فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، ناساندنی شێخ سەعید وەکو قارەمانێک ئۆقرە و ئارامیی ئەوانی نەهێشتووە. هەروەها رایگەیاند "قسەکردن بە زمانی کوردی دەوڵەمەندییە، بەڵام نەک لە نێو پەرلەمان و بە بیانووی زمانی دایک و هەوڵی بە فەرمیکردنی زمانەکە".

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رێکخستنی پارتەکەی کە رۆژی شەممە، 16-12-2023، لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە گوتارێکی پێشکێشکرد و باسی لە پێشکێشکردنی گوتار بە زمانی کوردی لە نێو پەرلەمان کرد.

باخچەلی سەبارەت بە گوتارەکەی تونجەل باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کە لە پەرلەمانی تورکیا پێشکێشیکرد گوتی: "لە پەرلەمانی تورکیادا گوتاردان بە زمانێکی جگە لە تورکی و چاوپۆشی لەمە، گەورەترین خراپەکارییە بەرامبەر بە تورکیا و برایەتیی هەزار ساڵەمان. زمانی دایکی هەموو کەسێک جێی رێزە. قسەکردنی برا بە رەچەڵەک کوردەکانمان ئێمە نیگەران ناکات و ئەمە دەوڵەمەندیی ئێمەیە. بەڵام ناکرێ بیر لەوە بکەنەوە بە بەهانەی زمانی دایک و مەرکەزی بوون بێت".

باخچەلی هەروەها باسی لە بابەتی شۆڕشگێڕی کورد شێخ سەعیدی پیران کرد کە ماوەیەکە بەهۆی ناوی گۆڕەپان و شەقامێکی ئامەدەوە بووەتە رۆژەڤی تورکیا و دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە. باخچەلی شێخ سەعیدی بە کەسێکی ناپاک وەسفکرد و گوتی: "ناساندنی سەردەستەیەکی ناڕەزایی وەکو قارەمانێک، ئۆقرە و ئارامیی ئێمەی نەهێشتووە. لە بەردەم مێژوو و گەلەکەمان دەڵێم؛ سەعیدین خنسی (خەڵکی خنس) ناپاکێکی نیشتمانە. سەردەستەیەکی تیرۆرستانی سەردەمی خۆی بووە. بکوژە، دڕندەیە و رۆڵەی ئیمپریالیزمە".

سەرۆکی گشتیی مەهەپە هەروەها باسی لەوە کرد کە شێخ سەعید هێرشی کردووەتە سەر سەربازانی تورکیا و خەڵکیی هانداوە بۆ ناڕەزایی. هەروەها گوتی: "ئەو هەوڵی داگیرکردنی پالو، سیلڤان، ئەلازیخ، لیجە و وارتۆی داوە و هێرشی کردووەتە سەر دیاربەکر".

باخچەلی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە شێخ سەعید پێشتر گوتوویەتی، ئەگەر سەرکەوتوو بووایە و ئەو شوێنانەی کۆنترۆڵ بکردایە، داوای هاوکاریی لە ئینگلتەرای دەکرد تا دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێنن. باخچەلی رووی دەمی لەو پارتانە کرد کە دژایەتیی شێخ سەعید ناکەن یاخود بە قارەمان و شۆڕشگێر وەسفی دەکەن و گوتی، هەر کەس پێیدا هەڵدەڵێت و مەدحی دەکات، لەگەڵ ئەودا لە نێو هەمان چاڵدایە.

باخچەلی هەروەها باسی لەوە کرد، ناونانی شەقامێکی سەرەکی بە شێخ سەعید، سووکایەتییە بە خەڵکی ئامەد. ئەمە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری ئامەدییەکان لەم چەند رۆژەدا داکۆکییەکی زۆر لە ناوی شێخ سەعید و شۆڕشەکەی دەکەن. تەنانەت وێنە و تابلۆی شێخ سەعید لە شوێنە گشتییەکان هەڵدەواسن. یەکێک لەو شوێنانە سووری ئامەدە کە وێنەی شێخ سەعید و چەند سەرکردەیەکی دیکەی کوردیان لێ هەڵواسیوە.

سەرۆکی جەهەپە: پێویستە رێز لە هەستی نەوەکانی شێخ سەعید بگیرێت

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری – جەهەپە لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی شێخ سەعید و خەباتی ئەو کەسایەتییە بەناوبانگەی کورد دایەوە. ئۆزگور ئۆزەل گوتی، مێژوو زیاتر بواری شارەزایانی مێژووە نەوەک سیاسەتڤانان؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە مشتومڕەی ئێستا لەبارەی شێخ شەعید و ئەو رێگەیە هەیە لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە.

لەبارەی بۆچوونی لەسەر بابەتەکە، سەرۆکی جەهەپە گوتی، "دەزانم یاخیبوونی شێخ سەعید دژی کۆماری تورکیا بووە، بەڵام ئەگەر ئەو ناخۆشییانەی لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو سەرهەڵدانە دروستبوون، ئەمڕۆ بەشێک لە نەوەکانیان دڵتەنگ بکات، دەبێت رێز لەو دڵتەنگییە بگیرێت."

16/12/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان