فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شوان حەمە

حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی پار، بزووتنەوەی ح. هێرشێکی کتوپڕی کردە سەر فێستیڤاڵێکی ئیسرائیلییەکان.

لەو هێرشە کتوپڕەدا و لە ماوەی چەند کاتژمێردا، ١١٣٩ ئیسرائیلی کوژران، لەوانە ٧٠٠ کەسی سڤیل، کە لە ناویاندا ٣٦ منداڵ و ٧٠ بیانیان تێدا بوو، هەمانکات دەیان هاوڵاتی ئیسرائیلی، بە ژن و منداڵ و پیرەوە، وەک بارمتە، راپێچی تونێڵەکان غەزە کران.

شیعە ئێرانییەکان، توانییان لە بەرژەوەندی خۆیان، سوننە ئیخوانییەکانی فەلەستین بەکار بێنن. لەو گەمە سیاسی و مەزهەبییەدا، زیانمەندی گەورە، خەڵکی سیڤیلی غەزە و فەلەستینییەکان بوون.
بەڵام ئەو ئاگرەی شیعەکانی ئێران، بۆ سوننەی فەلەستینیان خۆش کرد، پەڕییەوە ناو ماڵی خۆیان.

لەدرێژەی ئەو رووداوانەدا، چەندین جەنەرالی سوپای پاسداران لە سوریا، بە هێرشی ئیسرائیلیەکان کوژران.

لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا، سەرۆکی ئێران و وەزیری ناوخۆ و چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و سەربازی کوژران. ئەمە بێجگە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە ناو خاکی ئێران.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئیسرائیل هەوڵە دیبلوماسییەکانی بۆ گەڕانەوەی نزیکەی ٦٠٠٠٠ هەزار هاوڵاتی باکووری ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی خۆیان چڕ کردەوە. ئەو هاوڵاتییانە ماوەی یازدە مانگە، بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی حیزبوڵاوە ئاوارە بوون.

بەڵام نەسروڵا، لەسەر داوای ئێران، هەموو پێشنیارە دیبلوماسییەکانی ڕەتکردەوە و گەڕانەوەی ئاوارە ئیسرائیلییەکانی بە کۆتایپێهێنانی شەڕی غەزەوە بەستەوە.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل دەستی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان برد. لە ماوەی چەند ڕۆژدا، لە شەڕێکی بێوێنەی سەردەمیانەدا، بێ ئەوەی یەک فیشەک بتەقێنێت، هەزاران چەکدار و کادری حیزبوڵا کوشت، یان برینداری کردن.
دەیان هەزار هاوڵاتی باشووری لوبنان، ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشت و ئاوارەی دەوروبەر بوون.

چەندین سەرکردەی بازنەی یەکەم و دووەمی دەوری نەسروڵای کوژران، تا نۆرە گەیشتە سەر خودی حەسەن نەسروڵا.
ئێرانییەکان لەم جەنگە فرە ڕەهەندە ناوچەیی و جیهانییەدا، بەرەی لاوازن.

تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی بەهێز، بۆ سەرکەوتنی ئێرانییەکان نابینرێت، بەڵکو ئەگەری ئەوە هەیە، ئاگرەکە زیاتر کڵپە بستێنێت بگاتە ژووری نوستنی سەرکردەکانی ئێران.

٢٨/٩/٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان