فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سیروان حەمە رەشید

بێگومان چەمكی سیكۆلاریزم لە دوای راپەرینەوە هاتۆتە ناو فەرهەنگ و ئەدەبیاتی هزری سیاسیی كۆمەڵگەی ئێمەوە، هێشتا جڤاتی كوردی نەیتوانیوە تێگەیشتن و مەعریفی هەمەلایەن و بابەتییانەی دروست، دەربارەی سیكولار و چەشنەكانی هەبێت. تاڕادەیەك جۆره بەدحاڵیبونێك هەیە و بە جۆرێك دەستەبژێری پیاوانی ئایینی و ئیسلامیگەرا و رەوتە نائیسلامییەكان و رۆشنبیر و نووسەرانی دابەشبوونەتە سەر دوو تێگەیشتنی دژ بەیەك.
یەكەم: بریتین لەو رەوت و لایەنە ئیسلامگەرا و سەلەفی و ئوسوڵیی و مسوڵمانانی میللی.
دووەم: بریتین لەو بزووتنەوە و گروپی بەناوی سیكۆلار و بەشێك لە دەستەبژێری رۆشنبیر و نووسەران.
لە نێوان هەردوو ئاڕاستەكەدا تائەندازەیەكی ترسناك مشتومڕ و ناكۆكی قولی دروستكردووە، ئاراستەی یەكەم واتا لایەنە ئایینیەكان پەڕگیرانە سیكولاریزم به ئیلحاد و دژە دین دەناسێنن بە تەواوی رەتی دەكەنەوە، هەرچی بەرەی دووەمە بە پێچەوانە پێیانوایە سیكۆلاریزم چەتر و پارێزەر و رێزدانانە لە ئایینزایی و جیاوازییەكان دادەنێن.
لێرەدا دەكرێت سیكولاریزم، ئیماندار و لا دینییەكان گەر خواستی ئەوەیان هەبێت لە مانا و كرۆكی چەمكی سیكۆلاریزم تێبگەین، زۆر پێویست و گرنگە بێ بنەما و بێ خوێندنەوە و تێگەیشتن لە مانای سیكۆلاریزم و هیچ جۆرە حوكمێكی پێشوەختە بەسەردا نەدرێت، چونكە بەدڵنیایەوە ئەوسا دەكەونە هەڵەی میتۆدی و لۆژیكی و عەقڵەوە.
لە كتێبی دنیای سیكۆلاریزم لە نووسینی ئاوستن كلایندا، بەشێوەیەكی بابەتی و زانستییانە دوور لە لایەنگری و ئایدیۆلۆژی، بە زمانێكی سادە و بابەتییانە، مانا و رەهەندەكانی چەمكی سیكۆلاری شرۆڤە كردووە. بۆیە ئەو خوێنەرەی خاوەنی ئایدیۆلۆژیای دیینی بێت یان بیری لیبرال و كۆمۆنیست و تەنانەت ئیلحادیشی هەبێت، كاتێك ئەو كتێبە دەخوێنینەوە، دەتوانین بڵێین تاڕادەیەكی باش روئیا و تێگەیشتنێكی جیاواز ترمان لەسەر چەمكەكە پێدەدات و باشتر دەچێتە ناوەخن و كڕۆكی سیكولاریزم و تا ئەندازەیەكی باش تێگەیشتنی دروستترمان لەسەر مێژوو و چەمك و پێناسە و پارادیمی دونیاگەری و ناوەڕۆكی بابەتەكە بۆ دروست دەبێت.
دواجار ئەوەی گرنگە لەسەر ئەم چەمكە بڵێین، سیكولار واتا خەباتكردن لەپێناو ئازادی، دیموكراسی، مەدەنیەت. كۆكردنەوەی جیاوازییەكان و پاراستنی یەكێتیی كۆمەڵگا و گەڕانەوەی رێز و حورمەت بۆ ئایین و ئیماندار و مزگەوت و كەنیسە و مامۆستا و بانگخوازی ئایینی و قەشە و پەرستگاكان.
هەڵبەتە دەكرێت بۆ تێگەیشتن و قبوڵكردنی سیكولار لە كۆمەڵگەی كوردیدا، بەتایبەت لە نێو رەوت و گروپە جیاوازە دینییەكان، ئەو روئیا هەڵە تێگەیشتنە لەسەر خودی چەمكەكە هەیە، بسڕێتەوە. هەروەها دەكرێت چ ئەوانەی خوازیاری ئەوەن سیستەمی سیاسی و كایەكانی دیكەی ژیان بە سیكولاریزم بكرێت، چ ئەوانەش سیكۆلاریزم بە تەواوی رەت دەكەنەوە و پێیانوایە بە نۆرم و كەلەپوری جڤاتی ئێمە نامۆیە، زۆر گرنگە تێڕوانین و هۆشیاریەكی هەمەلایەنەمان لەسەر چەمكی سیكۆلار و غەوشەكانی هەبێت.

لە كوردستانی نوێوە وەرگیراوە

٩/٢/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان