فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو پەیامێکی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و بە "پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت" ناودەبات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بانگەوازێکدا، کە شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ خوێندیانەوە، داوای لە پەکەکە کرد خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەگکرتووی ئیسلامیی کوردستان لەو بارەیەوە، لە پەیامێکدا دەڵێت: "بەرێزەوە ئەمڕۆ گەلی کوردستان پێشوازی کرد لە پەیامە مێژووییەکەی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامی ئاشتی و هەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەری کێشەیەکی زیاتر لە چل ساڵ لە جەنگ و خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت."

هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و ئەخلاقی و پەیمانی خۆیاندابن، داواکارم لە خوای دلۆڤان لەم وەرزی هاتنی رەمەزانەدا کۆتایی بەجەنگ و ئاوارەیی و نەفەسی شۆڤێنی لەسەر گەلەکەمان بێت، سەرەتای گەڕانەوەی برایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و ماف و داد و سەقامگیری بێت."

٢٨/٢/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان