فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەلی خۆراگری کوردستان!
ئازادیخواز و ئاشتیخوازان!
هەرێمی کوردستان وەکوو تاکە بەشی کوردستانی مەزن دوای سەدان ساڵ تێکۆشان و فیداکاری بێ پسانەوەی نەتەوەی کورد، ئەمرۆ خاوەن قەوارەیەکی حکومەتی دێژوور و یاسامەند و فەرمیی لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ دایە، بۆیە هێرش و پەلاماردانی بە هەر بیانۆیەک و لە هەر لایەنێک بە هەرشێوەیەک بێت، پێشێلکاری سەروەری هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە، هاوکات دژی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکانیشە.
بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان نەک هەرەشە و مەترسی نەبووە و نییە، بگڕە بۆتە هۆکاری ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و هاوژینی بە ئاشتی نەتەوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین دا، و تاکە پەناگا و پشتیوانی بزووتنەوی مافخوازی و ئازادیخوازی و ئاشتیخوازانەی بەشەکانی تری کوردستانیشە،و ئەرکە لەسەر هەر تاکێکی کورد بە هەموو توانا و هێزیانەوە بیپارێزن.
مێژوو سەڵماندوویەتی کە دەمارگرژی و شەڕپێفرۆشی، ئینکار و هێرش و پەلاماری سەر هەر گەل،نەتەوە، وڵات،و تاکێک نەک هیچ خزمەتێکی بە مرۆڤایەتی و رەوتی ئاشتەوایی و هاوژینی بەئاشتی و چارەسەری پرسەکان ناكا، بەلكوو زوو یان درەنگ هەموو لایەک تێدا زەرەرمەند دەبن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش و پەلاماری درۆنی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانە و مەحكوم و شەرمەزار دەکات، بۆیە هەر لەم پەیوەندییەدا وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان دەستکەوتەکانی کورد لە باشووری کوردستان بەهێڵی سووری نەتەوەیی دەزانین و خاوەنداریەتی لێکردنیان ئەرکێکی نەتەوەیی، ئەخلاقی، سیاسی،و دینی، هەر تاکێکی کورد و ئاشتیخواز و نیشتمان پەڕوەرە، بۆیە لەم راستایەدا هیوادارین گشت پارت و لایەنەکانی بەشەکانی تری کوردستان و بە دەرەجەی یەکەم لایەنەکانی کوردی لە باشووری کوردستان کە خاوەن ئەزموونی بەهێز و دوروو درێژی حکومرانی و مەیدانین، بە یەکگوتاری و یەکگوتوویی هەرچی زیاترەوە هەوڵ بدەن ئەزموونە نەتەوەییەکان و دەستکەوتەکانی کورد وەك گلێنەی چاو، بپارێزین.
سەرکەوێ بزووتنەوی سەروەریخوازانە و ئاشتخوازانەی کورد لە چوار بەشی کوردستانی گەورە دا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۶/۱/۲۰۲۴

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان