فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەلاح سالار

دیموکراسیی لە بنەڕەتدا بەواتای دەسەڵاتی گەل بۆ گەلە، ئەم زاراوەیە لە زۆرینەی وڵاتاندا وەک دروشم بەرز کراوەتەوە، هەر وڵاتێکیش بە جۆرێک لەجۆرەکان سوودی لێدەبینێت.
لە وڵاتانی خۆراوا وەک فەلسەفەی حوکم بەکار دەهێنرێت، بەڵام لە وڵاتانی خۆرهەڵات و بەتایبەت خۆرهەڵاتی ناوین وەک پەیژەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بەهۆی گرنگییدانی گەلانی سەر زەوی بە دیموکراسیی، نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵی 2007دا ڕۆژی 14ی ئەیلوولی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی دیموکراسیی دەستنیشانکرد.
دەبینین گەلانی ڕۆژاوا وەک فەلسەفەی حوکم دیموکراسیی بەکار دەهێنن و هەر بەگوێرەی پێناسەی زاراوەکە، دەسەڵاتی گەل بۆ گەل، خەڵک بە ڕاستەقینەترین شێواز دەسەڵاتدار هەڵدەبژێرن و حوکمڕانێکی تر دەهێننە خوارەوە، بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان و مافی هاووڵاتییان بەوپەڕی ئازادییەوە دەستەبەرە.بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دیموکراسیی تەنیا ئامرازی گەیشتنی دیکتاتۆرەکانە بە دەسەڵات و وەک پەیژەیەک بە دیموکراسییدا دەڕۆنە سەر کورسیی دەسەڵات و لە تەلاری حوم پاڵی لێدەدەنەوە و بە نووکە شەقێک پەیژەکەش دەخەنە خوارەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ هەتا مردن مانەوە لەو سەر کورسی حوکمڕانی.زۆرێک لە حزبەکانی خۆرهەڵاتی ناوین و ناوچەکە پاشگری دیموکراسیی دەنێن بەناوی حزبەکانیانەوە، ئەمەش وەک کەڵکوەرگرتنی خراپ لەو زاراوەیە. دەنا هێندە باوەڕیان پێیەتی تا بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بنەماڵە و داردەستەکانیان بپارێزێت.
سەرەتاییترین مافی دیموکراسیی ئازادیی ڕادەبڕینە، بەڵام کاتێک جەماوەر لەتاو برسێیتیی و بێکاریی و هەژاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوەیەک دەکەن، دەستگیریان دەکەن و مۆری سیخوڕ و کرێگرتەیان پێوەدەنێن.
کاتێک شووشەی پەنجەرەی دەسەڵات بەر بەردی هاووڵاتییەکی خێرلەخۆنەدیو دەکەوێت، شەقامێک خەڵتانی خوێن دەکرێت، کاتێک ئەو جەماوەرەی دنیایەک قوربانیی داوە و داوای مافی ژیانێکی ئاسایی دەکات، لوولەی تفەنگ ئاڕاستەی سەر سنگیان دەکرێت، ساتێ ئەوان لەوپەڕی بێزاریی لە ژیانی کولەمەرگیی خۆیان هاوار دەکەن: نان، ئازادی، خزمەتگوزاری و ..تد شارێک لەخوێن هەڵدەکێشرێت.ئەگەر بمانەوێت تاوان و ستەمەکانی دەسەڵاتدارانی بەناودیموکراسیخواز بنووسین، کە لە سێبەری ئاڵای دیموکراسییدا ئەنجامی دەدەن، بە زنجیرە کتێبێک کۆتایی نایەت، ئەگەر ڕۆمانێک بێت چەندین بەرگی دەوێت و کاتێکیش بکرێتە فیلم، بە درامایەکی درێژ ناگەینە ناوقەدی ڕووداوەکان.

21/10/201

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان