فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەلی خۆراگری کوردستان !
مامۆستایان و گەورەکانی شار و گوند و رێکخراوە مەدەنیەکان و چین و توێژەکانی کوردستان !

بە داخەوە لە وەرزی سەرما و سەخڵەتی دا لەماوەی مانگێک دا دوو کارەساتێکی سرووشتی و بەڵاگیر بەرۆکی وڵاتەکەمانی لە سێ بەشی کوردستان دا گرتۆتەوە، کە ئەویش بوومەلەرەزەی شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی ۸ی رێبەندان بە پلەی ۵.۹ پێوەری ریختەری، و هەروەها رۆژی ۱۷ی رێبەندان بوومەلەرزەیەک بە پلەی ۷.۸ پلە بە پێوەری ریختەری لە قوڵایی زنحیرە چیاکانی تورۆس لە مەرعەشی باکووری کوردستان، کە جیا لەوەی چەندین گوند و گەرەک و شاری خاپوور کردووە، بەلکوو بۆتە هۆی هەزاران کوژراو و بریندار و هەزاران کەسیش لە ژێر بینا وێرانەکاندا ماونەتەوە، شیمانەی ئەوەش دەکرێ کە بەداخەوە ئاستی ئامارەکان بەرو هەڵکشان بروات.

ئەم کارەساتە سرووشتییە دڵتەزێن و ویژدان هەژێنە، هەموو لایەکیی دڵگران و ناراحەت کردووە،  بۆیە تەنیا رێگای چارەسەری ئەوەیە کە بە گەلەکۆمێ و هەرەوەزێکی هەمە لایەنە و گشتگیرەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی گەورە، بە هانای خوشک و برا و هاووڵاتی و هاونەتەوەیەکانمان لەو ناوچانەی کوردستان کە زۆرتر کەوتووتە بەر کاریگەری بوومە لەرزەکەوە بچین.
ئاواتەخوازین دواین خەم و ناخۆشی گشت لە لایەکمان بێت و رووحی هەموو ئەو ئازیزانەی گیانیان لەدەست داوە شاد و جێگایان بەهەشتی بەرین بێت، هیوای ساغ و سەڵامەتی بو برینداران دەخوازین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

۱۸ی رێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی 
۷ی  فێوریەی ۲۰۲۳ زایینی

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان