فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئارام قادر حەمەسور

مێژو مەتاتێکی نایابە، بەکەیفی مرۆڤ جوڵەی پێدەکرێت، زۆرجار مێژو یاریگایەکە بۆ دروستکردنی حەقیقەتی ساختە، ئەم حەقیقەتانە لەبەر هۆکاری ئاینیی و ساسیی و مەزهەبیی و نەتەوەیی و داگیرکاری و....هتد گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و کۆمەڵگەیان پێدەگەوجێنرێت، زۆرجار پێویستییان بە ئاوڕدانەوە هەیە.

نەوروز تایبەتە بەنەتەوە ئارییەکان و سەری ساڵی کورد و ئێرانیی و ئەفغانییە، ئەفسانەی نەورۆز لای کورد کاوە کوردە و لەسەری زووحاکی خوێنڕێژ دەدات و دەیکوژێ، سەرچاوەی تر هەیە کە کاوە کوردنییە و خیانەتی لە زوحاکی پاشای کوردان کردووە، ئەفسانەی نەورۆز موڵکی نەتەوەیەک نییە و پێویست ناکات گەشکە بین.

سەری ساڵی کوردیی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی ماددەوە هاتووە ۲۷۲۱ ساڵ لەمەوبەر، بەڵام گەر بپرسین ۷۰۰ساڵ پێش زایین ماددەکان خاوەن دەوڵەت بوون؟

بێگومان بەگەڕانەوە بۆ رابردوى ۷۰۰ساڵ پێش زایین روداوێکی واگرنگ نەبووە تا شایەنی باس بێت و بکرێتە سەری ساڵی نەتەوەیی. ۷۰۰ ساڵ پێش زایین بە وردی ماددەکان زۆر لاوازبوون و چەند تیرەیەک بوون.

گەر پەیوەندی بەڕوخانی دەوڵەتی ئاشورییەوە هەبێت ئەوە ٦۱۲ساڵ پێش زایین ڕوخاوە بەسەرۆکایەتی کەیخوسرەوی میدییەکان، ئەگەر سەری ساڵی کوردیی پەیوەندی بەڕوخانی ئاشوورییەکانەوە هەبێت ساڵی کوردی هەڵەیە، لەبری ۲۷۲۱ ئێستا دەبێت ۲٦۳۳، چونکە ٦۱۲ساڵ پێش زایین ئاشوورییەکان ڕوخان و ماددەکان خۆیان سەلماند.

نەوشیروان مستەفا دەڵێت "ساڵی کوردیی لەساڵی هیچ میللەتێکی دوونیا ناچێت، پێی وایە نەدەبوو مێژوونووسان ئەو بەروارە هەڵە دابنێن" پاشان ئەم سەری ساڵی کوردییە لە چوار پارچەی کوردستان کاری پێناکرێت، لە کۆماری مەهاباد و رۆژنامەی کوردستاندا ئەم ساڵە بەکار نەهاتووە، تەنیا لە شەستەکانی سەدەی بیستەوە بێ گەڕانەوە بۆ مێژوو و ئەرکێۆلۆژییا بەکار هاتووە.

سەرەڕای هەموو بۆچوونەکان، نەورۆز بۆتە کولتوور و لە پاشخانی عەقڵی کوردیدا جێگیر بووە. زۆرکات ئەفسانەکان بەمانەوەیان لە عەقڵی گشتیدا حەقیقەت وەردەگرن. مێژووی کوردیش پڕە لە چاڵی قووڵ و ئاشکرا نەکراو، کاری ڕاستەقینەی مێژوونووسانیش ئاشکراکردنی چاڵە قووڵەکانە، نەک بەدواکەوتنی عەوام.

سودمەندبووین لەم دوو سەرچاوە:
1- بەدەم ڕێگاوە گووڵچنین، کۆمەڵناسی، نەوشیروان مستەفا.
2- گۆڤاری خاڵ،ژمارە4، 2016

٢٩/٣/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان