فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەڕێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری پارتی دێموکڕاتی کوردستان
ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

١٦ی ئاب، ٧٨هەمین ساڵیادی دامەرزاندنی پارتی دێموکڕاتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکلگرتن و پەرەگرتنی‌دا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و ڕەساڵەتی ئۆرگانیزەکردنی ڕیزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەڕاستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخوراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە ڕۆڵی پارتێکی مێژووساز و پڕ لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دێموکڕات لە مێژووی ٧٨ ساڵ ژیان و تێکۆشانی سیاسی‌دا، تووشی قۆناغگەلێکی پڕ لە هەوراز و نەشێوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەڵام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاوکاری دەگەڵ لایەنەکانی دیکەی گۆڕەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەڕ و ئاشتی و حەوزەی هەڵسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسی‌دا، ڕێگا و ڕەوڕەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجام‌دا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستان‌دا، بچەسپێنێت. سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی، و بەشداری چالاکانەی نیشتمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣: "بەڵێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢٠١٧ دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەوڵەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و ڕاگەیاندنی "کیانی سەربەخۆی کورد" لە باشووری کوردستان‌ ، جەهەتدار کرابوو، بەڵام مەخابن ئەم پرۆژەی دەوڵەت/ نەتەوەسازیە لەئەنجامی مئامرە و ساتووسەودای بەرژەوەندیخوازانەی زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی و هەروەها کارەساتە دڵتەزێن و چاوەروان نەکراوەکەی کەرکوک، ئیمکانی بە ئەمری واقیعکردنی، لێ قەتیس کرا.

بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڵ ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٧٨هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان، و هەروەها بەبۆنەی لەدایکبوونی بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە بەڕێزیان و سەرکردایەتی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی شەڕ و ئاشتی، و هەروەها گشت خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکات.


بەرێزان
بزووتنەوەی کۆمایخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٧٨ ساڵ مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و بە ئەمری واقیعکردنی ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی هەنووکەیی خۆیدا، واتە " دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی دامەزراندنی حکومەتێکی نیوەسەربەخۆی خاوەن کەساییەتی حقوقی لەئاستی ناوچەیی و جیهانی "دا، بە گرینگ وەسف دەکات و دەقەبڵێنێ، وە هەر لەم ڕاستایەش دا تێکۆشانی گشت ڕەهەندی و ماندوونەناسانەی سەرۆک مەسعود بارزانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەت/نەتەوە، و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، بەرز و پیرۆز، وە مێژووساز دەنرخێنێت.

دەگەڵ ڕێزمان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان


١٦/٨/٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان