فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و نەتەوەیی، دڵسۆز و خەمخۆری دۆزی کورد، تێکۆشەری دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستان رێزدار عەبدوڕەحمانی حاجی ئەحمەدی کە ئەزموون و مێژوویەکی دوورودرێژی لە فیداکاری و تێکۆشان لە بزاڤی شوناسخوازی و رزگاری نەتەوەی کورد و کوردستان و بە تایبەتی بەرپرسیارەتی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک دا دیار و بەرچاو بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان. بۆیە

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی کەسایەتی سیاسی، نەتەوەیی،و نیشتمانی كاك عەبدولڕەحمانی حاجی ئەحمەدی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک، وەک خەسارێکی گەورە لە بزاڤی کورد دەنرخێنێت. بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر، و سەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی حاجی ئەحمەدی، و گشت هەڤالان و دۆستانی لە ناو ریزەکانی شۆرشی رۆژھەڵاتی کوردستان ئاراستە دەکات،و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.

دەگەل رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
۲۹ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵ی کوردی
۱۹ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان