فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌بوبه‌كر عه‌لی

ژینا ئەمینی کچە کوردی سەقزی، بەسەفەر دەچێتە تاران. لەوێ بەبیانوی پێشێلکردنی ڕێساکانی تایبەت بەحیجابی زۆرەملێ،(لەکاتێکدا مامۆستا حەسەنی ئەمینی زانای ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەیەکێکە لەوکەسانەی بەییاننامەیەکییان لەسەر رووداوەکە بڵاوکردۆتەوە باسی لەوە کرد جل وبەرگی ژینا موۆتەششم بوەو ئیسلام ئەو ڕەفتارە رەتدەکاتەوە بەرامبەری کراوە)، پۆلیس قۆڵبەستی دەکات و بەتوندی ئەشکەنجەی دەکەن، تادووای سێ ڕۆژ لەبێھۆشی، گیانی سپارد.

ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەوتاوانە، سەرەخۆشی لەکەس وکارو بنەماڵەوئازیزان و خەمبارانی دەکەین وھاوخەمی خۆمانیان پێدەگەیەنین. و دۆعاخوازیشین پەروەردگار بیخاتە سایەی سۆزو لێخۆشبوونی خۆیەوە.

دوای ئەمە
دەخوازم بەم بۆنەیەوە سەرنج بۆلای کێشەی حیجابی زۆرە ملێ لەدنیای نوێدا ڕابکێشم. سەرەتا دەبێت سەرنج بۆ ئەوە ڕابکێشم کە لەدیدی ئیسلامییەوە، باڵاپۆشی پەیوەندی بەئیمان و قەناعەتی ئافرەتی باوەڕدارەوە ھەیە. ڕێگەکەشی ڕۆشنبیرکردن و بانگەشە بۆکردن وھاندان و پەروەردەکردنە، نەك توندوتیژی وسەپاندن.

ھەربۆیە حیجابی زۆرە ملێ لەڕێی بەکارھێنانی زەبرو زۆری دەوڵەت بۆ سەپاندنی، جگە لەبیدعەیەکی ئەم سەردەمەی بێ پێشینە لە مێژووی ئیسلامیدا، ھیچیتر نیە.

رەنگدانەوەیەکی نەرێنی بەئایدۆلۆژکردنی ئیسلامە لەلایەن ھەندێ بزاڤ و بیرمەندی ئیسلامی نوێوە، لەژێرکاریگەری ولاسایی کردنەوەی ھەندێ ئایدۆلۆژیای مۆدێرن و لەوانەش مارکسیزمد! بەحوکمی ئەوەی ئایدۆلۆژیا لەڕێی دەوڵەتەوە دەسەپێنرێت بەتایبەتیش لە وڵاتە نادیموکراتەکانی ھاوشێوەی وڵاتە کۆمۆنیستەکان. ئەگەر بیانوی حیجابی زۆرەملێ پاراستنی ئەخلاقی کۆمەڵگە بێت، ئەوا نەك ھەرنابێتە ھۆی پاراستنی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، بەڵکو زیاتر لاوازی دەکات و کۆمەڵگە بەرەو ھەڵوەشانەوەی زۆرتر دەبات.

بەحومی ئەوەی لەم سەردەمەدا، حکومەتی ئەخلاق و دینسەپێنەر، بەپێچەوانەی ھەندێ دیدی رووکەش لە بازنە ئیسلامی و ناوەندە دینییەکەدا، کۆمەڵگەیەکی دین لاواز وپڕکێشەی ئەخلاقی بەدوای خۆیدا دەھێنێت، بەحوکمی ئەوەی دین و ئەخلاق بەسروشتی پێکھاتەو سروشت و ئەرکیان قابیلی سەپاندن نین، بۆیە کاتێك ھەوڵی سەپاندنییان دەدرێت، دووچاری شێوان دێن و کاریگەریشیان کەم دەبێتەوە، کۆمەڵگەش لەگەڵ ناسنامە دینی وئەخلاقییەکەیدا دووچاری کێشە دەکات و لەجییاتی چارەسەر دەبێتە سەرچاوەی چەندین کێشە.

تاکۆمەڵگەش زۆرتر نوێبووبێتەوە ھاوشێوەی ئێران، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم دۆخە بۆسەر تاك وکۆمەڵگە گەورەتر دەبێت، بەحوکمی گۆڕانکاریی لەو چاوەڕوانییانەی لەئاین ودەسەلات ووێناکردنی خود وەك کائینێکی خاوەن ماف و کەرامەت، لەبیرکردنەوەی تاکەکاندا پەیدا دەبێت، واقیعی ئێستای کۆمەڵگەی ئێرانیش لەم ڕوەوەباشترین بەڵگەیە.

22/9/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان