ئه‌مریكا ئابڵۆقه‌ى گه‌شتى ئاسمانى بۆ عێراق له رێگه‌ى فرۆكه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ههڵگرتو بڕیاره له داهاتوودا گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كانى بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئهربیلو سلێمانى ئه‌نجام بدات.
ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل له لێدوانێكدا به (رووداو)ى راگه‌یاند "هه‌ڵگرتنى ئه‌و ئابڵوقه‌ى 16 ساڵه خراوه‌ته سه‌ر گه‌شتى مه‌ده‌نى بۆ عێراق خاڵێكى پۆزه‌تیڤه بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پاداشتێكه بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له كاره‌كانیدا بۆ دابینكردنى ئاسایش‌و ئارامى كردوویه‌تى، هه‌ربۆیه‌ش فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردراون كه ئهمنو ئاسایشيان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل، بڕیارى رێكخراوى فڕۆكه‌وانى فیدراڵى ئه‌مریكاى پێگه‌یشت كه تایبه‌ت بوو به رێگه‌دان به فرۆكه مه‌ده‌نییه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شت بۆ كوردستان، بڕیارى قهدهخهكردنى گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كانى ئه‌مریكاش بۆ عێراق له‌به‌ر هۆكارى ئه‌منى و سه‌لامه‌تى بوو كه له ساڵى 1996ه‌وه تاوه‌كو ئێستا كارى پێكراوه.
ته‌لار فایه‌ق گوتى "ئێمه پێشوازی له‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین‌و چاوه‌ڕوانى هاتنى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكاین بۆ كوردستان له چه‌ند مانگى داهاتوودا، به‌م هه‌نگاوه‌ش تواناكانمان زیاتر ده‌بێت بۆ فراوانكردنى ئامارى به‌ستنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان به وڵاتانى جیهانو زیادكردنى متمانه به‌خۆمان".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوى فڕۆكه‌وانى فیدرالى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "پێمانوایه له ئێستادا فڕۆكه مهدهنییهكانمان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئهربیلو سلێمانى ئه‌نجام بده‌ن له‌ژێر چه‌ند مه‌رجێكدا".
به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل پێيوایه "ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق رێگه به فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان ده‌دات بێنه كوردستان دواى پابه‌ندبوونیان به یاسا‌و رێنماییه‌كان".
به‌هۆى ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریكاوه له‌وانه‌یه چه‌ندین وڵاتى دیكه بڕیارى هاوشێوه بده‌ن، به‌تایبه‌ت وڵاتى به‌ریتانیا كه تاوه‌كو ئێستا هاتنى فرۆكه‌كانى بۆ عێراق قه‌ده‌خه كردووه.
دوورى ئه‌بو زێد به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى (ماك ئێر)ى فڕۆكه‌ى تایبه‌ت باس له هه‌وڵه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى ئابڵوقهكهو گوتى "ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین‌و گفتوگۆمان كردووه، ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا زۆر گرنگه بۆ ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كانى بۆ كوردستان، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی گهشتهكانیانینو خزمه‌تگوزارییه‌كى پێنج ئه‌ستێره‌یى پێشكه‌شى فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه دێنه كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌توانین ژماره‌یه‌ك فرۆكه بێنینه هه‌رێمى كوردستان‌و ره‌زامه‌ندیان له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بؤ وه‌رده‌گرین‌و خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
پێشتر بیركردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كار‌و هاندانى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ى رێكخراوى فڕۆكه‌وانى فیدرالى ئه‌مریكى نه‌ده‌گونجا، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه.
لە دیداری میدیاکارانی "باشوور و رۆژئاوا" دوای دامەزراندنی فیدراسیۆنێک بۆ میدیاکارانی رۆژئاوای کوردستان کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، دیداری میدیاكارانى باشوور و رۆژئاواى كوردستان له‌شارى دهۆك به ده‌ركردنى 6 راسپارده، كۆتایى به كاره‌كانى هێنا.
پاش دوو رۆژ له گفتوگۆکردن له پێناو كاراكردنى رۆڵى میدیا له پرۆسه‌ى ئاشتى و دیمو‌كراتى له رۆژئاواى كوردستان، به‌شداربووانى دیداره‌كه داوایان كرد فیدراسیۆنێك بۆ میدیاكارانى رۆژئاوای کوردستان دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سەرجەم میدیاكاران له‌خۆبگرێت. هەروەها پشتیوانى خۆیان بۆ هه‌وڵى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان راگه‌یاند، له پێناو دروستكردنى فیدراسیۆنێك بۆ میدیاكارانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان.
لەو بارەوە، ئازاد حه‌مه ئه‌مین، نه‌قیبى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان به (رووداو)ى راگه‌یاند "ئێمە بۆ دامەزراندنی فیدراسیۆنێک بۆ میدیاکارانی هەر چوار پارچەی کوردستان، سه‌ردانى باكوورى كوردستان و ئه‌وروپا و قه‌ندیلمان كردووە. میدیاكارانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه و ئه‌مڕۆش میدیاکارانی رۆژئاوای کوردستان پشتیوانیان له‌م هه‌وڵانه كرد".
له راسپارده‌كاندا داوا كراوه میدیاكارانى رۆژئاوای کوردستان له هه‌رێمى كوردستان راهێنانیان پێ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بن دواى گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى سووریا، هه‌روه‌ها داواكرا كه‌ناڵێكى ئاسمانى تایبه‌ت به رۆژئاوای کوردستان بكرێته‌وە.
ئه‌م راسپاردانه ئاراسته‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكاتى هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێن و بڕیارە له رۆژانى داهاتوودا، میدیاكارانى رۆژئاواى كوردستان سه‌ردانى شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن و چاویان به به‌رپرسه باڵاكان ده‌كه‌وێت.
دوێنێ چوارشەممە، لە شاری دهۆک بە به‌شدارى 200 میدیاكارى كورد له هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاواى كوردستان، دیدارى میدیاكارانى "باشوور و رۆژئاوا" به دروشمى له پێناو كاراكردنى رۆڵى میدیا له پڕۆسه‌ى ئاشتى و دیموكراسى له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
د. كاوه مه‌حمود، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە گوتەیەکدا، وێڕاى جەختکردنەوە لە پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مافه‌كانى كورد له سووریاى داهاتوودا، داواى له میدیاكاران كرد رۆڵ بگێڕن له یه‌كگرتن و یه‌كده‌نگى گه‌لى كورد له رۆژئاواى كوردستاندا.
هەواڵی پەیوەنددار:
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK، هۆشداری دەداتە کۆمەڵە و دیموکراتەکان و داوای روونکردنەوەی هەڵوێستیان دەکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان(HRK) کە باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAKە، لە به‌یاننامه‌یه‌کدا، هەندێک لە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هەردوو حیزبی دیموکرات بە ئاشکراکردنی شوێنی ئەندامانی PJAK لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتبار دەکات و داوا لەو حیزبانە دەکات "هەڵوێستی خۆیان لەو بارەوە ئاشکرا بکەن و وەڵامدەر بن".
لە بەیاننامەکەی HRKدا هاتووە ''لەگەڵ دەستپێکردنی گۆڕانکاریەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی رۆحی ئازادیخوازی گەلان، ماوەیەکە لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندا رژیمی کۆماری ئیسلامی بە دامه‌زراندن و پەرە پێدانی کونتراگەریلا (دژە گەریلا) لە هەرێمەکانی موکریان و ورمێ لە هەوڵدان دایە، تاکوو پارتەکەمان رەش بکات".
HRK لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا، کۆمەڵە و دیموکراتەکان بە ئەنجامدانی شەڕی تایبەت لە دژی PJAK تۆمەتبار دەکات و دەڵێت "هێندێک بیرۆکەی تەسکی بەناو سیاسی کە هێشتا چاوەڕوانی دەستێکن لە دەرەوە وەک ناجی یا رزگارکەرێک بێت و ئەوان رزگار بکات، لە ناو ئەم گەمە قڕێژەدا جێگایان گرتووە. هەر چەن بە جاران دەر کەوتووە کە وەک ئامرازێک بە کاریان دێنن و ئەوەش لە رۆژئاوای کوردستاندا لە کەسایەتێکی وەکوو سەیدا خۆی نیشاندا. ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ئەوەی بۆ خۆیان لە نێو گەلدا نین، دەیانەوێت بە شێوازی شەڕی تایبەت کە هەمان تاکتیکی رژیمی ئێرانە، پارتیمان لە هەمان چوارچێوەدا کە داگیرکەر دەیەوێت رەش کەن. ئەندامان و هێندێک بە ناو لایەنگرانی پارتەکانی رۆژهەڵات وەک کۆمەڵەی عەبدوڵڵا موهتەدی و دیموکراتەکان دەستیان کردووە بە پەیڕەو کردنی ئەم سیاسەتە".
بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی ئەو 3 حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاشکرا کردنی شوێنی ئەندامانی PJAK تۆمەتبار دەکات "چه‌په‌ڵتر لە هەموو بەشی ئەو شەڕە تایبەتە، ئەوەیە کە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کەسانێک کە توانا و هێزی تێکۆشانیان بۆ گەلەکەیان نیە و نەماوە و نیشتەجێی وڵاتە رۆژئاوایەکان یا باشووری کوردستانن، جێگای هەڤاڵانمان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوکاری هێندێ کەس لە ناوخۆ ئاشکرا دەکەن، کە بێ گومان کەسانی وەها، نە تەنیا خۆیان هێزی تێکۆشانیان نیە بەڵکوو دەبێژن کە کەسی دیکەش نابێت لە پێناو گەل دا خەبات بکات و پێویستە وەک ئێمە بێت. ئەم شیوازە جێگا دیار کردنە کە لە سەر تۆڕە کۆمەلایەتیەکانی وەکوو فەیسبووک بەرێوە دەچێت، ئێمە وەکوو شێوازێکی راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆی سیخۆڕی بۆ دوژمنانمان دەزانین. لێرەشدا پێویستە هەر کەس باش بزانێت ئەو کەسانە دەیانەوێت گەل کە بەساڵانە قوربانی ئەو سیاسەتە بووە سەر لە نوێ فێری سیخۆڕیان بکەنەوە. پارتیمان بەو ئەزموونەی کە بە تێکۆشانی چەندین ساڵە لە خەباتی نێو گەلدا دەستی خستووە، باش دەزانێت کە چۆن هەم خۆی و هەم گەلەکی بپارێزێت و دەیپارێزێت. گرنگ ئەوەیە ئێمە بزانین کە هەڵویستی ئەو پارتە کوردیانە کە لایەنگران یا ئەندامانیان وەها دەکەن چیە و پێویستە وڵامدەرەوە بن".
HRK لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا، ئەو دەنگۆیە رەت دەکاتەوە کە گوایە دەستی هەبووە لە کوشتنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی سنوری و رایدەگەیەنێت "لێرەدا وەک هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (HRK) بانگه‌شه‌ی کوشتنی کاسبکارانی کورد رەتدەکەینەوە و ڕایدەگەینین ئەوکردەوانە کاری گروپەکانی کونترا گریلای سەر بە سپای پاسدارانن. هاوکات رادەگەینین بەو بڕیار و پەیمانەی کە بە گەلەکەمان و شەهیدانمان داوە لە سەر خەبات و تێکۆشانی خۆمان سوورین و کەس ناتوانێت بەم چەشنە سیاسەتە ببێتە کۆسپ و ئاستەنگ بەرامبەر بە بیری ئازادیخوازیمان. لە کۆتاییدا گەلەکەمان و ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە بەرامبەر ئەو چەشنە سیاسەتە خۆیان بپارێزن و باش بزانن کە پارتیمان لە بەرامبەر هیچکام لەو سیاسەتانەی کە خزمەتی داگیرکاری دەکات بێ‌وڵام نامێنێتەوە".
تا ئێستا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و دیموکراتەکان هیچ کاردانەوەیەکی فەرمییان لە بەرامبەر ئەو راگەیەندراوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK نەبووە.
ئاگركه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی كچان له پیرانشار نارهزاییو نیگه‌رانی لی ده‌كه‌ویته‌وه
راپۆرت:
خالید محه‌ممه‌دزاده
رۆژی چوارشه‌مه 15ی سه‌رماوه‌ز، قوتابخانه‌ی شارۆچكه‌ی "شێناوێ" له شاری پیرانشار ئاگری تێبه‌ر دهبێتو جگه له 3 قوتابی ئاماده نه‌بوو له پۆله‌كه، 34 قوتابی پۆلی چواری سه‌ره‌تایی "شێناوێ" رووبه‌روی سوتان‌و برینداربون به رێژه‌ی له نێوان 40 بۆ60 له سه‌د ده‌بنه‌وه. رووداوێك كه نیگهرانیو ناره‌زایی زۆر له ناو دانیشوانی ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه:
زانراوه رووداوه‌كه سه‌عات8:25ی به‌یانی رووی داوه. كاتێك قوتابیانی كچی پۆڵی چواره‌م ده‌چنه پۆلهكهو چاوه‌رێی ماموستاكهیان ده‌كه‌ن، به‌لام له‌و كاته‌دا سوپای نه‌وتی گر دهگرێتو نه‌وتی سوپاكه له‌گه‌ل گڕ به ژووره‌كه بلاو ده‌بێته‌وه میَزو كۆرسیهكانو په‌رده‌ی پۆله‌كه ده‌گرێته‌وه. ده‌گوترێ تا كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش ماموستاكه ناگاته پۆله‌كه. له‌و كاته قوتابیان به هاوارو گریان روو له ده‌رگای پۆله‌كه ده‌كه‌ن. به‌لام ده‌رگاكه‌یان بۆ ناكرێته‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك به‌هاتنی خه‌لكی په‌نجه‌ره‌ی پۆله‌كه ده‌شكێنن‌و قوتابیه‌كان رزگار ده‌كه‌ن.
قوتابیه‌كان زۆربه‌یان دهستو دهموچارو سه‌ریان سوتاوه‌و زۆر به‌سه‌ختی ده‌توانن قسه بكه‌ن. بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌و ژوره‌كانی به‌سته‌ری ده‌ست به دۆعاو نزا‌و پارانه‌وه وه‌ستاون.
قوتابیان ده‌لێن چى؟
زۆربه‌ی قوتابیه‌كان ناتوانن قسه بكه‌ن به هۆی زۆربوونی رێژه‌ی سوتانهكهیان كه سهروچاویانی گرتووه‌ته‌وه. سه‌میره ئیسماعیلی یه‌كێك له برینداره‌كان كه له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێیه به هه‌واڵنێری"فارس"ی ووتوه :" سه‌عات 8 پۆله‌كه‌مان گڕی گرت‌و ئێمه هاوارمان دهكردو داوای یارمه‌تیمان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بێت.
ئه‌فسانه قوتابیه‌كی تره ده‌لێت:" ده‌رگای پۆله‌كه‌مان دهستهگری نه‌بوو نه‌مانده‌زانی چی بكه‌ین‌و چون بینه ده‌ره‌وه". ده‌لێت: به هاوكاری ماموستاكهو خه‌لك له دوای شكانی په‌نجه‌ره‌كه هێنراینه ده‌ره‌وه".
گیرانه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه:
شایه‌تحالێكی رووداهكه ده‌لێت:" ئه‌و پۆله‌ی گری گرتووه پۆلی چوار بوو. ئه‌و رۆژه قوتابیه‌ك نه‌خۆش بووه‌و نههاتوهتهوهو دوو قوتابی تریش له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه بوون. ته‌نیا ئه‌و 3 قوتابیه به سه‌لامه‌ت رزگاریان بووه، ده‌نا هه‌ر33 قوتابیه‌كه‌ی تر دوچاری سوتان بوونه‌ته‌وه به ریژه‌ی جیاواز. هه‌روه‌ها زانراوه كارگوزار(فه‌راش)ی قوتابخانه‌كه ویستویه‌تی به هانای قوتابیه‌كانه‌وه بچێت، ئه‌ویش تووشی سوتان ده‌بێته‌وه.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌ر زوو خه‌لكی شێناوێ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه قوتابخانه‌كه‌و په‌نجه‌ره‌ی پۆله‌كه ده‌شكێنن‌و دواتریش به هۆی ته‌له‌فونی مودیری قوتابخانه‌كه‌وه بۆ شوینه حكومی‌و نهخۆشخانهكانو هیزه‌كانی فریاكه‌وتن، هیزی فریاگوزاری ته‌ندروستی له شاره‌كانی، پیرانشار، ورمی، مه‌هاباد نه‌غه‌ده‌و شنو ده‌گه‌نه شوینی رووداوه‌كه‌و قوتابیانی بریندار ده‌گوازننه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
هۆكاری ئاگركهوتنهوههكه:
ئیداره‌ی ئاگركوژینه‌وه‌ی شاره‌كه له تازه‌ترین راپۆرتی رژانی نه‌وت له سوپاكه، ههوڵبوونی مودیری قوتابخانه له كونترۆلكردنی سوپاكهو كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له ده‌ستی، قه‌ره‌بالغی قوتابیه‌كان له كاتی هه‌لاتن یان له پۆلهكهو بوونی میله‌ی ئاستی به په‌نجه‌ره‌كه‌وه به هۆكاری ئاگركهوتنهكهو زیادبوونی زیانه‌كانی زانی، به‌لام نوینه‌ری شاری پیرانشار له په‌رله‌مانی ئێران له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دووپاتكردنه‌وه‌ی خوی بۆ ده‌ست له كاركیشانهوهی وه‌زیری په‌روه‌رده راگه‌یاند ووتی: من رێكخراوی نویكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پا یزگا به تاوانبار ده‌زانم.
قوتابخانه‌كه سالی 1361 دروستكراوه
شارۆچكه‌ی شیناوێ مه‌ودایه‌كی زۆری له گه‌ل شاری پیرانشار نیه‌و ده‌كه‌ویته 500مه‌تری شاره‌كه. به تازه‌یی كراوه به‌شار 1200 بنه‌ماله‌ی تێدا نیشتهجێنو5500 كه‌سی لی نیشته‌جییه. شیناوی دوو قوتابخانه‌ی سهرهتاییو ناوه‌ندی لییه. قوتابخانه‌كه ناو نراوه "ئینقلابی ئیسلامی". ساڵی 1361 له لایه‌ن خێرخوازێكی كورده‌وه دروستكراوه. قوتابخانه‌كه به گشتی 360 قوتابی هه‌یه‌و دوو شیفتی كورانهو كچانه پرۆسه‌ی خویندنی تێدا به‌ریوه ده‌چیت. شیفتی به‌یانیان بۆ كچانه‌و شیفتی دوانیوهرۆش بۆ كورانه.جگه له منالانی شارۆچكه‌كه، له گونده‌كانی تریشه‌وه مندالان بۆ خویندن هاتونه‌ته ئه‌و قوتابخانه. قوتابخانه كه 8 پۆلی هه‌یه‌و هه‌ر پۆلێك له نێوان 35 تا 40 قوتابی تێدایه‌و قوتابی كچان‌و كوران لێك جیاكراونه‌ته‌وه. قوتابخانه پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی له‌خۆ دهگرێتو ته‌مه‌نی هه‌موویان له نێوان 7 بۆ 15 ساڵدایه.
قوتابخانه‌كه 31 سال له‌مه‌وپیش دروستكراوه‌و بیناكه‌ی كۆنه‌و پۆله‌كانی كه‌مترین خزمه‌تگوزاری تێدایه. به‌رپرسانی په‌یوندیدار هه‌ر چه‌ند ده‌لێن پیرانشار‌و شارۆچكه‌ی شیناوێش خزمه‌تگوزاری بۆری گازیان بۆ راكیشراوه، به‌ڵام خودی قوتابخانه‌كه به هۆی كۆنی بیناكهوهو به ئۆمیدی ئه‌وه‌ی بونیاد بنیرێتهوه، بۆری گازی بۆ رانهكێشراوهو له‌م زستانه كه به‌فر هه‌موو ناوچه‌كه‌ی داپۆشیوه هه‌ر به زووپاو كوره‌ی نه‌وتی پۆله‌كانی گه‌رم ده‌كرێنه‌وه.
كاردانه‌وه‌كان:
نوێنه‌ری پیرانشارله په‌رله‌مانی ئێرانیش رایگه‌یاندووه كه پۆله‌كان بچوكن‌و جیگه‌ی ئه‌و هه‌موو قوتابیه نابێته‌وه. داواشی كردوه ده‌بێت وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێرانیش دوای رووداوه‌كه، گه‌یشتووه‌ته پیرانشار.
مورته‌زا ره‌ئیسی یه‌كێك له كارمه‌ندانی په‌روه‌رده له پیرانشار ووتویه‌تی: سوپا گرتووه‌كه‌ی قوتابخانه‌كه له جۆری ئیستانداردی كاربراتۆری بووه‌و هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه نازانری چ بووه، هاوكات ئیسماعیلزاده به‌رپرسی رێكخراوی نویكردنه‌وه‌ی قوتابخانهكهكانی ئازربایجان ده‌لێت:" به‌رپرسی قوتابخانه‌كه هۆكار بووه، چونكه سوپاكه ئیستاندار بوو". له زۆرێك له سایته ئێرانیه‌كان حكومه‌ت تۆمه‌تبار كراوه به كهمتهرخهمیو پێ رانه‌گه‌یشتنی به قوتابخانه‌كان.
بارێكی نائاسایی‌و غه‌مهێنه‌ر باڵی كێشاوه به سه‌ر شیناوێ. له شوێنه‌كانی تری كوردستان‌و پیرانشار‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، خه‌لك وه‌ك هاوده‌ردی ده‌ربرین روو ده‌كه‌نه شوینهكهو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی پیرانشار‌و ورمێ‌و مههابادو نه‌غه‌ده‌و شنو ده‌كه‌ن كه برینداران گوازراونه‌ته‌وه بۆیان. هاوكات كه‌سوكاری مناله‌كان له‌گه‌ل ژماریه‌كی زۆر له خه‌لكی شیناوی وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربرین له به‌رده‌م په‌روه‌ردی پیرانشار به نیشانی ناره‌زایی كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌شێك له به‌رپرسانی حكومهتو پاریزگای ئازربایجان سه‌ردانی شوینه‌كه بكه‌ن
تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته ـ دووهه‌م رۆژ ـ قوتابخانه‌كه داخراوه.
پێشینه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌كانی ئێران
رووداوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی شیناوێ یه‌كه‌م حاله‌تی سوتانی قوتابخانه نیه له‌ئێران، سالی رابردوو له شاری چابه‌هار پێنج خویندكار بۆ هۆی شۆرتی كاره‌باوه گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه كه چواریان مردن. سالی 1383و له مانگی به‌فرانبار 13 قوتابی كچ‌و كور له پاریزگای چوار مهحالو به‌ختیاری به هۆی گرگرتنی سوپای قوتابخانه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست دا. دوو سال له‌مه‌وبه‌ریش له گوندێگی پاریزگای فارس هه‌شت قوتابی به هۆی ئاگره‌وه له پۆله‌كه‌یان سوتان.
لیستی ناوی ئه‌و قوتابیانه‌ی دووچاری سوتان بوونه‌ته‌وه:
فەخرەدین خزری، مامۆستا
خدر راە خارکش، خزمەتگوزار
مبینە پرکم
نادیە ساڵحی
مێهناز محەمەد پوور
کەوسەر ئەحمەدزادە
ئامینە راک
ئاسیە ئەبووبەکری
شادی ئیبراهیمیان
ئەسرین مەعرووفی
سیما شادکام
ئەسما دروی
ستارە عالیە
ئامینە ئیسماعیل پوور
ئارەزوو تاهیر ئاریایی
کانی شەریفی
سیما مرادی
ساریا رەسووڵ زادە
لەیلا کەریمی
سۆزان مەلا ئەمینی
یادگار مستەفا نەژاد
نیگار پری موزە
سەمیرا ئیسماعیلی
سەمیرا مەعرووفی
ناهیدە شەریفی
مروارید حەمزە
فائیزە مل‌و
فەریدە ئومیدوار
سیما رەسووڵی
شیلان یگانە
حه‌وزه‌ی علمی شیعه‌كان لەشاری نەجەف لە فەتوایەکدا رایگەیاند "هەر سەربازێک لە شەڕ لەگەڵ کورد بکوژرێ، شەهید نییە".
حه‌وزه‌ی علمی شیعه‌كان له شاری نه‌جه‌ف، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كانی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند "ئه‌و سه‌ربازه عێراقییانه‌ی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد بكۆژرێن شه‌هید نین و پێویسته له‌سه‌ر مالیكی ده‌ست لهكاربكێشێتەوە".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووە "مالیكی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی، گه‌لی عێراق به‌ره‌و شه‌ڕێك ده‌بات كه هیچ قازانجێكی بۆ گه‌لی عێراق تێدا نییە. ئه‌وه‌ی مالیكی ده‌یكات وه‌ك بردنی تانك و تۆپ بۆ ده‌ورووبه‌ری ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كه‌س له ئێمه له‌و هه‌نگاوانه ئاگادار نییه جگه له مالیكی و ده‌ورووبه‌ری نەبێت. ئایه ئه‌مه عه‌یب و شۆرا نییه؟".
حەوزەی علمی نەجەف لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بە نامەی باوکی سەربازێکی عێراقی دەکات و دەڵێت "باوكی یەکێک له‌و سه‌ربازانه‌ی کە مالیكی بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکانی بردووە بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد بكه‌ن، په‌یوه‌ندی به ئێمه کردووە كه ئاخۆ ئه‌گه‌ر كوڕی من له‌و شه‌ڕه‌دا بكۆژرێ شه‌هیده؟ ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه كه نه‌خێر شه‌هید نییه‌و پێویسته له‌سه‌ر مالیكی ده‌ستبه‌رداری كرداره شه‌یتانییه‌كانی خۆی ببێ و شه‌ڕی كوردیش لای ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك حهڕامە".
حه‌وزه‌ی علمی نەجەف نیگەرانی خۆی لە هەڵسوکەوتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت "مالیكی تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه دۆخی ئه‌منی ئه‌م وڵاته جێگیر بكات و ئەوەش ئێمەی نیگەران کردووە. بۆیه پێویسته مالیكی ده‌ست لهكاربكێشێتەوە چونكه ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه. و بەرپرسە لەو بارودۆخەدا".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، حه‌وزه‌ی علمی نەجەف ده‌ڵێ "ئێمه ئه‌و غه‌دره‌ی مالیكی له‌بیر ناكه‌ن كه وه‌زاره‌تێك به‌ناوی (المصالحه الوطنیه))ی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان و ده‌زگای هه‌واڵگیری سه‌دام بگه‌ڕێنێته‌وه و به‌شدارییان پێبكات له ده‌سه‌ڵاتدا".
رۆژی سێ شەممە، ئایەتوڵڵا حوسێن سه‌در، یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له نەجەف لە نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کە وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست (رووداو) كه‌وتووه، دەڵێت "شەڕی کورد حەرامە و ئێمه پابه‌ندین به فه‌توای ئایه‌توڵڵا موحسین حه‌كیم و محه‌ممه‌د باقر سه‌در کە شەڕی کوردیان حەرام کردووە".
هەروەها وسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لێدوانەکانی نوری مالیکی، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، سیستانی هۆشداری دابووە نوری مالیکی کە "سەبر پیشە بکات و خۆی بپارێزێت لە هاندانی عێراق و عێراقییەکان بۆ هەڵگیرسانی شەڕی خوێناوی کە گەل تێیدا تەنها زەرەرمەند دەبێت".
ئەو راگەیەندراوەی نویسنگەی ئایەتوڵڵا سیستانی ئاماژەیەک بوو بۆ دوایین لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە باسی لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب کردبوو.
رۆژی چوارشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی سەرۆک وەزیرانی عێراقی دایەوە و رایگەیاند "شەڕمان ناوێت بەڵام ئامادەین بەرگری لە گەل و وڵاتمان بكەین".
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە:
هێڤیدار ئەحمەد
هەواڵی پەیوەنددار:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵگیرسانی شەڕی کورد و عەرەب، رایگەیاند "ئامادەین بەرگری لە گەل و وڵاتمان بكەین".
کەمێک پێش ئێستا، مەسعود بارزانی، پەیامێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردووە.
مەسعود بارزانی بە ئاماژەکردن بە هەڵویستی بەرگریکارانە و لێبوردەیی کورد دەڵێت "گەلی كورد هەمیشە هەڵوێستێكی بەرگریكارانەی هەبووەو دژی شەڕ و خوێن رشتن بووە، ئێستاش هەر هەمان هەڵوێستی هەیە. لەگەڵ ئەوەی خەڵكی كوردستان تووشی گەورەترین زوڵم و كارەسات بوون، چ لە شۆڕشی ئەیلوول یان لە پرۆسەی ئەنفال چ بە كیمیاباران كردن، لەگەڵ ئەوەش لە كاتی راپەرینی 1991دا بەوپەڕی ئەخلاق و لێبووردەییەوە رەفتاریان كرد. لەگەڵ هەموو ئەو تاوانانە گەلی كوردستان بەرەو تۆڵە نەچوو و هیچ كاردانەوەیەكیشی دژی عەرەب نیشان نەدا. رێنمایی بارزانی نەمر بۆ ئێمە هەمیشە ئەوە بوو كە نابێت رێگە بدەین ببێتە شەڕی كورد و عەرەب، كوردستانیش هەمیشە مۆڵگایەك بووە بۆ تێكۆشەرانی عەرەب و هەموو خەڵكی عێراق".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بانگەشەی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان کورد و عەرەبی کردووە، رایگەیاند "خراپترین شت ئەوەیە شەڕ بكەوێتە نێوان دوو نەتەوە، بەداخەوە ئێستا هەندێك كەس بانگەشە بۆ بەرپاكردنی شەڕی كورد و عەرەب دەكەن. من لەكاتێكدا داوا لە گەلی كوردستان دەكەم رانەكێشرێنە نێو ئەم تەڵەیەوە، داواش لە گەلی عێراق بە تێكڕا دەكەم دژی ئەم نەهجە ترسناكە بوەستن و، ئەوەی ئەم بانگەشەیە دەكات بەرامبەر خوا‌و گەل و یاسا بەرپرسیار دەبێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند "شەڕمان ناوێت بەڵام ئامادەین بەرگری لە گەل و وڵاتمان بكەین".
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە، سوپاسی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی کرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "مێژوو خۆی دووباره كردەوە سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م".
ئەو پەیامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی راگەیەندراوی ئایەتوڵڵا سیستانی هاتووە کە هۆشداری دابووە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
هەواڵی پەیوەنددار:
ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا ئاماژە بەوەدەکات کە لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا بەم زووانە 'حکومەتى کاتى' پێکدێنن، لایەنەکانى کوردیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تابەشێوەیەکى فەرمى دان بە ناسنامەى گەلى کورد لەسوریا دانەنرێت و خواستەکانى کورد لەبەرچاو نەگیردرێن، بەشدارى ئەو حکومەتە ناکەن.
نووسینگەى ڕۆژنامەوانى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا کە ناوەندەکەى لە قاهیرەى پایتەختى میسرە، ڕۆژى 2-12-2012 ئاشکرای کرد "لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا بەم زووانە 'حکومەتى کاتى' پێکدێنن و تا دوو هەفتەى دیکەش ناوى وەزیرانى کابینەى نوێى حکومەتە کاتییەکە ڕادەگەیەنرێت".
لەوبارەوە محمود محمد ناسراو بە 'ئەبو سابر' ئەندامى ئەنجومەنى نیشتیمانى کورد لەسوریا، لە لێدوانێکدا بۆ "ناوەندى نۆچە و شڕۆڤەى ڕۆژ" ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنەکانى کورد، بەشدارى کردن لەو حکومەتە کاتیەدا ڕەت دەکەنەوە چونکە تائێستا ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا دانى بە مافەکانى گەلى کورد لەسوریا دانەناوە.
ئەبو سابر گوتى "ئێمە وەکو کورد تائەوکاتەى داخوازیەکانمان جێبەجێ نەکرێت و بەشێوەى فەرمى دان بە مافەکانى گەلى کورد دانەنرێت ئەوا بەشدارى ئەو حکومەتە کاتیە ناکەین".
وتیشى "هەرکەس یان لایەنێکى کوردیش کە بەتەنها بچێتە ناو ئەو حکومەتە کاتییەوە، ئەوا نوێنەرایەتى گەلى کورد ناکات".
وەلید البنى، وتەبێژى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند "حکومەتى کاتى هەروەک لەناوەکەیەوە دیارە، بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى سوریاى دواى بەشار ئەسەد پێکدەهێنرێت و تا تێپەڕبوونى ‹قۆناغى گواستنەوە› و نووسینەوەى دەستوورێکى نوێ و هەروەها بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن سەرجەم کاروبارەکانى ناوخۆى وڵاتى لەئەستۆ دەبێت."
به:ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كورد له سوریا ده‌ڵێ "ڕاستە ئێستا ڕوخاندنى حکومەتى بەشار ئەسەد لە ئەولەویەتى کارەکانى ئۆپۆزیسیۆن دایە بەڵام ئێمە دەخوازین پێش ڕووخاندنى ئەو نیزامە، ئۆپۆزیسیۆنى سوریا دان بەسەرجەم مافەکانى گەلى کورد دابنێت و ئه‌و پرسه یه‌كلایى بكرێته‌وه."
مەحموود محەمەد ناسراو بە ئەبو سابر
محمود محمەد کە هاوکات ئەندامى مەکتەبى سیاسى (پارتى یەکێتى دێموکراتى کورد لەسوریا)شە، درێژەى بەقسەکانى خۆیدا و گوتى "ئێمە ئەزموونى باشورى کوردستان‌مان لەپێش چاوە کە لایەنەکانى ئێستاى دەسەڵاتى عێراق چۆن لەو بەڵێنانەى بەگەلى کوردیان داوە لە بەڵێنەکانیان پاشگەز بوونەتەوە".
ئەبو سابر لەو نێوەدا مادەى 140 ى دەستوورى عێراقى بە نموونە هێنایەوە کە چەندین ساڵە بە بیانووى جۆراوجۆر لایەنى عێراقى خۆى لە جێبەجێکردنى ئەو مادەیە دەدزێتەوە.
ناوبراو وتیشى: "بەرلە پێکهێنانى حکومەتى کاتى، پێویستە سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکانى لایەنە جۆراوجۆرەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا چارەسەر بکرێن و داخوازى سەرجەم لایەنەکان لەبەرچاو بگیردرێن و دەستورێکى کاتیش بنووسرێتەوە و تێیدا بەشێوەیەکى فەرمى دان بەمافى سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانى سوریادا بنرێت، دواى ئەوە بیرلە پێکهێنانى حکومەتى کاتى بکرێتەوە".
ئەوبەرپرسە کوردەى سوریا جەختیشى کردەوە "ئەگەر ئەو کارانە پێش وەخت یەکلایى نەکرێنەوە ئەوا حکومەتى کاتى زیانێکى زۆر بە یەکڕیزى و یەکپارچەیى لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا دەگەیەنێت".
ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا لایەنێکى گەورەى ئۆپۆزیسيۆنى سوریایە و لەمانگى نۆڤامبرى ڕابردوو لەلایەن ژمارەیەکى زۆر لەحزب و گروپ و کەسایەتى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا لە دەوحەى پایتەختى قەتەڕ پێکهێنرا.
وڵاتانى کۆمکارى عەرەبى، تورکیا، فەڕەنسا و بەریتانیا و چەند وڵاتێکى تر بەشێوەیەکى فەرمى دانیان بە ئیئتیلافى نێشتمانى سوریا داناوە.
دواتر ئەندامەکەى ئەنجوومەنى نیشتیمانى کورد لە سوریا ئاماژەى بەوەشدا "ئێمە کە لەکۆنگرەى دەوحە دا بەشداریمان کرد دواتریش (ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا) پێکهێنرا، ئەوکات بەشێوەى نووسراو چەندین داخوازیمان پێشکەش بەلایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا کرد کە پەیوەندییان بە بەشى کوردەوە هەبوو بەڵام بەشێکى هەرەزۆرى داخوازیەکانمان ڕەت کرانەوە".
محمود محمد گوتى "لەو نووسراوەدا داوامانکردبوو کە سەرۆک یان جێگرى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوربا بۆ کورد بێت، داواى ئەوەشمان کرد کە ڕێژەى کورد لەسەرجەم ئەو لیژنە و کۆمیتە جۆراوجۆرانەى کە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنى سوریاوە بۆمەبەستى جۆراوجۆر درووست دەکرێن، دەبێ ڕێژەى کورد 15% بێت، هەروەها داوامانکرد لیژنەیەکى یاسایى پێک بێت و دەستوورێکى کاتى بۆ سوریا بنووسرێتەوە کە تیایدا بەڕوونى دان بە مافە سیاسى، نەتەوەیى و کولتوریەکانى گەلى کورد لەسوریادا بنێت، بەڵام لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆن بەو داخوازیانە ڕ‌ازى نەبوون و داوکاریەکانى کورد ڕەت کرانەوە».
بەرپرسە کوردەکەى ڕۆژئاوا درێژەى بەقسەکانى خۆى دا و گوتى»پاشماوەیەک دواى ئەوە، نامەیەک لەلایەن ئەحمەد موعاز الخطیب "سەرۆکى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا"وە بۆلایەنى کوردى هات کە تیایدا دەڵێ جێگرى سەرۆکى ئیئتیلاف بۆکورد دانراوە بەڵام سەبارەت بە نووسینەوەى دەستوورى کاتى و داننان بە مافەکانى گەلى کورد لەو دەستوورەدا دەبێ بمێنێتەوە بۆ دواى ڕووخاندنى نیزامى بەشار ئەسەد، پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و پاڕلەمانێکى نوێ هەڵبژێردرێت و دواى ئەوە دەستوور بنووسرێتەوە و ئینجا ئەو شتانەى کورد باسیان دەکات لەو دەستوورەدا بنووسرێتەوە".
بەپێى قسەکانى ئەو بەرپرسە کوردە، سەرۆکى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا لەنامەکەى خۆیدا کە بۆ لایەنى کوردى ناردووە ئەماژەى بەوەشداوە "ئێمە ناتوانین قسە لەسەر ئەو مافانە بکەین کە ئێوە داوایان دەکەن تائەو کاتەى ڕ‌ژێمى سوریا دەڕوخێندرێت، چونکە ئەو داخوازیانە داخوازى سیاسى و دەستوورین".
له‌كۆتایى قسه‌كانیشدا محمود محمد گوتى "به‌شدارى كردنى كورد له ههرحكومهت یان ده‌سته‌یه‌ك كه ئۆپۆزیسیۆنى سوریا پێكى بێنێت ئه‌وا به‌نده به‌وه‌ى كه تاچه‌ند خواسته‌كانى گه‌لى كورد له‌به‌رچاو ده‌گرن و دانى پێداده‌نێن".
سەرچاوە: NNSROJ/ مەحمەد چاۆشین
لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێژەی هاوسەرگیری لە دابەزیندایە و لە بەرامبەردا رێژەی تەڵاق بەرز بووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی سەبتی ئەحواڵی پارێزگای سنە، لە 6 مانگی رابردوودا، 9 هەزار و 355 حاڵەتی هاوسەرگیری لەو پارێزگایە تۆمار کراوە کە ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، بەرێژەی 9% دابەزیوە.
هەروەها لە 6 مانگی رابردوودا، هەزار و 552 حاڵەتی تەڵاق لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە، کە ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردووی بە رێژەی 2.64% بەرز بووەتەوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی سەبتی ئەحواڵی سنە، لە 6 مانگی رابردوودا، 14 هەزار و 354 حاڵەتی لەدایک بوون لەو پارێزگایە تۆمار کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، بەرێژەی 0.43% بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری ئەو فەرمانگەیە، لە ماوەی 24 کاژێردا، نزیکەی 75 حاڵەتی لەدایک بوون لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سنە تۆمار دەکرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوپه‌یمانى كورد و شیعه دووپاتكرایه‌وه و جه‌خت له‌وه كرا كه هیچ هێزێك ناتوانێ ململانێكان بكاته ململانێی نێوان ئه‌م دوو پێكهاته هاوپه‌یمانه یان بیكاته ململانێی نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه:: :
"لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێكهێنان و كاروباره‌كانی تاكوو ئێستای لیستی هاوبه‌شی حزبه كوردستانییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و به‌تایبه‌تیش له ناوچه دابڕێندراوه‌كاندا هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه پارتی و یه‌كێتی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پێكهاته یه‌كگرتووه كوردستانییه له هیچ هاوكاری و پشتیوانییه‌ك درێغی ناكه‌ن.
هه‌ڵوێستی پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌ك لیستی حزبه كوردستانییه‌كان له ناوچه دابڕێندراوه‌كاندا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 3ی كانونی یه‌كه‌می 2012، له هه‌ولێر، له پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپات كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتر و كاری لیژنه فهرعییهكان كرا و چه‌ند پرسێكی نوێش تاوتوێ كران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
له لایه‌كی تریشه‌وه بڕیار درا ئه‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شانه له‌سه‌ر ئاستی لیژنه‌ی باڵا به‌رده‌وام ده‌بێ و چه‌ند پرسێكیش دیاریكران كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا تاوتوێ بكرێن و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه بدرێ و رێوشوێن بۆ جێبه‌جێ كردنیان دابندرێ.
جگه له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش به وردی دوا پێشهات و لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانی تاوتوێ كرد و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد كه په‌یوه‌ندییان به مانه‌وه‌ی تاكو ئێستای قیاده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و دوا لێدوانه‌كانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌بوو.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رێگه‌چاره‌ی ئاشتی و دیالۆگ و په‌یوه‌ندیی هاوپه‌یمانانه‌ی كورد و شیعه دووپات كرایه‌وه و جه‌خت له‌وه كرا كه هیچ هێزێك ناتوانێ ململانێكان بكاته ململانێی نێوان ئه‌م دوو پێكهاته هاوپه‌یمانه یان بیكاته ململانێی نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پاڵپشتیان بێت بۆ ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاره‌كانیان و له‌گه‌ڵیدا پرسی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئهمرِۆ سێشه‌ممه 4/12/2012 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆن .
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆن پلانی كاری خۆیان و گۆرِانكارییهكان و ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی كه رێگرن له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه برِیاره رۆژی 20/4 ی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ ، خستهرِوو و دا‌واشیان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد پاڵپشتیان بێت بۆ ده‌ستێوه‌رنه‌دان و كاركردن بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنه‌كه و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه تا ئێستا هیچ ته‌وافوقێك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رووی نه‌داوه سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
بارزانی ته‌ئكیدی له سه‌ر رۆڵی گرنگی كۆمسیۆن له سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه و كاره‌كه‌یانی به ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره وه‌سفكرد كه پارێزگاری له پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵات‌دا ده‌كات و پاڵپشتی ته‌واوی خۆیشی بۆ سه‌ربه‌خۆی كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتكرده‌وه و داوای له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵاشی كرد كه شه‌رعیه‌تی دیموكراسی و پاكی خۆیان له ده‌ستنه‌ده‌ن .
تاوتوێكردنی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌می و هه‌روا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی و دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هاوکات لەگەڵ درێژەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و ئامادەباشی هێزی پێشمەرگە، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، رایانگەیاند کە پشتیوانی کوردی باشوورن.
لە بەیاننامەی خوێندکارانی ئیلام و کرماشان‌دا هاتووە کە "ئیتر کورد، لە هیچ کام لە پارچەکانی کوردستان، بەرانبەر بە زوڵم و زۆری و دەستدرێژی دوژمنان بۆ سەر خاکی، بێدەنگ نامێنێت" و هاوکات روو لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش دەڵێن کە لە جێگەی هەوڵدان بۆ رازیکردنی لایەنەکانی ئۆپۆزیسۆنی ناوەندگەرا، "پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی"یە کە دەتوانێ گەلی کورد و بەرژەوەندییەکانی بە باشترین شێوە بپارێزێ.
خوێندکارانی کورد، "کەرکووک"یان، بە "دڵی کوردستان" پێناسە کردووە و وێڕای وشیارکردنەوەی حکوومەتی ناوەندی عێراق، ئامادەیی خۆیان بۆ "پاراستنی ئەو پارچەی نیشتمان" دەربڕیوە. [دەقی بەیاننامەکە بە فارسی].
بەیاننامەی خوێندکارانی رۆژهەڵاتی لە کاتێکدایە کە دەیان هەزار پێشمەرگە و سەربازی عێراقی، لە سەر سنوورەکانی کوردستان و عێراق، لە حاڵەتی ئامادەباش دان. ئاڵۆزییەکە پاش ئەوە پەرەی سەند کە حکوومەتی ناوەندی عێراق، هێزێک بە ناوی "سوپای دیجلە"ی پێکهێناوە و دەیهەوێ لە ناوچە دابڕێنراوەکانی باشووری کوردستان جێگیریان بکات.
حکوومەتی هەرێمیش، هێزی پێشمەرگەی رەوانەی ئەو ناوچانە کردووە و دەڵێ ئیزن نادات هیچ هێزێکی سەربازی سەر بە حکوومەتی ناوەندی بێتە ناو خاکی کوردستان.
بۆیه‌كه‌مینجار بانكیمۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی نیگه‌رانییه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رزده‌كاته‌وه.
د. دیندار زێباری، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند "بانكیموَن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له دوایین گوتاری خۆیدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كه‌م جار باس له نائارامی ره‌وشی عێراق ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر نیگه‌رانیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رامبه‌ر به‌م ره‌وشه، به تایبه‌تی نیگه‌رانییه‌كانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی عێراق و پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله له ناوچه جێناكۆكه‌كان".
هه‌روه‌ها د دیندار زێباری ده‌ڵێت "بانكیمۆن باس له نیگه‌رانی كورد ده‌كات نه‌ك نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد، بۆیه ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌بێته نیگه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی عێرق كه به‌رامبه‌ر به كورد به كاری دێنێت. داواش ده‌كات هه‌ر چی زووه حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان چرِ بكه‌نه‌وه و دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن بۆ كوَتایی هێنان به‌م بارگرژیانه، چونكه پرِۆسهی سیاسی له عێراق ئاڵۆزی تێكه‌وتووه و به‌هۆی نه‌بوونی متمانه له نێوان سیاسیه‌كان".
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی"ئه‌و بۆچونانه‌ی ئێمه له راپۆرته‌كه‌ی بانكیمۆن به‌دیكرا و زۆر پۆزه‌تیڤ بوون و به راستی زۆر نزیك بوون له بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كورد". ده‌شلێت "راپۆرته‌كه‌ی بانكیمۆن له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشه‌وه بووه و به‌ڵگه‌یه كه سكرتێری گشتی (UN) ئاماژه به هه‌بوونی كێشه ده‌كات له ناچه دابرِێنراوهكانی عێراق".گوتیشی "جموجۆلی سه‌ربازی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه نیگه‌رانیه‌كانی كوردی به‌رزكردووه‌ته‌وه و له هه‌مان كات داوای چاره‌سه‌ری ده‌كات".
جه‌لال تاڵه‌بانی و هادی ئه‌لعامری رایده‌گه‌یێنن "هاوپه‌یمانی كورد و شیعه، یه‌كێتی نیشتمانی عێراق قوڵترده‌كاته‌وه". هاوكات تاڵه‌بانی ده‌ڵێ "له هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام ده‌بم".
ئێواره‌ی دوێنێ (شه‌ممه)1/12/2012، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له هادی ئه‌لعامری ،ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ (رووداو) "له‌و دیداره‌دا بیر‌و راِ ئاڵوگۆرِ كرا له‌باره‌ی مه‌سه‌له نیشتمانییه‌كان و رێگاكانی رزگاركردنی ولاَت له‌و قه‌یرانه‌ی بهرِۆكی گرتوه". هه‌روه‌ها "گرنگیی هاوپه‌یمانیی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقیش دووپاتكرایه‌وه له نێویدا هاوپه‌یمانیی كورد و شیعه كه هاوپه‌یمانییه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و شیعه‌و سوننه له لایه‌ك ، هاوپه‌یمانیی باكووری ولاَت و ناوهرِاست و باشورهكهیهتی له لایه‌كی دیكه ئه‌وه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی عێراق قوڵ ده‌كاته‌وه" .
مام جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه "كه پێویسته كه‌ش و هه‌وا له‌بار بكرێت بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو له پێناوی ته‌واو كردنی دیالۆگی بنیاتنه‌ر". هاوكات "دووپاتیشیكرده‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار درێژه ده‌دات به هه‌وڵه‌كانی بۆ نزیك خستنه‌وه‌ی تێرِوانین و بۆچونی لایه‌نه‌كان به ئامانجی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه بۆ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و له‌به‌ر رۆشنایی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشتر له نێوان كوتله‌كاندا ئیمزا كراون" .
ئه‌لعامری "گرنگیی رۆڵی مێژویی و چاره‌نوس سازی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی له ئاست مه‌سه‌له عێراقیه‌كاندا به‌رزنرخاند له هه‌مو قۆناغه‌كانی كاروانی بنیاتنانی عێراقی نوێ‌دا".،ئاماژه‌یشیكرد "بۆ پێویستیی به‌رده‌وام بونی ئه‌و رۆڵه مێژوییه شكۆداره‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه هه‌مو عێراقییه‌كان هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیووه" ئه‌مه وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه. .
مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دەستەی دانوستانكاری حكومەتی عێراق بە هۆکاری شکستی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەزانێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی کۆبوویە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لایەنی عێراقی بە هۆکاری شکست خواردنی دانوستانی نێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق زانیوە و لەشکرکێشی سوپای عێراق بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان و پێکهێنانی فەرماندەییەكانی سوپای بە پێشێلکاری دەستوور ناوبردووە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەروەها داوای لە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە تا لە بەرامبەر "ئەو دەستوور بەزاندنانە" هوشیار و بەئاگا بن و لەو بارەیەوە بێدەنگی بشکێندرێت.
دەقی راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:
ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و ئەو رێگرییانەی خرانە سەرڕێی دان وستانەكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان وەفدی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و دەستەیەكی سەربازی حكومەتی فیدراڵی، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا‌و ئەنگێزەی پشت دروستكردنی ئەو رێگرییانە و پاشگەزبوونەوە لە رێكەوتنە سەرەتاییەكانی رۆژی یەكەمی دان و ستانەكانی نێوان هەردوو دەستە سەربازییەكەی هەرێم و بەغدا و گۆڕینی ئەو كەشە ئومێدبەخشەی لە سەرەتای دان و ستانەكان كەوتەوە بە كەشی رێك نەكەوتن، بە ئاماژەی گیانی نابەرپرسیاریەتی دەستەی دان وستانكاری حكومەتی فێدڕاڵی بەغدا دایە قەڵەم .
لەبارەی گرژییەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان و لەشكركێشییەكانی سوپای فیدڕاڵی بۆ ئەو ناوچانە، كۆبوونەوە لە ئاستی بەزاندنی دەستوور لەو بوارەو لەبوارەجیاجیاكانی تر، بە تایبەت لە بواری پێكهاتەی پەیكەرەی فەرماندەییەكانی سوپاوە لێكۆڵینەوەی وردی كرد و لەسەر ئەو رایە ساغبووەوە كە، لەبەرامبەر بەزاندنی دەستووردا بێ دەنگی بشكێنرێ و هاووڵاتیانی عیراق بە كوردستانیشەوە بە روونی و بە وردی لەو دەستووربەزاندنانە هوشیار و ئاگادار ببن، بە تایبەت لە بواری جوڵاندنی سوپا‌و پێكهاتەی نا دەستووری بەشێك لە فەرماندەییەكانی و كاركردن بە پێی هێندێ رێوشوێنی حاڵەتی نائاسایی و جەنگ، كە لە دەستووردا رێوشوێنەكان و ئەوپۆستانەی لەو بارەوە بڕیاری دەستوورییان بەدەستە، بە روونی لە دەستوور جێگیركراون.
هەروا، كۆبوونەوە تەئكیدی لەسەر ئەوەكردەوە كە لایەنەكانی كوردستان لە بیروڕاگۆڕینەوەو پێكەوە هاوكاریكردن بەردەوام بێت لەگەڵ لایەن و فراكسیۆنەكانی عیراق، بەتایبەت لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی، بۆ ئەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانەكەی عیراق و دەرهاوێشتە مەترسیدارەكانی بدۆزرێتەوەو رێگە بگیرێ لەوەی سیاسەتی هەڵە عیراق دووچاری هەڵدێری نەخوازراو بكا، كە زۆرینەی لایەنە عیراقییەكان و سەرجەم لایەنەسیاسییەكانی كوردستان و هەروا هاووڵاتیانی عیراق بەگشتی، لەبەرامبەر سیاسەتی نائارامكردنی عیراق و ئاڵۆزكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان پێكهاتە جیاجیاكانیدا، هاودەنگن و پشتیوانی لە بەلاڕێدابردنی رەوتی حوكمڕانی عیراق ناكەن.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كورد بەغدا بەجێناهێڵێ و چۆك بۆ مالیكی دانادات.
بارزانی لە هەڤپەیڤینێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە لە رۆژنامەی (الزمان)ی عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێ ، كورد بەردەوام دەبێ لە بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق و بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی، بەغدا بەجێناهێڵێت. گوتیشی "بەغدا موڵكی هەموو عێراقییەكانە و موڵكی تاكە كەسێك نییە و هیچ كەسیش ناتوانێ كوردی لێ بێبەش بكات".
بارزانی لەو هەڤپەیڤینەدا، ئاشكرای دەكات كە هێنانی چەك و سەرباز بۆ سەر ناوچە دابڕێندراوەكان بە بڕیاری راستەوخۆی نووسینگەی نوری مالیكییە ، بەڵام مالیكی خەیاڵی خاوە كورد بێدەنگبێ و واز لە مافە دەستووریەكانی و جێبەجێكردنی مادەی 140 بێنێ .
بارزانی دووپاتیدەكاتەوە كە ئەو یەكەم كەسبوو بەرامبەر تاكڕەوی مالیكی وەستایەوە ، "بەڵام ئەوكات كەس پشتیوانی نەكردم"، هەروەها بەرپرسیارێتی رۆیشتنی مالیكی بەرەو دیكتاتۆریەت دەخاتە ئەستۆی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ، چونكە ئەوان رێگەیان بۆ كردەوە.
بارزانی دەڵێ " مالیكی سیاسەتی چۆكپێدادان پەیڕەو دەكات، بەوخەیاڵەی هەرێمی كوردستان چۆكدادەدات ،بەڵام ئێمە تەنیا بۆ خوا چۆك دادەدەین". هەروەها دەڵێ ئەوان دژی بەهێزبوونی سوپای عێراق نین، بەڵام سوپای هەموو عێراقییەكان بێت نەك سوپای تاكە كەسێك.