فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی ڕۆژی دووشەممە هۆشداریدا دژی تەکتیکەکانی " جەنگی نەرمی " دوژمنان لە هەوڵییاندا بۆ خستنەوەی دووبەرەکی لە نێو کۆماری ئیسلامیدا.

خامنەئی لە وتارێکدا لە تاران وتی " ئەمڕۆ ئێمە هیچ نیگەرانییەکمان نیە سەبارەت بە بەرگری قورس یاخود هەڕەشە سەربازییەکانی دوژمن. ئێران توانای بەهێزی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە و دڵنیابوونەوە لە ئاستێکی بەرزی ئاسایش بۆ گەلەکەی."

وتی " دوژمنەکانی " ئێران، هەوڵی دروستکردنی کێشەیان داوە لە ڕێی " هەڕەشەی جەنگی نەرمەوە " کە ئامانج لێی " یاریکردنە بە ڕای گشتی، دروستکردنی دووبەرەکی و گومان دروستکردنە لە بنچینەکانی شۆڕشی ئیسلامی."

لێدوانەکانی خامنەئی ڕۆژێک دوای ئەوە دێت ئیسڕائیل بارێکی لە چەکی ئەمەریکایی بە دەست گەیشت لە ماوەی سەردانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆدا.

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی وڵاتەکەی " شکستێکی گەورەی بە بەرەی تیرۆری ئێران گەیاندووە " و بەڵینیدا بە پشتیوانی ئەمەریکا " کارەکە دژی ئێران تەواو بکات."

هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، بە حەماسی فەلەستینییەکان و حزبوڵای لوبنانیشەوە، زیانێکی گەورەیان بەرکەوت لە شەڕەکانییاندا دژی ئیسڕائیل لە دوای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە لە غەززە لە مانگی 10 ی ساڵی 2023 ەوە.

نەتانیاهو بە تۆنێکی دۆستانەییەوە قسەی بۆ ئێرانییەکان کردووە و لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا دەڵێت حکومەتی ئێران سەرکردایەتی گەلەکەی دەکات بۆ " بیرێکی بێ بن."

خامنەئی لە وتارەکەیدا دانی بەوەدانا کە ئێرانییەکان " کێشەیان هەیە و پێشبینی ڕەوایان هەیە." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ قەیرانە ئابوورییەکەی ناو ئێران کە بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە دروست بووە.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سیاسەتی " زۆرترین فشاری " دژی ئێران دەستپێکردووەتەوە، فشارەکانیش لە ڕێی سیاسەتی سزاکانەوە دەبن دژی ئێران.


سەرچاوە: فرانس پرێس

17/2/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان