فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حسین یەزدانپەنا
حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کوردستان و لە ناوخۆیاندا، پڕش و بڵاو، ناکۆک و دژ بەیەکن.بەڵام لە کۆنفرانسی رۆژانی ٧ و ٨ی ژانویەدا، بە رادەیەکی باش یەکگرتوو و هاوهەڵوێست بوون. هەروەها لە هەڵبژاردنی شورای هەماهەنگیدا، هەموو دەنگیان بە یەک دا و لە ئاکامدا، نوێنەرانی هەموو لایەنە کوردستانییە بەشدارەکان، رێژیەکی بەرزی دەنگەکانیان هێنایەوە.کەشوهەوای نێوان نوێنەرانی حیزبە کوردستانیەکان لەو کۆنفرانسەدا، لە گەڵ کەشوهەوای کوردستان وسەر ماڵپەڕەکان و ناو بنکە و بارەگاکان، زۆر جیاواز بوو. بەرژەوەندیی نەتەوەیی و یەکڕیزی لە بەرانبەر ناخۆییدا دیواری ناکۆکییەکانی رماند بوو. ئەم یەکڕیزییە و سەرسەختیان لە سەر بەرژەوەندییەکانی کورد، بووە هۆی سەرکەوتنی بەرچاو لەو کۆنفرانسەدا. بۆ یەکەمجار بیستم فارسێک لە حاست کورد و ئازارەکانیدا، بە ئاشكرا و دەنگی بەرز، وەک فارس و ئێرانییەک شەرمەزاری دەربڕێ و داوای لێبوردن بکا. پاش رۆژ و نیوێک لە لێدوان و دەربڕینی دژ بەیەکی رەق و سەخت لە نێوان کوردەکان و فارسەکاندا لە سەر "هێماکان"، " ئێران"، " کوردستان"، " مافەکانی کورد"، "ئێرانی ئازیز"، " مافی کورد"،" تەواویەتی خاکی ئێران" کە هەر لایەک بە پێی ناسیۆنالیزمی خۆی، لەم چەمکانە دەدوان، فارسەکان، لە قووڵایی کێشەکە و لە هێز و سەرسەختی کورد گەیشتن. کوردەکان دەیانگووت: لە ژێر ئاڵایەک دانانیشین بڕیاری خۆمانی لە سەر نەبێ، بۆ ئێمە مافەکانی نەتەوەکەمان لە سەروی هەموو شتێکی دیکەوەیە، ئێرانێک کە مافی کوردی تیا پێشێل کراوە بۆ کورد پیروز نییە، رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بۆ کورد ئامانج نییە ، دابین بوونی مافەکانی کورد ئامانجە بۆمان، ئێمە بە بەژنی خوێناوییەوە هاتووین بۆ دانیشتن لە گەڵ ئێوە، ئێمە هیچ هۆگری و خوشەویستیەکمان بۆ پاراستنی تەواوەتی ئەرزی ئێران نییە.
لە لایان خۆم و پارتی ئازادیی کوردستانەوە، پیروزبایی لە هەموو لایەن و کەسایەتیە کوردستانیەکان دەکەم. ئاواتەخوازم لە کوردستان و لە پێوەندییەکانی خۆماندا، هەر کام بە پاراستنی سەربەخۆیی و سیاسەتی خۆمانەوە، تەبایی و یەکڕیزی جێی ناکۆکیی و پڕش و بڵاوی بگڕێتەوە و لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکانی داهاتووشدا، هاودەنگ وهاوهەڵوێست بین.کورد بۆ سەرکەوتن رێگایەکی بێجگە لە یەکگرتوویی و یەکڕیزی نییە

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان