فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەداخەوە هەواڵی دڵتەزێن و ناخ هەژێنی گیان لە دەست دانی دەستەیەک شاخەوانی خۆشناوی کورد بە ناوەکانی شەهلا رەحمانی، کاروان ئەحمەدپوور، ڕووناک دانشمەند، یاسا سادقی، عومەر عەبدوڵاهی، خالق محەممەد نەژاد کە لە چیای قەرەژدابان ناوچەی بانەی لە رۆژھەڵاتی کوردستان کە ماوەی چەند رۆژ پێش کەوتنە ژێر ڕنوی بەفر و دواتر بە هەوڵ و هیمەت و هەروەزی خۆبەخشانەی خەڵکی ناوچەکە و چالاکوانی مەدەنی و شاخەوانانی کورد تەرمەکانیان دۆزرانەوە، بۆوە بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان گیان لە دەستدانی ئەو پۆلە شاخەوانە خۆشەویستە بە خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت.

بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو ئازیزانە و سەرجەم گەلی کوردی سەربەرز دەکات و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت،و لە خودای گەورە داواکارە، روحی بەرزی ئەو شاخەوانە سەربەرز و خۆشەویستانە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزانیان لە بەڵا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان١١
ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی/١٤٠٣

٣/١/۲۷۲۴

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان