دوای رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی تووندوتیژیی مامۆستایەک بەرامبەر قوتابیانی لە قوتابخانەیەکی شاری کرماشان، داواکاری گشتیی پارێزگاکە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.
رۆژی چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، حەمیدڕەزا کەرەمی، داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی لێدانی قوتابیان کرد و رایگەیاند، "هەڵسوکەوتی نەشیاوی ئەم مامۆستایە لەگەڵ قوتابیان بەتایبەت لێدانی یەکێک لە قوتابییەنی لە سۆشیاڵ میدیادا کاردانەوەی بەرفراوانی خەڵکی لێکەوتووەتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی