فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت، دامەزراندنی کۆماری کوردستان ئەزموونێکی باش بوو بۆ ھەموو پارچەکانی کوردستان و دروستکردنی کیانێک بوو ھاوشێوەی کیانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام تەمەنی کورت بوو، بۆیە پێویستە ئێستا ھەموو پارچەکانی کوردستان کیانی ئێستای ھەرێمی کوردستان بپارێزن .

لە ٢٢/٢/١٩٤٦ لە مەیدانی چوارچرای مهاباد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری چینوتوێژەکان و نوێنەرانی کوردستان، ئاھەنگی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە بەرزبوونەوەی ئاڵای کوردستان و سرودی نیشتمانی و سڵاوکردن لە ئاڵا دەستی پێ کرد و سەرکردە قازی محەمەد گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی خەبات و داخوازییەکانی گەلی کوردی کرد، کە ٧٦ ساڵ بەسەر ئەو یادە مەزنەدا تێپەڕ دەبێت و بارزانیی نەمریش تێیدا بەشدار بوو و سەرۆکی لەشکر بوو و تا کۆتاییش کۆمارەکەی پاراست.

لەم بارەیەوە دکتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەوە یادێکی پیرۆزە لای ھەموو گەلی کورد، چونکە دامەزراندنی کیانێکی نەتەوەیی بوو و خەڵکی کوردستان لە پارچەکانی دیکەش تێیدا بەشدار بوون و بارزانیی نەمر و بارزانییەکانیش بەشدارییان تێدا کرد، بەڵام بەداخەوە تەمەنی کورت بوو، چونکە بە تەنھا مانەوە و سەرۆکەکەیشی، قازی محەمەد، بۆ ئەوەی میللەتەکەی تووشی کوشتار نەبێت خۆی ڕادەست کرد و خۆی و کۆمەڵێک لە سەرکردەکان لەسێدارە دران و یادیان ھەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە.''

دکتۆر مەحموود عوسمان گوتیشی: ''کۆماری کوردستان لە مهاباد یادێکی پرشنگدار و گرنگە بۆ ھەموو کوردستانیان، چونکە کیانێک بووە و ویستراوە قەوارەیەک بۆ کورد دروست بکرێت، بەڵام ڕێگە نەدرا سەر بگرێت، بۆیە ھەموو کوردێک شانازیی پێوە دەکات.''

مەحموود عوسمان ڕوونیشی کردەوە: ''بارزانیی نەمر و چەکدارەکانی ڕۆیشتن بۆ مهاباد و لەوێ سەرۆکی لەشکر بوو و بارزانییەکان ڕۆڵێکی کاریگەریان ھەبوو بۆ پاراستنی کۆمارەکە تا کۆتاییی پێ ھات و دواتر ناچار بوون بکشێنەوە و ڕۆیشتن بۆ سۆڤیەت و نەگەڕانەوە بۆ عێراق.''

گوتیشی: ''ئەوەی کرا ئەزموونێک بوو و سوودیشی لێ وەردەگرن، بەڵام بێگومان ھەرێمی کوردستان کە ھەیە لە زەمەنێکی دیکەدایە و پێویستە ھەموو پارچەکانی کوردستان حیسابی بۆ بکەن و بیپارێزن، چونکە لە ھەر پارچەیەک دەستکەوتێک ھەبێت، یاخود ئەزموونێک ھەبێت، سوودی بۆ بەشەکانی دیکەش دەبێت، بۆیە بوونی ھەر کیانێکی کوردی گرنگیی زۆری بۆ ھەموو گەلی کورد ھەیە''.

بڵند ئیبراھیم

22/1/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان