فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەلی خۆراگری کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
هەرێمی کوردستان وەکوو تاکە بەشی کوردستانی مەزن دوای دەیان ساڵ تێکۆشان و فیداکاری رۆڵەکانی، ئەمرۆ خاوەن قەوارەیەکی حکومەتی دێژوور و یاسامەند و فەرمییە، بۆیە دەستێوەردان و گەمارۆدان، هێرش و پەلاماردانی بە هەر بیانۆیەک و لە هەر لایەنێک بێت، تەواو پێشێلکاری سەروەری هەرێم و عێراقە، هاوکات دژی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە. هەرێمی کوردستان پەناگا و پشتیوانی بەشەکانی تری کوردستان و ئەرکە لەسەر هەر تاکێکی کورد بە هەموو توانا و هێزیانەوە ئەو دەستکەوتە بپارێزین.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش و پەلاماری ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر فرۆکەخانەی سلێمانی بە تووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات، بۆیە هەر لەم پەیوەندیە دا وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارین هەموو پارتەکانی بەشەکانی تری کوردستان و بە دەرەجەی یەکەم لایەنەکانی کوردی لە باشووری کوردستان کە خاوەن ئەزموونی بەهێز و دوروودرێژی حکومەترانی و مەیدانین، بە یەکگوتاری و یەکگوتوویی زیاترەوە هەوڵ بدەن ئەم ئەزموونە نەتەوەییە لە مەترسییە دەرەکی و ناوخۆییەکان بپارێزن، و لە پەیوندی بە دۆزی کورد لە بەشەکانی تری کوردستاندا، هەم بە راشکاوانە بە خاوەن دەربکەون و هەمیش رۆڵی ئەرێنی بنوێنن بۆ کردنەوەی دەرگای دیالۆگ و دانووستاندن لە نێوان کورد و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەی کە کوردیان بەسەر دا دابەش کراوە کە هەم قورسایی و بارگرانی لەسەر هەرێم کەم بکرێتەوە و هەمیش کوردان لە بەشەکانی تر بە مافە رەواکانیان بگەن، کە ببێتە بنەما و دەستپێک و قۆناغێکی نوێی ئاشتەوایی و سەقامگیری و پێکەوەژیان و یەکتر قەبووڵکردن لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا.

سەرکەوێ بزووتنەوی نەتەوایەتی و ئاشتخوازانەی کورد لە چوار بەشی کوردستان دا

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی

٩/۴/۲۰۲۳

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان