فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ناسرقادرپوور

بە لەبەر چاوگرتنی گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە، دەكرێ بە دەرفەتی گونجاوی بزانین بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لە باشوری كوردستان، لەبەر ئەم هۆكارانە:
١. نەك هەر سیتسەمی سیاسی ناوچەكە، بەڵكو نەخشەی جوغرافیای هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكەش دەگۆڕێت، وەك نمونەی باشوری سودان، كۆمەڵێك لە سیاسەتوان و رۆژنامەكانی ئیسرائیل و ئامریكا و ئەوروپا، ئاماژەیان بە سەرهەڵدانی چەند دەوڵەتێكی تا...زە كردووە، لەوانە، دەوڵەتی فەلەستین و كوردستان. تەنانەت ئۆباما لە وتاری سالانەیدا ئاماژەی بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین و كۆمەڵێك گۆڕانكاری نوێ دا.
٢. ئامریكا لە ناوچەكەدا بە دوای هاوپەیمانی نوێدا دەگەڕێت، ئەمەش وەك پەرژینێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی، بەتایبەتی بەرامبەر بە یەكێتی ئەوروپا و زاڵبوون بەسەر دەست باڵایی ئێران لەناوچەكەدا. دوای راپەرینی وڵاتانی ناوچەكە ئیستا بۆ ئامریكا روون بۆتەوە كە دەیان گروپی نووستووی ئیسلامی لەو وڵاتانەدا سەریان هەڵداوە، بە تایبەتی لە میسر و بەحرەین، كە بە ژمارەی ئێران هەژمار دەكرێن.
٣. هەموو وڵاتانی ناوچەكە، بە ئێران و سوریا و توركیاشەوە، بەدەست كێشە و قەیرانی ناوخۆیی خۆیانەوە گیرۆدە بوون، ئەمەش وا دەكات كە نەپرژێنە سەر كاروباری وڵاتانی تر و دەستێوەردان نەكەن. بە تایبەتی كە لە سوریا راپەڕین بۆ روخاندنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد دەستی پێكردووە، لە توركیاش خۆپیشاندانی ناڕەزایی و خەباتی مەدەنی حیزبە كوردییەكان درێژەی هەیە، لە ئێرانیش نارەزایەتی بەناو سەوزەکان هێشتا بەردەوامە.

با بەهەموو مان کۆك بین لەسەر، یەکدەنگی و یەکریزی و بەرژەوەندی گەلەکەمان، دیالۆگێکی ئوسۆلی و زانستیانە، تۆڵرانس و دیمۆکراتی بکەینە بنەمایی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و کوردستانێکی ئازاد.
خۆ نوێ کردنەوە و بەخۆداهاتنەوە، بکەینە هەوێنی سەرەتای کۆمەڵگایەکی تەندروست و مودێرن.

ناسرقادرپوور

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان