فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی بانەمەڕ ۲۷۲۴ی کوردی، هاوڕێ ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان و کۆتایی هاتنی پرۆژەی «فەرهەنگی زارەکی موکریان، شاکارێک لە مێژووی فەرهەنگ نووسی کوردیدا» لە نووسینی سەلاح پایانیانی نووسەر و فەرهەنگ نووسی بەتوانای کورد، کە لە لایەن بەشی رۆشەنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژەیە کە فەرهەنگی زارەکی موکریان شاکارێکی بەهێزی ئەدەبی و زمانەوانی و وشەناسی و وتە و مەتەڵ و فۆلکلۆری کوردی کە بەرهەمی ۲۵ ساڵ واتە چارەگە سەدەیەک زەحمەت و ڕەنج و شەونخوونی و ماندوویی بەرێز سەلاح پایانیانی نووسەر و فەرهەنگ نووس و توێژەری بەتوانا و هەرەوەزی و هاوکاری کۆمەڵێک کەسایەتی ئەدەبی و زمانەوانی کوردە، کە لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی لە توێی ۲۱ بەرگ دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

شایانی باسە لەم بۆنەیە دا زۆر کەسایەتی سیاسی، حیزبی، حکومەتی، رۆشەنبیر و ئاکادیمی، نووسەر و ھونەرمەند، مامۆستایانی ئایینی، و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان لە هەر چواربەشی کوردستان بەشداریان تێدا کردبوو، کە تێیدا نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ بەشێک لەو کەسایەتییانە دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.

١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ی کوردی/١٤٠٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان