فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەرێزان سەرکردایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵی یەکگرتنەوەی بنەمالەی گەورەی حیزبی دیمۆکرات بوو بە مایەی خۆشحالیمان، بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر بە گەرمی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی رێزەکانی حیزبی دێموکرات حدک و حدکا، و سەرئەنجام راگەیاندنی دەستپێکی تێکۆشانتان لە چوارچێوەی حیزبێکی یەکگرتوو، بەناوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، ئاراستەی ئێوەی هێژا و تێکۆشەر دەکات.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان کە پشتئەستوور بە هێز و دینەمۆ و ئازموونی ۷۷سال خەباتی گشت رەهەندی لەپێناو دەستخستنی ئامانجی گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستانن، بۆ دەستپێکردنی خەباتێکی نوێ، بەشێواز و مێتودی نوێ بەلام کەم تێچوو، لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی قایم بەزاتی کوردی رۆژهەلاتی کوردستاندا، بە خاڵێکی ئیجابی و گرنگ دەنرخێنێت. بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازان هێواخوازە کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەگەل رێزێرۆکردنی مافی دیفاع و بەرگری رەوا، ئەم جارە هەولبدات بەلکوو لە دەستپێکی خەباتی تازەیدا، ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی خەباتی، بە شێواز و مێتۆدگەلێکی کەم تێچوو لە خەباتدا تەیار بکات، کە لەئەنجامدا دەگەل پاراستنی ئەمنیەتی فیزیکی ئەندامان و پێشمەرگەکان،و گشت خەلکی ناوخۆی وەلات، و هەروەها مەسلەحەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ناوچەدا رەچاو و مسەوگەر بکات.

بێشک ئەم دەستپێشخەریە نایاب و کارسازە حیزبی و نیشتیمانیە، دەتوانی لە بووارگەلی رێکخراوەیی، گۆفتمانی، وە شێوازگەلی خەباتی سیاسی، مەدەنی و سەربازی(دیفاع و بەرگری رەوا) رێخۆشکەر و شوێندانەر بێت لەسەر ئاستی کۆی سیستەمی حیزب کوردستانی، بۆ ئەوەی لەئەنجامدا دەگەل بەجەماوەری کردنی گۆفتمانی موەحەدی سیاسی، لەئاکامدا ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی و یەکگرتوویی ناوماڵی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستانی لێبکەوێتەوە، کە بێگوومان ئەو یەکگرتوویی و سازانی ناومالی کوردەش لە تەعاموول دەگەل لایەنی بەرامبەر، سەرئەنجام پشتئەستوور بە هێز و گۆفتمان و کرداری موەحەد، دابینکردنی مافی پێشێلکراویی کورد، بە ئەمری واقیع تەبدیل دەکات.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێرای بەرزنرخاندنی ئەم هەوڵە بۆ یەکگرتنەوەی رێزەکانی حیزبی دێموکرات، دیسانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گشت تێکۆشەرانی حیزبی و گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەکات،و هیواخوازە کە ئەم دەستپێشخەریە لەپێناو ساغکردنەوەی یەکانگیری ریزەکانی حیزبی، تەشەنەی بستێنێت و بکرێتە بنەمای لێکتێگەیشتنێکی گشتگیرانە و هاوبەشی نێوانحیزبی سەرجەم حیزب و ڕێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان،و پشت ئەستوور بەهێزێکی یەکانگیر و قائیم و وەفادار بە ساز و کاری دێموکراسی کۆنسێسوال و تەوافقی، کۆی هێز و توانای کورد لە پێناو دەستەبەرکردنی ئەسڵی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی لە شکلی مومکین بۆ کوردی رۆژھەڵات جەهەتدار بکات، و سەرئەنجام چەسپاندنی ئاشتی و ئازادی، بەختەوەری و هاوژینی بەئاشتی و تەناهی بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵات دا، مسۆگەر بکات.

سەربەرزی و سەرفەرازی و پێشوەچوونی زیاترتان بۆ ئاواتەخوازین
لەگەڵ رێزمان دا..
بزووتنەوی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۳ی خەرمانانی ۲۷۲۲ کوردی
۲۵ی ئاگۆستی ۲۰۲۲ زایینی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان