فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نەبەز جەمال

شەڕی بردنەوەو بەرژەوەندی زلهێزەکان، جەنگی سارد و ململانێ دوورەکانی تێپەڕاند، ئێستا خاڵی یەکلابوونەوەی دۆخەکەیان گەیاندە سەر سنور و دەرگای ماڵەکانی خۆیان!.

بۆ بردنەوەو زاڵبوون بەسەر شەڕەکەو دورخستنەوەی سنگەرەکان لەخۆیان، شوێن سنگەرەکانیان دابەشدەکەن بەسەر تەواوی ئەو جێگایانەی کە پێشتر خاڵی بەرکەوتن و ململانێیان بوون.

بێگومان وڵاتانی داگیرکاری کوردستان و هەرێمی کوردستانیش شوێن بەرکەوتن و بەرکەوتەی بەرژەوەندی سیاسی و بازرگانی و سەربازی زلهێزەکانی ناوچەکەن، جا بە جۆری ڕاستەوخۆ بووبێت یان ناڕاستەوخۆی دەستاودەست.

لە ئێستادا ئەستەمە بتوانرێت کاردانەوەو دەرخستەی زیان و دەستکەوتەکانی ئەم جەنگە دیاریبکرێت و بزانرێت بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەم ناوچەیە دەگەن بە کوێ.

گەر ڕاستگۆیانەش قسە بکەین دەزانین کە بەداخەوە کورد لەو ئاستە هۆشیاریە سیاسیە گەورەیەدا نییە لێکدانەوەی وورد و زانستی خۆی بۆ ئەم دۆخە هەبێت جگە لە بینینی شێوە گشتیی دۆخەکەو، بیستنی کەمە زانیاریەکی وەرگیراو لەو دۆستە گوماناویانەی هەمیشە بونەتە مایەی شکست و دواخستنمان لە پرۆسە گشتییەکەو دووبارە بوونەوەی بێبڕوایمان لە جۆریی پەیوەندی و لایەنگیری زلهێزەکانی خۆیان کردۆتە دۆستمان.

کاتەکە گرنگە یان ترسناک، بە کورتی و کرمانجی دەمەوێت بڵێم :
دۆخێک دروست بووەو خۆی وا پیشانی هەموون دەدات، لەمڕۆدا بەداخەوە دوژمنەکانمان بوونەتە دۆستمان، خۆشمان بوینەتە دوژمنی خۆمان و بووین بە چەند بەرەیەکەوە، دابەش بوونەکەشمان لەسەر هەمان ڕیتم و بنەمای دۆستایەتیکردنی دوژمنەکانمان وەک نەیار بەڕێوەدەچێت.!

کە لێرەوە ماڵ وێرانییەکی گەورەو ترسی نەمان و تیاچونێکی نوێ و فۆڕمی دابەشکردنەوەیەکی تر دێتەوە بەرچاومان؛ کەتێدا هەمووان نووقم دەبین و، تێیدا دەست بۆ پوشی نامەردترین جۆری بەهاناوە چوونی دوژمنەکانمانەوە دەگرین و لە خۆمانیان دەکەینە فریادڕەس!.

پێشئەوەی ئەم شەڕی ماڵ وێرانی و سەرگەردانییەمان پێبگات دەبێت کورد بە خۆیدا بچێتەوەو واز لە غروور و رۆحیەتی خۆپەرستی و بڕوا بە زلهێزی و خۆ بەزلزانی بهێنێت و، دەست بە گفتوگۆیەکی کوردانەی کراوە بکات و هەرچی زووترە هەنگاوی یەکگرتنەوەی نیشتیمانی و یەک ڕیزی و هێزی بیرو باوەڕو پتەو بە ئاڕاستەکردن و دەنگ و ڕەنگی خەڵکی کوردستان و خاکەکەی بنێت و پیشانبدات ، کە بێگومان دەبێت:

١.کۆنگرەیەکی بە پەلەی تەواوی هێزەکوردییەکان ڕێکبخات و یەکگرتویی هێزە کوردیەکانی باشور ڕابگەیەنرێت و دەستبکات بە یەکگرتنەوەی سەرتاسەری و، پرۆژەو بیری هاوبەشی کارکردن لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاواو باکور و ڕۆژهەڵات و هەموو ئەو کوردانەی لە دەرەوەی ئەو چوار پارچەیەدان و بۆ لۆبی کوردستانی بکاتە ئامانج لە دەرەوە.

٢.لابردنی هەموو ئەو قین بوغز و شەڕانگێزییەی ڕابووردو و مێژووە ناشرینەی بۆتە مۆتەکەی حیزب و سیاسەتی کوردی. هەرچی زووە نوێنەرایەتی کورد لە بەغداد دیاربکرێت و بێ سەڵمینەوە ببنە خاوەن یەک گوتاری سیاسی بوێر و کار بۆ جێبەجێکردنی بکرێت

٣.ئاشتکردنەوەی شەقام و گشتی ڕابگەیەنرێت و هەموو ئەوشتانە بوونەتە هۆکاری گرێ و گۆڵی سیاسی نێوان خەڵک و دەسەڵات بە ڕێ و شوێنی یاسای خۆی ئاشکرا بکرێت و خەڵک لە نیەت پاکی و دڵسۆزیت بوونتان دڵنیابکرێنەوە.

٤.ئایندەو گوتاری سیاسی هاوبەشی خۆتان بۆ خەڵک و ڕوون بکەنەوەو بیانکەوە بەهێزو دەسەڵاتی یەکەمی پشتگیریکردن و دۆست لە ئامانجە پێکەوەییەکەداو دەست لە دۆستایەتی دوژمن و دوژمنایەتی لایەنەسیاسی و خەڵکەکەتان هەڵگرن و شەفاف و بوێربن لەڕاستی ووتنی کێشەکان و سەروەت سامانی خەڵک و چالاکردن و سەربەخۆکردنی هەموو دەسەڵاتە باڵاکانی هەرێم و گەڕانەوە بۆ پاراستنی شکۆی هاوڵاتی و خزمەتکردنیان بۆ دروستکردنی هێز و دەوڵەتی هاوڵاتی کە خەڵک تێیدا شانازی بوونی خۆی تێدا ببینێتەوە.

بێگومان لەم دەستپێکەوە کە بەهەموان دەکرێت دەچینەوە سەر ئەو ئومێدەی کە دوا چانسی لێواری دۆخەکە بۆ سەرکەوتن و ئازادی تاقیدەکەینەوەو دەبینەوە بەو ئاهەی پشووی تێدا دەدەین و دەژین ، یان بۆ داواجار دوا کاڵەکی نەگەییوو بە ئەژنۆ شەکەتەکامان دەشکێنین و خۆمان و خاکیشمان بەو تاقیکردنەوە پوچانەی ئێوە دەسپێرین کە ساڵانێکی زۆرە هاوارو نزای پاڕانەوەی بۆ دەکەین و ئێوەش وەک کەڕەی شەربەت لێمان نایبیستن.

٢٧/٢/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان