فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی سەرۆکایەتی سوریا، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرۆکی کاتی سوریا بە ڕێکەوتنێک گەیشتن بۆ یەکخستنی هەموو دامودەزگا لەشکری و سیڤلییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ دەزگاکانی دەوڵەتی سوریا.

ئاژانسی هەواڵەکانی سانای حکومەتی سوریا هەواڵەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر پاراستنی مافەکانی کورد و هەروەها یەکپارچەیی خاکی سوریا.

بەپێی سانا، ڕێکەوتنەکە لە 6 خاڵ پێکهاتووە.

یەکەم: زامنکردنی مافەکانی هەموو سوریاییەکان لە نوێنەرایەتیکردن و هاوبەشیکردن لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت، و ە دەبێت لەسەر بنەمای توانا و لێهاتووییەوە بێت نەک لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە.

دووەم: کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی سوریا مافی هاووڵاتیبوونیان و هەموو مافە دەستورییەکانیان زامندەکات.
سێیەم: ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی خاکی سوریا.

چوارەم: یەکخستنی هەموو دامودەزگا سیڤیلییەکان و لەشکرییەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سوریا، لەوانە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گاز.

پێنجەم: زامنکردنی گەڕاندنەوە هەموو کۆچبەرە سوریاییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دابینکردنی پارێزی بۆیان لە لایەن دەوڵەتەوە.

شەشەم: پشتیوانیکردنی دەوڵەتی سوریا لە نەهێشتنی پاشماوەکانی ئەسەد و هەروەها لە هەموو ئەو هەڕەشانەی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سوریا دروستدەکەن.

حەوتەم: ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و کینە و هەوڵەکانی نانەوەی ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا.

هەشتەم: کۆمیتەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە هەوڵ دەدەن و کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە هەتا ئەوپەڕی کۆتای ئەمساڵ.

لە خواری ڕێکەوتنەکە عەبدی و شەرع ڕێکەوتنەکەیان واژوکردووە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن مەزڵوم عەبدی و هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاونەکراوەتەوە.

12/3/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان