فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە فەرهەنگی ویکیپیدیادا کە بە ویکشنەری یان ویکیفەرهەنگ ناودەبرێت، کوردی بووەتە هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهان و لە پێش فارسی، تورکی و عەرەبیشەوەیە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینگلیزیی فەرهەنگەکە، ژمارەی وشە کوردییەکانی نێو فەرهەنگەکە گەیشتوونەتە 918 هەزار و 123 وشە. فەرهەنگەکە لە جۆری فەرهەنگی ئازادە، واتە هەموو بەکارهێنەرێک لە ئینتەرنێت دەتوانێت وشەی بۆ زیادبکات، بەڵام لە لایەن 7 سەرپەرشتیارەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و بڕیار لەسەر پەسندکردنیان دەدرێت.

کوردی لە کۆی 168 زمانی نێو فەرهەنگەکە، لە ریزی هەشتەمە و لە دوای ئینگلیزی، فەرەنسی، مالاگاسی (واتە زمانی مەدەگاسکار)، چینی، رووسی، یۆنانی و ئەڵمانییەوە دێت.

لە ویکیفەرهەنگەکەدا زمانی عەرەبی 67 هەزار و 624 وشە؛ فارسی 104 هەزار و 581 وشە و تورکی 359 هەزار و 195 وشەیان هەیە.

ئەو وشە کوردییانەی کە بۆ ویکیفەرهەنگ زیادکراون، تەنیا سەر بە شێوەزارەکانی کرمانجیی سەروو و کرمانجیی خواروون، واتە وشەی زارەکانی گۆرانی، زازایی و لوڕی لەخۆناگرێت، لە کاتێکدا کە بە گوێرەی لاپەڕەی ئینگیلیزیی ویکیپیدیا، زمانی کوردی بە گشتی بە هەموو زار و بنزاراوەکانییەوە لەسەر ئاستی زمانەکانی جیهان لە دوای فینلەندی و کۆرییەوە بە ملیۆنێک و 200 هەزار وشە و دەربڕین، لە پلەی سێیەمدا دێت.

زمانی کوردی سەر بە خێزانی هیندۆئەوروپییە و بە گوتەی محەممەد کاروانی، سەرۆکی ئینیستیتیوتی کوردی لە سویسرا بۆ رووداو، زیاتر لە 70 ملیۆن کورد لە جیهاندا دەژیت.

30/9/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان