فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

زۆر بەڕێز: کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

بەرێزان کاک ڕەزای کەعبی سکرتێر گشتی، ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی۲۶ی ڕێبەندان (٥٥)هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، پڕ بەدڵ پیروزبایی ئاراستەی سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، مێژوویی خەباتی کۆمەڵە و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێکی خەباتی نەهێنی و ئاشکرا، و هەروەها رێبەری شۆرشی نوێی رۆژهەڵاتی کورستان، کە ٥٥ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ، و عەدالەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی،و هەروەها بە ئەمریواقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە هەنووکەش تێدەکۆشێت سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی بەگەیەنێت بەخالێکی گرنگ و ئەرێنی لەمێژوویی خەباتی کۆمەڵەدا هەژمار دەکات،و بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی،و ئازادی و هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان، پێیوایە باشترین مکانیزم و ڕێکاری گوونجاو بۆ بەئەمری واقیعکردنی ئەم پرینسیپانە، تێکۆشانی گشت ڕەهەندی بۆ چەسپاندنی ئەسلی دیالۆگی گشتگیرو ئاشتەواییە، کە دەتوانێ یەکانگیری ڕیزەکانی ئەکتەرگەلی نەتەوەیی لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی بۆ دابینکردنی مافی قایم بەزاتی کوردانی ڕۆژهەلات مسەوگەربکات، بۆیە لەم راستایەدا بزووتنەوە ئاواتەخوازە کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ٥٦مین ساڵی خەباتتیدا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەی له گرتنەبەری مکانیزمی دیاڵۆگ و سیاسەتی هاوپەیمانی نێوانحیزبی و گوونجاو لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی کۆمەڵە و گەل و نیشتیمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لوتکەی ئاواتەکانی ببڕێت.


هەر سەربەرز و پایەدار بن
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۲٨ی رێبەندانی ۲۷۲٤ی کوردی/١٤٠٣

 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان