فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-12-59-22 هاوبەشی زیاتری لەگەڵ بەیتە کوردییەکە هەیە: ناوی جەمۆ و حەمۆ کە یار و پشتیوانی سیامانتۆن، کوردییەکی تەواون، سیپان و کێلەسیپان کە شانۆی سەرەکیی ڕووداوەکانن،...
2025-05-24-13-03-42بۆ هێێزی دەرەکیی کردوە، خۆبەهەڵەدابردن و تێنەگەیشتنێکی ھێجگار خراپە لەو سەردەم و رۆژگارەی خەباتی چەکداریی دەکات بە شێوازی باڵادەستی خەباتکردن لە کوردستاندا. ئەگەر یەکێک لە خاڵە...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سوورکێو زەکی
ئەم کورتە بۆچوونەی خۆم لەم پرسیارەوە دەست پێدەکەم کە، بەڕای ئێوە ئەگەر کەسێک مەلە نەزانێ و خۆ بە گۆم یان بەحرێکی قووڵ دا بدا، ئاکامەکەی بۆ تاکەکە و بنەماڵە و دۆستانی ئەوکەسە چی دەبێت؟ بێگومان وەڵامەکەی ئاشکرایە: کارەسات بۆ تاکەکە و بۆ کەسوکارەکەی، واتە خنکانی ئەو کەسە لەلایەک و تێکچوونی باری دەروونی و عاتیفی (زۆر کاتیش باری ئابووریی) ئەو بنەماڵە و دۆستانەی کە پێوەستن یان نزیکن لەو کەسەوە.
بەڵام ئەگەر ئەم مەلە نەزانیینە لە بووارێکترەوە و لە چووارچێوەیەکی فراوانتر دا بێت، بۆ وێنە لە یەکێک لە بووارەکانی فەرهەنگی، ئەدەبی و ڕۆشنبیری، سیاسی، ئابووری و هتد دا بێت، ئەوکات ئاکامەکەی بۆ تاکی کورد و بۆ کۆمەڵگەکەی چ دەبێت؟
پێشەکی پێویستە ئەمە ڕوون بکەمەوە کە مەبەست لە مەلە نەزانیین لێرەدا، پسپۆڕ نەبوون و بێ ئەزموونی و تەنانەت زۆر جار ئاشنا نەبوونی بەشێکی زۆری تاکی کوردلەگەڵ هەر شتێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، نووسەریی و ڕۆژنامەوانی، ئابووری، تەکنیکی و هتدەوە،بەبێ مەلەوانبوون لەم بووارەوە، واتە بێ زانست و ئەزموون، بێ خۆماندووکردن و بەدواداچوون و هەوڵی فێربوونی زانستیی شتەکە، بەڵام بەبێ دوودڵی، عەرەب گوتەنی تەوەککەلتوعەلەڵڵا، خۆی پێدا دەدا، جا چی لێ پەیدا دەبێ و ئاکامەکەی بۆ خۆی و بنەماڵەکەی و بۆ خەڵکیان ئەو ڕەوتە کۆمەڵایەتییە، سیاسییە، یان فەرهەنگییەی کاری لەسەر دەکات چی دەبێت، هیچ بەلایەوە گرینگ نییە!(تێبینی: ئامانج لێرەدا ئەوە نییە کە هیچ کەسێکی پسپۆر لەم بووارنەوە بوونی نییە، بەڵکو ئامانج زاڵبوونی ڕەوتێک یان هزرێکی هەڵەیە کە بە گشتیی باڵی بەسەر زۆرینەی تاک و کۆمەڵگەی کوردی دا کێشاوە.)
ئاشکرایە هەموومان دەزانیین کە ئێمە لە سەردەمی سات بە ساتی گەشە و پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیدا دەژیین و کار و ئەرکەکانی تاکی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان، ڕۆژ بەڕۆژ بەرەوە بەپسپۆڕییبوون، واتە بە تەخەسسوسیبوون دەچن و هاوکاتئەوڕۆ کار لە هەر بووارێکەوە پێویستیی بە هەردووک لایەنی خوێندەواری زانستی و ئەزموونی کردەوەیی (پراکتیکی) هەیە. بەڵام ئایا بەڕاستی ئەو شێوازە کارکردنە و بەرەوپێشچوونە تا چ ڕادەیەک کۆمەڵگەی ئێمەی بە گشتیی و تاکی کوردی بەتایبەتیی گرتۆتەوە؟
بۆ وێنە ئایا چەند لەسەدی ئەو تاکانەی کاری ئەدەبی و فەرهەنگی دەکەن، بەر لە خۆ دەرخستن، خۆیان ماندوو کردوە تا لە بووارێکی تایبەتەوە کار بکەن یان لێکۆڵینەوە بکەن و بنووسن؟ئایا ئەم تاکانە لە کام یەک لە بووارەکانی زمان، ئەدەبیات، ڕۆشنبیریی، چیرۆک، هەڵبەست، بابەتی زانستی، مێژوویی و هتدەوەخۆیان پێگەیاندوە و هاتوون بە هەردووک لایەنی زانست و ئەزموونەوە، بە لەبەرجاوگرتنی مێتۆد و پرنسییپەکانی ئەم بووارەوە،خزمەتی نەتەوەکەیان بکەن؟
لە بوواری سیاسییەوە، ئایاچەند کەس لەوانەی بە کردەوە لە مەیدانی حیزبایەتیی و خەباتی سیاسییدان، پسپۆڕی ئەم بووارەن یان بە واتایەکیترخاوەنی زانست و ئەزموونی سیاسیین؟
لە بوواری ڕاگەیەندنەوە،ئایا چەند لەسەدی ڕۆژنامەوانان و کەسانی بوواری ڕاگەیاندنی ئەوڕۆی کاناڵ و ڕۆژنامە و سایتە کوردییەکان، زانست و ئەزموونی ئەم بووارەیان هەیە و خاوەنی کۆمەڵە کاراکتەرێکی بەرزی زمان، چۆنییەتی دەربڕیین، ڕۆشنبیریی مێژوویی، سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، یاسایی و ڕێسایی پێویستی ئەم بووارەن و هاوکات لەگەڵ پرنسیپ و ئەخلاقی زانستیی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە ئاشنان و کارێکی پیشەیی ڕێک و پێک و بێلایەن نیشانی گەلەکەیان و گەلانی تریش دەدەن؟
لەبابەت پشێوی لە هونەری کوردی دا، لە زمانی هونەرمەندانی باش و بەئەزموونەوە دەبیستین کە هونەری کوردیی لەم بووارەوە لە چ حاڵێکدایە و چۆنە.
بەڵام!
ئاخۆ ئەم بێ ئەزموونیی و پسپۆڕنەبوونییە لەم بووارانەوە و لە هەموو بووارەکانیتریشەوە، چەند لەسەدی کۆمەڵگەی ئێمەی گرتۆتەوە و چی بەدواوەبووە و ئاکامەکەی لە داهاتوودا چ دەبێت؟تۆ بڵێی ئەم جورئەتە نابەجێیەی تاکی کورد لە کوێوە سەریگرتبێتکە بەبێ زانست لە بووارێکەوە و بەبێ خۆ ئامادەکردن و ئەزموون و بیری کاری پیشەیی،خۆی بە پسپۆڕی هەموو کارێک دەزانێت؟ ئەی بۆچی لە ڕۆژئاواداتەنانەت خەڵک جورئەت ناکەن داوای کارێک بکەن کە زانست و ئەزموونەکەیان نییە؟
باشە ئەگەر هەرکام لە ئێمە پرسیارمان لێ بکرێت کە، ڕامان چییە لەسەر:
    ئەو کەسانەی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پزیشک نیین و لێت دەبن بە پزیشک و ڕا لەسەر هەموو جۆرە نەخۆشییەکیفیزیکی و دەروونی دەردەبڕن؟، یان زۆر کەس هەر بەکردەوە دەبن بە دوکتۆر و شکەستەبەند! جا بۆئەمەی دووییانزانست هەر وەلا بنێن،کە هەندێ تاک تەنانەت بەبێ ئەوەیکە فێر ببن ناوی خۆشیان بنووسن ئەم کارە دەکەن!
    ئەو کەسانەی نازانن ئۆتۆمبیل (واتە ماشێن) لێخوڕیین چۆنە و یاساکانی چیین، بەڵام تەنانەت بەبێ ئیزنی یاسایی ئەم کارە، تەختەگاز دەچنە ناو شەقام و کۆڵانەکان و زۆر جار گەورە و بچووک دخەنە ژێرەوە!؟
    ئەو کەسانەی هەرلەخۆوە لێت دەبن بە شاعیر و ئەدیب و نووسەر و هونەرمەند و مێژووزان و لێکۆڵەر، بەبێ ئەوەی هیچ شتێک لە مێتۆدەکانی ئەدەبیات و شێعر و نووسینی مێژوو و لێکۆڵینەوە بزانن!؟
    ئەو کەسانەی نازانن حیزب و سیاسەت چییە و تەنانەت زۆریان خوێندنی سەرەتاییشیان بە فەرمی تەواو نەکردووە،  کەچی دەبنە سیاسەتمەدار، لە ڕاگەیەندنەکان هەڵسەنگاندن و باسی سیاسی دەکەن، داوای ڕێبەرایەتیی حیزب و کۆمەڵگە دەکەن و تەنیا شتێکیش کە بە زەینیان دا نایە ئەوەیە کە پێویستە لانیکەم ئەلف و بێی سیاسەت، دێموکراسی و فرەچەشنی فێر بن و لەوە زیاتر گەل و وڵاتە داگیرکراوەکەیانوەپاش نەخەن! هەر ئەوکەسانەی هیچ شتێکیان لە زانستە مرۆڤایەتیی و کۆمەڵایەتییەکان نەخوێندووە، کەچی دەبن بە ئایدۆلۆگی چیینەکانی کۆمەڵگە و بە خوێندنەوەی کتێبێک یان لە پاش بیستنی چەند باسێک و لەبەر کردنی چەند وشەیەک، بۆت دەبن بە کارناسی هەموو بووارێک و بەناوی بەربەرەکانی لەگەڵ نادادپەروەریی کۆمەڵایەتیی، زۆر ناکارناسانە چیینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لێک تیژ دەکەن؟
    ئەو کەسانەی جیاوازیی ڕەخنە و دوژمنایەتیی نازانن و هەر بۆچوونێکی جیاواز بە دوژمنایەتیی لێک دەدەنەوە و ئەگەر فرسەت و دەسەڵاتییان هەبێت، لەسەر بیروبۆچوونی جیاواز خەڵک ڕاوەدوو دەنێن، حوکمی یاسایی بە ئاسایی دەدەن، بەبێ ئەوەی هیچ لە یاسا بزانن یان هەر بەفەرمیی بناسن؟!هەر ئەو کەسانەی زۆر جار لە مافی تاک و بەرپرسیارەتیی گشتیی تێناگەن و بەبێ ئەوەیکە کاریگەریی نەرێنیی وتەکانییان لەسەر بەشێک لە خەڵک بزانن، دەبن بە بڵقاسمی ڕۆژگار و ڕێگەی سنووردارکردنی ڕا و بۆچوون و چۆنییەتی ژیان و بیرکردنەوەی خەڵک بەخۆیان دەدەن؟
    ئەو کەسانەی ئێستا جیاوازیی ڕاگەیاندنی بێلایەن و مێتۆدەکانی ئەم کارە بە مەبەستی زانیارییپێدان لەگەڵ ڕا و بۆچوونی شەخسیی نازانن، کەچی لێت دەبن بە ڕۆژنامەنووس و فەیلەسووف و شییکەرەوە و ڕەخنەگر و پسپۆڕ؟
    ئەو کەسانەی هیچ زانستێکی فێرکاریی دەروونناسی و پێداگۆگییان نییە و لێت دەبن بە مامۆستای فێرکاری؟!
    ئەوکەسانەی ئامادەن بۆ ناودەرکردن، هەموو وشەیەکی بێگانە بێننە ناو زمانی کوردی و وێرانی بکەن، هەر ڕێک لەو کەسانەی کە هوموو هونەرێکی بێگانە و ناڕەسەن، بەبێ زانیاریی لەسەر ئاکامی تێکدەرانەی ئەم ڕەوتە لەسەر کولتوور و زمانی کوردی بزانن و لە بێ هونەرییان دەبن بە هونەرمەند!
    و... هتد.
دیارە لەبوواری تریش شت بۆ وتن زۆرە وکات کەم، بەڵام بێگومان لە هەموو بووارێکەوە ئەم کەمووکووڕییە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا زەق و بەرچاوە و لێرەدا لێکدانەوەی بووارەکانی تر بە خوێنەراندەسپیرم کە بێگومان زۆر کەسی تریش،دەردی ئەمپشێوییە لە کاری پیشەیی لەناو کۆمەڵگەی کوردیی بەگشتی و لەناو تاکی کورد دا بەتایبەتی، ڕۆژانە ئەجرەبە دەکەن و لە کارەساتباربوونی ئەم حاڵە ئاگادارن و لە ئاسەوارەکانی بێبەش نیین، بەڵام بە کورتی و بە کوردی، ئەوە هەلومەرجی کۆمەڵگە و تاکی مەلە نەزانی کوردە کە لای وایە هەر لەخۆوە هەموو شت دەزانێ و لە هەر بووارێککە حەزی لێبوو، هەست دەکات بەبێ هەوڵی زانیین و خۆماندووکردن و خۆ فێرکردن، هەر لەکاتی لەداییکبوونییەوە پسپۆڕی مامۆستایئەم بووارە بووە کە کەیفی پێهاتووە.
 بەڵام ئاخۆ ئاکامی ئەم ڕەوتە بۆ تاکی کورد بەتایبەتیی،و بۆ کوردی بێ بەشکراوی، بەش بەش کراوی، ڕاونراوی زەین و خاکداگیرکراو بەگشتی چییە و چی دەبێت؟خۆ ئەگەر ئێمە چ وەک نووسەر، ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر، چ وەک سیاسەتمەدار و مامۆستا و هتدی کورد، لە جیاتی بەخۆداچوونەوە و چارەسەریی، هەرکەسەو ئەسپی خۆ تاو دەین و خۆمان لە دواکەوتنی خۆمان و گەلەکەمان بە تاوانبار نەزانیین، یان بە هەر بیانوویەک خۆ لە بەرپرسیارەتیی ئەم گێرەشێوێنییە، کە لە هەموو بووارێکەوە ژیانی ئێمەی داتەوەنیوە، بدزینەوە، ئەی چارە چییە و ئەم ڕەوتە ئاڵۆزە تاکەی درێژەی دەبێ و کۆمەڵگەی ئێمە بەرەو کوێ دەبات؟
 گەلۆ!ئاخۆ تاکی کورد کەی وەخۆی دێتەوە و لەو خەوە سەنگیینە ڕا دەبێ؟ تکایە خۆتان بیری لێ بکەنەوە، هەڵیسەنگێنن و لێکی دەنەوە، کە لام وایە ئەگەر هەر تاکێک لە هەر بووارێکەوە کە کار دەکات،بتوانێت بیرکردنەوەی لەم بووارەوە بەڕۆژ بکاتەوە و لەسەر بناخەیەکی ژیرانە و زانستیی خۆی پێ بگەیەنێ، دەتوانێ خزمەتێکی پیشەیی و زانستیی پێشکەش بکات و جێ شوێنی بایەخداری خۆی لەم بووارەدا تۆمار بکات.
بەم هیوایە!
سوید

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان