برایه‌تییه‌مان تێك بدات، به‌منه‌ت نه‌بێ، كوردستان كه خێروبێر و سامانی ژێر و سه‌ر خاكه‌كه‌ی به‌خشیوه‌ته ته‌واوی وڵات، ئێمه، ئه‌وسا و ئێسته‌ش، وه‌ك برابه‌شی نیشتیمانێك هه‌ڵسوكه‌وتمان كردووه و ده‌كه‌ین، كه ده‌ستورێك و مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كۆمان ده‌كاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ماع و ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی ئێوه‌وه كه ده‌تانه‌وێ "پواز"ێك له نێوان گه‌له‌كه‌مان و براكانمان له عێراقی فیدرالی و دیموكراتیدا لێ بده‌ن.
دواجار، ڕاستیان گوتووه: خێر له سكێكی برسی چاوه‌ڕێ مه‌كه كه تێر بووبێ.
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شاری كه‌ركووك به دڵی عێراق ناوده‌بات. له په‌یجی فه‌یسبوكی نوری مالیكی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا سه‌ربازێكی عێراقی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی وه‌ستاوه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسراوه" ئه‌مه وێنه‌یه‌ی یه‌كێك له كارمه‌ندانی پرۆسه‌كانی دیجله‌یه له كه‌ركووكی دڵی عێراق".
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له دیمانهیهكيشدا له‌گه‌ڵ شاندی رۆژنامه‌نووسانى كوێتی گوتى "بهكوردهكانمان گوتووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره شه‌ڕ رووبدا ئه‌وا ده‌بێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، چونكه ناوچه تێكهڵەکان له بنه‌ڕه‌تدا ناوچه‌ى عه‌ره‌بی و توركمانین، ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش روو بدا ئه‌وا توركمانه‌كانیش ده‌سته‌وسان ناوه‌ستن، بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ى هانتان ده‌ده‌ن به‌و ئاراسته‌یه، ده‌یانه‌وێ تێوهتان بگلێنن".
موئه‌یه‌د ته‌یب، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) قسه‌كانی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه بۆ رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوێتی كردوه‌یه‌تی به "زۆر نامۆ" وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ "ئه‌و قسانه‌ی مالیكی له سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێك ناوه‌شێته‌وه".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ڵێ "سه‌یر له‌وه‌دایه مالیكی ئه‌و قسانه‌ی بۆ كوێتییه‌كان كردووه، له‌كاتێكدا عێراق هێشتا ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی كوێت یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه".
موئه‌یه‌د ته‌یب پێیوایه" ئه‌و قسانه مه‌ترسی لای كوێتییه‌كان دروست ده‌كات، به‌وه‌ی مالیكی ئاماده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆی بكات، چ متمانه‌یه‌كی پێبكرێت، چۆن كوێت دڵنیابێت كه عێراق هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ریان، ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌وان رازی بن عێراق له ژێر به‌ندی 7ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێته‌ده‌ره‌وه".
وه‌ك گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "كوێتییه‌كان چاك له بارودۆخی عێراق ئاگه‌دارن و قسه‌كانی مالیكیش زیانی ده‌بێت و به خراپی به‌سه‌ر عێراق ده‌شكێته‌وه".
مالیكی جارێكی دیكه ئه‌گه‌ر به‌رپابوونی شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌بی وروژاند، به‌ڵام موئه‌ید ته‌یب رایده‌گه‌یێنێت "ناكۆكی ئێمه هیچ كاتێك ناكۆكی كورد و عه‌ره‌ب نه‌بووه". ناوبراو پرسیاری ئه‌وه‌ده‌كات "كه ئه‌گه‌ر مالیكی ناكۆكی له‌گه‌ڵ كورد به ناكۆكی كوردی- عه‌ره‌بی داناوه، ئه‌ی ناكۆكییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراقیه كه نوێنه‌ری سوننه‌ن و ره‌وتی سه‌در كه شیعه‌یه به‌چی ناوده‌بات؟". گوتیشی "كه‌س له عێراق باوه‌ڕ به‌وقسانه‌ی مالیكی ناكات".
مه‌هدی كه‌ریم، گوته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی قسه‌كانی مالیكی ره‌تكرده‌وه و گوتی" مالیكی مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌ناوی توركمان قسه‌بكات".
مالیكی له دیمانه‌كه‌دا كه رۆژنامه‌ى "ره‌ئی"ی كوێتی بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رایگەیاندووە "هه‌ندێك له كورده‌كان د‌رك به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی تریش له‌خۆبایی بوون، ئێمە رێگه ناده‌ین شه‌ڕ دروست بێ، به‌و مه‌رجه‌ی پابه‌ندی ده‌ستوور بن".
مالیكی به‌پرسیاره‌وه ده‌ڵێ "چۆن رێگه له جوڵهكردنى سوپا به‌ره‌و كه‌ركووك و یا پێكهێنانى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله ده‌گرن. ئه‌م مافه‌یان نییه، سوپاى مافی هه‌یه بێته هه‌ولێر و له ته‌نیشت تۆ جێگیر بێ، ئێمه به‌رده‌وام ده‌ڵێن وه‌رن با بۆ ده‌ستوور بگهڕێینهوە".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڵێ "چی بووه له ئه‌وێ.. ئابوورییان بۆ ژێر سفره‌وه دابه‌زیوه، جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار پێی راگه‌یاندنم كه ئابووری هه‌رێمی کوردستان له 70% دابه‌زیوه، به‌ڵام من زانیاریم هه‌یه له‌خوار ئه‌وه‌شه، كێ دێ له ناوچه‌یه‌ك وه‌به‌رهێنان بكه كه له‌ناو چنگی دێوه‌زمه‌دا بێ، له رۆژهه‌ڵاتی ئێران، توركیا له باكوور و له‌باشووریش حكوومه‌تی ناوه‌ندییە، ئه‌مه جگه له كێشه ناوخۆییه‌كانیان".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو دیمانەیەدا، هەرێمی کوردستانی بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار کردووە و دەڵێت "دۆخێكی سه‌قامگیر له ناوچه‌كه جێگیرە، سه‌ره‌ڕاى جووله‌یه‌كی ئابووری. بۆ له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن، كۆمپانیاكان روو له ناوچه‌یه‌ك ناكه‌ن كه جوڵه‌ی سه‌ربازی تێ دابێ، توركیا و ئیسرائیل له‌وێن، كۆمپانیاكان نایه‌نه ناوچه‌كە".
نوێنەری پیرانشار لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران رایگەیاند ئێستا ١٥ خوێندکاری سووتاوی گوندی شیناوێ لە تەورێزن و بارودۆخی تەندروستی سێ کەسیان مەترسیدارە.
رەسوڵ خزری، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی خوێندکارانی گوندی شیناوێ بە ئاژانسەکانی ئێرانی راگەیاند: لەو ٣٧ خوێندکارەی لە نیو ئاگردا مابوونەوە، پانزەیان بۆ نەخۆشخانەی تەورێز گوێزراونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.
ئەو گووتی زۆرترین رێژەی سووتاوی خوێندکاران ٤٥%ە و هێندێک لە خوێندکارەکان رووبەڕووی کێشەی هەناسەدان بوونەتەوە.
بە پێی قسەکانی خزری، بارودۆخی تەندروستی سێ خوێندکار مەترسیدارە و ئیستا بە دەزگا هەناسە هەڵدەمژن.
خزری بەمجۆرە بەردەوام بوو: من ئەمڕۆ چاوم بەو خوێندکارانە کەوت و هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی تەندروستی ئەوان دا رووی نەداوە. یانی باشتر و خراپتر نەبوون.
نوێنەری پیرانشار زانیاری زیاتری دا: مامۆستای پۆلەکە هیچی لێ نەهاتوە، بەڵام خزمەتکارێک و مامۆستایەکی دی سووتاون کە ئێستا لە نەخۆشخانە نەماون و رەوشی تەندروستی هەردووکیان باشە.
هاوکات بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، رۆژێک دوای ئاگرگرتنی قوتابخانەی گوندی شیناوێ، قوتابخانەیەکی دیکە لە گوندێکی سەر بە شاری سەڵماس ئاگری گرتووە.
بە پێی ئەو سەرچاوانە، ئیوارەی رۆژی پێنجشەممە (٦ی دێسامبر) قوتابخانەی 'ئیتیحاد' لە ناوچەی ملعەمی سەر بە شاری سەڵماس ئاگری گرتووە، بەڵام زیانێک بە خوێندکاران نەگەیشتووە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە سەعات هەشت و نیوی بەیانی رۆژی چوارشەممە (٥ی دێسامبر/ ١٥ی سەرماوەز) سۆبەی نەوتی پۆلی چواری قوتابخانەی کچانەی 'ئینقلابی ئیسلامی' لە گوندی شیناوێ ئاگری گرت و سەرجەم خوێندکارەکانی سووتان.
بە پێی لێدوانی ئەندامێکی کۆمیسیۆنی پەروەردە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، سبەینێ (یەکشەممە) رووداوی ئاگرگرتنی قوتابخانەی کچانەی شیناوێ لە مەجلیس تاوتوێ دەکرێ و سەبارەت بە وەزیری پەروەردەی ئێرانیش بڕیار دەدرێ.
وا بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق و نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆببنه‌وه.
د.فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تدا به (رووداو)ى راگه‌یاند "سبه‌ى یه‌كشه‌ممه، جه‌لاڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق و نوورى مالیكى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له شارى به‌غدا كۆده‌بنه‌وه".
پێش ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی (پیوكه‌ی میدیا)ی زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه و تێیدا كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵیان تاوتوێكردووه..
دواى سه‌رهه‌ڵدانى گرژییه‌ى سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق، ئه‌وه یه‌كه‌مین دیدارى نێوان تاڵه‌بانى و مالیكى ده‌بێت.
مانگى رابردوو تاڵه‌بانى به‌غداى جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه شارى سلێمانى، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى مالیكه. هه‌فته‌ى رابردوو تاڵه‌بانى جارێكى دیكه گه‌ڕایه‌وه شارى به‌غدا.
تووڕەبوون و نیگەرانی تاڵەبانی لە مالیكی لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو كە تاڵەبانی، پاش گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا، هەوڵیدا لایەنەكان لەسەر مێزی دیالۆگ كۆبكاتەوە. كەچی لەوكاتەدا مالیكی رایگەیاند دەبێ حكومەتی زۆرینە لە عێراق پێكبهێنرێت. تاڵەبانی داوای راگرتنی چالاكییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەشی لە مالیكی كرد، كەچی مالیكی كاری ئەو فەرماندەییەی فراوانتركردو جگە لە فیرقەی 12ی كەركووك و فیرقەی 5ی دیالە، فیرقەی 4ی سەڵاحەدینیشی خستە سەر فەرماندەییەكە، ئەوەش بە تەواوی تاڵەبانی تووڕەكرد. جگە لەوەش چوار جار لە رێگەی دادگاوە حوكمی لەسێدارەدان بۆ تارق هاشمی جێگری سەرۆك كۆمار دەركرا، كە تاڵەبانی رایگەیاندبوو هێشتا هاشمی جێگری سەرۆك كۆمارە.
ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە، بان كی مۆن، سكرتێری گشتی رێکخراوەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوایین پێشهاتەکانی عێراق و رەوشی ناوچە دابڕێندراوەکانی تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بان كی مۆن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای سوپاسی رۆل و پێگه‌ی دیار و به‌رچاوی مەسعود بارزانی لە له سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه رایگەیاندووە "ئێمه له‌گه‌ل به‌رپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆمان هه‌یه و جەختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ به‌دیلێكی دیكه بۆ گفتوگۆ و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نییە. هه‌موو لایه‌كیش هان ده‌ده‌ین كه له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل دیالۆگ و به‌ئاشتیانه چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتهكانین. ئه‌وه‌ی ئێستاش رووده‌دات ته‌نها په‌یوه‌ست به‌هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی حوكمه له عێراق به‌هۆی خه‌رقی ده‌ستوور و پابه‌ند نه‌بوون بهجێبهجێهكردنییهتی".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەری ئەو کێشانە بە سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاندووە "ئێمه ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووین و له‌پێگه‌ی به‌رگریكردن له‌مافه‌كانمان له‌ده‌ستوور هه‌نگاومان ناوه, هەروەها پێمان وایه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌د و چلی ده‌ستور جۆرێك له‌كێشه‌كانی ناوچه دابرێنراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سووریا بیر‌ورا ئالوگۆڕ كراوە و بان كی مۆن سوپاسی مەسعود بارزانی كردووە بۆ هه‌لوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌پشتیوانی گه‌لانی سووریا و هاوكاری کردنی په‌نابه‌رانی سووریا.
ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە، بان كی مۆن سەردانی عێرافى کرد‌و لەگەڵ هەریەک لە جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆمار و نوری مالیکی، سەرۆک وەرزیرانی عێراق کۆبووەوە.
ئه‌مریكا ئابڵۆقه‌ى گه‌شتى ئاسمانى بۆ عێراق له رێگه‌ى فرۆكه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ههڵگرتو بڕیاره له داهاتوودا گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كانى بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئهربیلو سلێمانى ئه‌نجام بدات.
ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل له لێدوانێكدا به (رووداو)ى راگه‌یاند "هه‌ڵگرتنى ئه‌و ئابڵوقه‌ى 16 ساڵه خراوه‌ته سه‌ر گه‌شتى مه‌ده‌نى بۆ عێراق خاڵێكى پۆزه‌تیڤه بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پاداشتێكه بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له كاره‌كانیدا بۆ دابینكردنى ئاسایش‌و ئارامى كردوویه‌تى، هه‌ربۆیه‌ش فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردراون كه ئهمنو ئاسایشيان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل، بڕیارى رێكخراوى فڕۆكه‌وانى فیدراڵى ئه‌مریكاى پێگه‌یشت كه تایبه‌ت بوو به رێگه‌دان به فرۆكه مه‌ده‌نییه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شت بۆ كوردستان، بڕیارى قهدهخهكردنى گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كانى ئه‌مریكاش بۆ عێراق له‌به‌ر هۆكارى ئه‌منى و سه‌لامه‌تى بوو كه له ساڵى 1996ه‌وه تاوه‌كو ئێستا كارى پێكراوه.
ته‌لار فایه‌ق گوتى "ئێمه پێشوازی له‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین‌و چاوه‌ڕوانى هاتنى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكاین بۆ كوردستان له چه‌ند مانگى داهاتوودا، به‌م هه‌نگاوه‌ش تواناكانمان زیاتر ده‌بێت بۆ فراوانكردنى ئامارى به‌ستنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان به وڵاتانى جیهانو زیادكردنى متمانه به‌خۆمان".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوى فڕۆكه‌وانى فیدرالى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "پێمانوایه له ئێستادا فڕۆكه مهدهنییهكانمان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئهربیلو سلێمانى ئه‌نجام بده‌ن له‌ژێر چه‌ند مه‌رجێكدا".
به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل پێيوایه "ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق رێگه به فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان ده‌دات بێنه كوردستان دواى پابه‌ندبوونیان به یاسا‌و رێنماییه‌كان".
به‌هۆى ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریكاوه له‌وانه‌یه چه‌ندین وڵاتى دیكه بڕیارى هاوشێوه بده‌ن، به‌تایبه‌ت وڵاتى به‌ریتانیا كه تاوه‌كو ئێستا هاتنى فرۆكه‌كانى بۆ عێراق قه‌ده‌خه كردووه.
دوورى ئه‌بو زێد به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى (ماك ئێر)ى فڕۆكه‌ى تایبه‌ت باس له هه‌وڵه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى ئابڵوقهكهو گوتى "ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین‌و گفتوگۆمان كردووه، ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا زۆر گرنگه بۆ ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كانى بۆ كوردستان، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی گهشتهكانیانینو خزمه‌تگوزارییه‌كى پێنج ئه‌ستێره‌یى پێشكه‌شى فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه دێنه كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌توانین ژماره‌یه‌ك فرۆكه بێنینه هه‌رێمى كوردستان‌و ره‌زامه‌ندیان له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بؤ وه‌رده‌گرین‌و خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
پێشتر بیركردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كار‌و هاندانى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ى رێكخراوى فڕۆكه‌وانى فیدرالى ئه‌مریكى نه‌ده‌گونجا، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه.
جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێ "درێغی ناكه‌م لهڕێگرتنی پێشێلكارییه‌كان و پاراستنی ده‌ستور".
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ (رووداو) ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 8-12 جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌غداد كۆبووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ د. ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعراقیه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ویفاق و ئه‌ندامانی لیسته‌كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕا سه‌باره‌ت به بارودۆخی وڵات له‌به‌ر رۆشنایی پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دانانی سنوور