فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ وەریشە مورادی زیندانی سیاسی کورد دەردەبڕێت.

لە بەیاننامەی ئەم لێژنە نێودەوڵەتییەدا کە رۆژی چوارشەممە،13ی ئەم مانگە بڵاوبووەتەوە، بە ئاماژەدان بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، باس لەوە کراوە کە خاتوو مورادی سێیەم ژنە کە بە هۆی چالاکییەکانییەوە سزای لە سێدارەدانی بۆدەرکراوە.

لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.
هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردووەتەوە، سزای لەسێدارەدان بۆ وەریشە مورادی بە "نموونەیەکی ڕوون و ئاشکرای کەڵک وەرگرتن لە سزای لەسێدارەدان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە ناو دەبات کە وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردن و تۆقاندنی ناڕازییان و نەیارانی سیاسی، بە تایبەت بۆ ژنان و کەمینە نەتەوەییەکان بەکاری دهێنێت."

وەریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) بووە کە لە یەکی مانگی هەشتی ساڵی 2023 لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بە شێوەیەکی توندوتیژ لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و دوای 13 ڕۆژ دەستبەسەری لە شاری سنە، بۆ بەندی 209ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە و خرایە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدا بۆ دانپێدانان و پاش 5 مانگ ئەشکەنجە لە ژووری تاکەکەسی بۆ بەندی ژنانی زیندانەکە گوازرایەوە و ئیستا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەلواتی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.

سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا

14/11/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان