فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەرێز/ پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

بەڕێزان باپیرکامەلا سکرتێری گشتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٣٠هیمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە بەڕێزان دەکەین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیواخوازە لە سەرەتای ٣٠هەمین ساڵی تێکۆشان و چالاکی نەتەوەیی و حیزبیتان بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و دادپەرەوەری و باشبژێوی، و دیالۆگی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و نەتەوەییەکان، و یەکگوتاری ناوماڵی کورد لە چواربەشی کوردستان هەردەم بەرەوەپێشەوە هەنگاو بنێن، هەروەها وەکوو بزووتەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێداگیرین لەسەر هاوپەیوەندی نەتەوەیی و جەخت کردنەوەی پەیوندی و دۆستایەتی و هاوکاری بەهێزی دوو لایەنە، ئاواتمان بەرەپێشچوونتانە و هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازی بۆ پارتەکەتان و سەرجەم جەماوەری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان دەخوازین.

بە هیوای گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان.

لەگەڵ ڕێزمان دا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ی15 ڕێبەندانی 2724 کوردی
ی4 شوباتی 2025ی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان