ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
هـه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك به سه‌رله‌به‌ری پێكهاته‌كانییه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی راست و دروستیی هه‌واڵ، رووداو، ئه‌ندێشه و... تاد بۆ تاك و یه‌كه‌یه‌كه‌ی پێكهێنه‌رانی كۆمه‌ڵ، به‌شێوه‌ی هه‌ستكردانه نیازی به ئامراز و داموده‌زگا و هۆكارانێك هه‌یه. له‌پشت ئه‌و گواستنه‌وه‌یه که له‌واتا راسته‌قینه‌که‌ی بڕوانین، هیچ مه‌به‌ستێ بێجگه له ئاگاداربوونه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه و زانیاریی گه‌یاندن یان دروستكردنی که‌شوهه‌وایه‌ک بۆ پێوه‌ندیگرتن و دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگ ده‌ستنیشان ناكرێ. ئه‌مه‌ش به گشتی لێره‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی چییه‌تی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگا وێنا ده‌كرێ.شۆڕشی پیشه‌كاریی له رۆژئاوا ته‌ڤگه‌ڕێكی به‌ده‌سه‌ڵات بوو كه گشت پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی گۆڕی. یه‌كێك له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی تا به هه‌نووكه‌ش به‌ره‌و گه‌شه‌كردنه و هۆكاری ناسینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانه و توانیویه‌تی وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتێكی گرینگ ده‌وری هه‌بێ، تۆڕه‌كانی راگه‌یاندنه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه چه‌ند سه‌ده‌ی پێشتری ئه‌وروپا، داهێنانی ده‌زگای چاپ له وێنده‌رێ و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ده‌سكه‌وته له رۆژئاوادا هه‌نگاوێكی شایان بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكات تا هه‌رچی خه‌ستوخۆڵتر ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆیان داسه‌پێنن و سه‌قامگیرتر بن. گوێستنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه بۆ رۆژنامه‌وانیی، سه‌ده‌كانی شازده و حه‌ڤده‌ی زایینیی ده‌ست نیشان ده‌كا كه هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا وه‌كوو هێزێكی گشتگیر خۆی چپانده نێو ریزی ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌کوو چواره‌مین ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگا خۆی مسۆگه‌ر کرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه رابردووی ئه‌م ده‌نگه ته‌مه‌نێكی به ته‌واویی سه‌ر به حكوومه‌ت كرد و بووه رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هێزی زاڵ بتوانێ به‌پێی دابه‌شکردنه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر ده‌نگی یار و نه‌یار هه‌ڵوێست بگرێ و خاڵی پڕهێز و بڕه‌وی خۆی داسه‌پێنێ. ئه‌م چه‌شنه ره‌هه‌نده‌ی بیروڕا ده‌ربڕین كه له‌ژێر ركێفی هێزی مه‌به‌ستی دیاریكراو دابوو، بووه رێی به‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی جه‌ختیان کراوه‌ته سه‌ر. به‌واتایه‌كی دیكه لێره‌دا رۆژنامه‌وانیی ده‌بێته ره‌هه‌ندی لایه‌نگر و یاریده‌ده‌ری حكوومه‌ت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌نگی نه‌یار و بیری جیاواز. مێژووی ئه‌م چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتانه كه له نموونه دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆژیین، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتانی بریتانیای ئه‌وكات و به‌ره‌ی كۆمۆنیست.
له وڵاتانێكدا كه هه‌نووكه‌ش دیكتاتۆڕیی حاكمه و یان ته‌نانه‌ت ورده دیكتاتۆڕن، ئه‌م چه‌شنه پاوانكردنه واته ده‌ستداگرتن به‌سه‌ر رۆژنامه و به گشتی میدیاكان، یه‌كێكه له به‌رچاوترین به‌شی چڕكردنه‌وه‌ی هێز بۆ خۆداسه‌پاندن و یه‌كڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی ده‌نگه جۆراوجۆره‌كان.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته دووگماتیستیه‌ی سیستمی سیاسیی به‌ڕێوه‌به‌ر، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و قۆناغی به‌ربه‌ره‌كانیكردن و رزگاربوون له مه‌ترسیی قرخه‌بڕكرانی هه‌ناسه‌ی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌چێت و هه‌ر به‌م پێیه‌ش ده‌كه‌وێته نێو ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌وه. هه‌وڵه‌كانی ئه‌م شوێنانه به ئاگاداربوون و سه‌رنجدان به وڵاتانی خاوه‌ن دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل به سه‌ر گه‌لدا، بۆ سڕینه‌وه‌ی چییه‌تیی حكوومه‌تی تاقمێكی سه‌ره‌ڕۆیه و جێگیركردنی شووناسێكه به‌نێوی ده‌وڵه‌ت... .
" له وڵاتانێكدا كه هه‌نووكه‌ش دیكتاتۆڕیی حاكمه و یان ته‌نانه‌ت ورده دیكتاتۆڕن، ده‌ستداگرتن به‌سه‌ر رۆژنامه و به گشتی میدیاكان، یه‌كێكه له به‌رچاوترین به‌شی چڕكردنه‌وه‌ی هێز بۆ خۆداسه‌پاندن و یه‌كڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی ده‌نگه جۆراوجۆره‌كان. "
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م به‌ملاوه تیۆریی رزگاریخوازیی به ته‌واویی له ئه‌وروپا ته‌شه‌نه ده‌كا و له زۆر شوێندا ره‌گ داده‌كوتێ. ئیتر بایه‌خ بۆ تاك وه‌كوو به‌شی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵ، داده‌نرێ و ده‌كه‌وێته بان حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه. ریزی ئه‌م تاكانه هێز و توانای هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه و ده‌توانن باش و خراپ لێك جیابكه‌نه‌وه. ئه‌م چه‌شنه رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، دانپێدانانه به‌وه‌ی ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن، هه‌ڵبه‌ت به‌بیر و بۆچوونی جیاوازه‌وه. به‌مجۆره ئه‌م كۆمه‌ڵه كه له ژینگه‌یه‌كدا پێكه‌وه و به جیاوازیی ئه‌ندێشه‌وه ده‌ژین، بۆ ئاگاداركردنه‌وه و ئاگاداربوونه‌وه نیازیان به ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن هه‌یه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا په‌یوه‌ندیی به باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه شوێنی وڵاتان به هه‌ڵكه‌وتن له رۆژئاوا و وڵاتانی پێشكه‌وتوو یان وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و روو له‌گه‌شه‌دا و هه‌روه‌ها شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ده‌وری سه‌ره‌كیی هه‌یه بۆ گه‌شه یان خنكانی ئه‌و ئامرازانه. به‌م چه‌شنه تا به هه‌نووكه ئه‌مه ده‌ركه‌وتووه كه ملهوڕی و دیكتاتۆڕیی له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و روو له گه‌شه‌دا زه‌قه و له هه‌مبه‌ر مافی ره‌وای ئازادییه گشتییه‌كاندا به‌رچاوته‌نگیی زۆر له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م چه‌شنه حكوومه‌تانه به ته‌نگتر و به‌رته‌سكتركردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه و بیروڕا چاوه‌دێرییه‌كی خه‌ستی بیر و زه‌ین و هه‌ڵسووڕان ده‌كه‌ن. وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك هه‌ست و هه‌ڵوێستێ داده‌ڕێژێ تا هه‌ر چه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌ك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتدار دیاری بكرێ و گریمانه و بۆچوون و مه‌یلێكی گشتیی سه‌پێنراو و ده‌ستنیشانكراو گشتگیر بكا. لێره‌دا ده‌سه‌ڵات ئاگاداریی و زانیارییه‌كان له تاك ره‌هه‌ندیی خۆیه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی زه‌ق ده‌كاته‌وه، سانسۆڕچی داده‌نێ، زمانحاڵی ده‌سه‌ڵات ئازاده له چوارچێوه‌ی پانتایه‌كی پێناسه‌كراو به‌ناوی پره‌نسیپی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ر په‌یوه‌ندیی تاک ئاراسته‌یی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ساز بكا. له‌م زه‌مینه‌یه‌دا به‌هۆی پێکهاته‌ی حکومه‌ت و که‌ڵکوه‌رگرتنیان له رۆژنامه‌وانیی بۆ پروپاگه‌نده و پته‌وکردنی پێگه‌ی حکومه‌ت یان بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵات، "رۆژنامه‌وانی ئازاد" وه‌ک بکه‌ر و "رۆژنامه‌وانیی ئازاد" وه‌ک پیشه، ده‌رفه‌ت یان بواری وای نه‌بووه و پێینه‌دراوه که بتوانێ رۆژنامه‌وانیی سه‌ربه‌خۆ ئه‌زموون بکه‌ن، ئامانجی ئه‌م چه‌شنه ده‌سه‌ڵاته هه‌رچی زیاتر كپكردنی ئه‌و ده‌نگه دژه شاراوانه‌یه و زۆرجاران هه‌وڵده‌دا به ده‌نگێكی به رواڵه‌ت چه‌ند ره‌هه‌ندییه‌وه خۆی بنوێنێ.
ناودێركردنی ئه‌م ره‌هه‌نده به نێوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌ییه‌یه كه رێگا بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگا چ حكوومی یان گه‌لی خۆشبكا. به‌م شێوه‌یه رۆژنامه و گۆڤار و ده‌نگ و ره‌نگ و په‌یوه‌ست به‌وانیشه‌وه رۆژنامه‌وانیی ده‌بێته هۆكارێك بۆ خوڵقاندنی نیاز و مه‌به‌سته‌كان. له سیستمی حکومه‌تیدا نزیک به ته‌واوی کارگێڕان و سه‌رنوسه‌ران له که‌سانی جێمتمانه و ده‌ستپه‌روه‌رده‌ی سیستمی زاڵ بوون و بۆ پاراستنی راگه‌یاندنه‌کانی خۆیان کۆسپی سه‌ره‌کیی سه‌ر ڕێی سه‌ربه‌خۆیی رۆژنامه‌وان و پیشه‌که‌یان بوون. کۆمه‌ڵگای به‌ر ئاماژه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی دوور و درێژ و قورسی سیستمی تۆتالیتێر و دیکتاتۆڕیی کۆڵکێش ده‌کا، له دیموکراسیی بێبه‌رییه، روناکبیران و بیرجیاوازان له به‌ندیخانه‌کان توند کراون یان سڕاونه‌ته‌وه. ته‌نیا وه‌کو ئامرازی پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌کاری حکومه‌تی چاو له‌م پیشه‌یه کراوه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره سه‌ربه‌خۆیی یان ره‌خنه‌یه‌ک توندترین وه‌ڵامی بووه.
" زۆربه‌ی کارگێڕان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی میدیاکان، ناپسۆڕن و هیچ خوێندن یان په‌روه‌رده‌یه‌کی ئاکادیمییان نه‌بووه. ئه‌مه خه‌سار و ئاریشه‌یه ته‌نیا به‌رۆکی بواری رۆژنامه‌وانیی ناگرێته‌وه به‌ڵکو خه‌سارێکی مه‌زنتریش له به‌رده‌نگ ده‌درێ. "
ئه‌گه‌ر روویه‌کی دیکه‌ی ئه‌م پرسه هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین که هاوکات له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی رۆژنامه‌وانیی ده‌سه‌ڵات زه‌مینه‌یه‌کی دیکه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دا که له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته و به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی سیستمی زاڵه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌مینه‌ی به‌ر ئاماژه‌ی وتاره‌که واته له هه‌نده‌ران خۆده‌گرێ ئه‌ویش رۆژنامه‌وانیی ناحکومییه. به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ڵگری کۆمه‌لێک خه‌ساره که ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زۆرکه‌س وه‌کو هێزی میدیایی و راگه‌یاندنکار ده‌یان رۆژنامه‌ی به‌تایبه‌ت ئیلیکترۆنیکیان و له باشوری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دامه‌زراندووه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و پێگانه خوێنده‌واری و ئه‌زموونی رۆژنامه‌وانییان نییه و له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و روماڵکردنی زانیاری و هه‌واڵدا زۆرجاران بێمتمانه‌یی و گومانیان بۆ به‌رده‌نگ به‌جێهێشتووه.
ئه‌گه‌ر به‌واتای راسته‌قینه چاو له رۆژنامه‌وانیی بکه‌ین، رۆژنامه‌وانیی و به گشتیی کاری میدیایی سیستمێکی ئاڵۆزه و پێویستی به پسپۆڕی و شاره‌زایی و زانستی جۆراوجۆر هه‌یه. کاتێ ئه‌و گرینگییه ده‌رکه‌وت که رۆژنامه‌وانیی هه‌موو پرس و لایه‌نه‌کانی کۆمه‌لگا وه‌خۆده‌گرێ و په‌یوه‌ندیی تانوپۆئاسای له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، وه‌ک پرسی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، کولتووری، ده‌روونی و... که بۆ هه‌موویان پیویستییان به پسپۆڕێتی هه‌یه و بۆ هه‌ر کام له بواره‌کان شاره‌زا ده‌بێ بپه‌رژێته سه‌ر پرسه‌که.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تا ئێستا دیتوومانه، زۆربه‌ی کارگێڕان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی میدیاکان، ناپسۆڕن و هیچ خوێندن یان په‌روه‌رده‌یه‌کی ئاکادیمییان نه‌بووه. ئه‌مه خه‌سار و ئاریشه‌یه ته‌نیا به‌رۆکی بواری رۆژنامه‌وانیی ناگرێته‌وه به‌ڵکو خه‌سارێکی مه‌زنتریش له به‌رده‌نگ ده‌درێ. ده‌کرێ به‌شێک له به‌رده‌نگ ناوشیار تووشی ناسینی کاری نائاکادیمیک بن و وه‌کو بنه‌مایه‌ک قبووڵی بکه‌ن یان ئه‌وه‌ی که پاش ماوه‌یه‌ک به‌رده‌نگ سارد بێته‌وه و میدیاش له مه‌رگێکی شاراوه‌دا درێژه به چالاکی خۆی بدا.
واته بیرکردنه‌وه‌ی نازاستی و هه‌روه‌ها بڕیاردانه و حوکم به‌سه‌ر بابه‌ت یان پرسی په‌یوه‌ندیداردا ده‌کا، و ده‌جێته چوارچێوه‌ی لایه‌نگرییه‌وه. به‌مجۆره به‌رده‌نگ به‌ته‌واوی وه‌لا ده‌نرێ و پێش گریمانه‌یه‌کی ئاماده داده‌سه‌پێنێ.
ئه‌م ناپسۆڕی و نائاکادیمی بوونه له بواری رۆژنامه‌وانیدا که‌شه‌وهه‌وایه‌کی رادیکاڵ و پاوانخوازیی زاڵ کردووه و له رووی عه‌تف و سۆزه‌وه رووبه‌ڕوی کێشه و راستییه‌کان ده‌بنه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری میدیاکان (ده‌نگ و ره‌نگ و ئیلیکترۆنی و کاغه‌زی) له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان میدیایه‌کی تاکده‌نگین و راسته‌وخۆ به گروپ یان حیزبێکی سیاسییه‌وه گرێدراون یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌هۆڵی لایه‌نێک یان گروپێکی سیاسی ده‌کوتن. له‌م رووه‌وه ئه‌م میدیایانه بێجگه‌له پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه بۆ چوارچێوه‌که‌ی خۆی هیچ چاوه‌ڕوانییه‌کی دیکه‌ی لێناکرێ. بۆ نموونه له‌و پێگه‌یه‌دا رۆژنامه‌وان قه‌ت ناتوانێ بۆ شرۆڤه یان تێڕوانین له پرسێک خاوه‌نڕا یان شاره‌زایه‌ک پێشنیار بکا که ناوی له ریزی "کارناسه ده‌ستنیشانکراوه‌کان"دا نییه.
به گشتی له سیستمی سیاسی ئاوادا، چ میدیای حکومه‌تی و چ میدیای حیزبی ئۆپۆزیسیونی تاراوگه له بنه‌ڕه‌تدا تاکده‌نگی و تاک ئاراسته‌یین. میدیای حکومه‌تیی له‌م چه‌شنه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا هه‌تا ده‌هۆڵێک بێ ده‌سه‌ڵات و میدیای ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌مان کارده‌کا، به‌ڵام به قازانجی نه‌یاری سیستمی سه‌رده‌ست. ئه‌وه‌ی روونه له هه‌رکیاندا به‌هه‌مان راده که پڕوپاگه‌نده بۆ خۆیان ده‌که‌ن، ده‌نگه‌کانی دیکه وه‌به‌رچاوناگرن یان حاشایان لێده‌که‌ن، یان په‌ڕاوێزیان ده‌خه‌ن و به زه‌قکردنه‌وه‌کانی جێی مه‌به‌ستی خۆیان لایه‌نگری و ره‌فتاره سیاسیه‌کانی به‌رده‌نگی خۆیان ده‌خه‌ن ژێرکاریگه‌رییه‌وه.
باسی نێوان زه‌مینه‌ی حکومیی بۆ رۆژنامه‌وانیی و زه‌مینه‌ی ناحکومی (ئۆپۆزیسیۆن / حیزبی) ده‌مانگه‌یه‌نێته جیاوازییه‌ک له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی پیشه‌یی رۆژنامه‌وانیی. له پروپاگه‌نده و بانگه‌شه‌ی حیزبی‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی رێکخستنی روانگه‌کان و ره‌فتاری سیاسیی به‌رده‌نگه بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی تایبه‌ت. له‌م پێگه‌یه‌دا پاساوهێنانه‌وه، خواستی رووه‌و ده‌سه‌ڵات، به‌متمانه‌نیشاندانی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێزه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا و هه‌روه‌ها زێده‌گۆیی (اغراق) که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ هه‌تا به‌رده‌نگ به‌ره‌و ره‌فتارێکی سیاسیی دیاریکراو هان بدا، له‌م به‌راوردکردنه‌دا راسته‌قینه وه‌کو یه‌کێک له گرینگ‌ترین توخمه‌کانی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانییدا به‌ره‌و رواڵه‌تێک ده‌ڕوا و به‌جێی به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی ده‌بێته مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی.
لێره‌دا رۆژنامه‌وانی واته ئامرازێكی به‌ره‌و ره‌وتێكی پڕ زانیاری و روو له‌گه‌شه كه دیاره ئه‌مه‌ش به دووره له كۆت و سانسۆر و زه‌خت و زه‌بر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی تایبه‌تی و مه‌سڵه‌حه‌تیی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. به واتایه‌کی دیکه، له پیشه‌ی رۆژنامه‌وانیی به واتای راسته‌قینه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی گه‌یاندنی زانیاریی و وشیارکردنه‌وه سه‌باره‌ت به پرس و بابه‌ته جۆراوجۆره‌کانه و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانه به کارلێک و گه‌شه‌ی کۆمه‌لگا بۆ دابینبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌لگا.