فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی یەکشەممە رێکەوتنی ۴ی سێپتەمبەری ۲۰۲۲ شاندێکی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە لە ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی پەیوەندییەکان، خالید نسووری جێگری پەیوەندیەکان، قانع کەریمی ئازەر بەرپرسی بەشی رێکخستن، لەسەر بانگهێشتی فەرمی، سەردانی پارتی پارێزگارانی کوردستان لە شاری هەولێر کرد، و لە لایەن سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کوردستان رێزدار نەجات عمر ئاغا سورچی و سەرکردایەتی ئەم پارتەوە، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە بۆنەی ۳۱هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی پارێزگاران رادەستی سەرکردایەتی ئەو پارتە کرد، کە لە ناوەرۆکی پەیامەکەی بزووتنەوەی کۆماریخوازان دا، وێرای دەربرینی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و پێشوەچوونی زیاتر بۆ پارتەکە تێکۆشەرەکەیان، تێدا باسی رۆڵ و پێگەی سیاسی پارتی پارێزگارانی کوردستان کرابوو بە نیسبەت دۆزی رەوا و ئامانجە بەرز و ئیدەئالەکانی کورد، تەبایی و ئاشتەوایی و دیاڵۆگی ناوماڵی کورد، گەشەی دێموکراسی، ئاسایش و ئاشتی نەتەوەیی، پرسگەلی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە کوردستان دا و بە گشتی تێکۆشانی ئەم پارتەی لە ساحەی سیاسی کوردستان بە گرنگ و ئیجابی نرخاندبوو.

لە کۆتایی دا دوو لایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پارتی پارێزگارانی کوردستان، لەسەر بەردەوامی دۆستایەتی و هاوکاری و بەهێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانحیزبی و چالاکی هاوبەش پێداگریان کرد.

9/5/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان