فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئیرەج مورادی

با لەمە زیاتر بۆ دۆزینەوەی چارە و دەرمانی دەردی دەردەداری خۆمان دوور نەبینەوە بە ڕێی وڵاتانی دەرەکی و دەرمانخانەی چینی و هێندی و ...

هەر جارێ لای پیرێکی بەئەزموونی لادێیی و هەوارنشینی ئەو نیشتمانە دادەنیشم و گوێ ڕادەدێرم بۆ ئەزموونە خۆراکی و پزیشکیەکانی، گەلێک گەنج و گەوهەری دانسقەم دەست دەکەوێ. ئەوانە هەموو وەک مادەی خاو ــ پڕ نرخ و بایەخ‌ــ لای من پارێزراون و دەنووسرێنەوە.

لای ڕوژئاواییەکان ئەو زانستە بە ئیتنۆبۆتانی (Ethnobotany) دەناسرێتەوە. ئەوان چەندین ساڵە هی نەتەوە و وڵاتانی خۆیان تۆمار کردووە و هەڵیانگرتووە. ساڵانێ‌تر ــ پاش کۆچی پیرانی ئێستەمان‌ــ ئەزموونی ئیتنۆبۆتانی ڕۆژئاوایی دەرخواردمان دەدرێتەوە. ئەوکاتە دەڵێن جا ئێمە دەوڵەمەندترین تا ئێوە؟
ئاخر ئەو زانستە لەسەدا ۹۰ی زادە و بەرهەمی پێش تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی سەردەمە. مرۆڤی ئێستە ئەو بەهرەی زۆر کەمە یا هەر نییەتی. دواچینی هەڵگری ئەو زانستە ئەو پیر و بەساڵاچووانەن خوێندەوارییان نییە و زیاتر لادێیی و هەوارنشینن و دوورن لە سەرچاوەی کتێبخانە و تاقیگە و دەرمانخانەی سەردەم و دەرمانگا. کەواتە ئەوانەش وەک دەستنووس و ئەنتیکەکان تا چەند ساڵی‌تر یا نامێنن یا دەبێ مایکرۆسکۆپی بۆیان بگەڕێین.

پەندێ کوردی هەیە، دەڵێت: "خواگیان دەردێکی داوە و هەزار و یەک دەرمان." بەڕاستی ئایا لەو هەزار و یەک دەرمانەی لە سووچ و قوژبنی گشت جیهان ڕژاوە و لای گەل و وڵات و کۆمەڵ و تاکە پسپۆڕەکانە، نزیک‌ترین دەرمانی بۆ دەردەداری خۆمان باشە یا دوورترین؟ دیارە نزیک‌ترینەکە ــ ئەوەی خۆمان ــ بەهۆی کات و شوێن و تێچوو و ناسیاوی باشتر فریای دەردەدار و نەخۆشەکە دەکەوێ.

نموونەیەک لەو هەزار و یەک دەرمانە. ئەڵبەت نموونەیەک وا لای حەکیم و چازانی دەرمانگەری کۆنی کوردەوارییەوە هەیە: [کۆکراوە لە ناوچەی بۆکان و سەقز]

زیاتر بە دەرمانی حەوت دەردان ناسراوە هەر لە کۆنەوە تا ئێستە.
توێکڵ و گەڵای خەڵفی داری بی (سپیکەبی و سوورکەبی).
شێوەی بە تەڕی و وشکی ــ زیاتر هاڕاوەی‌ــ .
خواردنی بە شێوازی چایی ــ دەم‌کراو‌ــ شیرین کردن بە هەنگوین یا شەکر، هەروەها بەکارهێنانی بە کوتانی گەڵا و توێکڵی تەڕ و گرتن لە شوێنی ژان ــ بەتایبەت ژانەسەرــ، یا بە هاڕاوەیی و تێکەڵ بە خەنە و گرتن لە سەر، شەو تا بەیانی. شل بێ و ڕێژەی بییەکەی زۆرتر بێ.

ئەو خانمانەی لە سووڕی مانگانە ئازاریان هەیە، بەهۆی قەڵەوی و بەز و کیستەوە مناڵیان نابێ، خواردنی چایی کەم‌ڕەنگی توێکڵ و گەڵا ــ بەتایبەت توێژە زەردەی توێکڵی بی‌ــ بەسوودە بۆیان.

و ...

جا لە وڵاتی خۆمان لە زۆربەی شوێنەکان داری بی هەیە و دەرمانێ هەرزان و ئاسانە. ئیتر پێویست بە ئاسپرین و ... ناکا.

10/9/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان