فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەو نامەیەی کە سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی نووسیوە، بڕیارە لە لایەن "نێردراوێکی" وڵاتێکی عەرەبییەوە بگەیەنرێتە تاران.

عەباس عەراقچی ڕۆژی چوارشەممە 12ی مانگی سێ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەواڵەی بە ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیاند.

وتیشی "نامەکەی ترامپ نووسراوە و هێشتا نەگەیشتووەتە دەستمان؛ بڕیارە نێردراوێک لە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بیگەیەنێتە تاران ".

وەزیری دەرەوەی ئێران بەڵام باسی لەوە نەکردووە کە کام وڵاتی عەرەبی ئەم نامەیە دەگەیەنێتە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی.

عەباس عەراقچی پێشتریش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و عەلی خامنەیی، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە نامەکەی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندبوو "ئێمەش بیستوومانە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک نەگەیشتووەتە دەستمان."

سەرۆک کۆماری ئەمەریکا 7ی مانگی سێ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند دەیەوێت دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکات و هەر بەو هۆیەشەوە نامەیەکی بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ناردووە.

سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فاکس بیزنس سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم نامەیە وتی "گوتم هیوادارم دانوستان بکەن، چونکە ئەوە زۆر باشتر دەبێت بۆ ئێران."

لە یەکەم کاردانەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیدا، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند تا ئێستا ئێران نامەیەکی لەو پێوەندییەدا بەدەست نەگەیشتووە."

عەلی خامنەیی هەروەها ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە نامەیەکی بۆ ناردووە، گوتی ئێران دانوستان لەگەڵ "حکومەتە چەوسێنەرەکان" ناکات.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی ئێستا و پێشووی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند "دانوستان بۆ لایەنی بەرامبەر ڕێگەیەکە بۆ دانانی "چاوەڕوانی نوێ" و گوتیشی "مەسەلەکە تەنیا پرسی ئەتۆمی نییە،بەڵکو ئەوان چاوەڕوانی نوێ، وەک بەرنامەی بەرگری و مووشەکی ئێران و سنوردارکردنە توانا نێودەوڵەتییەکان بەرز دەکەنەوە کە بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی قبوڵئ ناکات."

هەروەها مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ناردنی نامەیەک بۆ عەلی خامنەیی بۆ دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، وتی "بە هۆی هەڕەشەکانی ترامپ ئامادە نییە دانوستان لەگەڵیدا بکات."

پزشکیان ڕۆژی سێشەممە 11ی مانگی سێ ڕایگەیاند" بۆ ئەو جێگای قبووڵ کردن نییە کە ئەمەریکا هەڕەشەی لێبکات و فەرمانی پێبدات" و گوتیشی " من بە هیچ شێوەیەک دانوستان لەگەڵ تۆ ناکەم و هەرچییەک دەکەی بیکە."

کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدا بە ڕاشکاوی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا ڕەتدەکەنەوە کە سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی نامەکەی بۆ خامنەیی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "شتێک بەوزوانە ڕوودەدات و ڕۆژانی سەرنجڕاکێش لە پێشە" و "گەیشتووینەتە هەنگاوەکانی کۆتایی سەبارەت بە ئێران".

تاران دەڵێت تا ئەوکاتەی ئەمەریکا بەردەوام بێت لە "سیاسەتی زۆرترین فشار"، "دانوستانی ڕاستەوخۆ" لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ناکات.

12/3/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان