فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

وەرگێر:شەمال رۆژهەڵاتی 10300648 247528898791502_7517857315132269935_n1


پیاوەکە درەنگانێکی شەو لە کاتێکا کە زۆر ماندو بوو گەڕایەوە بۆ ماڵ

لە بەر درگا کوڕە پێنج ساڵانەکەی دی کە دانیشتبوو چاوەرێی باوکی بوو بێتەوەو ماڵ

کوڕ: سڵاو باوکە، ئەتوانم پرسیارێکت لێ بکەم؟

باوک: باشی کوڕەکەم! فەرموو چ پرسیارێک؟

کوڕ: باوکە تۆ لە برێتی هەر کاتژمێرێک کار کردن چەنێک پووڵ وەرئەگری؟

پیاوەکە بە تووڕەییەوە وەڵامی دایەوە: ئەمە هیچ پەیوەندی بە تۆوە نیە، لەبەر چی ئەم پرسیارەت کرد؟

کوڕ: هەر ئەمەوێ بزانم

باوک: باشە هەر ئەبێ بزانی؟

کوڕ: بەڵێ

باوک: زۆر چاکە پێت ئەڵێم، بیست دۆلار وەرئەگرم

کوڕە چکۆلەکە هەروا کە سەری داخستبوو هەناسەیەکی گەورەی هەڵکێشا...

پاشان سەری هەڵێنا و سەیری باوکی کرد و وتی: ئەکرێ دە دۆلارم پێ بدەی بە قەرز؟

پیاوەکە تووڕە بوو وتی: ئەگەر هۆی پرسیاەکەت بەس ئەمە بوو کە پووڵێک لە من وەرگری و کایەکلێی هیچ و بەکار نەهاتووی پێ بکڕی، زۆر هەڵەیت...

خێراکە بڕۆ ژوورەکەی خۆت...

بۆ ئەونە لە خۆباییت؟

من هەموو رۆژێک ئەبێ هەتا نیوە شەو کار بکەم

کاتی ئەم ئاکارە مناڵانەیەشم نیە

کوڕە چکۆلەکە سەری داخست و چووە ژوورەکەی خۆی و درگاکەشی پێوەدا

پیاوەکە دانیشت و دیسان تووڕە بوو لە بەر خۆیەوە وتی: چۆن ئیجازە بە خۆی ئەدات هەر لەبەر ئەوەی پووڵم لێ وەرگرێ پرسیاری ئاوام لێ بکات؟

پاش نزیک کاتژمێرێک پیاوەکە هێدی تر بووە و بیری کردەوە کە لەوانەیە زۆر تیژ هەڵس و کەوتی لەگەڵ کوڕە بچووکەکەیا کردوە، لەوانەیە دە دۆلارەکەی بۆ شتی تر پێویست بێت

بە تایبەت کە کوڕەکەش کەم جار وا بوو داوای پووڵی لێ بکات.

پیاوەکە چوو بۆ لای ژووری کوڕەکەی و درگاکەی کردەوە

باوک: کوڕەکەم، خۆ نەخەوتبوی؟

کوڕ: نا باوکە گیان

باوک: کوڕەکەم ببوورە تون بووم لەگەڵتا و لێت تووڕە بووم

هیلاکی خۆم بە سەر تۆیا داڕشت

پاشان دە دۆلاری دا بە کوڕەکەی و وتی: بیگرە ئەمەش دە دۆلارەکەی وا داوات کردبوو

کوڕە چکۆلەکە دەسی کرد بە پێکەنین و بە دەنگی بەرز وتی: سپاس باوکە گیان سپاس.

ئینجا دەسی کرد بە ژێر سەرینەکەیا و چەند گەڵا پووڵێکی لۆچ و پۆچی دەرهێنا و ئەو دە دۆلارەی وا باوکیشی پێی دابوو خستە لای ئەوان

پیاوەکە کاتێک دی کوڕەکەی پووڵیشی هەیە و داوای پووڵی لێ کردوە زۆر تووڕە بوو و هەر بە تووڕەیشەوە وتی: ئەگەر خۆت پووڵت بوو بۆ داوات لە من کرد؟

کوڕە چکۆلەکە لە کاتێکا دڵی پڕ ببوو و فرمێسک لە چاویا پۆنگی خواردەوە وتی: ئاخر پووڵەکەم کەم بوو بەڵام ئێستا بیست دۆلارم هەیە...

ئەتوانم کاتژمێرێک لە کارەکەتت لێ بکڕم بۆ ئەوەی سبەینێ زووتر بێیتەوە بۆ ماڵ؟

ئاخر نان و چای خواردنی شەوم لەگەڵ تۆیا زۆر پێ خۆشە....!!! 

06/07/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان