فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووسه‌ر: محەمەدعەلی دەستماڵی
یەکەم فستیڤاڵی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" لە سنە بەڕێوەچوو. بە موبارەکی و خۆشی، کۆمەڵێک ئەدیب و نووسەری کورد لە زۆر شوێنی کوردستانەوە بوون بە میوانی بناری ئاویەر.
ڕێک هەر لەو ڕۆژەدا لە شاری چوار لە پارێزگای ئیلامی ئازیز، یەکەم فستیڤاڵی هۆرە بەڕێوەچوو. بەڵام کەس باسی نەکرد.
بۆ؟
نازانم!
لەوانەیە لە دونیای ئەمڕۆدا، ئەوەی لە میدیا باسی لێنەکرێ، وەکوو ئەوە وایە هەر بوونی نەبێ!
یان ڕەنگە لەبەر ئەوەی ئێستاش گوتار یان دیسکۆرسی بە سۆرانی دیتن و بە موکریانی خوێندنەوەوی هزر و ئەدەبی کوردی، هێندە زاڵ و خاوەن دەزگا و ڕێکخراوەیە کە ئیزن نادات دەرەوەی ئەم گوتارە هەوڵیتر و چالاکیتر، بکەوێتە بەرچاو.
دیارە کەس ناتوانێ نکۆڵی لە خزمەتە گەورەکانی هەژار بکات.
دیارە ئەوەی لە زانکۆی کوردستان کرا، نرخ و بەهای خۆی هەیە و ناکرێ بە هیچ بزانرێ.
سپاس بۆ تەواوی ئەو کاربەدەستانە وا هەوڵیاندا فستیڤاڵی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" بەڕێوە بچێ. بەڵام پرسیارێک: ئایا دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا، خەلاتێکمان بێ بە ناوی خەڵاتی هێمن

Read more...

 

ئەنوەر سوڵتانی
بۆ یادی ئەو کیژ و کوڕە ئەویندارانەی گەلی ئەرمەن وا لە جینۆسایدی ٢٤/٤/١٩١٥
بەدەست حکوومەتی تورکیا دەستەملانی خاک بوون

بەیتی 'خەج و سیامەند'ی کوردی و تراژێدیای مەرگی ئەو دوو دڵدارە جوانەمەرگە، ناسیاوی گوێی زوربەی ئێمە لە کوردستانە. بەڵام واهەیە کەمتر کەسێکمان ئاگاداری ئەوە بین کە چیرۆکە شیعری 'سیامانتۆ و خەجێ زارە'ی شاعیرێکی ئەرمەنی دەقی هاوشێوەی بەیتە کوردییەکەی ئێمەیە.
چیرۆکە شیعرەکە، 'هوهانس کاراپێتیان (شیراز)' شاعیری گەورەی شیعری لیریکی ئەرمەنستان (١٩١٤-١٩٨٤) لە ساڵی ١٩٣٥دا هۆندوویەتەوە، ئالک خاچادوریان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و ساڵانێک پێش ئێستا لە تاران چاپکراوە.[1] سەرەتا و ناساندنی کتێبەکە هیچ ئاماژەیەک بەوە ناکەن کە ئایا چیرۆکەکە لە فەرهەنگی گەلی ئەرمەندا بنەمایەکی کۆنتری فۆلکلۆریشی هەبووە یان نا، و دیارە ئەگەر نەبووبێت، سەرجەم شاکارەکەی هوهانس شیراز خوڵقاوی زیهنی خۆی و لەژێر کارتێکەریی ڕاستەخۆی بەیتە کوردییەکەدا نووسراوە.[2]کورد و ئەرمەن وەک دوو گەلی هاوچارەنووسی ژێرچەپۆکەی تورکانی عوسمانی و ئیتیحادی، نزیکایەتی فەرهەنگیشیان زۆرە.

لە بەیتی کوردییدا هەردوو ئاشقە و ماشقەی ناو حیکایەتەکە، کورد و خەڵکی کوێستانی 'کێلە سیپان'ن لە ناوچەی لاجانی پیرانشار. بەڵام بەگوێرەی چیرۆکە ئەرمەنییەکە، خەج کورد و تاقە منداڵی 'زارە'- دەرەبەگی گەورەی ناوچەکەیە و کۆمەڵی ڕەعیەتان بە سیامانتۆی شوانی ماڵی زارەوە، ئەرمەن و لە کوێستانی گەورە وگرانی 'سیپان' لە سەر دەریاچەی وان دەژین. چیرۆکی شیراز جگە لە هاوشێوەیی ناوی خەج لەگەڵ خەجێ و سیامەند لەگەڵ سیامانتۆ، دیاردەی

Read more...

 

مەریوان وریا قانع

(بەشی سێهەم)

ئەوەی گرنگە لەم بەشەدا جارێکی دیکە دووبارەی بکەمەوە ئەم راستییە سادەیەیە: پەنابردن بۆ خەباتی چەکداریی لە کوردستاندا کۆمەڵێک ھۆکاری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و مێژوویی و ئایدیۆلۆژیی لەپشت بووە، کە مۆدێلێکی زۆر ترسناکی دەوڵەتی ھۆبزی لەناوچەکەدا دروست و ئاراستەی کردووە. لە پێش هەمووشیانەوە مەسەلەی بەکەمینەبوونە لەناو ئەو دەوڵەتە هۆبزیانەدا، نەک حەز و ویست و ئیرادەی موغامەرەچێتی ئەم یان ئەو گروپ و ئەم یان ئەو دەستە و پارتی سیاسیی ناسیۆنالیستیی و ناناسیۆنالیستی. پەیوەندیشی بە «بێمێشکیی» و «کەلەڕەقیی» گریمانکراوی میلەتی ئێمەشەوە نەبووە و نییە.


ئەوەیش کە وایکردوە سەردەمانێکی درێژ خەباتی مەدەنیی نەتوانێت ببێت بە شێوازی سەرەکیی خەباتکردن لەم ناوچەیەدا، دیسانەوە پەیوەندییەکی ئۆرگانی بەو مۆدێلە ترسناکەی دەوڵەتەوە ھەیە کە باسمکرد. دەوڵەتێک ڕووبەرێکی گونجاو و ماقوڵی بۆ فۆرمە مەدەنییەکانی خەباتکردن نەهێشتۆتەوە و ئامادەش نەبووە دان بە هیچ کولتور و شوناس و گروپێکی ئەتنی و کۆمەڵایەتیدا بنێت لە دەرەوەی دیدگا و چاوەڕوانییە داخراوەکانی خۆیدا. ئەوەی پێمانوابێت کورد خۆی حەزی لە چەک و لە کردەی توندوتیژ بووە، یان بەکارھێنانی توندوتیژیی بەشێکە لە کولتور و عەقڵیەتی کورد، یان کورد بە پارە و بەخۆفرۆشتن شەڕی

Read more...

 

دڵشاد مەجید

خوێندنەوەیەکی زۆر بۆ ململانێکانی ئەمریکاو ئێران دەکرێ، زۆربەی ئەو خوێندنەوانەش، سەرچاوەکەی دەزگا ئیعلامیە سونەکانی عەرەبە. کە هاوتەریبە لەگەڵ فشارو هەڕەشەکانی ئیسرائیل.

تا ئێستا خوێندنەوەیەکی لۆژیکی لەچوارچیوەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا نەخراوەتەڕوو، کەئەمریکای ئەمرۆ ( ئەمریکای ترەمپ) چی لە ئێران و چی لەجیهان دەوێ؟؟

تا ئێستا ئێمە ترەمپ بە سەرشێت و گێرەشوێن و ناسیاسی دەزانین. کەئەمەش لەحەقیقەتدا وانیە.

ئەگەر ئێمە خوێندنەوەیەکی وورد بۆ ململانێکانی ناو ئەمریکا بکەین، بەتایبەتی لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکان . بۆمان دەردەکەوێ کە (ترەمپ) هەڵگری ئایدۆلۆجیایەکی بورجوازی موحافزکارە، دژی سیاسیەتی نیولیبرالیزم و سوسیاڵ لیبراڵی دیموکراتەکانی ( بایدن و کامالا هاریس)ە.

هەروەها ترەمپ کرستیانێکی ئوسوڵیە و خۆی بەهیچ (تایفەیەکی مەسیحی ) نازانێ. لەهەڵمەتی هەڵبژاردەکانیش خۆی بەنێونەری گشت کرستیانەکان دەردەخست و بانگێشەی بۆ دەکرد.

بەواتایەکی تر ترەمپ لەهەناوی ئەو ململانێیە ئایدۆلۆجیە و ئایینیە لەدایک بووە.

▪️ئەم ململانێیەش پێشینیەکی مێژووی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای (٩٠) کانی سەدەی ڕابردوو، لەنێوان بیرمەندەکانی ئەمریکا لەدوای رووخانی ( دیواری بەرلین) لەبارەی دواڕۆژی ئەمریکا لەناو پرۆسەی

Read more...

 

نەهرۆ ئیبراهیم

شەمەی رابردوو 12ی گوڵان دانوستانی یەکەم لە نێوان ئەمەریکا وئێران لە ووڵاتی عومان بەرێوە چوو. دانیشتنەکە وارێكخرابوو کە دڵی هەردوولا رابگرێت و لە یەكتریان نزیك بکاتەوە . ئێران کە پێشتر رایگەیاندبوو،بەهیچ شێوەیەك دانیشتنی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی ناکات . بۆماوەی دووسەعات ونیو، وەزیری دەرەوەی عومان چوار جار لە نێوانیان هاتوچۆی کردبوو، تا راوبۆچون وداواکاریەکانی هەردوولا بەیەك بگەیەنێت و لێکیان نزیك بکاتەوە . لەگەڵ ئەوەش ستیف وتکۆف نێردراوی ترامپ بۆ ناوچەکە ،رایگەیاندبوو کە ئەگەر کۆبونەوەکە روبەروو نەبێ لەگەڵ ئێران ، ئەوا پێویست بە چونی ناکات . وەك باس دەکرێ دوای دووسەعات ونیوو لە ووتوێژی ناراستەوخۆ ، چل وپێنج دەقە بە سەرپێوە هەردوولا درێژەیان بە گفتوگۆکانیان دابوو . بە بۆچونی چاودێران ، چەند هۆکارێکی جدی هەبوون پاڵیان بە ئێرانەوە نا، تا بچێتە گفتوگۆوە ، لەگەڵ ئەو ترامپەی کە بە بکۆژی سەرەکی قاسم سلێمانی دەزانن.هەر ئەویش بوو لەساڵی ٢٠١٨ لە رێککەوتنی ئەتۆمی پاشەکشێی کرد ،کاتێ بینی دەسکەوتەکانی ئەو رێکەوتننامەیە ، چەند ووڵاتێك بەدەستی دێنن ،نەك ئەمەریکا . لەوانە ئیرۆباسی فەرەنسی بۆ فرۆکەوانی، کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بۆ بەرهەمەکانی نەوت و ئینی ئیتاڵی بۆ بەرهەمەکنی نەوت و .هۆکارێکی تر، ترسی لەناوچونی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و مایەپوچی بیستوپێنج

Read more...

 

ئەركان ئەحمەد جاف
خوێندكاری دوكتۆرا لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ

هەر لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 1979ی ئێران، پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریكا، گرژی تێدەكەوێت و لە دوای هێرشی پەیڕەوانی خەتی ئیمام بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران، باڵوێزخانەی ئەمریكا لە تاران دادەخرێت و پەیوەندیە ڕاستەوخۆكانی نێوان هەردو ووڵات دەبچڕێت. دوای هەوڵەكانی موجاهیدینی خەلق لە ساڵی 2002 بەدواوە بۆ ئاشكراكردنی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران، جارێكی دیكە نێوانی هەردوو وڵات ئاڵۆزتر دەبن و لەڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، گەمارۆی توندی ئابوری لەسەر ئێران دادەنرێت، ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 +1، لە ساڵی 2015 دیكە ئێرانی گەڕاندەوە نێو مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەڵام بەسەركەوتنی ترامپ و هاتنەدەرەوەی ئەمریكا لە ڕێكەوتننامەی ئەتۆمی، جارێكی دیكە پەیوەندیەكانی ئێران ئەمریكای شێواندەوە. سەرباری توندبوونی گەمارۆكانی سەر ئێران و هەڕەشەكانی ترامپ، بەڵام لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتیەكەیدا، دانوستان و ڕێكەوتنێكی ئەوتۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا بەدینەهات.

لەگەڵ دوبارە سەركەوتنی ترامپ، بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی توندترن فشاری ئابوری و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی، هەوڵیدا ئێران ناچار بە ک دانوستان بکات، بەڵام هەر زوو ئێران دانوستانی ڕەتکردەوە مەرجەكانی خۆی دانوستان ڕادەگەیەنێت، لەوانە: كۆتایی هێنان بە زمانی هەڕەشە، لادانی گەمارۆكان ، گەڕانەوە بۆ ڕیكەوتنە ئەتۆمیەكە، لابردنی كەسایەتی و ناوەندە سەربازیەكان لە لیستی تیرۆر، ئازاد كردنی پارە بلۆككراوەكان، ئینجا ئێران ئامادەیە لە عومان

Read more...

 

غازی حەسەن

سەرۆکی ئەمەریکا (دۆنالد ترەمپ) نامەیەکی ڕوون و ئاشکرای بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ناردووە و دەرفەتی دوو مانگی بۆ (دوا بڕیاریان لەبارەی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی) پێداون. ئێرانییەکان پێیان وایە ئەم سیاسەت و گەمە دیپلۆماسییەی پتر لە بیست ساڵە لە دەڤەرەکە و لەگەڵ وڵاتانی جیهانی دەیکەن، هەتا کۆتایی دەتوانن سەرکەوتنی تێدا مسۆگەر بکەن.

سەرۆکی ئەمەریکاش (ترەمپ) لە بڕیارەکانیدا پراگماتیکییە و بە ئاشکرا و ڕوونی بڕیار دەدات و سیاسەتی وڵاتەکەی دەردەبڕێت. ئەمەریکا وەکو زلهێزێكی دونیا داوا ناکات، بەڵکو بڕیار دەدات، بڕیارەکانیشی هەندێک جار سەرجەم وڵاتانی دونیا تووشی قەیران و وەستان و پێداچوونەوە دەکات و ئێرانیش هەتا نووکە پێی وایە جەنگە ناڕاستەوخۆکەی لەدەرەوەی ئێران درێژە پێ بدات، کە جەنگی (شیعەگەراییە).

ئێران لە وەڵامی نامەکەی ئەمەریکا دەڵێت "ئێمە ئامادەین بۆ جەنگ، بەڵام هەولی بۆ نادەین" و نایشارنەوە کە ئەوان "دەیانەوێت دانوستانی ناڕاستەوخۆ بکەن". واتە چۆن جەنگی ناڕاستەوخۆیان لەڕێگەی هێزە پاشکۆکانیان لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن درێژە پێداوە، بەهەمان شێوەش دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکەن، کە پێ ناچێت ترەمپیزم ئەم چەشنە مانۆر و سیاسەتەی پێ قبوڵکراو بێت. لەکاتێکدا ئێران لە جەنگی (غەزە و لە لوبنان و سوریا) بەتەواوی تێکشکا و یەکەمین دەوڵەتە لەم جەنگەدا هێز و پێگە و بەرژەوەندی سەربازیی و ئابووری و دییپلۆماسی و هەتا لەپەیوەندییە مەزهەبییەکەشی

Read more...

 

دڵشاد مەجید

▪️ئەو گۆرانکاریانە چی بوون کەوای کرد ڕژێمی بەشار ئەسەد وا بەسانایی بکەوێت؟

▪️بۆچی ڕووسیا و ئێران بەرگریان لە ڕژێمەکەی ئەسەد نەکرد؟

▪️بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاستەخۆ بەشداریان نەکرد ؟

▪️ئایا ڕۆڵی ئیسرائیل لە و سەفقەیەی سوریا چی بوو؟

دڵشاد مەجید

پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە پێویستە هەندێک فاکت و ئەرگومێنت بخەینە ڕوو، بۆ ئەوەی باش لەگۆڕانکاریەکانی سوریا بگەین.

ڕۆژی ١٢/٧ ی ساڵی پار لە (دەوحەی پایتەختی قەتەر)، کۆبوونەوەیەکی سێ

Read more...

 

نوسەر : دوکتور گونتیر دیشنەر

بۆ کوردی : ڕەشاد- مستەفا سوڵتانی

پێشەکی وەرگێڕ:

دوکتور گونتیڕ دیشنەر ساڵی ١٩٤١ لە ئاڵمان لە دایک بوە . ساڵیانی ساڵە سەبارەت بە کێشەی نەتەوەی کورد لێکۆڵینەوە دەکات .و لەم بوارەدا، چەندین کتێب و ڕاپۆرتی بە شێوەیەکی زانستیانە و ئاکادمی پێشکەش کردووە .چەندین جار سەردان و دیداری کوردستانی کردووە و، لە گەڵ سیاسەتوانانی کورد و لە وانە مەلا مستەفا بارزانی ڕێبەری بزووتنەوەی ساڵی ١٩٧٥، کە پەیوەندیەکی نزیک و دۆستانەی هەبوەو هەر وەها لە گەڵ جەلال تاڵەبانی، عەبدوڵا ئوجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و مەسعود بارزانی دیدار و گفتۆگۆی کردووە . کتێبەکە بە زمانی ئاڵمانی نوسراوە و بە زمانی ئیگلیزی و فارسی تەرجومە کراوەتەوە، بۆ دڵنیایی زۆرتر هەم لە تەرجومە ئینگلیزیەکە و هەم لە تەرجومە فارسیەکە، ئەمما بە زۆری لە تەرجومە ئینگلیزیەکەی کەڵکم وەر گرتوە. تەرجومە کە لە سەر سایتەکان بڵاو کرایەوە . خوێنەران تەرجومەکەیان پێی جوان و دڵگیر و پاراو بوو. من تەنیا بەشی باکوری کوردستانم بەناوی " ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین" ! بۆ تەرجومە

Read more...

 

هاونیشتمانە بەرێزەکان!
خەڵکی موسولمان و بڕواداری کوردستان!

مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێرو بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوە و پێداچونەوەیە بە کرداری یەک ساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیرو بڕوایە. وەک ئاشکرایە لە موبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و ڕەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پڕ لەجەهالەتی مرۆڤایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەم‌الئەنبیا بوو بەخەڵات و نازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پڕ لە ڕاستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەڵگای بەشەری.

هەر بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە خودای گەورە و میری مەزن دەپاڕێتەوە، گشت لایەک بەرەو ڕێگای ڕاست و خودایی هیدایەت بکات، و لە هەوا و نەفس و ئاکاری شەیتانی و لە خۆبایی بوونی دونیای فانی بە دور ڕابگرێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزیی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان، ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات، و جێژنێکی پڕ لە خۆشی و تەبایی بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازێ. هەر لەم پەیوەندییەش دا بزووتنەوەی کۆماریخوازان گشت لایەک دڵنیا دەکاتەوە، کە لەئەنجامی پشت بەستن بە خودا و یەکانگیری و یەکڕیزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌ دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام گەلی کوردیش لەئەنجامی تەوەکوول بە خودا و پشت ئەستوور بە گەلی موسڵمانی کوردستان و ڕەوتی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی وەک: لێکتێگەیشتن و پێکگەیشتن، سازان و ئاشتی نەتەوەیی، ئازادی، دیمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەلایەتیدایە، کە دەتوانێ قەوارەیەکی خۆبەرێوەبەری لە شکلی

Read more...

 

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازان یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز ڕادەگرێت
گەڵی کوردی خۆڕاگر!
کوردستانیانی سەربەرز!
ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ۷٨هەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان واتە کۆماری دیفاکتۆی کوردستانە لە ۱۳۲٦/١٩٤٦دا،
لە ڕۆژی ۱۰ی خاکەلێوەی ۱۳۲۶ی هەتاوی نەمر و هەردەم زیندوو پێشەوا قازی محەممەد، هاوڕێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازی له‌دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌ و فه‌رمایشی‌ سەردەمی دەسەڵاتی ستەم‌شایی دا، حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له‌ چوارچرای‌ شاری‌ مه‌هاباد، واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌‌ لە ٢ی‌ ڕێبه‌ندانی ساڵی‌١٣٢٤/١٩٤٥ هه‌تاویی‌دا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری‌ كوردستانی‌ بە شکۆ و هەیمنە و ئیرادەی پتەوی کوردایەتی لێ‌ راگه‌یه‌ندرابوو، لە ئەنجامی پشتیوانی نەکردنی زلهێزان لە کۆمار و پێشەوا و دۆزی کوردان، هەروەها خیانەتی زۆربەی سەرانی عەشایەری و نەبوونی ڕووحی خۆڕاگری، لەو لاشەوە دڕندەیی دەسەڵاتی ناوەندی، دوای تەسلیم بوونی ئاشتیانەی پێشوا و کۆمار لە پێناو گەل و وڵات دا ڕێک لەم شوێنەی سازدانی کۆمار، بە ناجوانمێرانە لە سێدارە دران و شەهید کران. هەمان ڕۆژیش له‌سه‌ر شان ‌و پیلی‌ خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری‌ مه‌هاباد له‌گۆڕستانی‌ مه‌لا جامی‌ به‌خاكی‌ پیرۆزی‌ کوردستان سپێردران.
١٠ی خاکەلێوە ڕۆژێکی تاڵ و ناخۆش بوو لە مێژووی بزاوتی رزگاریخوازی کورددا کە تێیدا بەرجەستە ترین و بەرزترین کەسێتی مێژووی نوێی کورد واتە پێشەوا قازی سەرۆک کۆماری یەکەمین کۆماری مێژووی کوردستان لە بێدەنگی زلهێزانی جیهانی دابەشکەری کوردستان کە پشتیان لە کورد کردبوو و بە بڕیاری دەسەڵاتی بووکەڵەی پاڵەوی دووەم لە ئەنجامی نەبوونی روحی خۆراگری گشتگیر دوای پەیامی ئاشتی و دانووستاندن لە لایەن پێشەواوە و پاشان گیران و دەستبەسەر کردنیان بە شێوەی نامرۆڤانە شەهید کران.
لە ڕاستی دا بە بیرۆکەی سەرکردەی بە بلیمەتی کورد دوکتۆر عەبدوولڕەحمان قاسملوو، لە ۱۰ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی‌ ۱۳۵۸ی هه‌تاویی دا، ڕۆژی شەهید کردنی سەرکۆمار پێشەوا قازی و سەدری قازی و سەیفی قازی واتە ۱۰ی خاکەلێوە وه‌ك ڕۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان‌ راگه‌یاند.
بە پێ بەڵگەگەلێکی باوەڕ پێکراو پێشه‌وا‌ و هاوڕێیانی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ یازده‌مانگی‌ كۆماردا هه‌وڵیان دابوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فه‌رمایشی‌یانه‌ی‌ بۆ موحاكه‌مه‌كردنیان دانرا بوون، بە ئیرادەیەکی بەهێز و نەترسانە، بە له‌خۆبردوویی‌‌ و ئازایه‌تی‌یان له‌خۆیان نیشان داوه‌. له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ناره‌حه‌تیی‌ ده‌روونی ‌‌و ئه‌و ژیانه‌ تاڵه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ پادگانی‌ رێژیمی پاشایەتی ئێران لە مه‌هاباددا لە لایەن دژە گەلیانی دەرباری شاوە بۆیان پێك هاتبوو، نه‌ته‌نیا بڕوایان به‌كوردایه‌تی‌‌ و رزگاری‌ کوردستان لاواز نه‌ببوو، به‌ڵكوو زۆر جیددیتر‌، جەسوورتر، قایمتر و به‌ووره‌تر لەسەر ئارمان و ئامانجی نەتەوەیی و خواستە بەرحەق و ڕەواکانی کورد و کوردستان پێداگریان کردبوو.
بەشێک لە پەیام و وتە بەنرخ و خۆراگری مافخوازی پێشەوا لە دادگا.
داوا لە گەڵی کورد دەکەم یەکگرتوو و یەکڕیز بن تا دووژمن

Read more...

 

زۆر بەرێز: یەکێتی نەتەوەیی دێموکڕاتی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK.
لەگەڵ ئاڕاستە کردنی سڵاوو رێزمان ...
بە بۆنەی ٣٠ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان، یەکێتی نەتەوەیی دێموکڕاتی کوردستان YNDK لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین، هیوادارین لە ئەرک و کارو تێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبیتان دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و پتەوترکردنی یەکێتی ڕیزەکانی ناوماڵی کورد لە هەر چواربەشی کوردستانی گەورەدا، و پێشخستنی دێموکراسی و هاوژینی بە ئاشتی نێوان گەلان و کەمینەکان، ئایین و ئایینزاکان و هەروەها هێنانە دی زیاتری دادپەرەوەری و باشبژێوی بۆ گەلەکەمان هەردەم بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێن، بێگومان بە دیالۆگی ناوماڵی کورد و یەکگرتوویی و یەکڕیزی دەتوانین زیاتر دەستکەوتە مێژووییەکانی کورد بپاڕێزین و کەشتی کورد بگەیەنینە کەناراوی هێمنی و ئارامی و دڵنیایی.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاواتمان بەرەوپێشچوونتانە و هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازی بۆ یەکێتییەکەتان و سەرجەم جەماوەری YNDK دەخوازین و خۆشحال و سەربەرزین بە دۆستایەتی و هاوکاری و پتەوترکردنی پەیوەندی نێوانمان.
بە هیوای گەیشتن

Read more...

 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و نەتەوەیی، دڵسۆز و خەمخۆری دۆزی کورد، تێکۆشەری دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستان رێزدار عەبدوڕەحمانی حاجی ئەحمەدی کە ئەزموون و مێژوویەکی دوورودرێژی لە فیداکاری و تێکۆشان لە بزاڤی شوناسخوازی و رزگاری نەتەوەی کورد و کوردستان و بە تایبەتی بەرپرسیارەتی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک دا دیار و بەرچاو بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان. بۆیە

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی کەسایەتی سیاسی، نەتەوەیی،و نیشتمانی كاك عەبدولڕەحمانی حاجی ئەحمەدی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک، وەک خەسارێکی گەورە لە بزاڤی کورد دەنرخێنێت. بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر، و سەرجەم

Read more...

 

هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست!

خەڵکی بەشەرەف و خۆراگر و مافخوازی کوردستان!

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕوژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی ۲۷۲٥ی کوردی/ ١٤٠٤ هەتاوی، و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی كوردەواری، پیرۆزبایی ئاڕاستەی تێکرای ئازادیخوازان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات.

بەڕێزان!
هەر وەك ئاگادارن، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی سیاسی/ مەدەنی، و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی و دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لە ۱٤ ساڵی ڕابردوودا، کۆی کار و تێکۆشانی لەڕاستای زەق کردنەوەی مافی قایم بەزات، مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووس، و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکڵی مومکین دا، بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جهەتدار كردووە، وە لەو ڕاستایەدا هەردەم تێکۆشاوە تاکوو بەستێنی گونجاو و لەبار، وە هەلوومەرجی تەژی لە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی پڕ لەحاوانەوە و پێکەوەسازانی دەرفەتساز و گۆڕان خوڵقێن، زاڵ بکردرێت بەسەر دۆخ و کەشی پڕ لە دوگم و شەڕ و ناتەبایی و چەقبەستووی دا.

بۆیە لەوپەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ساڵی رابردوو دا، ڕوو لەگشت لایەك خوازیاری دوورەپەرێزی لە سوودوەرگرتن لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی" بوو، ئەندیشەیەک کە مەخابن گۆفتمانی شەڕ و کرداری گرژ و ڕادیکالیزمی پڕتێچوو وە کارەساتباری، وەک تەنیا میکانیزمی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان تەبلیغ و توسییە دەکرد،
هەر بۆیەشە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەردەوام پێداگربوو کە کورد و حیزبەکان دەبێ هەوڵ بدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات، سیاسەت گووزاری بکەن، و بەرپرسانە ئاجێندە و بەرنامەی کاری سیاسیان لەسەر ئاستی ” ئەندیشەی ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەڵاڵە بکەن، تا بەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی، و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و ڕێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پڕاگماتیستانە، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە
ئازموونەکانی گەلانی جیهان لە پێناو دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجام دا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و چێ کردنی مافی خۆبەڕێوەبەری خۆجەیی، بۆ ڕۆژهەڵاتی بکردرێن، و بەجێگای شەڕی پڕ تێچوو، حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان ڕابگەیەندرێت، و ئەو حکومەتە بۆ دیژۆر و یاسامەندبوونی دەگەڵ لایەنەکانی دەخیل لە پرس و چارەنووسی کوردی ڕۆژهەڵات دا، واریدی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بێت.
کارێک کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەهۆی بایەخ پێنەدانی حیزبەکان، سەرئەنجام بە کەڵک وەرگرتن لە کەش و هەوا و ئاکامە سەلبی و ئیجابیەکانی شۆرشی ژینا لەلایەک، و و هەروەها تووشهاتنی کورد و حیزبەکان بە چەشنێک قەیرانی شووناسخوازی و گۆفتمانی لە بەرامبەر سەلتەنەتخوازەکان و ئوپۆزیسیۆنی تەواوییەتخوازی سەرانسەری لەلایەکیترەوە، بێ سەبرانە بەڵام پراگماتیستانە، هەستا بەئەنجام دان و ڕاگەیاندنی شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، شووڕایەکی بەڕێوەبەری کاتی کە هەڵ دەگرێت لەئێستادا گشت لایەک و حیزبەکان بەهی خۆی بزانن و عەمەلەن خاوەندارییەتی لێبکەن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە لەگشت لایەك، ساڵی نوێ، وەک "ساڵی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناو ئاشتی‌ و گەیشتن بە ئازادی، و چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی" ناودێر دەکات، و هەر لەو ڕاستایەش دا ڕوو لە گشت ئەکتەرگەلی ناو گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و ڕزگاریخوازی کوردستان عاجزانە داواکارە، کە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی بەئاشتی کردنی کەیسی کورد، و لەو بەینەدا ڕاگواستنی حکومەتی دیفاکتۆ بۆ ناخۆ و دیژۆر و یاسامەندکردنی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئێران دا، کە بزووتنەوەمان پێی هەستاوە، شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، هاوکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەڵکوو بتوانرێت بەم‌چەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پڕ لە دیالۆگی گشتگیرانە و بەشدارانە، ساڵی نوێ بە ساڵی دیالۆگ و دانوستاندن دەگەڵ تاران و لەئەنجام دا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی کوردستانی ئێران، و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستان‌دا، تەبدیل بکردرێت.

سەرکەوێ ئیرادەی مافخوازانەی گەلی کورد لە چواربەشی کوردستانی گەورە.
بەڵێ بۆ ئاشتی، ئازادی و هاوژینی بە ئاشتی، و حکومەتی خۆماڵی کوردستان
نەورۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژتان نەورۆز

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٩ی ڕەشەمەی ۲۷۲٤ی کوردی /۱۴۰٣

Read more...

 

لە مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای خەسارناسێکی گشت ڕەهەندی سەبارەت بە مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخی کورد، و هەروەها داماوماویی حیزبەکان لەئاست ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی کورد، ئاماژە بە نەقشەڕێگا بۆ دامەزراندنی حکومەتی دیفاکتۆ، تەوافوقی، ئینتقالی، وە لە تەبعید‌دا، کراوە.

لەو نەقشەڕێگایە‌دا، پرۆسێسی ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی کورد لە شکلی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی، لە سێ فاز و قۆناغ‌دا فۆرموولە کراوە،
کە بریتییە لە کلیک بکە: نەخشەرێگای حکومەتی دیفاکتۆی تەوافووقی و ئینتقاڵی لە تەبعیددا

نەقشەرێگا: رێکارەکانی دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە سەرتای دامەزران و دەستپێکی کاری مەیدانی، هەموو ئیمکانات و مکانیزمەکانی بەردەستی لەپێناو رەخساندنی بوواری گوونجاویی گوفتمانی و مەیدانی بۆ بە ئیجرایی کردنی خاڵ بە خاڵی ناوەڕۆکی نەقشەڕێگا بەکار هێنا، لەو پەیوەندییەدا سەرەڕای دامەزراندنی کانالی ماهوارەیی «کۆمار تیڤی» چالاکی تەبلیغی رۆژانەی سەبارەت بە ناوەڕۆکی نەقشەڕێگا ڕوو لە جەماوەری کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژە پێداوە، لەپاڵ ئەوەش‌دا دەگەڵ گشت حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی دەگەڵ حیزبەکان و کەسایەتییە ئاینی، سیاسی، و کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دیدار و دانیشتنی کردووە،و بەڵگەی نەقشەڕێگای بۆ ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆی تەوافووقی و ئینقالی لە تەبعیددا ئاراستەی تەک تەکی حیزبەکان، و بەتایبەت ئاراستەی «ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران» بۆ خاوەندارییەتی لێ کردن لەو نەقشەرێگایە کردووە. دیارە گشت حیزبەکان و بەتایبەت ناوەندی هاوکاری حیزبەکان، دەگەڵ ئەوەش دا نەقشەڕێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان بۆ ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی پێ باشبووە، بەڵام بەپێی هێندێک تێبینی و موولاحزاتی سیاسی، دۆخی دە ساڵی ڕابردوویان بۆ بە ئیجرایی‌کردنی ئەم نەقشەڕێگایە پی باش و گوونجاو نەبووە، بۆیە لەوپەیوەندییەدا هیوادارین و دیارە هەر ئەوەش لە حیزبەکان چاوەڕوان دەکرێت، کە مادام هەنووکە لەئەنجامی شۆڕشی ژینا دۆخێکی لەبار و گوونجاو لەبوواری گوفتمانی و کرداری لە ژین و ژینگەی سیاسی ئێران،و ناو جەماوەری کوردستان‌دا بۆ ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی و خۆبەڕێوەبەری خۆماڵی کورد خووڵقاوە، ئامادەی هاوکاری بن، وە خاوەندارییەتی لەو

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان