رووداو- واشنتن
ئەمشەو چوارشه‌ممه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی سپی، لەگەڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریکا کۆبووە.
له دیدارەکەدا، ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا تاوتوێ كرا .
هەر ئەمڕۆ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەجیا، لەگەڵ هەریەک له جۆزێف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کۆبووە.
بارزانی به یاوه‌ری شاندێك، كه پێكهاتوون له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و هێرش موحه‌ڕه‌م، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی ئەمریکای کردووە.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌مریكا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی جۆزێف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هەولێر له مانگی 11ی ساڵی رابردوو دێت، كه له‌و سه‌ردانه‌دا داوه‌تی بارزانی كردبوو بۆ ئه‌مریكا.