فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزان ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی حیزبی شیوعی کوردستان
بە بۆنەی دامەزراندنی ، یادی ۲۹مین ساڵرۆژی راگەیاندنی پارتەکەتان، حیزبی شیوعی کوردستان لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین.
حیزبی شیوعی وەک جەریانێکی چەپی پێشکەوتن خواز و عیدالەت مێحوەر و نەتەوەیی بە دروشمی «نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار» لە ماوەی ۲۹ساڵی تەمەنی پر لە سەروەری و تێکۆشانی دا، لە خەبات بۆ ڕزگاری مافی دیاریکردنی چارەنووس، یەکسانی و دادپەروەری، هاوژینی بە ئاشتی و تێکۆشان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە چەوساندنەوە یەکی نەتەوایەتی، چینایەتی، رەگەزی بەحەق

لە ئاستی کوردستانی گەورەدا هەنگاوی کردەی هەڵگرتووە و تا ئاستێکی بەچاو پێشەنگ بووە، و لە مێژووی خۆیدا لاپەرەی پرشنگدار و زێرینی تۆمار کردوون کە بۆ هەموو گەلی کورد و ئازادیخوازان ئەزموون و دەستکەوتی بەنرخن.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ جەخت کردنەوە لە سەر هەرچی پتەوترکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوانمان، هیوادارین لە ئەرک و کاروتێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبیتان دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، باشبژێوی و یەکسانی، دیالۆگی ئاشتەوایی و یەکگوتاری ناوماڵی کورد هەردەم بەروپێشەو هەنگاو بنێن.
بە هیوای گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان.
لەگەڵ رێزمان دا
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
۱۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۲ی کوردی
٣ی ژوئیەی ۲۰۲۲

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان