فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاونیشتمانە بەرێزەکان!
خەڵکی موسولمان و بڕواداری کوردستان!

مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێرو بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوە و پێداچونەوەیە بە کرداری یەک ساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیرو بڕوایە. وەک ئاشکرایە لە موبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و ڕەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پڕ لەجەهالەتی مرۆڤایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەم‌الئەنبیا بوو بەخەڵات و نازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پڕ لە ڕاستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەڵگای بەشەری.

هەر بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە خودای گەورە و میری مەزن دەپاڕێتەوە، گشت لایەک بەرەو ڕێگای ڕاست و خودایی هیدایەت بکات، و لە هەوا و نەفس و ئاکاری شەیتانی و لە خۆبایی بوونی دونیای فانی بە دور ڕابگرێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزیی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان، ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات، و جێژنێکی پڕ لە خۆشی و تەبایی بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازێ. هەر لەم پەیوەندییەش دا بزووتنەوەی کۆماریخوازان گشت لایەک دڵنیا دەکاتەوە، کە لەئەنجامی پشت بەستن بە خودا و یەکانگیری و یەکڕیزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌ دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام گەلی کوردیش لەئەنجامی تەوەکوول بە خودا و پشت ئەستوور بە گەلی موسڵمانی کوردستان و ڕەوتی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی وەک: لێکتێگەیشتن و پێکگەیشتن، سازان و ئاشتی نەتەوەیی، ئازادی، دیمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەلایەتیدایە، کە دەتوانێ قەوارەیەکی خۆبەرێوەبەری لە شکلی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و بەو چەشنە ئامانج و ئاواتە لەمێژینەکانی بە ئەمرێکی واقیع و سەر عەرز، تەبدیل بکات.
جێژنتان پیرۆز و تاعەتی مانگی رەمەزانتان قەبوول بێت ئینشاڵڵا

بژی: ئاشتی، ئازادی، حکومەتی دیفاکتۆ و خۆمالی
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١٠ی خاکێوەی ۲۷۲٥ی کوردی (۱۴۰٤ هەتاوی)
٣٠ی ڕەمەزانی ۱۴۴٦کۆچی مانگی (٣٠ی ئاوریلی ۲۰۲٥)

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان