فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی ئاماری نووسینگەی سەرژمێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم ڕۆژی ساڵی 2024، ژمارەی دانیشتوانی جیهان دەگاتە زیاتر لە هەشت ملیار کەس.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ژمارەی دانیشتوانی جیهان لەمساڵدا بۆ 75 ملیۆن کەس زیادی کردووە.
نووسینگەی سەرژمێری ئەمەریکا دەڵێت ڕێژەی گەشەی جیهانی ئەمساڵ کەمێک لە خوار 1% بووە. بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی سەرژمێری، لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە، لە هەر لە هەر 10چرکەدا، 43 حاڵەتی لەدایک بوون و 20 حاڵەتی مردن لە جیهاندا تۆمار دەکرێت.
ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی ئەمساڵ لە ئەمەریکا 0.53% بووە و یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە زیاد کراوە. بەم شێوەیە ژمارەی دانیشتوانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024دا دەگاتە 335.8 ملیۆن کەس.
لە ساڵی 2024ەوە پێشبینی دەکرێت لە ئەمەریکا لە هەر 9 چرکەیەدا منداڵێک لەدایکبێت و لە هەر 9.5 چرکەیەکدا حاڵەتێکی مردنیش ڕووبدات. بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی سەرژمێری، کۆچی خەڵک لە وڵاتانی دیکەوە بۆ ئەمەریکا ڕێگری لە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە دەکات.
31/12/2023

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان