فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەلی عه‌بدولصه‌مه‌د

لەنێو هەر گەل و میللەتێکدا بوونی زاناو فەیلەسوف نوسەر و داهێنەر کە خزمەتیان بەڕەوتی بەرەپێشچوونی وڵاتەکەیان کردبێت، جگە لەوەی کە سەروەتێکی گرنگ و بە بەهای ئەو گەل و میللەتەیە و شانازی پێ وەدەکەن، لەهەمان کاتیشدا لەدوای خۆیان و مردنیان،

گۆڕ و شوێنی بەخاکسپاردنیان دەکەنە ناوەندێکی گەشتیاری و سنورێکی زۆری دەوربەری گۆڕەکەشی بە دیمەنی سەوزایی و بیناسازی جوان دەڕازێننەوە و جگە لەوەی کە مێژوو و شوناسی خۆیان دەپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن و دەبێتە سەرچاوەیەکی داهاتیش بۆ وڵاتەکە خۆی...

لەنێو وڵاتی ئێراندا چەندین ئارامگای شاعیر و فەیلەسوف هەیە کە شوێنی بەخاکسپاردنیان، کراوەتە شوێنێکی گەشتیاری و لەبەرانبەر چوونە ژوورەوەی گەشتیاریشدا بۆ نێو ئارامگاکە، پارەی لێ وەردەگیرێت.

هەریەک لە ئارامگاکانی، "بابەتاهیری هەمەدانی" و "ئەبو عەلی سینا"ی فەیلەسوف" دوو شوێنی گەشتیاریین لەنێو شاری هەمەداندا کە سنورێکی زۆریان بۆ داندراوە و هەزاران گەشتیار ساڵانە و بەردەوام سەردانیان دەکەن.

ئەوە جگە لەئارامگاکانی "سەعدی شیرزاری" و "حافزی شیرزای" و "خیامی" شاعیر و "فیردەوسی"

لەشارەکانی شیراز و نیشاپور و طوس.

کە شوێنی بەخاکسپاردنیان، سنورێکی زۆری بۆداندنراوە و کراونەتە ناوچەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش و دڵڕفێن و گەشتیاری.

ئەوە جگە لەناشتنی تەرمی محەمەد ڕەزا شەجەریانی گەورە گۆرانیبێژی ئێرانی، لەنزیک ئارامگای فیردەوسی شاعیرەوە، کەئەمەش ڕێژەی سەردانیکەران و گەشتیاری زۆر زیاتر دەکات..

لە وڵاتی تورکیاشدا ئارامگای چەندین کەسایەتی و شاعیر هەیە کەکراونەتە شوێنی گەشتیاری، دیارترینیشیان، ئارامگای "مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی" عاریف و گەورە شاعیری زمان فارسە، کە ئەویش لەشاری قونیەی تورکیادا، شوێنی بەخاکسپاردنی کراوەتە شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش و ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار سەردانی دەکەن و بۆتە سەرچاوەیەکی داهاتی گەشتیاریش.

لەنێو گەلی کورد دا و سەرەڕای بوونی چەندین زانا و شاعیر و نوسەری بەتوانا، نەک شوێنی بەخاکسپاردنیان نەکراوەتە، شوێنێکی گەشتیاری و دانانی سنورێک بۆی و خزمەتکردنی و بەدەست هێنانی داهات بەهۆیەوە، بەپێچەوانەوە وەک هەر گۆڕێکی دیکەی ئاسایی بووە و زۆرجاریش سوکایەتی بەگۆڕەکانیان کراوە، کەجگە لەگۆڕی شاعیرانی وەک سالم و کوردی و ئەمین زەگی بەگ،

بەهەمان شێوەش لەچەند ساڵی ڕابردوودا لەشاری سلێمانیدا کێلی گۆڕی "شێرکۆبێکەس" ی شاعیری بەناوبانگی کوردیان شکاند و بەوجۆرە بەها بۆ ئەو خزمەتانەیان داندرا کە بەشعر و ئەدەبی کوردیان کردبوو..

ئەمەش ئەو شعرەی گۆرانی شاعیرمان بیر دەخاتەکەوە کە گلەی لە کورد دەکات و دەڵێت:

"بەڵێ دیارە لەنێو قەومی بەسیتا قەدری سەنعەتکار

وەکو عەکسی قەمەر وایە لەنێو ئاوێکی لیخندا"

25/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان