فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوژین زیبا


‎ئایا لە بەرامبەر ئاشتیدا دەبێت راستەوخۆ باس لە جەنگ و شەڕی دەستەو یەخە لە نێوان مرۆڤەکاندا بکەینەوە کە بە شێوەیەکی گشتی پیاوان بڕیاردەری جەنگ و ئاشتین لەسەر زەمین، ئەوەش لەسەر بنەمای داگیرکاری و فراوانکردنی سنوری جوگرافیاو دەسەڵات و نەتەوە؟

لە تێپەربوون لە کۆمەڵگای سروشتی بۆ کۆمەڵگای دروستکراوی دەستی مرۆڤ سەرجەم ئەو بەها کەلتوری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییانەی کە لە دەستی ژناندا هەبوون، پیاو لە ژێر دەستی ژن دەری کردن و خۆی کردە خاوەنیان.


لە دوای کۆیلە کردنی ژن زیهنیەتی پیاوسالاری هەوڵیدا گروپ یان کۆمەڵە جیاوازەکانی مرۆڤایەتی و تەنانەت سروشتیش کۆنترۆڵ و کۆیلە بکات، چەوسانەوە و ستەمی چینایەتی لە سەردەمی فیۆداڵی و سەرمایەداری و ئیستای فینانس کاپیتاڵ دا قوڵتر دەبێتەوە.

ئەگەر بمانەوێت لە واتای ئاشتی راستەقینە تێبگەین پێویست دەکات لە چۆنیەتی لادان لە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێبگەین، ئەوەش بە کۆیلەکردنی ژن دەست پێدەکات، هەربۆیەش ناکرێت ئاشتی تەنها بە جەنگی سیاسەتی دەسەڵاتگرتنەدەست تێبگەین، بەڵکو گەڕانەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانی مرۆڤایەتی بۆ ئازادی ژن دەگەڕێتەوە بۆ واتا ڕاستەقینەکەی.


‎لە کاتێکدا جەنگێکی دروستکراوی مێژوویی لە نێوان هەردوو ڕەگەزی مرۆڤدا لە سەرەتاکانی شێوەگرتن و دەستپێکی دروستبوونی موڵکایەتی و دابەشکاری و دیاری کردنی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیان لە ژیاندا لەسەر چەند بنەمایەکی نادروستی توانای فیزیکی و زیهنی و سۆزدارییان، هەوێنی هەڵگیرساندنی جەنگێکی مێژوویی تا ڕادەیەک نەبیندراوی نێوان مرۆڤەکانە و رەگەزی نێر وەک نوێنەرایەتی مرۆڤ و ژن وەک رەگەزی دووەم و پلە نزمتر لە پیاوان پێناسەکراوە.


هەر ئەمە خۆی دەستپێکی جەنگێکی ناڕەوای دژ بە مرۆڤایەتییە، کە ژنان لەسەرەتای بوونیانەوە دەبێت لەناو ئەم زیهنیەت و پلە دووییدا بەرامبەر بە سنورەکانی دەسەڵاتی پیاو ڕوویدا.

‎پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا کەی ڕۆژێک دیاری دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی دەرونی و زیهنی نەبیندراوی مرۆڤەکان و نێوان ژن و پیاو، کە هەردوولا هاوشێوەی یەکتری بە هەندێک جیاوازی ڕۆڵگێڕانیانەوە، لە جەنگێکی گەورەتر لە سەروو ویست و هەستپێکردنیانەوە دەژین؟

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان