فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێمن شێخ زادە

جیھان لەژێر ڕکێفی زلھێزەکان جووڵەی پێدەکرێت بۆ بەرژەوەندی و بەھێزکردنی ئابوری خۆیان و ناوچەکانی جیھان دابەشکراون بەسەر خۆیاندا، لەژێر ناوی دیموکراسی بەویستی خۆیان دەسکاری دێمۆگرافیای وڵاتانی تری جیھان دەکەن ھەموو شتێک بەڕێکەوتنی نێوان زلھێزەکان دەکرێت ھەر یەکە و پشکی خۆی دەوێت لەم یارییە نەگریسانەی زلھێزەکان دەکەین بە گەلانی جیھان.
لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونی ئەمریکا و جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ھەمووی گەمەیەکی سیاسییە ئەمریکا بە ئێران و ئیسرائیل دەیکات بۆ فرۆشتنی چەک و بردنی داھاتی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕی ئێران بکەن فیلمەکە کۆتایی پێدێت، سیاسەتی ئەمریکا بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمەکانی وڵاتەکەی و بەھێزکردنی ئابوریەکەی پێشتر پشتگیری ڕژێمی بەعسی دەکرد تاکو بەرژەوەندی لەگەڵ بوو لەپشتی بوو کە بەرژەوەندی لەگەڵ نەما دژی بوو جەنگی لەگەڵ ڕاگەیاندو ڕژێمی بەعسی ڕووخاند، یارییە سیاسییەکەی ئەمریکا دژبە ئێران دەیکات لەژوورە تاریکەکان ڕێکەتنی ژێربەژێر دەکەن و لەسەر پارچە وەرەقە و ڕاگەیاندنەکان باسی جەنگ دژبە ئێران دەکەن کەچی لە دیوە شارەوەکانی تر ڕێکەوتنی ئابوری دەکرێت و بە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بەرژەوەندی ئەمریکا دەکەوێتە مەترسییەوەو ئەو وڵاتانەی ئەمریکا باڵادەستە و گوێڕایەڵی ئێرانن لە فەڕاغی ئێراندا شەڕی ناوخۆیی تێدا ڕوودەدات و ھەژموونی ئەمریکا لاواز دەبێت و بەریتانیاش بەبێ دەنگی لەوناوچانەی کە پشک و بەشی ھەیە دەیخوات و لەژێرەوەش ڕێکەوتنی لەگەڵ ھەموویان کردووە، ھێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکەوتنی زلھێزەکانبووە ھەر لەلایەن ئەوانیش گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا ھەڵکرا بەتایبەت لەلایەن ئەمریکا و ڕووسیاوە.

شینی ئەمریکا بۆ ئەفغانستانیش ھەمان شینی ئۆکرانیابوو سەرەنجام بەڕێکەوتنێکی زلھێزەکان بەتایبەت ڕوسیا و ئەمریکا وڵاتانی تر گلۆپی سەوزیان ھەڵکرد بۆ چەکدارانی تاڵیبان و وڵاتیان دابەدەست تاڵیبانەوە و بەزووی حکومەتێکی نوێیان دروستکرد بەپێش چاوی ئەمریکاو جیھانەوە کە زیاتر بەدڵی ئەمریکابوو وە بەرژەوەندی زیاتری خۆی تێدا دەبینییەوە و دەسەڵات کەوتە دەست چەکدارە توندڕەوەکانی تاڵیبان.
شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا جەنگێکی داگیرکارییە پێش وەختە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی تر ڕێکەوتنی لەسەر کراوە ئۆکەی ھەموو بەرژەوەندی خوازەکانی وەرگرتووە بۆیە بە ویستی خۆی ھێرشەکە دەست پێداکات چەند ھاوڵاتییەکی سڤیل دەبنە قوربانی و ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە داگیر دەکرێت، ئەمریکا و وڵاتانی تر چۆن دژی تاڵیبان بێدەنگیان نواند بەرامبەر ڕوسیاش ھەروا دەکەن، بەرپەچدانەوەکان تەنیا گوفتارە نەک کردار ھیچی لێ سەوز نابێت، چونکە بەڕێکەوتن ھەموو شتێک لەبارەی ئۆکرانیا کراوە و بڕدراوەتەوە تەنیا چەند نمایشێکی ڕوسیا و بوونە قوربانی چەند ھاوڵاتی دەوێت و ئۆکرانیا دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ڕوسیا.

لەھەموو جیھان ململانێی سامان و وزەیە، زلھێزەکان پشکی شێر دەبەن ئەگەر وڵاتە لاواز و تازە پێگەیشتوەکانیش گوێڕایەڵبن برسی ناکرێن و پشکیان پێدەدرێت ئەگەر گوێ ڕایەڵیش نەبن دەبنە سوتەمەنی و خاکیان دەگیردەکرێت و دەچەوسێندرێنەوە، بڕبڕەی ئابوری زلھێزەکان وڵاتانی لاواز و تازەپێگەیشتوون ھەمیشە کێشە و گرفت لەبەردەم پێشکەوتن و بەھێزبوونیان دروست دەکەن تاکو لەحکومڕانی گەشەی شارستانێتی سەردەم پێشکەوتوونەبن، جیھانی نوێ جیھانی تەکنەلۆژیا و وزەیە دەکرێت وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان لەڕێگەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان ھاوپەیمانی لەگەڵ زلھێزەکان بگەنە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی بەپاڕێزراوی بمێننەوە.

کورد لەنێوان زلھێزەکان و داردەستەکانی زلھێزەکان چۆن ھەنگاو بنێت و چی بکات بۆ مانەوە و بەھێزبوونی پێگەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا ؟، کوردستان وڵاتی وزەیە جوگرافیاکەی کەوتۆتە نێوان چوار چێوەیەک کە پێکھاتووە لە چەند وڵاتێکی دژە کورد کە بەدرێژایی مێژوو بەپاڵپشتی زلھێزەکان چاویان بڕیوەتە سامان و وزەی کوردستان و داگیریان کردوە، جەنگێکی سارد لە ئەرزی واقیع دا ڕوودەدات و لە پشت پەردەکان ڕێکەوتن دەکرێن و زلھێزەکان ئاراستەی وڵاتان دەگۆڕن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ڕۆڵی سەرکردە کوردەکان قورسە زیاتر نزیکبوونەوەیە لە زلھێزەکان و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانە کە باشترین ڕێکەوتن لەگەڵ زلھێزەکان بکرێت پێگەی خۆیان زیاتر بەھێزی دەتوانن ڕابگرن، سەردەم گۆڕاوە لەبەرگیری کردن و ھانابردن بۆ بەرخودان و شاخ سەردەمی کۆنی ڕووبەڕوو بوونەوەی دەسەڵاتی ستەمکارانبوو، تێگەیشتن لە نیازی دەوڵەتە باڵادەستەکانی کە جوڵە بەمرۆڤایەتی و کۆمەڵگە و وڵاتانی جیھان دەکەن زیاتر لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی ئابوری و بەرژەوەندی بەندە تاکو پشتگیری و پشتیوانی زیاتری زلھێزەکان بەدەست بێنن پێویستە ڕێکەوتنیان لەگەڵ بکرێت، یەکگرتنی گەلی کورد و سەرکردەکان پێویستییەکی سەرەکییە لەبەرامبەر ڕوداوەکانی کە جیھان بەدەست زلھێزەکان بەسەری دادێت بەیەکگوفتاری ڕێکەوتن لەگەڵ وڵاتە باڵادەستەکان ڕاگری بەھێزی پێگەی کورد دەبێت لە ناوچەکەدا.

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

٢٧/٤/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان