فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

51 welatani taibat ba barnamai atomi eran

رووداو- بەغدا

هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند "ئێران پێشنیاری کردووە که وتوووێژی ئێران و وڵاتانی 5+1 که تایبەته به بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە جیاتی تورکیا لە عێراق بەڕێوە بچێت.

به گوتەی زێباری، شاندێکی ئێرانی دۆینێ سێ شەممە، به فەرمی ئەو پێشنیارەیان به بەغدا داوە.

ئەو داوایەی ئێران لە کاتێکدایه کە سەرەتای ئەم هەفتەیه، هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو که ووتوووێژەکانی تایبەت به بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ئیستەمبۆڵی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

چاودێرانی سیاسی هۆکاری ئەم پێشنیارەی ئێران بۆ گۆڕینی شوێنی وتوووێژەکان له ئیستەمبۆڵەوە بۆ بەغدا، بۆ ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی تاران و ئەنکەره به تایبەت سەبارەت به پرسی سوریا دەگەڕێننەوە.

هەفتەی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، سەردانی کۆماری ئیسلامی کرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاته سەبارەت به بەرنامه ئەتۆمییەکەی ئێران و پرسی سوریا کۆبووە بەڵام لێدوانەکانی ئەردۆغان لەسەر سوریا، پەیوەندی نێوان ئەو دوو ولاتەی ئاڵۆزتر کردەوە.

ئاخرین دانیشتنی ئێران و گروپی 5+1 لە کانوونی دووەمی ساڵی رابردووودا بەڕێوە چوو، که بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێ هات.

گروپی 5+1 لە 5 ئەندامی هەمیشەیی ئەنجەمەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیا پێک هاتووە.

ئامانجی سەرەکی ئەم گروپه هاوکاری و هەماهەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر بەرنامه ناوەکییەکەی ئێرانه.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان