فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی سوریا بە ئامانجی هەماهەنگکردنی هەنگاوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا و هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرسی هێزە کوردییەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا، ڕۆژی پێنجشەممە بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە پاریس دەکات.

ئەسعەد حەسەن ئەلشیبانی سەرکردایەتی شاندێک دەکات بۆ سەفەرەکە، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری سوریا بانگهێشتی ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆکی سوریای کرد بۆ فەرەنسا.

ئەلشیبانی پێشتر بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئابووری داڤۆس گەشتێکی بۆ سویسرا کردبوو. هەروەها تورکیا و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی پاریس دەکەن بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە.

گروپی وڵاتانی حەوت کە لە بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمەریکا پێکهاتووە، بەشداری لوتکەکە دەکەن.

چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ڕایانگەیاندووە "ئامانجی کۆنفرانسی پاریس گرنگیدان بە پاراستنی سوریایە لە دەستێوەردانی دەرەکی و پاراستنی لەناسەقامگیکردنی و هەماهەنگی هەوڵەکانی هاوکاری و ناردنی پەیام بۆ حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەیە".

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە ناوچەییەکانی سعودیە، تورکیا و لوبنان بڕیارە لەگەڵ هاوبەشە ڕۆژئاواییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا دیدار بکەن، هەرچەندە ئەمەریکا تەنها ئامادەییەکی دیپلۆماسی لە ئاستێکی نزمدا هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند ئامانجی کۆبوونەوەکە هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانە بۆ هێنانەدی قۆناغێکی گواستنەوەی ئاشتیانە بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتی سوریا و هەروها ڕێکخستنی دراوسێ و هاوبەشە سەرەکییەکانی سوریایە بۆ هەماهەنگی هاوکاری و پاڵپشتی ئابووری.

بەرپرسان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بابەتی هێزە کوردییەکان لە سووریا کە لە لایەن ڕۆژئاواوە پاڵپشتی دەکرێن و تورکیا بە تیرۆریست ناویان دەبات، لەو کۆبوونەوەیەدا باس دەکرێت.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا ڕایگەیاندووە نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات سەنج دخاتە سەر هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی سوریا دەبێتەوە، ئەویش هێزە کوردییەکانە و هەروەها جەخت لە ئیرادەی تورکیا دەکاتەوە سەبارەت بە پاککردنەوەی کۆی وڵاتەکە لەو هێزانە.

هێزە کودییەکان کە لە لەئیستادا هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکان لە سوریا دژی داعش، لە چاوپێکەوتنە میدیاییەکاندا داوایان لە ئەمەریکا و فەرەنسا کردووە هێز ڕەوانە بکەن بۆ پاراستنیان بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا و بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی دیلەکانی داعش کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەوندایە.

کوردەکان لە رۆژئاوا لە ساڵی 2014 و دوای سێ ساڵ لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە، توانیان ئۆتۆنۆمییەکی دیفاکتۆ لە ناوچە کوردنشینەکاندا بەدەستبهێنن کە لەسەدا 70ی نەوتی سوریا بەرهەم دەهێنێت و دەیانەوێ دۆخی ئێستایان بیپارێزن. بەڵام تورکیا بەڵێنی داوە هێزە کوردییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناوببات کە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدەهێنن و ڕەنگە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، تورکیا بوێر بکات بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر لە دژی کوردەکان بگرێتەبەر.

بەشێک لەم هەواڵە لە رۆیتەرز وەرگیراوە

13/2/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان